بڵاوکرایەوە:
کاریگەری لە: 1 ئایاری 2018
رێکەوتننامەی ڕاژەی Microsoft
تایبەتمەندیی تۆتایبەتمەندیی تۆ1_YourPrivacy
پوختە

1. تایبەتمەندیی تۆ. تایبەتمەندیی تۆ گرنگە بەلامانەوە. تکایە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکانی Microsoft("بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکان") بخوێنەرەوە لەبەرئەوەی شرۆڤەی جۆرەکانی داتا دەکات کە لە تۆ و ئامێرەکانی تۆوەی کۆدەکەینەوە ("داتا")، چۆنێتی بەکارهێنانی داتای تۆ لەلایەن ئێمەوە، و ئەو بنەما یاساییانەی داتای تۆی لەسەر چارەسەر دەکەین. هەروەها بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکان شرۆڤەی ئەوە دەکات چۆن Microsoft ناوەرۆکی تۆ بەکاردێنێت، کە بریتیە لە پەیوەندیەکانی تۆ لەگەڵ کەسانی تر؛ ئەو پۆستکردنانەی کە تۆ لەڕێگەی ڕاژەکانەوە بەرزی دەکەیتەوە بۆ Microsoft؛ هەروەها فایلەکان، وێنەکان، بەڵگەنامەکان، دەنگیی، کارە دیجیتاڵەکان، تەوژمی ڕاستەوخۆ و ئەو ڤیدیۆیانەی لەڕێگەی ڕاژەکانەوە باریان دەکەیت، هەماریان دەکەیت، بڵاویان دەکەیتەوە یان هاوبەشیان دەکەیت ("ناوەرۆکی تۆ"). لە هەرکوێیەک چارەسەرکردن لەسەر بنەمای ڕەزامەندییە و هەتا ئەو ئاستەی بەگوێرەی یاسا ڕێپێدراوە، بە بەکارهێنانی ڕاژەکان یان ڕازیبوون بەم مەرجانە، تۆ رەزامەندی دەردەبڕیت بەوەی Microsoft ناوەرۆکی تۆ و داتا هەروەک لە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکاندا شرۆڤە کراوە کۆبکاتەوە، بەکاربێنێت و ئاشکرای بکات. لە هەندێک حاڵەتدا، ئێمە تێبینی بەجیا دەستەبەر دەکەین و داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەین هەروەک لە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکاندا ئاماژەی پێدراوە.

دەقی تەواو
ناوەرۆکی تۆناوەرۆکی تۆ2_yourContent
پوختە

2. ناوەرۆکی تۆ. ژمارەیەکی زۆر لە خزمەتگوزاریەکانمان رێگەت پێدەدەن بە هەمارکردن یان هاوبەشکردنی ناوەرۆکی تۆ یان وەرگرتنی مەواد لە کەسانی ترەوە. ئێمە ئیدیعای خاوەندارێتی ناوەرۆکی تۆ ناکەین. ناوەرۆکی تۆ بە ناوەرۆکی تۆ دەمێنێتەوە و خۆت لێی بەرپرسیاریت.

  • ‏a. کاتێک ناوەرۆکی تۆ لەگەڵ کەسانی تر هاوبەش دەکەیت، تۆ تێدەگەیت لەوەی دەشێت ئەوان بتوانن بەبێ قەرەبووکردنەوەت، لەسەر ئاستی هەموو جیهان، ناوەرۆکی تۆ بەکاربێنن، هەڵبگرن، تۆمار بکەن، دووبارە بەرهەم بێنن، پەخش بکەن، بگەیەنن، هاوبەش بکەن و پیشان بدەن (و لەسەر HealthVault بیسڕنەوە). ئەگەر ناتەوێت کەسانی تر ئەو توانایەیان هەبێت، خزمەتگوزاریەکان بەکارمەهێنە بۆ هاوبەشکردنی ناوەرۆکی تۆ. تۆ داکۆکی دەکەیت و زامنی ئەوە دەکەیت کە لەماوەی کارایی ئەم مەرجانەدا، تۆ هەموو مافێکی پێویستت هەیە (و دەتبێت) بۆ ئەو ناوەرۆکەی تۆ کە لەسەر یان لەرێگەی ڕاژەکانەوە بار دەکرێت، هەمار دەکرێت، هاوبەش دەکرێت و بەو مەرجەی کە کۆکردنەوە، بەکارهێنان و هێشتنەوەی ناوەرۆکی تۆ پێشێلکاری هیچ یاسا یان مافێکی کەسانی تر ناکات. ‏Microsoft هیچ پابەندییەکی ناوەرۆکی تۆ خاوەندارێتی ناکات، کۆنترۆڵ ناکات، ناسەلمێنێت، پارەی بۆ نادات، لەخۆناگرێت یان بەشێوەیەکی تر لە ئەستۆ ناگرێت و ناکرێت بەرپرسیار بکرێت بۆ ناوەرۆکی تۆ یان ئەو مەوادانەی کەسانی تر بەرزی دەکەنەوە، هەماری دەکەن یان هاوبەشی دەکەن بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە.
  • ‏b. تا ئەو رادەی بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ تۆ و کەسانی تر پێویستە، بۆ پاراستنی خۆت و خزمەتگوزاریەکان، و بۆ باشترکردنی بەرهەمەکانی Microsoft، تۆ مۆڵەتێکی جیهانی و بێ خاوەندارێتی موڵکیەتی هزری بە Microsoft دەبەخشیت بۆ بەکارهێنانی ناوەرۆکی تۆ، بۆ نمونە، بۆ لەبەرگرتنەوە، هێشتنەوە، گەیاندن، فۆرماتکردنەوە، پیشاندان، و دابەشکردنی ناوەرۆکی تۆ لەسەر خزمەتگوزاریەکە لەرێگەی ئامڕازەکانی پەیوەندی. ئەگەر تۆ ناوەرۆکەکەت لەو ناوچانەی خزمەتگوزاریەکەدا بڵاوبکەیتەوە کە بەبێ سنورداری و لە مەودایەکی بەرفراوانی سەرهێڵدا بەردەستە، رەنگە ناوەرۆکی تۆ لە نمایشەکان یان ئەو مەوادانەدا دەرکەوێت کە برەو بە خزمەتگوزاریەکە دەدەن. هەندێک لە خزمەتگوزاریەکان بە رێکلامکردن پشتیوانی دەکرێن. کۆنترۆڵەکانی چۆنێتی بەکەسیکردنی رێکلامەکان لەلایەن Microsoft بەردەستن لە پەڕەی ئاسایش و تایبەتمەندی ی وێبسایتی بەڕێوەبردنی ئەژمێری Microsoft. ئێمە ئەوەی دەیڵێیت لە ئیمەیل، چات، پەیوەندی ڤیدیۆیی یان دەنگەنامە، یان بەڵگەنامەکانت، فۆتۆکان و فایلە کەسیەکانی تردا بەکارناهێنین بۆ بە ئامانج کردنی رێکلامکردن بۆ تۆ. سیاسەتەکانی رێکلامکردنی ئێمە بە وردەکاریەوە لە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکاندا هاتووە.
دەقی تەواو
کۆدی رەفتارکۆدی رەفتار3_codeOfConduct
پوختە

3. کۆدی رەفتار.

  • ‏a. بە رازیبوون بەم مەرجانە، تۆ رازی دەبیت بەوەی، کاتێک خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت، ئەم رێسایانە پەیڕەو دەکەیت:
    • ‏i. هیچ شتێکی نایاسایی ئەنجام نادەیت.
    • ii. لە هیچ چالاکیەکدا تێوە نەگلاویت کە رەتاندن، ئازاردان، هەڕەشەکردن بە ئازاردانی منداڵان بگەیەنێت.
    • iii. سپام نانێریت. سپام بریتیە لە گورزە ئیمەیل، پۆستکردن، داواکاریەکانی پەیوەندیکردن، کورتەنامە (پەیامی دەقی)، یان پەیامی دەسبەجێی نەویستراو و نەخوازراو.
    • iv. ڕاژەکان بۆ هەمووان پیشان نادەیت یان بەکارناهێنیت بۆ هاوبەشکردنی ناوەرۆک یان مەوادی نەشیاو (کە پەیوەندیدارە، بۆ نمونە بە ڕووتی، ڕەفتاری ئاژەڵیی، پۆرنۆگرافی، زمانی زبر، توندوتیژی گرافیکی، یان کردەوەی تاوانکاری) یان ناوەرۆکی تۆ یان مەوادێک کە ناکۆکە لەگەڵ یاسا یان ڕێساکانی ناوخۆ.
    • ‏v. تێوە نەگلاویت لە کردەوەیەکەوە کە ساختەکاریە، هەڵەیە یان چەواشەکەرە (بۆ نمونە داواکردنی پارە لەژێر رواڵەتی درۆدا، خۆکردن بە کەسێکی تر، دەستکاریکردنی ڕاژەکان بۆ زیادکردنی ژمارەی یاریکردن، یان کارکردنە سەر پلەکاری، نمرە پێدانەکان، یان سەرنجەکان) یان بوختانکردن یان ناوزڕاندن.
    • vi. یاری پێکردن بە هیچ سنوردارکردنێک لەسەر دەستگەیشتن بە یان دەستەبەربوونی خزمەتگوزاریەکان ناکەیت.
    • vii. تێوە نەگلاویت لە کردارێکەوە کە ئازار بە خۆت، خزمەتگوزاریەکە یان کەسانی تر دەگەیەنێت (بۆ نمونە، گواستنەوەی ڤایرۆس، راونان، پۆستکردنی ناوەرۆکی تیرۆرستی، گەیاندنی ئاخاوتنی رق لێبوونەوە، یان هاندانی تووندوتیژی لە دژی کەسانی تر).
    • viii. پێشێلکاری مافەکانی کەسانی تر ناکەیت (بۆ نمونە هاوبەشکردنی مووزیکی ماف پارێزراو یان مەوادە ماف پارێزراوەکانی تر بە شێوەیەکی رێپێنەدراو، دووبارە پێوانەکردن یان دابەشکردنی تری نەخشەکانی Bing، یان وێنە فۆتۆگرافیەکان).
    • ix. تێوە نەگلاویت لە کردارێکەوە کە پێشێلکاریە بۆ سەر تایبەتمەندیی یان مافەکانی پاراستنی داتای کەسانی تر.
    • ‏x. یارمەتی کەسانی تر نادەیت بۆ شکاندنی ئەم رێسایانە.
  • ‏b. جێبەجێکردن. ئەگەر تۆ پێشیلکاری ئەم مەرجانە بکەیت، ئەوا ئێمە بە خواستی رەهای خۆمان، هەڵدەستین بە وەستاندنی دەستەبەرکردنی ڕاژەکان بۆ تۆ یان رەنگە ئەژمێری Microsoft ی تۆ دابخەین. هەروەها بۆمان هەیە گەیاندنی پەیوەندیەک (وەک ئیمەیل، هاوبەشکردنی فایل یان پەیامی دەسبەجێ) بۆ یان لە ڕاژەیەکەوە بەربەست بکەین وەک هەوڵێک بۆ جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە، یان ڕەنگە بە هەر هۆکارێک بێت ناوەرۆکی تۆ لاببەین یان ڕێگە نەدەین بە بڵاوکردنەوەی. کاتێک لێکۆڵینەوە لە پێشێلکاریە مەزەندەکراوەکانی ئەم مەرجانە ئەنجام دەدەین، Microsoft بە مافی خۆی دەزانێت پێداچوونەوە بە ناوەرۆکی تۆدا بکات بۆ ئەوەی چارەسەری مەسەلەکە بکات، و تۆش لێرەدا رێگە بە پێداچوونەوەیەکی لەو جۆرە دەدەیت. بەڵام، ئێمە ناتوانین چاودێری تێکڕای خزمەتگوزاریەکان بکەین و هەوڵێک نادەین بۆ ئەنجامدانی ئەمە.
  • ‏c. کارپێکردن بەسەر خزمەتگوزاریەکانی Xbox. کرتە بکە لێرە بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنێتی کارپێکردنی ئەم کۆدی رەفتارە بەسەر گەمەکان، کاربەرنامەکان، خزمەتگوزاریەکان و ناوەرۆکی Xbox Live، Games for Windows Live، و Microsoft Studio کە لەلایەن Microsoft دەستەبەر دەکرێن. ڕەنگە پێشێلکاری کۆدی ڕەفتار لەڕێگەی ڕاژەکانی Xbox (لە بەشی 13‏(a)‏(i) دا پێناسە کراوە) ببێتە مایەی هەڵپەساردن یان قەدەغەکردن لە بەشداریکردن لە ڕاژەکانی Xbox دا، لەوانە ساختەکردنی مۆڵەتەکانی ناوەرۆک، کاتی ئەندامێتی Xbox Gold، و بالانسەکانی ئەژمێری Microsoft کە بە ئەژمێرەکەوە وابەستەن.
دەقی تەواو
بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و پشتیوانیبەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و پشتیوانی4_usingTheServicesSupport
پوختە

4. بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و پشتیوانی.

  • a. ئەژمێری Microsoft. تۆ پێویستت بە ئەژمێرێکی Microsoft دەبێت بۆ دەستگەیشتن بە ژمارەیەکی زۆر لە خزمەتگوزاریەکان. ئەژمێری Microsoft ی تۆ رێگەت دەدات بۆ چوونەناو بۆ بەرهەمەکان، وێبسایتەکان و ئەو خزمەتگوزاریانەی لەلایەن Microsoft و هەندێک لە هاوبەشانی Microsoft دەستەبەر دەکرێن.
    • ‏i. دروستکردنی ئەژمێرێک. دەتوانیت بە خۆ تۆمارکردن بە سەرهێڵ ئەژمێرێکی Microsoft دروست بکەیت. تۆ ڕازی دەبیت بەوەی نابێت هیچ زانیاریەکی هەڵە، نادروست یان چەواشەکەر بەکاربێنیت کاتێک خۆت تۆمار دەکەیت بۆ ئەژمێرێکی Microsoft. رەنگە لە هەندێک حاڵەتدا لایەنێکی سێهەم، وەک دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی تۆ، ئەژمێرێکی Microsoft ی بۆ تۆ راسپاردبێت. ئەگەر ئەژمێری Microsoft ی خۆت لە لایەنێکی سێهەمەوە وەرگرتووە، رەنگە ئەو لایەنی سێهەمە مادی زێدەی بەسەر ئەژمێرەکەتەوە هەبێت، وەک توانای دەستگەیشتن یان سڕینەوەی ئەژمێری Microsoft ی تۆ. تکایە پێداچوونەوە بکە بە هەر مەرجێکی زێدە کە لایەنی سێهەم بۆی دەستەبەر کردوویت، لەبەرئەوەی Microsoft بەرپرسارێتی ئەو مەرجە زێدانە لە ئەستۆ ناگرێت. ئەگەر تۆ ئەژمێرێکی Microsoft لەبری قەوارەیەک دروست دەکەیت، وەک بزنس یان خاوەنکاری تۆ، تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی دەسەڵاتی یاساییت هەیە بۆ پابەندکردنی ئەو قەوارەیە بەم مەرجانەوە. تۆ ناتوانیت بڕواپێدانەکانی ئەژمێری Microsoft ی خۆت بۆ بەکارهێنەر یان قەوارەیەکی تر بگوازیتەوە. بۆ پاراستنی ئەژمێرەکەت، وردەکاریەکانی ئەژمێرەکەت و نهێنوشەکەت بە پارێزراوی بهێڵەوە. تۆ بەرپرسیاریت لە هەر چالاکیەک کە لەژێر ئەژمێری Microsoft ی تۆدا ڕوودەدات.
    • ii. بەکارهێنانی ئەژمێر. پێویستە ئەژمێری Microsoft ی خۆت بەکاربێنیت بۆئەوەی بە چالاکی بمێنێتەوە. ئەمەش بەو مانایە دێت کە پێویستە لانی کەم لەماوەی پێنج ساڵدا یەک جار بچیتە ناوەوە بۆ هێشتنەوەی ئەژمێری Microsoft ی خۆت و خزمەتگوزاریە پەیوەستەکانی بە چالاکی، مەگەر مەرجی پێچەوانەی ئەمە لە ئۆفەرێکدا بۆ بڕێکی پارە بۆدراوی خزمەتگوزاریەکان هەبێت. ئەگەر لەو ماوەیەدا نەچیتە ناوەوە، ئێمە مەزەندەی ئەوە دەکەین کە ئەژمێری Microsoft ی تۆ ناچالاکە و بۆتی دادەخەین. تکایە بڕوانە بڕگەی 4‏(a)‏(iv)(2) بۆ زانینی دەرەنجامەکانی ئەژمێرێکی Microsoft ی داخراو. پێویستە لانی کەم لەماوەی یەک ساڵدا یەکجار بچیتە ناوەوە بۆ هاتووی Outlook.com و OneDrive ی خۆت (بەجیا)، ئەگەرنا ئەوا هاتووی Outlook.com و OneDrive ی تۆ دادەخەین بۆت. پێویستە لانیکەم لەماوەی پێنج ساڵدا یەک جار بچیتەناو بۆ ڕاژەکانی Xbox بۆ هێشتنەوەی گەیمەرتاگی پەیوەست بە ئەژمێری Microsoft ی تۆوە. ئەگەر پاساوی گومانمان هەبێت لەوەی ئەژمێری Microsoft ی تۆ لەلایەن لایەنێکی سێهەمەوە بە ساختەکاری بەکاردەهێنرێت (بۆ نمونە، لە ئەنجامی دانوستان لەسەر ئەژمێرێک)، Microsoft بۆی هەیە ئەژمێرەکەت هەڵپەسێرێت هەتا تۆ دەتوانیت خاوەندارێتی بسەلمێنیت. رەنگە لەسەر بنەمای سروشتی سازانەکە، داوامان لێبکرێت دەستگەیشتن بە هەندێک یان هەموو ناوەرۆکی تۆ ناچالاک بکەین. ئەگەر گرفتت هەیە لە دەستگەیشتن بە ئەژمێری Microsoft ی خۆت، تکایە سەردانی ئەم وێبسایتە بکە: https://go.microsoft.com/fwlink/?LinkId=238656.
    • iii. منداڵان و ئەژمێرەکان. بە ەبکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان، تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی کە یان گەیشتوویتە تەمەنی "کامڵ بوون" یان "بەرپرسیارێتی یاسایی" لەو شوێنەی لێی دەژیت یان دایبابی دروست یان سەرپەرشتیاری یاساییت هەیە کە رازیە بە پابەندبوون بەم مەرجانەوە. ئەگەر نازانیت داخۆ تۆ گەیشتوویتە تەمەنی کامڵ بوون یان "بەرپرسیارێتی یاسایی" لەو شوێنەی لێی دەژیت، یان لەم بڕگەیە تێناگەیت، تکایە داوا لە باوان یان سەرپەرشتیاری یاسایی خۆت بکە بۆ ڕێنوێنی و ڕەزامەندی پێش ئەوەی ئەژمێرێکی Microsoft دروست بکەیت. ئەگەر تۆ باوان یان سەرپەرشتیاری یاسایی منداڵێکی هەرزەیت کە ئەژمێری Microsoft یان ئەژمێری Skype دروست دەکات، تۆ و منداڵە هەرزەکە قەبووڵی دەکەن، ڕازی دەبن و پابەند دەبن بەم مەرجانە و بەرپرسیار دەبیت لە هەمو بەکارهێنانێکی ئەژمێر یان خزمەتگوزاریەکانی Microsoft، لەوانە کڕینەکان، ئیتر ئەژمێری منداڵە هەرزەکە ئێستا کراوە بێت یان پاشتر دروست بکرێت.
    • iv. داخستنی ئەژمێرەکەت.
      • 1. دەتوانیت هەر کاتێک و بە هەر هۆکارێک بێت خزمەتگوزاریە تایبەتیەکان یان ئەژمێری Microsoft ی خۆت بەتاڵ بکەیتەوە. بۆ داخستنی ئەژمێری Microsoft ی خۆت، تکایە سەردانی https://go.microsoft.com/fwlink/p/?linkid=618278 بکە. کاتێک داوامان لێدەکەیت ئەژمێری Microsoft ی تۆ دابخەین، ئێمە بۆ ماوەی 60 رۆژ دەیخەینە دۆخی هەڵپەسێردراو نەوەک رات بگۆڕیت. پاش ئەو ماوەی 60 رۆژە، ئەژمێری Microsoft ی تۆ دادەخرێت. تکایە بڕوانە بڕگەی 4‏(a)‏(iv)(2) لای خوارەوە بۆ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی ئەوەی چی ڕوو دەدات کاتێک ئەژمێری Microsoft ی تۆ دادەخرێت. دووبارە چوونە ناوەوە لەماوەی ئەو 60 رۆژەدا، ئەژمێری Microsoft ی تۆ چالاک دەکاتەوە.
      • 2. ئەگەر ئەژمێری Microsoft ی تۆ داخرا (ئیتر لەلایەن تۆوە بێت یان ئێمە)، چەند شتێکی کەم ڕوو دەدەن. یەکەم، مافی بەکارهێنانی ئەژمێری Microsoft لەلایەن تۆوە بۆ دەستگەیشتن بە ڕاژەکان دەستبەجێ دەوەستێت. دووەم، ئێمە داتا و ناوەرۆکی پەیوەندیدار بە ئەژمێری Microsoft ی تۆ دەسڕینەوە یان بەشێوەیەکی تر لە تۆ و ئەژمێری Microsoft ی تۆی جیادەکەینەوە (مەگەر بەپێی یاسا داوامان لێبکرێت بیهێڵینەوە، بیگەڕێنینەوە، یان بیگوازینەوە بۆت یان بۆ لایەنێکی سێهەم کە لەلایەن تۆوە دیاری دەکرێت). دەبێت بەشێوەیەکی رێکوپێک و بەردەوام پلانی پاشەکەوتت هەبێت لەبەرئەوەی Microsoft توانای هێنانەوەی ناوەرۆک یان داتای تۆی نابێت کاتێک ئەژمێرەکەت دادەخرێت. سێهەم، ڕەنگە دەستگەیشتن بەو بەرهەمانە لەدەست بدەیت کە بەدەستت هێناون.
  • ‏b. ئەژمێرەکانی کار یان خوێندنگا. تۆ دەتوانیت بە ناونیشانێکی ئیمەیلی کار یان خوێندنگا بچیتەناو هەندێک خزمەتگوزاری دیاریکراوی Microsoft. ئەگەر وابکەیت، تۆ رازی دەبیت بەوەی خاوەنی دۆمەینی پەیوەست بە ناونیشانی ئیمەیلەکەت بۆی هەبێت کۆنترۆڵ و سەرپەرشتی ئەژمێرەکەت بکات، و دەستگەیشتنی هەبێت بە داتاکەت و چارەسەری بکات، لەوانە ناوەرۆکی پەیوەندیەکان و فایلەکانت، و ئەوەی کە ڕەنگە Microsoft خاوەنی دۆمەینەکە ئاگادار بکاتەوە ئەگەر ئەژمێر یان داتاکە سازش بکرێت. پتر لەمەش تۆ ڕازی دەبێت بەوەی دەشێت بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی Microsoft لەلایەن تۆوە بەرکەوتەی ئەو ڕێکەوتننامانە بێت کە Microsoft لەگەڵ تۆ یان ڕێکخراوەکەتدا هەیەتی و ڕەنگە ئەم مەرجانە کارپێکراو نەبن. ئەگەر تۆ هەر پێشتر ئەژمێرێکی Microsoft ی خۆت هەیە و ناونیشانێکی ئیمەیلی کار یان خوێندنگای سەربەخۆ بەکاردێنیت بۆ دەستگەیشتن بەو خزمەتگوزاریانەی بەپێی ئەم مەرجانە هاتوون، ڕەنگە هان بدرێیت بۆ نوێکردنەوەی ناونیشانی ئیمەیلی پەیوەست بە ئەژمێری Microsoft ی خۆتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لە دەستگەیشتن بەو خزمەتگوزاریانە.
  • ‏c. پلانی زێدەی ئامێر/داتا. بۆ بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە خزمەتگوزاریەکان، پێویستت بە گرێدانی ئینتەرنێت و/یان پلانی داتا/مۆبایڵ دەبێت. رەنگە هەروەها پێویستت بە ئامێری زێدەش بێت، وەک هێدفۆن و مایک، کامێرا یان مایکرۆفۆن. بەرپرسیارێتی دەستەبەرکردنی هەموو گرێدانەکان، پلانەکان، و ئامێری پێویست بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و پارەدانی ئەو کرێیانەی لەلایەن دابینکەر(ان)ی گرێدانەکان، پلانەکان و ئامێرەکانت دەبڕرێن لە ئەستۆی تۆیە. ئەو کرێیانە ئیزافەن بۆ هەر کرێیەکی تر کە بۆ خزمەتگوزاریەکان پێمان دەدەیت و ئێمە ئەو جۆرە کرێیانەت بۆ قەرەبوو ناکەینەوە. لەگەڵ دابینکەر(ان)ی خۆتدا بپشکنە بزانە هیچ کرێیەکی لەو جۆرە هەیە کە رەنگە کارپێکراو بێت بەسەرتدا.
  • ‏d. ئاگانامەکانی خزمەتگوزاری. کاتێک بمانەوێت شتێکت پێ بڵێین دەربارەی خزمەتگوزاریەک کە بەکاری دێنیت، ئاگانامەکانی خزمەتگوزاریت بۆ دەنێرین. ئەگەر ناونیشانێکی ئیمەیل یان ژمارە تەلەفۆنی پەیوەست بە ئەژمێری Microsoft یان ئەژمێری Skype ی خۆتت بە ئێمە دابێت، ئەوا ڕەنگە ئاگانامەکانی خزمەتگوزاری لەڕێگەی ئیمەیل یان کورتەنامەوە (پەیامی دەقی) بۆ تۆ بنێرین، لەوانە سەلماندنی ناسنامەکەت پێش تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایڵەکەت. هەروەها ڕەنگە ئاگانامەکانی خزمەتگوزاریت بە ڕێگاکانی تر بۆ بنێرین (بۆ نمونە بەڕێگەی پەیامەکانی ناو-بەرهەم). رەنگە نرخەکانی داتا یان پەیامناردن کارپێکراو بێت کاتێک ئاگانامەکان لەرێگەی کورتەنامەوە وەردەگریت.
  • ‏e. پشتیوانی. پشتیوانی راژەخواز بۆ هەندێک لە ڕاژەکان بەردەستە لە support.microsoft.com. ڕەنگە هەندێک لە ڕاژەکان پشتیوانی ڕاژەخوازی بەجیا یان زێدە پێشکەش بکەن، ئەمەش بەگوێرەی مەرجە بەردەستەکانە لە www.microsoft.com/support-service-agreement، مەگەر پێچەوانەی ئەمە دیاری کرابێت. ڕەنگە پشتیوانی بەردەست نەبێت بۆ وەشانە پێشدیمەن یان بێتاکانی تایبەتمەندی یان ڕاژەکان. رەنگە خزمەتگوزاریەکان لەگەڵ ئەو نەرمامڕاز یان خزمەتگوزاریانەدا تەبا نەبن کە لایەنانی سێهەم دەستەبەریان دەکەن، و تۆ بەرپرسیاریت لە ئاشناکردنی خۆت بە مەرجەکانی تەبایی بوون.
  • f. کۆتایهێنان بە ڕاژەکانت. ئەگەر ڕآژەکانت بەتاڵ کرانەوە (ئیتر لەلایەن تۆوە بێت یان ئێمە)، یەکەم مافی دەستگەیشتن بە ڕاژەکان لەلایەن تۆوە دەسبەجێ دەوەستێت و مۆڵەتی بەکارهێنانی نەرمامڕازی پەیوەندیدار بە ڕاژەکان لەلایەن تۆوە کۆتایی پێ دێت. دووەم، ئێمە داتا و ناوەرۆکی پەیوەندیدار بە ڕاژەکانت دەسڕینەوە یان بەشێوەیەکی تر لە تۆ و ئەژمێری Microsoft ی تۆی جیادەکەینەوە (مەگەر بەپێی یاسا داوامان لێبکرێت بیهێڵینەوە، بیگەڕێنینەوە، یان بیگوازینەوە بۆت یان بۆ لایەنێکی سێهەم کە لەلایەن تۆوە دیاری دەکرێت). لە ئەنجامدا ڕەنگە چیتر توانای دەستگەیشتنت نەمێنێت بە هیچکام لە ڕاژەکان (یان ئەو ناوەرۆکەی تۆ کە لەسەر ئەو ڕاژانە هەمارت کردوون). دەبێت پلانێکی پاشەکەوتی ڕێکوپێکت هەبێت. سێهەم، ڕەنگە دەستگەیشتن بەو بەرهەمانە لەدەست بدەیت کە بەدەستت هێناون. ئەگەر تۆ ئەژمێری Microsoft ی خۆت بەتاڵ کردۆتەوە و هیچ ئەژمێرێکی ترت نییە کە توانای دەستگەیشتنی هەبێت بە ڕاژەکان ڕەنگە دەستبەجێ ڕاژەکانت بەتاڵ بکرێنەوە.
دەقی تەواو
بەکارهێنانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەمبەکارهێنانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم5_usingThird-PartyAppsAndServices
پوختە

5. بەکارهێنانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم. رەنگە ڕاژەکان رێگەت پێ بدەن بۆ دەستگەیشتن یان بەدەستهێنانی بەرهەمەکان، ڕاژەکان، وێبسایتەکان، بەستەرەکان، ناوەرۆک، مەواد، گەمەکان، کارامەییەکان، کۆکراوەکان، دێوجامەکان یان کاربەرنامەکان لە لایەنانی بێلایەنی سێهەمەوە (کۆمپانیاکان یان ئەو کەسانەی کە Microsoft نیین) ("ڕاژە و کاربەرنامەکانی لایەنی سێهەم"). هەروەها زۆرێک لە ڕاژەکانمان رێنوێنیت دەکەن بۆ دۆزینەوە، بەرزکردنەوەی داواکاریەکان بۆ، یان کارلێک لەگەڵ کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم یان ڕێگەت دەدەن ناوەرۆک یان داتاکەت هاوبەش بکەیت، و تۆش تێدەگەیت لەوەی کە ڕاژەکانمان ئاراستە دەکەیت بۆ دەستەبەرکردنی ڕاژە و کاربەرنامەکانی لایەنی سێهەم بۆ تۆ. ڕەنگە ئەم ڕاژە و کاربەرنامانەی لایەنی سێهەم هەروەها رێگەت پێ بدەن ناوەرۆک و داتای خۆت لەلای بڵاوکەر، دابینکەر یان کارپێکەری خزمەتگوزاری و کاربەرنامەکانی لایەنی سێهەم هەمار بکەیت. ڕەنگە ئەم ڕاژە و کاربەرنامانەی لایەنی سێهەم سیاسەتێکی تایبەتمەندیەتیت بۆ بخەنە ڕوو یان داوات لێبکەن بە مەرجە زێدەکان ڕازی بیت پێش ئەوەی بتوانیت ڕاژە و کاربەرنامەکانی لایەنی سێهەم دامەزرێنیت یان بەکاربێنیت. بڕوانە بڕگەی 13(b) سەبارەت بە مەرجە زێدەکانی ئەو کاربەرنامانەی لەرێگەی فرۆشگای Office، فرۆشگای Xbox یان فرۆشگای Windows بەدەست دێن. دەبێت پێداچوونەوە بە هەر مەرجێکی زێدە یان سیاسەتێکی تایبەتمەندیەتیدا بکەیت پێش بەدەستهێنان، بەکارهێنان، داواکردن، یان بەستنەوەی ئەژمێری Microsoft ی خۆت بە هەر کاربەرنامە و ڕاژەیەکی لایەنی سێهەم. هەر مەرجێکی زێدە ئەم مەرجانە هەموار ناکاتەوە. ‏Microsoft هیچ مۆڵەتێکی خاوەنداریی هزری بە تۆ نابەخشێت وەک بەشێک لە هەر خزمەتگوزاری و کاربەرنامەیەکی لایەنی سێهەم. تۆ رازی دەبیت بە لەئەستۆگرتنی هەموو ئەو مەترسی و پابەندییانەی لە بەکارهێنانی ئەو کاربەرنامە و خزمەتگوزاریانەی لایەنی سێهەم لەلایەن تۆوە سەر هەڵدەدەن و Microsoft بەرپرسیار نابێت لە هەر مەسەلەیەک کە لە بەکارهێنانیان لەلایەن تۆوە سەر هەڵدەدات. ‏Microsoft بەرپرس یان پابەند نابێت بەرانبەر بە تۆ یان کەسانی تر بۆ ئەو زانیاری یان ڕاژانەی لە هەر کاربەرنامە و ڕاژەیەکەوە دەستەبەر دەکرێن.

دەقی تەواو
بەردەستبوونی خزمەتگوزاریبەردەستبوونی خزمەتگوزاری6_serviceAvailability
پوختە

6. بەردەستبوونی خزمەتگوزاری.

  • ‏a. رەنگە خزمەتگوزاریەکان، کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم ، یان مەواد یان بەرهەمەکان کە لەرێگەی خزمەتگوزاریەکانەوە ئۆفەر دەکرێن جار و بار بەردەست نەبن، رەنگە لەسەر بنەمایەکی سنوردار ئۆفەر بکرێن، یان رەنگە بە گوێرەی ناوچە یان ئامێرەکەت جیاواز بن. ئەگەر شوێنی وابەستەکراو بە ئەژمێری Microsoft ی خۆت بگۆڕیت، رەنگە پێویستت بەوە بکات دووبارە ئەو مەواد یان کاربەرنامانە بەدەست بێنیتەوە کە دەستەبەر بوون بۆت و لە ناوچەی پێشووی خۆت پارەت پێداون. تۆ رازی دەبیت دەستنەگەیشتن یان بەکارنەهێنانی ئەو مەواد یان خزمەتگوزاریانەی کە نایاسایین یان مۆڵەت پێنەدراون لەو وڵاتەی دەستگەیشتن بەو جۆرە مەواد یان خزمەتگوزاریانە دەکەیت یان بەکاردێنیت، یان شوێن یان ناسنامەکەت دەشاریتەوە یان چەواشە دەکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت دەستگەیشتن یان بەکارهێنانی ئەو مەواد یان خزمەتگوزاریانە دەستەبەر بکەیت.
  • ‏b. ئێمە هەوڵ دەدەین بەردەوامی بە خزمەتگوزاریەکان بدەین؛ بەڵام، هەموو ڕاژەیەکی سەرهێڵ دووچاری پچڕان و لەکارکەوتنی لەناکاو دەبێت، و Microsoft بەرپرسیار نابێت لە روودانی هەر جۆرە پچڕان یان لەدەستدانێک کە لە دەرەنجامدا تووشی تۆ دەبێت. رەنگە لەحاڵەتی پچڕاندا، نەتوانیت ئەو ناوەرۆک یان داتایەت بهێنیتەوە کە هەمارت کردووە. ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەین کە تۆ بەشێوەیەکی ڕێکوپێک ناوەرۆکی خۆت و ئەو داتایە پاشەکەوت بکەیت کە لەسەر ڕاژەکان هەماریان دەگریت یان بە بەکارهێنانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم هەماریان دەکەیت.
دەقی تەواو
نوێکردنەوەکانی خزمەتگوزاریەکان یان نەرمامڕاز، و گۆڕانکاریەکانی ئەم مەرجانەنوێکردنەوەکانی خزمەتگوزاریەکان یان نەرمامڕاز، و گۆڕانکاریەکانی ئەم مەرجانە7_updatesToTheServicesOrSoftwareAndChangesToTheseTerms
پوختە

7. نوێکردنەوەکانی خزمەتگوزاریەکان یان نەرمامڕاز، و گۆڕانکاریەکانی ئەم مەرجانە.

  • ‏a. رەنگە ئێمە لە هەر کاتێکدا ئەم مەرجانە بگۆڕین، و ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە کاتێک ئەمە ئەنجام دەدەین. کارابوونی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان پاش گۆڕانکاریەکان بەو مانایە دێت کە تۆ بە مەرجە نوێکان رازیت. ئەگەر تۆ بە مەرجە نوێکان ناڕازیت، پێویستە بەکارهێنانی ڕاژەکان بوەستێنیت، ئەژمێری Microsoft ی خۆت دابخەیت و، ئەگەر تۆ باوان یان سەرپەرشتیاریت، ڕێنوێنی منداڵە هەرزەکانت بکە ئەژمێری Microsoft ی خۆی دابخات.
  • ‏b. هەندێک جار پێویستت بە نوێکردنەوەکانی نەرمامڕاز دەبێت بۆئەوەی بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان. رەنگە بە خودکار وەشانی نەرمامڕازەکەت بپشکنین و نوێکردنەوەکانی نەرمامڕاز دابگرین یان شێوەبەندکردن بگۆڕین. هەروەها رەنگە داوات لێبکرێت نەرمامڕازەکە نوێ بکەیتەوە بۆئەوەی بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان. ئەو جۆرە نوێکردنەوانە بەگوێرەی ئەم مەرجانە دەچة بەڕێوە مەگەر مەرجی تر یاوەری نویکردنەوەکان بکات، لەو حاڵەتەشدا ئەو مەرجانەی تر کارپێکراو دەبن. ‏Microsoft ناچار نابێت بە دەستەبەرکردنی هەر نوێکردنەوەیەک و زامنی ئەوە ناکات کە پشتیوانی لە وەشانی ئەو سیستمە بکەین کە کڕیوتە یان مۆڵەتی نەرمامڕاز، کاربەرنامە، ناوەرۆک یان بەرهەمەکانی ترت بۆ وەرگرتووە. رەنگە ئەو نوێکردنەوانە لەگەڵ ئەو نەرمامڕاز یان خزمەتگوزاریانەدا تەبا نەبن کە لایەنانی سێهەم دەستەبەریان دەکەن. تۆ هەموو کاتێک بۆت هەیە رەزامەندی خۆت بکشێنیتەوە لە نوێکردنەوەکانی داهاتووی نەرمامڕاز بە لابردنی نەرمامڕازەکە.
  • ‏c. پتر لەمەش، رەنگە جاری وا هەبێت پێویستمان بە لابردن یان گۆڕینی تایبەتمەندیی یان توانای کارکردنی خزمەتگوزاریەکە هەبێت یان دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریەک یان دەستگەیشتن بە کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم هەمووی بە یەکەوە بوەستێنین. بەدەر لەو رادەی بەگوێرەی یاسای کارپێکراو رێپێدراوە، ئێمە پابەند نابین بە دەستەبەر کردنی دووبارە-داگرتن یان گۆڕینی هەر مەواد، کەلوپەلێکی دیجیتاڵ (لە بڕگەی 13(k) دا پێناسە کراوە)، یان ئەو کاربەرنامانەی پێشتر کڕراون. ڕەنگە ڕاژەکان و تایبەتمەندییەکانیان بە وەشانێکی پێشدیمەن یان بێتا بڵاوبکەینەوە، کە ڕەنگە بە ڕێکوپێکی کارنەکات یان بە هەمان شێوەی وەشانی کۆتا کارنەکات.
  • ‏d. بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو مەوادانەی بەڕێوەبردنی مافەکانی دیجیتاڵ (DRM) یان هەیە، وەک هەندێک مووزیک، گەمەکان، فیلمەکان، کتێبەکان و زیاتریش بەکاربێنیت، ڕەنگە نەرمامڕازی DRM بە خودکار پەیوەندی بە راژەکاری مافەکانی سەرهێڵەوە بکات و نوێکردنەوەکانی DRM دابگرێت و دامەزرێنێت.
دەقی تەواو
مۆڵەتی نەرمامڕازمۆڵەتی نەرمامڕاز8_softwareLicense
پوختە

8. مۆڵەتی نەرمامڕاز. مەگەر ڕێکەوتننامەیەکی مۆڵەتی Microsoft ی بەجیا یاوەری بێت (بۆ نمونە، ئەگەر تۆ کاربەرنامەیەکی Microsoft بەکاربێنیت کە لەگەڵ Windows دا هاتووە یان بەشێکە لەو، ئەوکاتە مەرجەکانی مۆڵەتی نەرمامڕازی Microsoft بۆ ئەو سیستمەی کارپێکردنی Windows ئەو جۆرە نەرمامڕازە بەڕێوە دەبات)، و هەر نەرمامڕازێکی تر کە لەلایەن ئێمەوە وەک بەشێک لەو ڕاژەیە دەستەبەر کرابێت کە ئەم مەرجانە دەیگرێتەوە. ئەو کاربەرنامانەی لەڕێگەی فرۆشگای Office. فرۆشگای Windows و فرۆشگای Xbox بەدەست دێن بەگوێرەی بەشی 13 (ب)(i) لای خوارەوە بەڕێوە دەچن.

  • ‏a. ئەگەر بەم مەرجانەوە پابەند بیت، ئێمە زامنی مافی تۆ دەکەین بۆ دامەزراندن و بەکارهێنانی نەرمامڕازەکە بۆ ئامێر لەسەر بنەمای هەموو جیهان بۆ بەکارهێنان تەنها لەلایەن هەر جارەی یەک کەسەوە وەک بەشێک لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن تۆوە. سەبارەت بە هەندێک ئامێری دیاریکراو، ڕەنگە ئەو نەرمامڕازانە پێشتر دامەزرێنرابن بۆ بەکارهێنانی کەسیی، نابازرگانی ڕاژەکان لەلایەن تۆوە. رەنگە ئەو نەرمامڕاز و وێبسایتانەی بەشێکن لە خزمەتگوزاریەکان کۆدی لایەنی سێهەمیان تێدابێت. هەر کۆد یان سکریپتێکی لایەنی سێهەم، لینک یان سەرچاوەی لە نەرمامڕاز یان وێبسایتەکەوە وەرگرتبێت، لەو لایەنی سێهەمەوە مۆڵەتت پێدەدرێت کە خاوەنی ئەو جۆرە کۆدەیە نەک Microsoft. ئاگادارنامەکان سەبارەت بە کۆدی لایەنی سێهەم، ئەگەر هەبن، تەنها بۆ زانیاری تۆ هاوپێچ کراون.
  • ‏b. نەرمامڕازەکە مۆڵەت دەدرێت، نافرۆشرێت، و ‏Microsoft هەموو مافەکانی خۆی لەو نەرمامڕازەدا دەپارێزێت کە بەروونی لەلایەن Microsoft زامن نەکراون، ئیتر دەرەنجام بێت، قەدەغەی یاسایی بێت یان بەهەر شێوەیەکی تر. ئەم مۆڵەتە هیچکام لەم مافانەت پێنادات، و تۆ بۆت نییە:
    • ‏i. یاری بکەیت یان باز بدەیت بەسەر هەر رێکارێکی پاراستنی تەکنۆلۆژیدا لە یان سەبارەت بە نەرمامراز یان خزمەتگوزاریەکان.
    • ‏ii. لێکردنەوە، هەڵوەشاندنەوە، کردنەوەی رەمز، هاککردن، رەتاندن، یان ئەندازیاری پێچەوانەی هەر نەرمامڕاز یان دیاردەی تری خزمەتگوزاریەکان کە هاتوون یان لەرێگەی خزمەتگوزاریەکان دەستگەیشتنیان بۆ کراوە، بەدەر لە و تەنها تا ئەو رادەی بەگوێرەی یاسای مافی لەبەرگرتنەوەی کارپێکراو بەروونی رێگە بە ئەنجامدانی دراوە؛
    • ‏iii. جیاکردنەوەی پێکهاتەکانی نەرمامڕاز یان خزمەتگوزاریەکان بۆ بەکارهێنان لەسەر ئامێرە جیاوازەکان؛
    • ‏iv. بڵاوکردنەوە، کۆپیکردن، بەکرێدان، فرۆشتن، هاوردەکردن، دابەشکردن، یان پێدانی نەرمامڕاز یان خزمەتگوزاریەکان، مەگەر Microsoft بە روونی رێگەت پێبدات ئەوە ئەنجام بدەیت؛
    • ‏v. گواستنەوەی مۆڵەتەکانی نەرمامڕازەکە، هەر نەرمامڕازێکی تر، یان هەر مافێکی دەستگەیشتن یان بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان؛
    • ‏vi. بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان بە هەر رێگەیەکی رێپێنەدراو کە دەکرێت دەستێوەردان بۆ بەکارهێنانی هەر کەسێکی تر لەواندا دروست بکات یان بەدەستهێنانی دەستگەیشتن بە هەر خزمەتگوزاری، داتا، ئەژمێر، یان تۆڕێک؛
    • ‏vii. چالاککردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریەکان یان هەموارکردنی هەر ئامێرێکی رێپێدراوی Microsoft (بۆ نمونە Xbox One، Xbox 360، Microsoft Surface، هتد.) لەلایەن کاربەرنامە رێپێنەدراوەکانی لایەنی سێهەم.
دەقی تەواو
مەرجەکانی پارەدانمەرجەکانی پارەدان9_paymentTerms
پوختە

9. مەرجەکانی پارەدان. ئەگەر خزمەتگوزاریەک بکڕیت، ئەو کاتە مەرجەکانی پارەدان بەسەر کڕینەکەتدا کارپێکراوە و تۆش پێیان رازی دەبیت.

  • ‏a. کرێکان. ئەگەر کرێیەک وابەستەی بەشێک لە خزمەتگوزاریەکان بێت، تۆ رازی دەبیت بە پێدانی ئەو کرێیە بەو دراوەی دیاریکراوە. ئەو نرخەی بۆ خزمەتگوزاریەکان ئاشکرا کراوە بەدەرە لە هەموو باجە کارپێکراوەکان و پاکتاوکردنەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، مەگەر پێچەوانەی ئەمە هاتبێت. هەموو نرخەکانی بەرهەمە پارە بۆدراوەکانی Skype باجە کارپێکراوەکان لەخۆ دەگرێت، مەگەر پێچەوانەی ئەمە هاتبێت. تۆ بەرپرسیاری رەهایت لە پێدانی ئەو جۆرە باجانە یان کرێکانی تر. ‏Skype لەسەر بنەمای ناونیشانی نیشتەجێبوونی پەیوەست بە زانیاری پارەدانتەوە باجەکان ئەژمار دەکات. تۆ بەرپرسیاریت لە دڵنیابوون لەوەی کە ئەم ناونیشانە نوێکراوە و وردە. جگە لە بەرهەمەکانی Skype، باجەکان لەسەر بنەمای شوێنی تۆ لەو کاتەدا کە ئەژمێری Microsoft ی تۆ تۆمارکراوە ئەژمار دەکرێت مەگەر یاسای ناوخۆ بنەمایەکی جیاواز بۆ ئەژمارکردنەکە بخوازێت. رەنگە ئێمە خزمەتگوزاریەکان هەڵپەسێرین یان بەتاڵ بکەینەوە ئەگەر لەکاتی خۆیدا پارەی تەواو لە تۆ وەرنەگرین. دەکرێت هەڵپەساردن یان بەتاڵکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان لەبەر پارەنەدان ببێتە مایەی لەدەستدانی دەستگەیشتن و بەکارهێنانی ئەژمێرەکەت و ناوەرۆکەکەی. گرێدان بە ئینتەرنێت لەڕێگەی دامەزراوە یان تۆڕێکی تایبەتی ترەوە کە فلتەری شوێنەکەت دەکات ڕەنگە ببێتە مایەی سەندنی کرێی جیاواز لەوانەی بۆ شوێنی ڕاستەقینەی تۆ پیشاندراون. رەنگە هەندێک لە سەوداگەریەکان، بەگوێرەی شوێنی تۆ، پێویست بە گۆڕینی دراوی بیانی بکات یان لە وڵاتێکی تردا رایی بکرێت. رەنگە بانکەکەت پارەی ئیزافیت لێببڕێت سەبارتە بەو خزمەتگوزاریانەی کە کارتی داشکاندن یان کرێدت کارتی تێدا بەکاردێنیت. تکایە پەیوەندی بکە بە بانکەکەتەوە بۆ وردەکاریەکان.
  • ‏b. ئەژمێری فاتوورەکەت. بۆ پارەدانی کرێکانی خزمەتگوزاریەک، داوات لێدەکرێت شیوازێکی پارەدان دەستەبەر بکەیت لەو کاتەدا کە خۆت بۆ ئەو خزمەتگوزاریە تۆمار دەکەیت. دەتوانیت دەستگەیشتنت هەبێت بۆ زانیاری فاتوورە و شێوازی پارەدانی خۆت و بیگۆڕیت لەسەر وێبسایتی بەڕێوەبردنی ئەژمێری Microsoft و بۆ ئەژمێری فاتوورەی Skype ی تۆ بە چوونەناو بۆ نێو پۆرتاڵی ئەژمێرەکەت لە https://skype.com/go/myaccount. پتر لەمەش، تۆ رازی دەبێت بە رێگەدان بە Microsoft بۆ بەکارهێاننی هەر زانیاریەکی نوێکراوەی ئەژمێر سەبارەت بە شێوازی پارەدانی دەسنیشانکراوت کە لەلایەن بانکی دەرکەری تۆ یان تۆڕی پارەدانی کارپێکراو دەستەبەر کراوە. تۆ رازی دەبیت بە دەسبەجێ نوێکردنەوەی ئەژمێرەکەت و زانیاری تر، لەوانە ناونیشانی ئیمەیل و وردەکاریەکانی شێوازی پارەدان، هەتا بتوانین سەوداگەریەکانت تەواو بکەین و بەپێی پێویست سەبارەت بە سەوداگەریەکانت پەیوەندیت پێوە بکەین. ئەو گۆڕانکاریانەی لە ئەژمێری فاتوورەی تۆدا ئەنجام دەدرێن کاریگەرییان نابێت بۆ سەر ئەو کرێیانەی بۆ ئەژمێری فاتوورەی تۆی دەنێرین پێش ئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی گونجاو کاربکەین لەسەر ئەو گۆرانکاریانەی لە ئەژمێری فاتوورەی خۆتدا ئەنجامت داون.
  • ‏c. فاتوورە. بە دەستەبەرکردنی شێوازێکی پارەدان، تۆ (i) ئیقرار دەکەیت بەوەی ڕێگەت داوە بە بەکارهێنانی ئەو شێوازی پارەدانەی دەستەبەرت کردووە و ئەوەی کە هەر زانیاریەکی پارەدان تۆ دەستەبەری دەکەیت ڕاست و دروستە؛ (ii) ڕێگە دەدەیت بە Microsoft هەڵسێت بە بڕینی پارە لە تۆ بۆ ئەو ڕاژانە یان ناوەرۆکی بەردەست بە بەکارهێنانی شێوازی پارەدانەکەت؛ و (iii) ڕێگە دەدەیت بە Microsoft هەڵسێت بە بڕینی پارە لە تۆ بۆ هەر تایبەتمەندییەکی پارە بۆدراوی ئەو ڕاژانەی کە تۆ هەڵیان دەبژێریت بۆ خۆ تۆمارکردن یان بەکارهێنانی لەکاتێکدا ئەم مەرجانە کارپێکراو بن. ئێمە بۆمان هەیە پارەت لێببڕین بە (a) پێشەکی؛ (b) لەکاتی کڕیندا؛ (c) ماوەیەکی کەم پاش کڕین؛ یان (d) لەسەر بنەمای دووبارەبوو بۆ ڕاژەکانی ئابوونە. هەروەها، بۆمان هەیە بەو بڕە پارەت لێببڕین کە پەسەندت کردووە، و ئێمە پێشوەخت ئاگادارت دەکەینەوە لە هەر گۆڕانکاریەک لەو بڕەدا کە بۆ خزمەتگوزاریە دووبارەبووەکانی ئابوونە دەدرێت. بۆمان هەیە لە هەمان کاتدا پارەی زیاتر لە یەکێک لە ماوەکانی پێش فاتوورەت لێببڕین بۆ ئەو بڕانەی کە پێشتر راییت نەکردوون.
  • ‏d. پارەدانە دووبارەبووەکان. کاتێک ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئابوونەیەک دەکڕیت (بۆ نمونە، مانگانە، هەموو 3 مانگ جارێک یان ساڵانە)، تۆ ڕازیت بەوەی ڕێگە دەدەیت بە پارەدانی دووبارەبوو، و پارەدانەکان کە دەدرێت بە Microsoft بەو شێوازە دەبێت کە تۆ لە ماوەکانی دووبارەبووندا هەڵتبژاردووە و ڕازی بوویت پێی، هەتا ئابوونەی ئەو ڕاژانە لەلایەن تۆ یان Microsoft کۆتایی پێدەهێنرێت. بە ڕێگەدان بە پارەدانە دووبارەبووەکان، تۆ ڕێگە دەدەیت بە Microsoft ئەو جۆرە پارەدانانە ڕایی بکات یان ئەوەتا وەک قەرزی ئەلەکترۆنی یان گواستنەوەی پارە، یان وەک پڕۆژەی ئەلەکترۆنی لە ئەژمێری دیاریکراوی تۆوە (بۆ خانەی پاکتاوکردنی خودکار یان پارەدانە هاوشێوەکان)، یان وەک پارە لێبڕین لە ئەژمێری دیاریکراوت (لەحاڵەتی کرێدت کارت یان پارەدانە هاوشێوەکان) (بەیەکەوە، "پارەدانە ئەلەکترۆنیەکان"). کرێکانی ئابوونە بەشێوەیەکی گشتی پێشوەخت بۆ ماوەی ئابوونەی کارپێکراو دەبڕرێت. ئەگەر پارەدانێک بە نەدراوی گەڕایەوە یان ئەگەر کرێدت کارت یان سەوداگەرییەکی هاوشێوە پەسەند نەکرا یان رەتکرایەوە، Microsoft یان دابینکەرانی ڕاژەی تایبەت بەو مافیان هەیە بۆ کۆکردنەوەی هەر ئامڕازێکی داهاتی کارپێکراو، ڕەتکردنەوە یان کرێی پارەی بەشنەکردوو و سازکردنی هەر پارەدانێکی لەو جۆرە وەک پارەدانێکی ئەلەکترۆنی.
  • ‏e. نوێکردنەوەی خودکار. ئەگەر نوێکردنەوە خودکارەکان بەگوێرەی یاسای کارپێکراو ڕێپێدراو بن، تۆ هەڵبژاردەی ئەوەت هەیە ڕاژەکان لە کۆتایی ماوەیەکی نەگۆڕی ڕاژە بە خودکار نوێ بکرێنەوە. پێش ئەوەی هەر ڕاژەیەک بۆ کایەیەکی تازە نوێ بکەیتەوە، ئێمە بە ئیمەیل، یان بە هەر شێوەیەکی گونجاوی تر وەبیرت دێنینەوە، و لە هەر گۆڕانکاریەکی نرخەکان بەگوێرەی بەشی 9(k) ئاگادارت دەکەینەوە. هەر کاتێک وەبیرمان هێنایتەوە کە تۆ هەڵتبژاردووە خزمەتگوزاریەکان بە خودکار نوێبکرێنەوە، بۆمان هەیە لە کۆتایی ماوەی خزمەتگوزاری ئێستادا خزمەتگوزاریەکانت نوێبکەینەوە و بە نرخی ئێستا بۆ ماوەی نوێکردنەوەکە پارەت لێببڕین، مەگەر تۆ ئەوەت هەڵبژاردبێت خزمەتگوزاریەکان بەتاڵ بکەیتەوە هەروەک لای خواروو شرۆڤە کراوە. هەروەها بیرت دەخەینەوە کە ئێمە لە شێوازی پارەدانی هەڵبژاردەت پارە دەبڕین بۆ نوێکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان، ئیتر بڕیاربێت کاتی نوێکردنەوە ببڕرێت یان پاشتر دەستەبەر بکرێت. هەروەها ئێمە رێنماییت پێدەدەین لەسەر چۆنێتی بەتاڵکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن تۆوە. پێویستە پێش بەرواری نوێکردنەوە خزمەتگوزاریەکان بەتاڵ بکەیتەوە بۆ بەدوور بوون لەوەی بۆ نوێکردنەوە پارەت لێببڕێت.
  • ‏f. بڵاونامەی سەرهێڵ و هەڵەکان. ‏Microsoft بڵاونامەیەکی فاتوورەی سەرهێڵت بۆ دەستەبەر دەکات لەسەر وێبسایتی بەڕێوەبردنی ئەژمێری Microsoft، کە لەوێ دەتوانیت بڵاونامەکەت ببینیت و چاپ بکەیت. سەبارەت بە Skype، دەتوانیت دەستگەیشتنت بە بڵاونامەی سەرهێڵی خۆت هەبێت بە چوونەناو بۆ ئەژمێرەکەت لە www.skype.com. ئەمە تەنها بڵاونامەی فاتوورەیە کە دەستەبەری دەکەین. ئەگەر لە فاتوورەکەتدا هەڵەیەک بکەین، پێویستە لەماوەی 90 رۆژ پاش ئەوەی هەڵەکە بۆ یەکەمجار لە فاتوورەکەتدا دەردەکەوێت پێمان بڵێیت. ئێمە ئەو کاتە دەسبەجێ لێکۆڵینەوە لە کرێکە دەکەین. ئەگەر لەو ماوەیەدا پێمان نەڵێیت، تۆ هەموو پابەندیی و داوایەکی لەدەستدان لە ئەنجامی هەڵەکەوە لەسەرشانی ئێمە سوک دەکەیت و چیتر لەسەرمان نابێت هەڵەکە راست بکەینەوە یان پارە بگێڕینەوە، مەگەر بەشێوەیەکی تر بەپێی یاسا داواکرابێت. ئەگەر Microsoft هەڵەیەکی فاتوورەی دیاریکرد، ئێمە ئەو هەڵەیە لەماوەی 90 رۆژدا راست دەکەینەوە. ئەم سیاسەتە کاریگەری نابێت بۆ سەر هیچ مافێکی تەشریعی کە رەنگە کارپێکراو بێت.
  • ‏g. سیاسەتی پارە گێڕانەوە. هەموو کڕینەکان بە کۆتا و پارە نەگێڕراوە ئەژمار دەکرێن، مەگەر پێچەوانەی ئەمە بەپێی یاسا یان بەپێی ئۆفەرێکی خزمەتگوزاری دیاریکراو داواکرابێت. ئەگەر لەو بڕوایەدایت Microsoft بە هەڵە پارەی لە تۆ بڕیوە، پێویستە لەماوەی 90 رۆژ لەو پارەبڕینەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت. هیچ پارە گێڕانەوەیەک نادرێت بۆ هەر کرێیەک تەمەنی لە 90 رۆژ زیاتر بێت، مەگەر بەپێی یاسا داواکرابێت. مافی دەرکردنی پارە گێڕانەوە یان قەرزەکان بە خواستی رەهای خۆمان دەزانین. ئەگەر ئێمە پارە گێڕانەوە یان قەرزێک دەربکەین، ئێمە هیچ پابەندییەکمان نابێت بە دەرکردنی هەمان پارە گێڕانەوە یان هی هاوشێوە لە داهاتوودا. ئەم سیاسەتی پارە گێڕانەوەیە کاریگەری نابێت بۆ سەر هیچ مافێکی تەشریعی کە رەنگە کارپێکراو بێت. بۆ زانیاری زیاتری پارە گێڕانەوە، تکایە سەردانی بابەتی رێنوێنی ئێمە بکە. ئەگەر تۆ لە تایوان دەژی، تکایە سەرنجی ئەوە بدە بەگوێرەی یاسای پاراستنی بەکاربەری تایوان و رێسا پەیوەندیدارەکانی، هەموو کڕینەکانی تایبەت بە ناوەرۆکی دیجیتاڵ کە لەرێی شێوازی بەرجەستە و/یان خزمەتگوزاریە سەرهێڵەکانەوە دەستەبەر دەکرێن کۆتان و پارە گێڕانەوەیان نییە کاتێک ئەو جۆرە ناوەرۆک یان خزمەتگوزاریە بە سەرهێڵ دەستەبەر دەکرێت. تۆ مافی داواکردنی هیچ ماوەیەکی هێورکردنەوە یان هیچ پارە گێڕانەوەیەکت نییە.
  • ‏h. بەتاڵکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان. بۆمان هەیە لە هەرکاتێکدا و بە هەبوون یان نەبوونی هۆکار خزمەتگوزاری بەتاڵ بکەینەوە. بۆ بەتاڵکردنەوەی خزمەتگوزاریەک و داواکردنی پارە گێڕانەوە، ئەگەر مافی ئەوەت هەبێت، سەردانی وێبسایتی بەڕێوەبردنی ئەژمێری Microsoft بکە. سەبارەت بە Skype، تکایە فۆرمی کشانەوە تەواو بکە بە بەکارهێنانی زانیاری دەستەبەر کراو لێرە. دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ ئۆفەرەکە کە شرۆڤەی راژەکان دەکات بەوەی (i) بۆت نییە لەکاتی بەتاڵکردنەوەدا پارەت بۆ بگەڕێنرێتەوە؛ (ii) ڕەنگە ناچار بیت بە پارەدانی کرێکانی بەتاڵکردنەوە؛ (iii) ڕەنگە ناچار بیت بە پێدانی هەموو ئەو پارانەی لە ئەژمێری فاتوورەی تۆ دەبڕرێن بۆ ئەو ڕاژانە پێش بەرواری بەتاڵکردنەوە؛ و (iv) ڕەنگە دەستگەیشتن و بەکارهێنانی ئەژمێرەکەت لەدەست بدەیت کاتێک ڕاژەکان بەتاڵ دەکەیتەوە؛ یان، ئەگەر تۆ لە تایوان دەژیت، (v) ڕەنگە پارەت بۆ بگەڕێتەوە بە بڕێک کە یەکسانە بەو کرێ بەکارنەهاتووانەی کە تۆ بۆ ڕاژەیەک پارەت داوە بە ئەژمارکردن لە کاتی بەتاڵکردنەوەدا. ئێمە داتاکەت چارەسەر دەکەین هەروەک لە بەشی 4 لای سەروو هاتووە. ئەگەر بەتاڵی بکەیتەوە، دەستگەیشتنت بە ڕاژەکان لە کۆتایی ماوەی ڕاژەکەی ئێستات کۆتایی پێدێت یان. ئەگەر فاتوورەی ئەژمێرەکەی لەسەر بنەمای وەرزی بێت، لە کۆتایی ئەو ماوەیەدا کە بەتاڵت کردەوە.
  • ‏i. ئۆفەرەکانی ماوەی ئەزموونی. ئەگەر لە ئۆفەرێکی ماوەی ئەزموونیدا بەشداری بکەیت، پێویستە لە کۆتایی ماوە ئەزموونیەکەدا خزمەتگوزاریە ئەزموونیەکە بەتاڵ بکەیتەوە بۆ بەدوور بوون لە گرتنە ئەستۆی کرێی نوێ، مەگەر ئێمە پێچەوانەی ئەمەت پێ رابگەیەنین. ئەگەر تۆ لە کۆتایی ماوە ئەزموونیەکەدا خزمەتگوزاری ئەزموونی بەتاڵ نەکەیتەوە، بۆمان هەیە کرێی ئەو خزمەتگوزاری(ان)ـەت لێ ببڕین.
  • ‏j. ئۆفەرەکانی برەوپێدان. رەنگە Microsoft ناوبەناو خزمەتگوزاریەکان بۆ ماوەیەکی ئەزموونی بە خۆڕایی ئۆفەر بکات. ‏Microsoft بە مافی خۆی دەزانێت کرێی ئەو جۆرە ڕاژانەت (بە نرخی ئاسایی) لێ ببڕێت ئەگەر Microsoft (بە مەزەندەی گونجاوی خۆی) بڕیاری دابێت کە تۆ مەرجەکانی ئۆفەرەکە خراپ بەکاردێنیت.
  • ‏k. گۆڕانەکانی نرخ. بۆمان هەیە لە هەر کاتێکدا نرخی ڕاژەکان بگۆڕین و ئەگەر کڕینی دووبارەبووت هەبێت، ئێمە لانیکەم 15 رۆژ پێش گۆڕانی نرخەکە بە ئیمەیل، یان هەر شێوەیەکی گونجاوی تر ئاگادارت دەکەینەوە. ئەگەر بە گۆڕانی نرخەکە رازی نابێت، پێویستە خزمەتگوزاریەکان بەتاڵ بکەیتەوە و بوەستێنیت پێش ئەوەی گۆڕانی نرخەکە کارا بێت. ئەگەر مەرج و نرخێکی جێگیر هەبێت بۆ ئۆفەری خزمەتگوزاریەکەت، ئەو نرخە بۆ ماوە جێگیرەکە بەردەوام دەبێت.
  • ‏l. پارەدان بە تۆ. ئەگەر قەرزاری تۆ بین، ئەوا رازی بەوەی لەکاتی خۆیدا و بە ووردی هەر زانیاریەکمان بۆ دەستەبەر بکەیت لە پێویستمانە بۆ گەیاندنی ئەو پارەیە بە تۆ. تۆ خۆت بەرپرسیاریت لە هەر باج و کرێیەک کە رەنگە لە ئەنجامی ئەم پارەدانە بە تۆ بکەوێتە ئەستۆت. پێویستە پابەند بیت بە هەر مەرجێکی ترەوە کە لەسەر مافی پارەدانەوە پێت دایدەنێین. ‏ئەگەر بە هەڵە پارەیەک وەربگریت، بۆمان هەیە بیگێڕینەوە یان داوای گەڕاندنەوەی پارەکە بکەین. تۆ رازی دەبیت بە هاوکاری کردنی هەوڵەکانمان بۆ ئەنجامدانی ئەمە. هەروەها رەنگە بۆ هەموارکردنەوەی زێدەپارەدانێکی پێشووتر بەبێ ئاگادارکردنەوە لەو پارەیەی تۆ کەم بکەینەوە.
  • ‏m. کارتەکانی دیاری. دەفع کردن و بەکارهێنانی کارتەکانی دیاری (بەدەر لە کارتەکانی دیاری Skype) بە گوێرەی مەرجەکانی کارتی دیاری Microsoft بەڕێوە دەبرێن. زانیاری دەربارەی کارتەکانی دیاری Skype لەسەر پەڕەی رێنوێنی Skype بەردەستە.
  • ‏n. شێوازی پارەدانی ئەژمێری بانکی. بۆت هەیە ئەژمێرێکی بانکی شیاو لەگەڵ ئەژمێری Microsoft ی خۆت تۆمار بکەیت بۆ بەکارهێنانی وەک شێوازێکی پارەدان. ئەژمێرە بانکیە شیاوەکان ئەو ئەژمێرانە دەگرێتەوە کە لە دامەزراوەیەکی دارایی ئەوتۆدا پارێزراون کە توانای وەرگرتنی تێچووەکانی داشکاندنی ڕاستەوخۆیان هەیە (بۆ نمونە ئەو دامەزراوە داراییانەی بنکەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە و پشتیوانی لە تێچووەکانی خانەی پاکتاوکردنی خودکار ('ACH")، دامەزراوەیەکی دارایی ئەوروپی کە پشتیوانی لە ناوچەی تایبەت بە پارەدان تەنها بە یورۆ دەکات ("SEPA") یان "iDEAL" لە هۆڵەندا). ئەو مەرجانەی پێیان ڕازیت کاتێک ئەژمێری بانکی خۆت وەک شێوازێکی پارەدان لە ئەژمێری Microsoft ی خۆتدا زیاد دەکەیت (بۆ نمونە، "ماندەیت" لە کەیسی SEPA دا) بە هەمان شێوە کارپێکراوە. تۆ بەڵین دەدەیت و زەمانەتی ئەوە دەکەیت کە ئەژمێری بانکیت بەناوی تۆوە تۆمارکراوە و تۆ ڕێپێدراویت بە تۆمارکردن و بەکارهێنانی ئەم ئەژمێری بانکیە وەک شێوازێکی پارەدان. بە تۆمارکردن یان دەسنیشانکردنی ئەژمێری بانکیت وەک شێوازی پارەدانت، تۆ ڕێگە دەدەیت بە Microsoft (یان بریکارەکەی) بە دەستپێکردنی یەکێک یان زیاتر لە داشکاندنەکان بە کۆی بڕی کڕین یان کرێی ئابوونەکەت (بەگوێرەی مەرجەکانی ڕاژەی ئابوونەکەت) لە ئەژمێری بانکەکەت (و ئەگەر پێویستی کرد، دەستپێکردنی یەکێک یان زیاتر لە متمانەدانەکان بە ئەژمێری بانکەکەت بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، پارە گێڕانەوە یان مەبەستی هاوشێوە)، و تۆ ڕێگە دەدەیت بەو دامەزراوە داراییەی کە ئەژمێری بانکەکەت ڕادەگرێت ئەو جۆرە قەرزانە دەبشکێنێت یان ئەو جۆرە متمانانە قەبووڵ بکات. تۆ تێدەگەیت لەوەی ئەم ڕێپێدانە بە دەسەڵات و کاریگەریی تەواوەوە دەمێنێتەوە هەتا زانیاری ئەژمێری بانکیت لە ئەژمێری Microsoft ی خۆت لادەبەیت. ئەگەر لەو بڕوایەدایت بە هەڵە پارەت لێ داشکێنراوە، بە زووترین کات پەیوەندی بکە بە پشتیوانی ڕاژەخواز هەروەک لای سەروو لە بڕگەی 4(e) دا هاتووە. ڕەنگە ئەو یاسایانەی کە لە وڵاتی تۆدا کارپێکراون بەپرسیارێتی تۆ سنوردار بکەن لە هەر کردەوەیەکی ساختەکاری، سەوداگەری هەڵە یان ڕێپێنەدراو لە ئەژمێری بانکەکەتەوە. بە تۆمارکردن یان دەسنیشانکردنی ئەژمێرێکی بانکی وەک شێوازی پارەدانت، تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی ئەم مەرجانەت خوێندۆتەوە، لیی تێگەیشتوویت و ڕازیت پێیان.
دەقی تەواو
قەوارەی گرێبەستکردن، هەڵبژاردنی یاسا و شوێن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانقەوارەی گرێبەستکردن، هەڵبژاردنی یاسا و شوێن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان10_11_contractingEntityChoiceOfLaw
پوختە

10. قەوارەی گرێبەستکردن، هەڵبژاردنی یاسا و شوێن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان

  • a.‏ کەنەدا. ئەگەر تۆ لە کەنەدا دەژیت (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A دەکەیت. یاساکانی ئەو پارێزگایەی لێی دەژیت (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ) لێکدانەوەی ئەم مەرجانە، داواکانی پێشێلکارییان، و هەموو داواکانی تر (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەری نارەوا، و داواکانی قەرەبوو) بەڕێوە دەبات، بەبێ رەچاوکردنی ناکۆکی بنەماکانی یاسا. تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە رەزامەندی دەردەبڕین بە ناوبژیوانی تاکانە و شوێنی دادگاکان لە ئۆنتاریۆ بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانەی سەبارەت بەم مەرجانە یان ڕاژانە سەر هەڵدەدەن.
  • ‏b. ئەمریکای باکور یان باشور دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا. ئەگەر تۆ لە ئەمریکای باکور یان باشور دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا دەژیت (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A دەکەیت. یاسای ویلایەتی واشینتۆن لێکدانەوەی ئەم مەرج و داوایانەی پێشێلکارییاندەکات بەبێ رەچاوکردنی هەڵبژاردەی بنەماکانی یاسا. یاساکانی ئەو پارێزگا یان وڵاتەی کە ڕاژەکانی تۆی بۆ ئاراستە دەکەین هەموو داواکانی تر بەڕێوە دەبات (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەریی نارەوا، و داواکانی قەرەبووی زیان).
  • ‏c. رۆژهەڵاتی ناوەراست یان ئەفریقا. ئەگەر تۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان ئەفریقا دەژیت (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، و تۆ بەشە خۆڕاییەکانی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت (وەک Bing و MSN)، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A دەکەیت. ئەگەر تۆ بەشێکی پارە بۆدراوی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Ireland Operations Limited, One Microsoft Place, South County Business Park, Leopardstown, Dublin 18, Ireland دەکەیت. بۆ خزمەتگوزاریە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاساکانی ئێرلەندا لێکدانەوەی ئەم مەرج و داوایانە بەڕێوە دەبات سەبارەت بە پێشێلکارییان بەبێ رەچاوکردنی ناکۆکی بنەماکانی یاساکان. یاساکانی ئەو پارێزگا یان وڵاتەی کە ڕاژەکانی تۆی بۆ ئاراستە دەکەین هەموو داواکانی تر بەڕێوە دەبات (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەریی نارەوا، و داواکانی قەرەبووی زیان). تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە رازی دەبین بە ناوبژیوانی تاکانە و شوێنی دادگاکانی ئێرلەندا بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانەی سەبارەت بەم مەرجانە سەر هەڵدەدەن.
  • ‏d. ئاسیا یان ئۆقیانووسی هێمنی باشور، مەگەر وڵاتی تۆ بە تایبەتی لای خوارەوە ناوی نەهاتبێت. ئەگەر تۆ لە (یان ئەگەر بزنسێکە، کە شوێنی سەرەکی بزنسەکەی تۆ) ئاسیا بێت (جگە لە چیین، ژاپۆن، کۆماری کۆریا، یان تایوان) یان باشوری ئۆقیانووسی هێمن، و تۆ بڕە خۆڕاییەکانی ڕاژەکان بەکاردێنیت (وەک Bing و MSN)، ئەوا تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A. ئەگەر پارەت دابێت بۆ بەکارهێنانی بڕێک لە ڕاژەکان، یان ئەگەر تۆ ڕاژەی Outlook.com ی خۆڕایی بەکاردێنیت لە سەنگافورە یان هۆنگ کۆنگ، ئەوا تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ کۆمپانیای فرۆشتنە هەرێمیەکانی Microsoft، کە کۆمپانیایەکی ڕێکخراوە بەگوێرەی یاساکانی ویلایەتی نیڤادا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لقەکانی هەن لە سەنگافورە و هۆنگ کۆنگ، و بارەگای سەرەکی بزنسەکە دەکەوێتە ناونیشانی 438B Alexandra Road, #04-09/12, Block B, Alexandra Technopark, Singapore, 119968؛ بەو مەرجەی ئەگەر تۆ لە (یان، ئەگەر بزنسێکە، کە شوێنی سەرەکی بزنسەکەی تۆ) ئوسترالیا بێت، ئەوا تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ Microsoft Pty Ltd, 1 Epping Road, North Ryde, NSW 2113, Australia و ئەگەر تۆ لە (یان، ئەگەر بزنسێکە، کە شوێنی سەرەکی بزنسەکەی تۆ) نیوزیلاند بێت، ئەوا تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ Microsoft New Zealand Limited, Level 5, 22 Viaduct Harbour Avenue, PO Box 8070 Symonds Street, Auckland, 1150 New Zealand. بۆ ڕاژە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاسای ویلایەتی واشینگتۆن لێکدانەوەی ئەم مەرج و داوایانە بەڕێوە دەبات سەبارەت بە پێشێلکارییان بەبێ رەچاوکردنی ناکۆکی بنەماکانی یاسا. یاساکانی ئەو پارێزگا یان وڵاتەی کە ڕاژەکانی تۆی بۆ ئاراستە دەکەین هەموو داواکانی تر بەڕێوە دەبات (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەریی نارەوا، و داواکانی قەرەبووی زیان). هەر ناکۆکیەک لەم یان پەیوەندیدار بەم مەرجانە یان خزمەتگوزاریەکان وێڕای Skype سەر هەڵدەدات، لەوانە هەر پرسیارێک سەبارەت بە هەبوون، کارایی، یان هەڵوەشاندنەوەیان سەر هەڵدەدات، رەوانە و چارەسەری کۆتا دەکرێت لەلایەن ناوبژیوان لە سەنگافورە بە گوێرەی یاساکانی ناوبژیوانی ناوەندی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەنگافورە (SIAC)، کە رێساکانی لەم مەرجەوە سەرچاوەی وەرگرتووە. دادگاکە پێک دێت لە یەک ناوبژیوان کە لەلایەن سەرۆکی SIAC دیاری دەکرێت. زمانی ناوبژیوانی ئینگلیزیە. بڕیاری ناوبژیوان کۆتایە، پابەندە و مایەی مشتومڕ نییە، و دەشێت لە هەر وڵات یان ناوچەیەک وەک بنەمایەک بەکاربێت.
  • ‏e. ژاپۆن. ئەگەر تۆ لە ژاپۆن دەژیت (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، و تۆ بەشە خۆڕاییەکانی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت (وەک Bing و MSN)، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A دەکەیت. ئەگەر تۆ بەشێکی پارە بۆدراوی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Japan Co., Ltd (MSKK), Shinagawa Grand Central Tower, 2-16-3 Konan Minato-ku, Tokyo 108-0075 دەکەیت. بۆ خزمەتگوزاریە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاساکانی ژاپۆن لێکدانەوەی ئەم مەرجانە و هەر بابەتێک دەکات کە لەمانەوە یان پەیوەندیدارە بەمان یان خزمەتگوزاریەکانەوە سەرهەڵدەدات. تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە رازی دەبین بە ناوبژیوانی تاکانە و رەسەن و شوێنی دادگای شاری تۆکیۆ بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانەی سەبارەت بەم مەرجانە سەر هەڵدەدەن.
  • ‏f. کۆماری کۆریا. ئەگەر تۆ لە کۆماری کۆریا دەژیت (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، و تۆ بەشە خۆڕاییەکانی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت (وەک Bing و MSN)، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A دەکەیت. ئەگەر تۆ بەشێکی پارە بۆدراوی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Korea, Inc., 11th Floor, Tower A, K-Twin Tower, Jongro 1 gil 50, Jongro-gu, Seoul, Republic of Korea, 110-150 دەکەیت. بۆ خزمەتگوزاریە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاساکانی کۆماری کۆریا لێکدانەوەی ئەم مەرجانە و هەر بابەتێک دەکات کە لەمانەوە یان پەیوەندیدارە بەمان یان خزمەتگوزاریەکانەوە سەرهەڵدەدات. تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە رازی دەبین بە ناوبژیوانی تاکانە و رەسەن و شوێنی دادگای ناوەندی شاری سیئۆل بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانەی سەبارەت بەم مەرجانە سەر هەڵدەدەن.
  • ‏g. تایوان. ئەگەر تۆ لە تایوان دەژیت (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، و تۆ بەشە خۆڕاییەکانی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت (وەک Bing و MSN)، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A دەکەیت. ئەگەر تۆ بەشێکی پارە بۆدراوی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Taiwan Corp., 18F, No. 68, Sec. 5, Zhongxiao E. Rd., Xinyi District, Taipei 11065, Taiwan دەکەیت. بۆ خزمەتگوزاریە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاساکانی تایوان لێکدانەوەی ئەم مەرجانە و هەر بابەتێک دەکات کە لەمانەوە یان پەیوەندیدارە بەمان یان خزمەتگوزاریەکانەوە سەرهەڵدەدات بۆ وردەکاری زیاتر سەبارەت بە Microsoft Taiwan Corp.، تکایە سەردانی وێبسایتی دەستەبەرکراو لەلایەن وەزارەتی کاروباری ئابوری کۆماری کۆریا بکە. تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە دادگای شاری تاییپی وەک دادگای بەرایی هەڵدەبژێرین بۆ ناوبژیوانی هەر ناکۆکیەک لەم یان پەیوەندیدار بەم مەرجانەوە سەر هەڵدەدەن، هەتا زۆرترین ئاستی رێپێدراو بەگوێرەی یاساکانی تایوان.

رەنگە یاساکانی بەکاربەری ناوخۆت پێویستیان بە چەند یاسایەک بێت بۆ بەڕێوەبردن یان پێدانی ماف پێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە مەکۆیەکی تر وێڕای ئەم مەرجانە. ئەگەر وایە، مەرجەکانی هەڵبژاردنی یاسا و مەکۆ لە بڕگەی 10 دا کارپێکراون هەتا ئەو رادەی یاساکانی بەراکبەری ناوخۆی تۆوە رێپێدراوە.

دەقی تەواو
دڵنیاکردنەوەکاندڵنیاکردنەوەکان12_Warranties
پوختە

11. دڵنیاکردنەوەکان.

  • ‏a. MICROSOFT، و هاوبەشان، فرۆشەرەوان، دابەشکەران، و فرۆشیارانی ئێمە، هیچ دڵنیاکردنەوەیەک، گوزارش بێت یان ناواخن، گارانتی یان مەرج ناکەن سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان لەلایەن تۆوە. تۆ تێدەگەیت لەوەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان لە ئەستۆی خودی خۆتە و ئێمە خزمەتگوزاریەکان لەسەر بنەمای "وەک خۆی" بە هەموو "هەڵەیەک" و "هەروەک بەردەستە" پێشکەش دەکەین. ‏MICROSOFT گارانتی وردیی یان هاوکاتیی ڕاژەکان ناکات. دەشێت هەندێک مافی دیاریکراوت هەبێت بەپێی یاسای ناوخۆت. هیچکام لەم مەرجانە بەو نیازە نایەت کاریگەری بۆ سەر ئەو مافانە هەبێت، ئەگەر کارپێکراو بن. تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی سیستمەکانی کۆمپیوتەر و تەلەکۆم بێ هەڵە نیین و ماوەکانی کاتی لەدەستچوو روو دەدات. ئێمە گارانتی ئەوە ناکەین خزمەتگوزاریەکان نەپچڕاو، هاوکات، پارێزراو، یان بێ هەڵە بن یان لەدەستچوونی ناوەرۆک روو نەدات، هەروەک گارانتی هیچ گرێدانێکیش ناکەین بە یان گواستنەوە لە تۆڕەکانی کۆمپیوتەرەوە.
  • ‏b. تا ئەو رادەی بەگوێرەی یاسای ناوخۆی تۆ رێپێدراوە، ئێمە هەر دڵنیاکردنەوەیەکی ناواخن بەدەر دەکەین، لەوانە توانای بازرگانێتی، کوالیتی جێ رەزامەندی، گونجان بۆ مەبەستێکی تایبەت، هەوڵی بێوچان، و روونەدانی پێشێلکاری.
  • ‏c. بۆ ئەو بەکاربەرانەی لە ئوسترالیا دەژین: کەلوپەلەکانمان گارانتی ئەوتۆیان لەگەڵدایە کە ناکرێت لەژێر یاسای بەکاربەری ئوسترالیدا بەدەر بکرێن. تۆ مافی گۆڕین یان پارە گێڕانەوەت هەیە بۆ شکست هێنانی گەورە و قەرەبووکردنەوەی هەر لەدەستدان یان زیان لێکەوتنێکی تری پێشبینیکراوی گونجاو. تۆ مافی چاکردنەوە یان گۆڕینی کەلوپەلەکانت هەیە ئەگەر کەلوپەلەکان شکستیان هێنا لەوەی کوالیتیەکی جێ رەزامەندی بن و شکست هێنانەکە بۆ شکست هێنانێکی گەورە تەشەنە ناکات.
  • ‏d. بۆ ئەو بەکاربەرانەی لە نیو زیلاند دەژین، رەنگە بەگوێرەی یاسای بەکاربەری نیو زیلاند مافی یاساییتان هەبێت، و هیچکام لەم مەرجانە بەو نیازە نایەت کاریگەری بۆ سەر ئەو مافانە هەبێت.
دەقی تەواو
سنورداری بەرپرسیارێتیسنورداری بەرپرسیارێتی13_limitationOfLiability
پوختە

12. سنورداری بەرپرسیارێتی.

  • ‏a. ئەگەر هەر پاساوێکت هەبێت بۆ بژاردنی زیانلێکەوتن (لەوانە پێشێلکاری ئەم مەرجانە)، تا ئەو رادەی یاسا کارپێکراوەکان رێگای پێ دەدەن، تۆ رازی دەبیت بەوەی چارەسەری تاکانەی تۆ بریتی دەبێت لە بژاردن لە Microsoft یان هەرکام لە هاوبەشان، فرۆشەرەوان، دابەشکەران، دابینکەرانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم، و فرۆشیاران، بۆ هەر زیانلێکەوتنێکی ڕاستەوخۆ هەتا بڕێک کە یەکسانە بە کرێی ڕاژەکەت بۆ ئەو مانگەی کە لەدەستدان یان پێشێلکاریەکەی تێدا ڕوویداوە (یان هەتا $10.00 دۆلاری ئەمریکی ئەگەر ڕاژەکان خۆڕایی بوون).
  • ‏b. تا ئەو رادەی بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان رێگای پێدراوە، تۆ ناتوانیت بژاردنی هیچکام لە (i) لەدەستدان یان زیانلێکەوتنە دەرەنجامەکان؛ (ii) لەدەستدانی قازانجە راستەقینە پێشبینیکراوەکان (راستەوخۆ بێت یان ناراستەوخۆ)؛ (iii) لەدەستدانی راستەقینە یان پێشبینیکراوی داهات (راستەوخۆ بێت یان ناراستەوخۆ)؛ (iv) لەدەستدانی گرێبەست یان بزنس یان لەدەستدان و زیانلێکەوتنەکانی تر کە لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن تۆوە لەسەر ئاستی نا-کەسی سەرهەڵدەدەن؛ (v) لەدەستدان یان زیانە تایبەت، ناراستەوخۆ، ناکاو یان تەمبێکاریەکان؛ هەروەها (vi) تا ئەو رادەیەی بەگوێرەی یاسا رێپێدراوە، ئەو لەدەستدان یان زیانلێکەوتنە راستەوخۆیانەی لەو توانایانە تێدەپەڕێت کە لە بەشی 12(a) لای سەروو هاتوون. ئەم سنوردارکردن و بەدەرکارییانە کارپێکراون ئەگەر ئەم چارەسەرە قەرەبووی تەواوی تۆ نەکردەوە بۆ هەر لەدەستدان یان شکست هێنانێکی مەبەستی بنەڕەتی ئەمە یان ئەگەر ئێمە ئەگەری زیانلێکەوتنەکانمان دەزانی یان دەبوا بمان زانیایە. هەتا زۆرترین رادەی رێپێدراو بەپێی یاسا، ئەم سنوداری و بەدەرکارییانە کارپێکراون بەسەر هەر شتێک یان هەر داوایەکی پەیوەندیدار بەم مەرج، خزمەتگوزاری، یان نەرمامڕازانەی پەیوەندیدارن بە خزمەتگوزاریەکانەوە.
  • ‏c.‏ Microsoft بەرپرس یان لەرووی یاساوە لێپرسراو نییە بۆ هەر شکست هێنانێکی ئەداکردن یان دواکەوتن لە ئەداکردنی پابەندییەکانی بەوگێرەی ئەم مەرجانە تا ئەو رادەی ئەو شکست هێنان یان دواکەوتنە بەهۆی بارودۆخێکەوە هاتبێتە کایەوە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی گونجاوی Microsoft بێت (وەک ناکۆکیەکانی کار، هۆکارە سروشتیەکان، جەنگ یان چالاکی تیرۆرستی، زیانلێکەوتنی پیس، رووداوەکان یان پابەندبوون بە هەر یاسا یان فەرمانێکی حکومی کارپێکراوەوە). ‏Microsoft هەوڵ دەدات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەرکام لەم رووداوانە و ئەداکردنی ئەو پابەندیانەی کە کاریگەرییان لەسەر دروست نابێت.
دەقی تەواو
مەرجەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاریمەرجەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری14_service-SpecificTerms
پوختە

13. مەرجەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری. بەشێوەیەکی گشتی، مەرجەکانی پێش و پاش بڕگەی 13 بەسەر هەموو خزمەتگوزاریەکاندا کارپێکراوە. ئەم بڕگەیە مەرجەکانی خزمەتگوزاری تایبەتی تێدایە کە وێڕای مەرجە گشتیەکان دێن. ئەم مەرجانەی تایبەت بە ڕاژە کارپێکراون ئەگەر هەر ناکۆکیەک لەگەڵ مەرجە گشتیەکان لەئارادابن.

دەقی تەواو
گەمە و کاربەرنامەکانی Xbox Live و Microsoft Studioگەمە و کاربەرنامەکانی Xbox Live و Microsoft Studio14a_XboxLive
پوختە
  • ‏a. گەمە و کاربەرنامەکانی Xbox Live و Microsoft Studio.
    • ‏i. بەکارهێنانی نابازرگانی تاکەکەسی. گەمەکان، کاربەرنامەکان، خزمەتگوزاریەکان و ناوەرۆکی Xbox Live، Games for Windows Live، و Microsoft Studio (بە یەکەوە ڕاژەکانی Xbox") تەنها بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسیی و نابازرگانی تۆیە.
    • ii. ڕاژەکانی Xbox. کاتێک تۆ بۆ Xbox Live خۆت تۆمار دەکەیت و/یان ڕاژەکانی Xbox وەردەگریت، زانیاری دەربارەی ئەو گەمەی دەیکەیت، چالاکیەکان و بەکارهێنانی گەمەکان و ڕاژەکانی Xbox ڕچەگری دەکرێن و لەگەڵ پەرەپێدەرانی گەمەی لایەنی سێهەم هاوبەش دەکرێن بۆ ئەوەی Microsoft و پەرەپێدەرانی گەمەی لایەنی سێهەم بتوانن گەمەکانیان بەکاربخەن و ڕاژەکانی Xbox بگەیەنن. ئەگەر تۆ ئەوە هەڵبژێریت ئەژمێری خزمەتگوزاریەکانی Microsoft Xbox ی خۆت ببەستیتەوە بە خزمەتگوزاریەکی تری غەیری Microsoft (بۆ نمونە بڵاوکەرێكی گەمەی غەیری Microsoft ی کاربەرنامە و خزمەتگوزاریەکانی لایەنی سێهەم)، تۆ رازی دەبیت بەوەی: (a) Microsoft بۆی هەیە زانیاری ئەژمێری سنوردار (لەوانە و بەبێ سنوردارکردن گەیمەرتاگ، گەیمەرسکۆر، خاڵی گەمە، مێژووی گەمە، و لیستی برادەرەکان)، لەگەڵ ئەو لایەنەی غەیرە Microsoft هاوبەش بکات هەروەک لە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکانی Microsoft دا هاتووە، هەروەها (b) ئەگەر رێکبەندەکانی تایبەتمەندی Xbox ی تۆ رێگەت پێبدەن، رەنگە هەروەها ئەو لایەنەی غەیری Microsoft دەستگەیشتنی هەبێت بە ناوەرۆکی تۆ لەڕێگەی پەیوەندیە ناو-گەمەکانەوە کاتێک کە بەو لایەنەی غەیری Microsoft دەچیتە ناو ئەژمێری خۆت. هەروەها، ئەگەر رێکبەندەکانی تایبەتمەندی Xbox ی خۆت رێگەت پێبدات، Microsoft دەتوانێت ناو، گەیمەرتاگ، گەیمەرپیک، مۆتۆ، ئەڤەتار، کلیپی گەمە و ئەو گەمانەی تۆ لە پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕێگەیان پێدەدەیت پەخشت کردوون بڵاوبکاتەوە.
    • iii. ناوەرۆکی تۆ. وەک بەشێک لە بنیاتنانی کۆمەڵگای ڕاژەکانی Xbox، تۆ مافێکی خۆڕایی و جیهانی بە Microsoft، هاوبەشان و مۆڵەتپێدەرە لاوەکیەکانی دەبەخشیت، بۆ بەکارهێنان، هەموارکردن، بەرهەمهێنانەوە، دابەشکردن، وەشاندن، هاوبەشکردن و پیشاندانی ناوەرۆکی تۆ یان ناو، گەیمەرتاگ، مۆتۆ، یان ئەڤەتاری تۆ کە بۆ هەر ڕاژەیەکی Xbox کە پۆستت کردوون.
    • iv. بەڕێوەبەرانی گەمە. دەشێت هەندێک گەمە بەڕێوەبەران و خانەخوێکانی گەمە بەکاربێنێت. بەڕێوەبەران و خانەخوێکان وتەبێژانی رێپێدراوی Microsoft نیین. مەرج نییە بۆچوونەکانیان رەنگدانەوەی ئەوانەی Microsoft بێت.
    • v. منداڵان لەسەر Xbox. ئەگەر تۆ هەرزەیت و Xbox Live بەکاردێنیت، دەشێت دایباب یان سەرپەرشتیارەکەت کۆنترۆڵی ژمارەیەکی زۆر لە لایەنەکانی ئەژمێرەکەت بکەن و دەشێت راپۆرت دەربارەی بەکارهێنانی Xbox Live لەلایەن تۆوە وەربگرێت.
    • vi. دراوی گەمە یان کەلوپەلی مەجازی. دەشێت خزمەتگوزاریەکان دراوێکی مەجازی، گەمە لەخۆ بگرێت (وەک زێڕ، پارەی کانزایی یان خاڵ) کە رەنگە لە Microsoft بکڕرێت بە بەکارهێنانی ئامڕازی دراوی راستەقینە ئەگەر گەیشتوویتە تەمەنی "زۆرینە" لەو شوێنەی تۆ دەژیت. دەشێت هەروەها خزمەتگوزاریەکان ئایتمی مەجازی، دیجیتاڵ یان کەلوپەل لەخۆ بگرێت کە رەنگە لە Microsoft بکڕرێت بە بەکارهێنانی ئامڕازی دراوی راستەقینە یان بەکارهێننای دراوی گەمە. رەنگە دراوی گەمە و کەلوپەلی مەجازی هەرگیز نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەهای ئامڕازی دراو، کەلوپەل یان ئایتمەکانی دراو لە Microsoft یان هەر لایەنێکی ترەوە. بەدەر لە مۆڵەتێکی سنوردار، تاکەکەسی، قابیلی هەڵوەشانەوە، نەگوازراوە، قابیلی مۆڵەتی لاوەکی نەبوو بۆ بەکارهێنانی دراوی گەمە تەنها لە خزمەتگوزاریەکاندا، تۆ هیچ مافێکی ترت نییە بۆ دراوی گەمە یان کەلوپەلی مەجازی لەو جۆرە کە لە خزمەتگوزاریەکانەوە دێنەکایەوە، یان هەر خەسڵەتێکی وابەستەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان یان هەمارکردنی لەنێو خزمەتگوزاریەکاندا. ‏Microsoft هەموو کاتێک بۆی هەیە دراوی گەمە و/یان کەلوپەلی مەجازی رێکبخاتەوە، کۆنترۆڵ، هەموار و/یان بنەبڕی بکات هەروەک بە خواستی رەهای خۆی بە گونجاوی دەبینێت.
    • vii. نوێکردنەوەکانی نەرمامڕاز. سەبارەت بە هەر ئامێرێک کە تۆ دەتوانیت بە ڕاژەکانی Xbox گرێی بدەیت، رەنگە ئێمە بە خودکار وەشانی نەرمامڕازی کۆنسۆلی Xbox یان نەرمامڕازی کاربەرنامەی Xbox ی تۆ بپشکنین و نوێکردنەوەکان یان گۆڕانکاریەکانی شێوەبەندکردنی کۆنسۆلی Xbox یان نەرمامرازی کاربەرنامەی Xbox دابگرین، لەوانە ئەوانەی ڕێگریت لێدەکەن لە دەستگەیشتن بە ڕاژەکانی Xbox، بەکارهێنانی رێپێنەدراوی گەمەکانی Xbox یان کاربەرنامەکانی Xbox، یان بەکارهێنانی رێپێنەدراوی ئامێرە دەرەکیەکانی رەقەواڵە لەگەڵ کۆنسۆلێکی Xbox دا.
    • viii. بەسەرچوونی گەیمەرتاگ. پێویستە تۆ لانیکەم لەماوەی پێنج ساڵدا یەک جار بچیتە ناو خزمەتگوزاریەکانی Xbox، ئەگەرنا ئەوا رەنگە دەستگەیشتن بە گەیمەرتاگی پەیوەست بە ئەژمێرەکەتەوە لەدەست بدەیت و رەنگە ئەو گەیمەرتاگە بۆ بەکارهێنان لەلایەن کەسانی ترەوە بەردەست بێت.
    • ix. ‏مەیدان. مەیدان بریتیە لە ڕاژەیەکی Xbox کە ڕەنگە لە ڕێگەیەوە Microsoft یان لایەنێکی سێهەم توانای ئەوەت پیببەخشێت تێیدا بەشداری بکەیت یان پێشبڕکێیەکی ڤیدیۆگەیمی ڕکابەرانە دروست بکەیت، هەندێک جار بۆ خەڵات ("پێشبڕکێ"). بەکارهێنانی مەیدان لەلایەن تۆوە بەگوێرەی ئەم مەرجانە بەڕێوە دەچێت، و ڕەنگە داوات لێبکات بە مەرجی زێدەی پێشبڕکێ، مەرج و ڕێسا داواکراوەکان لەلایەن ڕێکخەری پێشبڕکێوە لەکاتی خۆتۆمارکردندا ("مەرجەکانی پێشبڕکێ") ڕازی بیت. ڕەنگە ڕێساکانی شیابوون کارپێکراو بن، و ڕەنگە بەپێی داوەرییەکان بگۆڕێن. پێشبڕکێکان بەتاڵ دەبنەوە لەهەر کوێیەک بەپێی یاسا قەدەغە یان سنوردار بێت. ڕەنگە پێشیلکاریەکانی ئەم مەرجانە (لەوانە کۆدی ڕەفتار) یان مەرجەکانی پێشبڕکێ ببێتە مایەی سزادان یان شیاونەبوون بۆ پێشبڕکێکە. ئەگەر تۆ پێشبڕکێکە دروست بکەیت، ڕەنگە پێویستت نەبێت بە هیچ ڕێسایەکی پێشبڕکێ کە Microsoft (بە خواستی ڕەهای خۆی) بە ناتەبای دەزانێت لەگەڵ ئەم مەرجانەدا. ‏Microsoft بە مافی خۆی دەزانێت هەر کاتێک بیەوێت هەر پێشبڕکێیەک بەتاڵ بکاتەوە.
    • ‏x. نەرمامڕازی فریودان و تێکدان. سەبارەت بە هەر ئامێرێک کە تۆ دەتوانیت بە ڕاژەکانی Xbox گرێی بدەیت، ڕەنگە ئێمە بە خودکار ئامێرەکەت بپشکنین بۆ ڕەقەواڵە یان نەرمامڕازی ڕێپێنەدراو کە یارمەتیدەرە لە فریودان یان تێکدان و پێشێلکاریە بۆ کۆدی ڕەفتار یان ئەم مەرجانە، و نوێکردنەوەکان یان گۆڕانکاریەکانی شێوەبەندکردنی نەرمامرازی کاربەرنامەی Xbox دابگرین، لەوانە ئەوانەی رێگریت لێدەکەن لە دەستگەیشتن بە راژەکانی Xbox، یان بەکارهێنانی رێپێنەدراوی ئەو رەقەواڵە یان نەرمامڕازانەی کە یارمەتیدەرن بۆ فریودان یان تێکدان.
    • ‏xi. ‏Mixer.
      • 1. ‏ئەژمێرەکانی Mixer و ئەژمێرەکانی Microsoft‏. ئەگەر تۆ ڕاژەیەکی Mixer لەگەڵ ئەژمێرێکی Mixer دا بەکاردێنیت، ئەوا بەکارهێنانەکەت بەگوێرەی مەرجەکانی ڕاژەی Mixer دەچێت بەڕێوە کە بەردەستە لە https://mixer.com/about/tos. ئەگەر تۆ ڕاژەیەکی Mixer لەگەڵ ئەژمێرێکی Microsoft دا بەکاردێنیت، ئەوا بەکارهێنانەکەت هەروەها بەگوێرەی ئەم مەرجانە دەچێت بەڕێوە. ئەم مەرجانە کارپێکراون لە هەرکوێیەک ناکۆکی هەبێت.
      • 2. ‏ناوەرۆکی تۆ لەسەر Mixer‏. ‏"ناوەرۆکی تۆ لەسەر Mixer" بەو مانایە دێت هەموو ئەو ناوەرۆکانەی کە تۆ، یان کەسێکی تر لەبری تۆ، ڕاژەیەکی Mixer دروست دەکات، لەوانە و سنوردار نییە بە تەوژمی ڕاستەوخۆ و تۆمارکراو (و هەر ناوەرۆكیک، وەک ناوەرۆکیی دەنگی بینراو، کە لەخۆی گرتبێت)؛ ناوی براندەکان، نیشانەی بازرگانی، ناوەرۆکی ڕاژە)؛ وهەموو میتاداتا پەیوەندیدارەکان. هەر کەسێک، لەوانە Microsoft و بەکارهێنەرانی، دەتوانن ناوەرۆکی تۆ لەسەر Mixer ببینن، بەکاربێنن، خانەخوێ بکەن، بەرهەم بێننەوە، هەموار بکەن، دابەش بکەن، بڵاوبکەنەوە، بە ئاشکرا و بە دیجیتاڵ ئەدای بکەن و پیشانی بدەن، وەری بگێڕن، بیچەسپێنن، و بەشێوەیەکی تر بیخەنەگەڕ، بە هەر شێوەیەک، فۆرماتێک، میدیایەک، یان کەناڵێک ئێستا زانراو بێت یان پاشتر پەرەی پێبدرێت.
      • 3. ‏کۆدی ڕەفتاری کارپێکراو بەسەر Mixer. کرتە بکە لێرە بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە چۆنێتی کارپێکردنی کۆدی ڕەفتاری Microsoft بەسەر Mixer دا.
      • 4. ‏بەکارهێنانی ڕاژەی Mixer.
        • ‏a. کەمترین تەمەن. بە بەکارهێنانی ڕاژەی Mixer، تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی کە لانیکەم 13 ساڵیت و، ئەگەر تۆ لەخوار تەمەنی کامڵ بوونیت لەو شوێنەی لێی دەژیت، بەکارهێنانت لەلایەن باوان یان سەرپەرشتیاری یاساییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
        • ‏b. بەکارهێنانی نەناسراوە و ناسراوە. دەتوانیت بەشێوەیەکی نەناسراوە Mixer بەکاربێنیت ئەگەر دەتەوێت تەنها ناوەرۆک ببینیت. ئەگەرنا، دەبێت ئەژمێرێک دروست بکەیت، بچیتەناو و لەلایەن بەکارهێنەرانی ترەوە لەڕێگەی ناوی Mixer ی تۆوە دەناسرێیتەوە.
        • ‏c. ئەژمێرەکان بۆ بەکارهێنانی ناسراوە. دەتوانیت ئەژمێرێکی Microsoft و/یان ئەژمێری Mixer بۆ بەکارهێنانی ناسراوەی ڕاژەی Mixer دروست بکەیت. دەتوانیت بە خۆ تۆمارکردن بە سەرهێڵ ئەژمێرێکی Mixer دروست بکەیت. پێویستە ئەژمێری Mixer ی خۆت بەکاربێنیت بۆئەوەی بە چالاکی بمێنێتەوە. لانیکەم لەماوەی 5 ساڵدا یەک جار بچۆ ناوەوە بۆ ڕاژەی Mixer بۆ هێشتنەوەی نازناوی Mixer ی خۆت کە پەیوەستە بە ئەژمێری Microsoft ی تۆوە.
      • 5. ‏ئاگانامەکانی ڕاژە. کاتێک شتێک هەبێت بمانەوێت پێتی بڵێین دەربارەی ڕاژەی Mixer، ئاگانامەکانی ڕاژەت بۆ دەنێرین بۆ ئەو ئیمەیلەی وابەستەی ئەژمێری Mixer و/یان ئەژمێری Microsoft ی تۆیە.
      • 6. ‏پشتیوانی. پشتیوانی راژەخواز بۆ ڕاژەکانی Mixer بەردەستە لە mixer.com/contact.
دەقی تەواو
فرۆشگافرۆشگا14b_Store
پوختە
  • b. فرۆشگا. "فرۆشگا" ئاماژەیە بە خزمەتگوزاریەک کە رێگەت پێدەدات کاربەرنامەکان و ناوەرۆکی دیجیتاڵی تر بگەڕێیت، دابگریت، بکڕیت و نمرە پێبدەیت و پێداچوونەوەی بکەیت (دەستەواژەی "کاربەرنامە" گەمەکانیش دەگرێتەوە). ئەم مەرجانە بەکارهێنانی فرۆشگای Office، فرۆشگای Windows و فرۆشگای Xbox دەگرنەوە. "فرۆشگای Office" واتە فرۆشگایەک بۆ بەرهەمەکانی Office و کاربەرنامەکان بۆ Office 365، SharePoint، Exchange، Access و Project (وەشانەکانی 2013 یان پاشتر)، یان هەر ئەزموونێکی تر کە لە ژێر فرۆشگای Office دا شرۆڤە بکرێت. "فرۆشگای Windows" واتە فرۆشگایەک بۆ ئامێرەکانی Windows وەک تەلەفۆن، کۆمپیوتەر و دەپ، یان هەر ئەزموونێکی تر لەژێر فرۆشگای Windows دا شرۆڤە بکرێت. "فرۆشگای Xbox" واتە فرۆشگایەک بۆ کۆنسۆلەکانی Xbox One و Xbox 360 و هەر ئەزموونێکی تر لەژێر فرۆشگای Xbox دا شرۆڤە بکرێت.
    • i. مەرجەکانی مۆڵەت. ئێمە بڵاوکەری هەریەک لە کاربەرنامە بەردەستەکان لە فرۆشگای پەیوەندیداردا دەناسێنین. مەگەر مەرجی جیاوازی مۆڵەت لەگەڵ کاربەرنامەکەدا هاتبن، دەنا مەرجی مۆڵەتی کاربەرنامەی ستاندارد ("SALT") کە لە کۆتایی ئەم مەرجانەدا هاتووە بریتیە لە رێکەوتننامەیەک لەنێوان تۆ و بڵاوکەری کاربەرنامەکەدا و ئەو مەرجانەی مۆڵەتی داڕشتووە کە رەنگە بەسەر بەکارهێنانی کاربەرنامەیەک و داگرتنی لەلایەن تۆوە لەرێگەی فرۆشگای Windows یان فرۆشگای Xbox کارپێکراو بێت. بۆ بەرچاو ڕوونی، ئەم مەرجانە بەکارهێنانی، و ئەو ڕاژانە دەگرنەوە کە لەلایەن ڕاژەکانی Microsoft دەستەبەر دەکرێن. بەشی 5 ی ئەم مەرجانە هەروەها بەسەر هەر کاربەرنامە و ڕاژەیەکی لایەنی سێهەمدا کارپێکراوە کە لەرێگەی فرۆشگاوە بەدەست دێن. ئەو کاربەرنامانەی لەرێگەی فرۆشگای Office دادەگیرێن بەگوێرەی SALT بەڕێوە نابرێن و مەرجی مۆڵەتی سەربەخۆیان هەیە کە کارپێکراوە بەسەریاندا.
    • ii. نوێکردنەوەکان. ‏Microsoft بە خودکار نوێکردنەوەکان بۆ کاربەرنامەکانت دەپشکنێت و دادەگرێت، تەنانەت ئەگەر خۆشت نەچووبیتەناو فرۆشگا پەیوەندیدارەکانەوە. دەتوانیت رێکبەندەکانی فرۆشگا یان سیستمەکەت بگۆڕیت ئەگەر بە پەسەندی بزانیت نوێکردنەوەکان بۆ کاربەرنامەکانی فرۆشگا وەرنەگریت. بەڵام، رەنگە هەندێک لە کاربەرنامەکانی فرۆشگای Office کە بە تەواوی یان بەشەکی بە سەرهێڵ خانەخوێ کراون لە هەر کاتێکدا لەلایەن پەرەپێدەری کاربەرنامەکەوە نوێ بکرێنەوە و رەنگە پێویست بە رێپێدانی تۆ نەکات بۆ نوێکردنەوە.
    • iii. نمرە پێدان و پێداچوونەوەکان. ئەگەر تۆ نمرە پێدان یان پێداچوونەوە بۆ کاربەرنامەیەک یان کەلوپەلی دیجیتاڵی تر لە فرۆشگاکەدا بکەیت، ڕەنگە ئیمەیلێکت لە Microsoft بەدەست بگات کە ناوەرۆکی بڵاوکەری کاربەرنامە یان کەلوپەلی دیجیتاڵی تێدایە. هەر ئیمەیلێکی لەوجۆرە کە لە Microsoft ەوە دێت؛ ئێمە ناونیشانی ئیمەیلی تۆ لەگەڵ هیچ بڵاوکەرێکی ئەو کاربەرنامە یان کەلوپەلی دیجیتاڵی تر کە تۆ لەرێگەی فرۆشگاکەوە بەدەستیان دێنیت هاوبەش ناکەین.
    • iv. هۆشداری سەلامەتی. بۆ بەدوور بوون لە پێکران یان نائارامی چاوەکان، دەبێت جاروبار پشوو بدەیت لە بەکارهێنانی گەمەکان یان کاربەرنامەکانی تر لەرێگەی فرۆشگاوە، بەتایبەتی ئەگەر هەست بە هەر ئازار یان هیلاکیەک بکەیت لە ئەنجامی بەکارهێنانەوە. ئەگەر هەستت بە نائارامی کرد، پشوویەک بدە. رەنگە نائارامی ببێتە مایەی هەستکردن بە هێڵنجدان، گێژبوون، پەشۆکان، سەرئێشە، لاوازی، هیلاکبوونی چاو، یان چاو وشکهەڵاتن. دەشێت بەکارهێنانی کاربەرنامەکان سەرنجی تۆ بەرێت و لەمپەر بۆ دەوروبەرت دروست بکات. خۆ بەدووربگرە لە مەترسیەکانی گەشت، قادرمەکان، سەقفی نزم، کەلوپەلی ناسک یان بەهادار کە ئەگەری زیان پێکەوتنی لێدەکرێت. رەنگە رێژەیەکی سەدی بچووک لە خەڵکی تووشی سەرەسوڕێ ببن کاتێک بەرکەوتەی هەندێک وێنەی بینراوی دیاریکراو دەبن وەک رووناکی فلاش یان ئەو تەختانەی لە هەندێک بەرنامەدا دەردەکەون. تەنانەت رەنگە کەسانێکیش کە پێشتر سەرەسوڕییان نەبووبێت رەوشێکی نەناسراوەی لەوجۆرەیان تووش ببێت کە ببێتە ماییە سەرەسوڕێ. رەنگە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە گێژبوون، بەرچاو لێڵی، راتەکان، جووڵە و لەرزینی پەلوپۆ، هەڵبڕزکان، سەرلێ تێکچوون، بێهۆشبوون، یان کرژبوونی ماسولکەکان بگرێتەوە. ئەگەر هەرکام لەم نیشانانەت تێدا دەرکەوت دەسبەجێ بوەستە و راوێژ بە پزیشکێک بکە، یان راوێژ بە پزیشیك بکە پێش بەکارهێنانی کاربەرنامەکان ئەگەر هەرگیز لە ژیانتدا ئەو نیشانانەت تێدا دەرکەوتووە کە پەیوەندیان بە سەرەسوڕێ وە هەیە. دەبێت دایباب چاودێری بەکارهێنانی کاربەنامەکان لەلایەن منداڵەکانیانەوە بکەن بۆ نیشانەکانی ئەم حاڵەتە.
دەقی تەواو
تایبەتمەندیەکانی خێزانی Microsoftتایبەتمەندیەکانی خێزانی Microsoft14c_MicrosoftFamily
پوختە
  • ‏c. تایبەتمەندیەکانی خێزانی Microsoft. دایباب و منداڵان دەتوانن تایبەتمەندیەکانی خێزانی Microsoft بەکاربێنن بۆ دروستکردنی متمانە لەسەر بنەمای تێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ ئەوەی بزانن چ رەفتار، وێبسایت، کاربەرنامە، گەمە، شوێنی بەرجەستە و کات بەسەربردنێک دروستە لە خێزانەکەیاندا. دایباب دەتوانن خێزانێک دروست بکەن بە چوون بۆ https://account.microsoft.com/family (یان بە پەیڕەوکردنی رێنماییەکان لەسەر ئامێری Windows یان کۆنسۆلی Xbox ی خۆیان) و بانگهێشتکردنی منداڵەکان و دایبابی تر بۆ هاتنە ریزەوە. ژمارەیەکی زۆر تایبەتمەندیی هەن کە بۆ ئەندامانی خێزان بەردەستن، بۆیە تکایە بە وریایی پێداچوونەوە بەو زانیاریانەدا بکە کە دەستەبەر کراون کاتێک ڕازی دەبیت بە دروستکردن یان هاتنە ڕیزی خێزانێک و کاتێک کەلوپەلی دیجیتاڵ بۆ دەستگەیشتنی خێزان دەکڕیت. بە دروستکردن یان هاتنە ڕیزی خێزانێک، تۆ ڕازی دەبیت بە بەکارهێنانی خێزانەکە لەلایەن تۆوە بەگوێرەی مەبەستی خۆی و بە ڕێگەیەکی ڕێپێنەدراو بەکاری ناهێنیت بۆئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگەیشتنت بۆ زانیاری کەسێکی تر هەبێت.
دەقی تەواو
پەیامناردنی بەکۆمەڵپەیامناردنی بەکۆمەڵ14d_GroupMessaging
پوختە
  • ‏d. پەیامناردنی بەکۆمەڵ. خزمەتگوزاریە جۆراوجۆرەکانی Microsoft رێگەت پێدەدەن پەیامەکان بنێریت بۆ کەسانی تر لەرێگەی دەنگ یان کورتەنامە ("پەیامەکان")، و/یان رێگە دەدات بە Microsoft و هاوبەشانی کۆنترۆڵکراوی Microsoft بۆ ناردنی ئەو جۆرە پەیامانە بۆ تۆ و یەکێک یان زیاتر لە بەکارهێنەران لەبری تۆ. کاتێک تۆ رێنمایی دەدەیت بە MICROSOFT یان هاوبەشانی کۆنترۆڵکراوی MICROSOFT ئەو جۆرە پەیامانە بۆ تۆ یان کەسانی تر بنێرن، تۆ داکۆکی دەکەیت و زامنی ئەوەمان بۆ دەکەیت کە تۆ و هەریەک لەو کەسانە رێنماییت کردووین پەیامیان بۆ بنێرین رازی دەبن بە وەرگرتنی ئەو پەیامانە و هەر پەیامێکی تێکستی سەرپەرشتیارانەی پەیوەندیداری تر لە MICROSOFT و هاوبەشانی کۆنترۆڵکراوی MICROSOFT ەوە. "پەیامی تێکستی سەرپەرشتیارانە" بریتین لە پەیامی سەوداگەرییانەی وەرزی لە خزمەتگوزاریەکی دیاریکراوی Microsoft ەوە، لەوانە بەڵام سنوردار نییە بە "پەیامی بەخێرهاتن" یان رێنماییەکان لەسەر چۆنێتی راگرتنی وەرگرتنی ئەو جۆرە پەیامانە. تۆ یان ئەندامانی گرووپ کە چیتر ناخوازن ئەو جۆرە پەیامانە وەربگرن دەتوانن وازبێنن لە وەرگرتنی پەیامی زیاتر لە Microsoft یان هاوبەشانی کۆنترۆڵکراوی Microsoft لە هەرکاتێکدا بە پەیڕەوکردنی ئەو رێنماییانەی دراون. ئەگەر چیتر ناخوازیت پەیامی لەو جۆرە وەربگریت یان لە گرووپەکەدا بەشداری بکەیت، تۆ رازی دەبیت بەوەی لەرێگەی ئەو رێنماییانەوە لەلایەن بەرنامە یان خزمەتگوزاری کارپێکراوەوە دەستەبەر کراون وازبێنیت. ئەگەر هۆکارێکت هەیە لەو بڕوایەدا بیت کە ئەندامێکی گرووپ چیتر ناخوازێت پەیامی لەو جۆرە وەربگرێت یان لە گرووپەکەدا بەشداری بکات، تۆ رازی دەبیت بە لابردنیان لە گرووپەکە. هەروەها تۆ داکۆکی دەکەیت و زامنی ئەوەمان بۆ دەکەیت کە تۆ و هەریەک لەو کەسانە رێنماییت کردووین پەیامیان بۆ بنێرین تێدەگات لەوەی کە هەر ئەندامێکی گرووپەکە بەرپرس دەبێت لە تێچوونەکانی هەر پەیامێک لەلایەن کۆمپانیای مۆبایڵەکەی ئەوەوە هەڵدەسەنگێنرێت، لەوانە کرێکانی هەر پەیامێکی نێودەوڵەتی کە رەنگە کارپێکراو بێت کاتێک پەیامێک لەژمارەکانی ئێمەوە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانە دەگەیەنرێت.
دەقی تەواو
‏Skype و GroupMe‏Skype و GroupMe14e_Skype
پوختە
  • e.‏ ‏Skype و GroupMe.
    • ‏i. دەستگەیشتن نییە بۆ ڕاژەکانی فریاکەوتن. جیاوازی گرنگ هەن لەنێوان خزمەتگوزاری نەریتی تەلەفۆن و Skype دا. لەژێر هیچ ڕێسایەکی ناوخۆ یان نیشتیمانی، ڕێنماییەکان یان یاسای کارپێکراودا Skype ناچار ناکرێت بە ئۆفەرکردنی دەستگەیشتن بە ڕاژەکانی فریاکەوتن. نەرمامڕاز و بەرهەمەکانی Skype بەو نیازە دروست نەکراون پەیوەندیەکانی فریاکەوتن بە هەر جۆرێکی نەخۆشخانەکان، ئاژانسەکانی پیادەکردنی یاسا، یەکەکانی سەرپەرشتی پزیشکی یان هەر جۆرێکی تری خزمەتگوزاریەکان پشتیوانی بکەن یان ئەنجام بدەن کە بەکارهێنەر بە ڕاژەکانی فریاکەوتنی تاکەکەسی یان خاڵەکانی بەدەمەوەچوونی سەلامەتی گشتی دەبەستێتەوە ("ڕاژەکانی فریاکەوتن"). تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی کە تۆ ئاگاداریت هەیە و ڕازی دەبیت بەوەی: ‏(i) ئەمە بەرپرسیارێتی تۆیە خزمەتگوزاری تەلەفۆنی بێتەلی نەریتی (مۆبایڵ) یان هێڵی نۆرماڵ بکڕیت، کە دەستگەیشتن بە ڕاژەکانی فریاکەوتن ئۆفەر دەکات و (ii) Skype نابێتە جێگرەوەی ڕاژەی تەلەفۆنی سەرەکیت.
    • ii. رووکارەکانی بەرنامەی کاربەرنامە یان پەخشکردن. ئەگەر دەتەوێت Skype بەکاربێنیت لەگەڵ هەر جۆرە پەخشکردنێک، پێویستە پابەندی دەرببڕیت بە مەرجەکانی بەکارهێنانی پەخشکردن "Broadcast TOS" لە https://www.skype.com/go/legal.broadcast. ئەگەر دەتەوێت هەر رووکارێکی بەرنامەی کاربەرنامە ("API") بەکاربێنیت کە لەلایەن Skype خرابێتە روو یان دەستەبەر کرابێت، پێویستە پابەندی دەرببڕیت بە مەرجە کارپێکراوەکانی مۆڵەت، کە بەردەستن لە www.skype.com/go/legal.
    • iii. سیاسەتەکانی بەکارهێنانی رەوا. رەنگە سیاسەتەکانی بەکارهێنانی رەوا بەسەر بەکارهێنانی Skype لەلایەن تۆوە کارپێکراو بن. تکایە پێداچوونەوە بەم سیاسەتانەدا بکە کە بۆ پاراستن لە ساختەکاری و خراپ بەکارهێنان داڕیژراون و رەنگە سنورداری بخەنە سەر جۆر، ماوە یان قەبارەی ئەو پەیوەندی یان پەیامانەی دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت. ئەم سیاسەتانە تێکەڵ بەم مەرجانە کراون وەک سەرچاوە. دەتوانیت ئەم سیاسەتانە بدۆزیتەوە لە https://www.skype.com/go/terms.fairusage.
    • iv. نەخشەسازی. هەندێک ئامڕاز لە Skype دا هەن کە رێگەت پێدەدەن زانیاری خۆت بنێریت بۆ، یان دیاری بکەیت لەسەر نەخشەیەک بە بەکارهێنانی ڕاژەیەکی نەخشەسازی. بە بەکارهێنانی ئەو ئامڕازانە، تۆ رازی دەبیت بەم مەرجانە و مەرجەکانی نەخشەکانی Google کە بەردەستن لە https://www.google.com/intl/en_ALL/help/terms_maps.html یان ئەو مەرجانەی نەخشەکانی Google کە لە وڵاتی تۆدا بەردەستن.
    • ‏v. بەکارهێنەرانی حکومی. ئەگەر خوازیاریت لەبری حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان یان ئاژانسێکی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەژمێرێکی بزنس یان بەڕێوەبەری Skype بەکاربێنیت، ئەم مەرجانە بەسەر ئەو بەکارهێنانەدا کارپێکراو نیین. بۆ زانینی مەرجە کارپێکراوەکان یان زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بکە بە usgovusers@skype.net.
    • vi. بەکارهێنانی تاکەکەسی/نابازرگانی. بەکارهێنانی Skype بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی و نابازرگانی تۆیە. تۆ ڕێگەت پێدراوە ئەژمێری Skype بۆ پەیوەندیەکانی بزنسی تایبەت بە خۆت لە کار بەکاربێنیت.
    • vii. ژمارەی Skype/Skype To Go. ئەگەر Skype ژمارەیەکی Skype یان ژمارەیەکی Skype To Go بۆ تۆ دەستەبەر بکات، تۆ رازی دەبیت بەوەی کە ژمارەکە موڵکی تۆ نییە و مافی ئەوەت نابێت ئەو ژمارەیە بۆ هەمیشەیی بهێڵیتەوە. لەهەندێک وڵات، رەنگە ژمارەیەک لەلایەن هاوبەشێکی Skype نەک Skype خۆی بۆ تۆ دەستەبەر بکرێت، و رەنگە پێویست بکات بە چوونە ناو رێکەوتننامەیەکی سەربەخۆ لەگەڵ ئەو هاوبەشەدا.
    • viii. بەڕێوەبەری Skype. "ئەژمێری کارگێڕی بەڕێوەبەری Skype" لەلایەن تۆوە دروست دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت، کاتێک وەک سەرپەرشتیارێکی تاکەکەسی بەڕێوەبەری گرووپی Skype ی خۆت نەک وەک قەوارەیەکی بزنس ڕەفتار دەکەیت. تۆ بۆت هەیە ئەژمێری تاکەکەسی Microsoft ی خۆت بە گرووپێکی بەڕێوەبەری Skype ەوە پەیوەست بکەیت ("ئەژمێری پەیوەستکراو"). بۆت هەیە سەرپەرشتیاری زێدە بۆ گرووپی بەڕێوەبەری Skype ی خۆت دیاری بکەیت ئەمەش بەگوێرەی رازی بوونیانە بەم مەرجانە. ئەگەر ژمارەکانی Skype بۆ ئەژمێرێکی پەیوەستکراوی خۆت تەرخان بکەیت، تۆ بەرپرسیاریت لە پابەندبوون بە هەر مەرجێکەوە کە پەیوەندیدارە بە نشینگە یان شوێنی بەکارهێنەرانی ئەژمێری پەیوەستکراوی تۆوە. ئەگەر جیاکردنەوەی ئەژمێرێکی پەیوەستکراو لە گرووپێکی بەڕێوەبەری Skype ەوە هەڵبژێریت، دەشێت هەر ئابوونەیەکی تەرخانکراو، کرێدتی Skype یان ژمارەکانی Skype توانای هێنانەوەیان نەبێت و ئەو ناوەرۆک یان مەوادانەی تۆ کە وابەستەی ئەژمێری جیاکراوەی تۆن چیتر دەستگەیشتنت بۆیان نەبێت. تۆ رازی دەبیت بە راییکردنی هەر زانیاریەکی کەسیی بەکارهێنەرانی ئەژمێری پەیوەستکراوی خۆت بەگوێرەی هەموو یاسا کارپێکراوەکانی پاراستنی داتا.
    • ix. کرێکانی Skype. هەموو نرخەکانی بەرهەمە پارە بۆدراوەکانی Skype باجە کارپێکراوەکان لەخۆ دەگرێت، مەگەر پێچەوانەی ئەمە هاتبێت. ئەو کرێیانەی بۆ پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی دەرەوەی ئابوونە دەدرێن پێکهاتوون لە کرێی گرێدان (یەکجار بۆ هەر پەیوەندیەک دەبڕرێت) و نرخی پەیوەندی بەگوێرەی خولەک هەروەک لە www.skype.com/go/allrates دیاری کراوە. کرێکانی پەیوەندیکردن لە بالانسی کرێدتی Skype ی تۆ دەبڕرێت. ڕەنگە Skype نرخەکانی پەیوەندیکردنی خۆی لە هەر کاتێکدا بگۆڕێت بە پۆستکردنی ئەو گۆڕانکاریانە لە www.skype.com/go/allrates. پاش بڵاوکردنەوەی نرخە نوێکان نرخە نوێکە بەسەر پەیوەندیکردنی دواترتدا کارپێکراوە. تکایە بڕوانە نوێترین نرخەکان پێش ئەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەیت. خولەکەکانی پەیوەندیە بەشەکیەکان و کرێکانی بەشەکی نزیک دەکرێتەوە هەتا دەگاتە تێکڕای یەکەی دواتر. لە هەندێک لە وڵاتان، بەرهەمە پارە بۆدراوەکانی Skype لەلایەن هاوبەشانی ناوخۆی Skype و مەرجەکانی بەکارهێنانی هاوبەشەکە بۆ ئەو جۆرە سەوداگەریانە کارپێکراو دەبێت.
    • ‏x. کرێدتی Skype. ‏Skype زامنی ئەوە ناکات بتوانیت بالانسی کرێدتی Skype ی خۆت بۆ کڕینی هەموو بەرهەمە پارە بۆدراوەکانی Skype بەکاربێنیت. ئەگەر کرێدتی Skype ی خۆت بۆ ماوەی 180 ڕۆژ بەکارنەهێنیت، Skype کرێدتی Skype ی تۆ دەخاتە دۆخی ناچالاک. دەتوانیت کرێدتی Skype ی خۆت چالاک بکەیتەوە بە پەیڕەوکردنی لینکی چالاککردنەوە لە https://www.skype.com/go/store.reactivate.credit. ئەگەر تۆ لە ژاپۆنیت و کرێدتی Skype لە وێبسایتی Skype دەکڕیت، ئەو دوو ڕستەی پێشوتر بەسەر تۆدا کارپێکراو نیین و کرێدتی Skype ی تۆ 180 ڕۆژ پاش بەرواری کڕینەکە بەسەر دەچێت. پاش ئەوەی کرێدتەکەت بەسەرچو، چیتر ناتوانیت دووبارە چالاکی بکەیتەوە یان بەکاری بێنیت. دەتوانیت تایبەتمەندیی پڕکردنەوەی خودکار چالاک بکەیت کاتێک کرێدتی Skype دەکڕیت بە ئاماژەدان لە خانەی پەیوەندیدار. ئەگەر چالاک کرا، بالانسی کرێدتی Skype ی تۆ هەموو جارێک بالانسی Skype ی تۆ بگاتە خوار ئاستی سنور هەروەک لەلایەن Skype جار و بار دیاری دەکرێت، بە هەمان بڕ و شێوازی پارەدانی هەڵبژاردەت پڕدەکرێتەوە. ئەگەر بەشێوازێکی پارەدانی بەدەر لە کرێدت کارت، PayPal یان Moneybookers (Skrill) ئابوونەیەکت کڕیبێت، و پڕکردنەوەی خودکارت چالاک کردبێت، بالانسی کرێدتی Skype ی تۆ بە هەمان بڕی پێویست بۆ کڕینی ئابوونەوەی دووبارە بووی دواترت پڕدەکرێتەوە. دەتوانیت هەر کاتێک بتەوێت پڕکردنەوەی خودکار ناچالاک بکەیت بە دەستگەیشتن و گۆڕینی ڕێکبەندەکانت لە پۆرتاڵی ئەژمێرەکەت لە Skype.
    • ‏xi. کرێکانی پەیامی نێودەوڵەتی. ‏GroupMe لە ئێستادا بۆ هەر گرووپێک دروست دەکرێت ئەو ژمارانە بەکاردێنێت کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانن. هەموو پەیامێکی تێکست لە ژمارەیەکی GroupMe دەنێررێت یان وەردەگیرێت وەک پەیامێکی تێکستی نێودەوڵەتی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە نێررابێت بۆ یان وەرگیرابێت ئەژمار دەکرێت. تکایە بۆ نرخی پەیوەندیداری نێودەوڵەتی لەگەڵ دابینکەری خۆت بەدواداچوون بکە.
    • xii. ‏ناردن و وەرگرتنی پارە. بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی ناردن و وەرگرتنی پارە (ئەگەر بەردەست بێت)، تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی Skype لایەنانی سێهەم بەکاردێنێت بۆ دەستەبەرکردنی ڕاژەکانی پارەدان و ئەنجامدانی گواستنەوەکان. ‏Skype ڕاژەی پارەدان دەستەبەر ناکات یان گواستنەوەکان ئەنجام نادات و بزنسێکی ڕاژەی پارە نییە. ڕەنگە ناردن و وەرگرتنی پارە لەسەر Skype تەنها بۆ ئەو بەکارهێنەرانە بەردەست بێت کە 18 ساڵ و سەرووترن (یان بەشێوەیەکی تر بەگوێرەی مەرجەکانی لایەنانی سێهەم) و تۆمارکراون و پەسەندکراون بۆ هەبوونی ئەژمێر لەگەڵ دابینکەری لایەنی سێهەمدا. ڕەنگە بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندی ناردنی پارە، پێویست بەوە بکات بە مەرجەکانی لایەنانی سێهەم خۆت تۆمار بکەیت و ڕێگە بدەیت بە هاوبەشکردنی داتا لەگەڵ ئەو لایەنانەی سێهەم بۆ مەبەستەکانی دەستەبەرکردنی ڕاژە. ئەگەر Skype ئاگادارنامەی پێ بگات کە بەکارهێنانی تایبەتمەندی ناردنی پارە لەلایەن تۆوە پێشلکاری مەرجەکانی لایەنێکی سێهەم دەکات، دەبێت Skype پەرچەکرداری هەبێت بەرانبەر ئەژمێرەکەت، وەک بەتاڵکردنەوە یان هەڵپەساردنی ئەژمێرەکەت. ‏Skype، یان Microsoft پابەند نابێت بەرانبەر ئەو ڕاژانەی پارەدان کە لایەنانی سێهەم دەستەبەریان دەکەن یان هەر کردارێک کە لەژێر مەرجەکانی لایەنانی سێهەمدا ئەنجام دەدرێت. ‏Skype هیچ گارانتی، بەڵێن یان دڵنیاییەک نادات سەبارەت بە بەردەستبوون یان بەدردەوامبوونی بەردەستبوونی تایبەتمەندی ناردن و وەرگرتنی پارە.
دەقی تەواو
‏Bing و MSN‏Bing و MSN14f_BingandMSN
پوختە
  • ‏f.‏ Bing و MSN.
    • ‏i. مەوادەکانی Bing و MSN. ئەو بابەت، دەق، فۆتۆ، ڤیدیۆ، پەخشکەری ڤیدیۆ و مەوادانەی لایەنی سێهەم کە لەسەر Bing و MSN، لەوانە ئەوانەش کە لەڕێگەی دێوجامەکان، کاربەرنامەکان و بەرنامەکانی Microsoft دەستەبەر دەکرێن تەنها بۆ بەکارهێنانی نابازرگانی و کەسیی تۆیە. بەکارهێنانەکانی تر، لەوانە داگرتن، کۆپیکردن یان دووبارە دابەشکردنی ئەم مەوادانە، یان بەکارهێنانی ئەم مەواد یان بەرهەمانە بۆ بنیاتنانی بەرهەمی تایبەت بە خۆت، تەنها تا ئەو ئاستە رێپێدراون کە بە تایبەتی لەلایەن Microsoft یان خاوەندارانی مافەکان ڕێیان پێدراوە، یان بەگوێرەی یاسای کارپێکراوی مافی لەبەرگرتنەوە ڕێپێدراون. ‏Microsoft و خاوەندارانی مافەکان هەموو مافەکانی خۆیان لەو مەوادانەدا دەپارێزن کە بەروونی لەلایەن Microsoft بەگوێرەی ئەم مەرجانە زامن نەکراون، ئیتر دەرەنجام بێت، قەدەغەی یاسایی بێت یان بەهەر شێوەیەکی تر.
    • ii. نەخشەکانی Bing. تۆ بۆت نییە وێنەسازی چاوی باڵندەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، مەکسیک، نیو زیلاند، ئوسترالیا یان ژاپۆن بۆ بەکارهێنانی حکومی بەکاربێنیت بەبێ هەمووبی رەزامەندی بەنووسراوی سەربەخۆی ئێمە.
    • iii. شوێنەکانی Bing و ناوەندی کۆمپانیای بەرهەمهێنەری Bing. کاتێک داتای خۆت یان ناوەرۆکی خۆت بۆ شوێنەکانی Bing یان ناوەندی کۆمپانیای بەرهەمهێنی Bing دەستەبەر دەکەیت، تۆ مۆڵەتی بەکارهێنانی مافی هزری بەتاڵ لە خاوەندارێتی لەسەر ئاستی جیهانی دەبەخشیت بە Microsoft بۆ بەکارهێنان، بەرهەمهێنانەوە، هەڵگرتن، هەموارکردن، کەڵەکەکردن، بانگەشەبۆکردن، گەیاندن، پیشاندان یان دابەشکردنی بەشێک لە ڕاژەکە، و مۆڵەتی لاوەکی پێدانی ئەو مافانە بە لایەنانی سێهەم.
دەقی تەواو
CortanaCortana14g_Cortana
پوختە
  • ‏g.‏ Cortana.
    • ‏i. بەکارهێنانی نابازرگانی تاکەکەسی. ‏Cortana بریتیە لە خزمەتگوزاری یاریدەدەری کەسیی Microsoft. تایبەتمەندی، ڕاژەکان، ناوەرۆک و کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنانی سێهەم کە لەلایەن Cortana دەستەبەر دەکرێت (بەیەکەوە"ڕاژەکانی Cortana") تەنها بۆ بەکارهێنانی کەسیی و نابازرگانی تۆیە.
    • ii. ‏فرمانەکان و ناوەرۆک. ‏Cortana مەودایەک لە تایبەتمەندیەکان دەستەبەر دەکات، کە هەندێک لەوانە کەسییکراون. ڕەنگە ڕاژەکانی Cortana ڕێگەت پێبدات دەستگەیشتنت هەبێت بەو ڕاژە، زانیاری یان فرمانانەی کە لەلایەن ڕاژەکانی تری Microsoft یان کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەمەوە دەستەبەر کراون. مەرجەکانی تایبەت بە ڕاژەی بەشی 13 هەروەها کارپێکراون بەسەر بەکارهێنانی ڕاژە کارپێکراوەکانی Microsoft کە لەڕێگەی ڕاژەکانی Cortana لەلایەن تۆوە بەکاردەهێنرێن. ‏Cortana زانیاری تەنها بۆ مەبەستەکانی پلاندانانی تۆ دەستەبەر دەکات و دەبێت حوکمی سەربەخۆی خۆت بەکاربێنیت کاتێک پێداچوونەوە و پشت بەستن بەم زانیاریانە دەکەیت. ‏Microsoft زامنی جێ متمانەیی، دەستەبەربوون، یان هاوکاتیی ئەزموونە کەسییەکان ناکات کە لەلایەن Cortana دەستەبەر دەکرێن. ‏Microsoft بەرپرس نابێت ئەگەر تایبەتمەندییەکی بەڕێوەبردنی پەیوەندی Cortana دوابکەوێت یان ڕێگریت لێ بکات لە وەرگرتن، پێداچوونەوە یان ناردنی پەیوەندی یان ئاگانامەیەک.
    • iii. ‏کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم. وەک بەشێک لە ڕاژەکانی Cortana، ڕەنگە Cortana ئاڵوگۆڕی زانیاری بکات لەگەڵ کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم، وەک کۆدی زیپی تۆ و پرس و وەڵامەکان کە دەگەڕێنرێتەوە بۆ کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم، بۆ بەدیهێنانی داواکارکەیەت. لەڕێگەی بەستنەوەی ئەژمێر، ڕەنگە Cortana یارمەتی بەکارهێنەران بدات لەڕێگەی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەمەوە کڕینەکان ئەنجام بدەن بە بەکارهێنانی ئەو پەسەندی و ڕێکبەندانەی کە بەکارهێنەر لەگەڵ ئەو کاربەرنامە و ڕاژانەی لایەنی سێهەم دایمەزراندوون. بەکارهێنەران هەر کاتێک بیانەوێت دەتوانن بەستنەوەی ئەژمێر جیابکەنەوە. بەکارهێنانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم لەلایەن تۆوە لە بەشی 5 ی ئەم مەرجانەدا ڕوماڵکراوە. ڕەنگە بڵاوکەرەوانی ڕاژە و کاربەرنامەکانی لایەنی سێهەم توانای فرمانیی یان تایبەتمەندیەکانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەمی خۆیان یان تێهەڵکێشبوونیان لەگەڵ ڕاژەکانی Cortana بگۆڕن یان بەردەوامی پێنەدەن. ‏Microsoft بەرپرسیار یان پابەند نییە لەبری ئەو کۆمپانیای بەرهەمهێنە کە نەرمامڕاز یان پتەوواڵەکەی دەستەبەر کردووە.
    • iv. ‏ئامێرەکانی Cortana تێدا چالاککراو. ئامێرەکانی Cortana تێدا چالاککراو بریتین لەو بەرهەم یان ئامێرانەی کە چالاککراون بۆ دەستگەیشتن بە ڕاژەکانی Cortana، یان ئەو بەرهەم یان ئامێرانەی کە تەبان لەگەڵ ڕاژەکانی Cortana. ئامێرەکانی Cortana تێدا چالاککراو ئامێر یان بەرهەمەکانی لایەنی سێهەم دەگرنەوە کە Microsoft خاوەندارێتی، بەرهەمهێنان، یان پەرەپێدانی ناکات. ‏Microsoft بەرپرسیار یان پابەند نییە سەبارەت بەم ئامێر یان بەرهەمانەی لایەنی سێهەم.
    • ‏v. نوێکردنەوەکانی نەرمامڕاز ئێمە بۆ هەر ئامێرێک کە بتوانێت بە ڕاژەکانی Cortana گرێ بدرێت بە خودکار پشکنین بۆ وەشانی نەرمامڕازی ڕاژەکانی Cortana ی تۆ ئەنجام دەدەین و نوێکردنەوەکانی نەرمامڕاز یان گۆڕانکاری شێوەبەندکردن دادەگرین یان داوا لە هەر بەرهەمهێنێکی ئامێرەکانی Cortana تێدا چالاککراو دەکەین کە نەرمامڕازی ڕاژەکانی Cortana بە نوێکراوەیی رابگرێت.
دەقی تەواو
Outlook.comOutlook.com14h_Outlook_com
پوختە
  • ‏h.‏ Outlook.com. ناونیشانی ئیمەیلی Outlook.com (یان @msn، @hotmail، یان @live) کە بۆ دروستکردنی ئەژمێری Microsoft ی خۆت بەکاریان دێنیت تاکانە دەبن بە تۆ بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کە هاتووی Outlook.com یان ئەژمێری Microsoft ی تۆ هێشتا چالاکە. لەحاڵەتێکدا ئەگەر هاتووی Outlook.com ئان ئەژمێری Microsoft ی تۆ لەلایەن تۆوە یان Microsoft بەگوێرەی ئەم مەرجانە دابخرێت، رەنگە ناونیشانی ئیمەیل یان ناوی بەکارهێنەرەکە دووبارە دروست بکرێتەوە بۆ نێو سیستمەکەمان و بۆ بەکارهێنەرێکی تر دیاری بکرێت.
دەقی تەواو
ڕاژەکانی Officeڕاژەکانی Office14i_officeBasedServices
پوختە
  • i. ڕاژەکانی Office. ‏Office 365 Home، Office 365 Personal، Office 365 University، Office Online، Sway، OneNote.com و هەر ئابوونەیەکی تری Office 365 یان ڕاژەکانی تری مارکەی Office بۆ بەکارهێنانی کەسیی، نابازرگانی تۆن، مەگەر تۆ مافەکانی بەکارهێنانی بازرگانیت هەبێت بەگوێرەی ڕێکەوتننامەیەکی جیاواز لەگەڵ Microsoft.
دەقی تەواو
خزمەتگوزاریەکانی Microsoft Healthخزمەتگوزاریەکانی Microsoft Health14j_MicrosoftHealthServices
پوختە
  • ‏j. خزمەتگوزاریەکانی Microsoft Health.
    • ‏i.‏ HealthVault. ‏HealthVault بۆ تۆ دەستەبەر کراوە بە مەبەستی هەمارکردنی زانیاری پەیوەندیدار بە تەندروستی کەسیی تۆوە و زانیاری دەربارەی کەسانی تر (وەک خێزانەکەت) بە رەزامەندی خۆیان. ئەژمێرەکانی HealthVault بۆ بەکارهێنان نییە لەلایەن دابینکەرانی خزمەتگوزاری تەندروستی یان بۆ هەر مەبەستێکی بازرگانی یان نا-کەسیی تر. مەرج نییە ئەو زانیاریانەی لە ئەژمێرەکەتدایە هەمیشە وردبین یان نوێکراوە بن و دەبێت لەلایەن دابینکەرانی سەرپەرشتی تەندروستی تەنها بۆ مەبەستی زانیاری بەکاربێن. خزمەتگوزاری HealthVault تۆمار بۆ دابینکەرانی سەرپەرشتی تەندروستی یان مەبەستەکانی پسیشکی تر یان بەڕێوەبردنی حاڵەت راناگرێت. بۆ نمونە، تۆمارەکانی HealthVault بریتی نیین لە کۆمەڵەی تۆمارە سپاردەکان هەروەک لەژێر رێساکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێناسە کراوە. ئەگەر دابینکەرێکی سەرپەرشتی تەندروستی بڕیار بدات لەسەر لەخۆگرتنی هەر داتایەک لە HealthVault دەستەبەر دەبێت لە تۆمارەکانیدا، دەبێت کۆپیەک لە سیستمی تایبەت بە خۆیدا هەمار بکات. ئەگەر کۆ-ئەمیندارێکی تۆمار لە ئەژمێرەکەتدا هەبێت (بەو هۆکارەی یەکێک لە ئێوە ئەوی تریانی بانگهێشت کردبێت)، تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی ئەو کۆ-ئەمیندارە کۆنترۆڵی تەواوی بەسەر ئەو تۆمارەدا هەیە و بۆی هەیە دەستگەیشتنت بە تۆمارەکە بەتاڵ بکاتەوە، دەستگەیشتنی کەسانی تر بە تۆمارەکە بەڕێوە ببات، و داتای تۆمارەکە ببینێت لەوانە چۆن و کەی تۆمارەکە بەکاردەهێنرێت. ‏Microsoft پشتیوانی ناکات لە بڕواپێدانەکانی غەیری Microsoft (وەک Facebook و OpenID)، بۆیە پشتیوانی HealthVault ناتوانێت یارمەتیدەر بێت لە مەسەلەکانی چوونەناو بۆ ئەوان. ئەگەر بڕواپێدانەکانی چوونەناو لەدەست بدەیت، یان ئەگەر ئەو ئەژمێرەی بڕواپێدانەکانت وەرگرتووە دابخرێت، ئەوا ناتوانیت داتای هەمارکراوت بهێنیتەوە. بۆ یارمەتیدان لە بەردەوامی دەستگەیشتن، ئێمە پێشنیاری ئەوە دەکەین زیاتر لەیەک بڕواپێدانی چوونەناوت بۆ ئەژمێری HealthVault ی خۆت هەبێت. ‏Microsoft راستاندن یان کۆنترۆڵکردن ناکات، و بەرپرسیار نییە لە کارپێکردن، پشتیوانی، یان ئاسایشی بڕواپێدانەکانی غەیری Microsoft کە دەشێت بەکاریان بێنیت.
    • ii. ‏Microsoft Band. ئامێر و کاربەرنامەی Microsoft Band بریتی نیین لە ئامێری پزیشکی و مەبەست لێیان تەنها لەشجوانی و لەش ساغیە. ئەوانە بەنیازی بەکارهێنان لە دۆزینەوەی نەخۆشی یان رەوشەکانی تر، یان لە ساڕێژکردن، کەمکردنەوە، چارەسەرکردن، یان ڕێگریکردن لە نەخۆشی یان ڕەوشەکانی تر دیزاین نەکراون. ‏Microsift بەرپرس نییە لە هەر بڕیارێک کە تۆ لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانە دەیدەیت کە لە Microsoft Band وەریاندەگریت.
دەقی تەواو
کەلوپەلی دیجیتاڵکەلوپەلی دیجیتاڵ14k_DigitalGoods
پوختە
  • ‏k. کەلوپەلی دیجیتاڵ. رەنگە Microsoft لەرێگەی Microsoft Groove، فیلم و نمایشی تەلەفزیۆنی Microsoft، فرۆشگا و هەر خزمەتگوزاریەکانی تری پەیوەدبیداری داهاتوو رێگەت پێبدات بۆ بەدەستهێنان، گوێگرتن، بینین، پەخشکردن یان خوێندنەوە (ئەگەر هەبێت) ی مووزیک، وێنەکان، ڤیدیۆ، دەق، پەرتووک، گەمەکان یان مەوادی تر ("کەلوپەلی دیجیتاڵ") کە رەنگە بە شێوەی دیجیتاڵ بەدەستیان بێنیت. کەلوپەلی دیجیتاڵ بە تەنها بۆ بەکارهێنانی کات بەسەربردنی تاکەکەسی، نابازرگانی تۆیە. تۆ رازی دەبیت بەوەی نابێت هیچ کۆپیەکی کەلوپەلی دیجیتاڵ دابەش بکەیتەوە، پەخش بکەیت، بۆ گشتی ئەدای بکەیت یان بۆ گشتی پیشانی بدەیت یان بیگوازیتەوە. رەنگە کەلوپەلی دیجیتاڵ خاوەندارێتی بۆ Microsoft یان لایەنانی سێهەم بگەڕێتەوە. لەهەموو حاڵەتێکدا، تۆ تێدەگەیت و ئیقرار دەکەیت بەوەی مافەکانی تۆ سەبارەت بە کەلوپەلی دیجیتاڵ بەگوێرەی ئەم مەرجانە، یاسای مافی لەبەرگرتنەوە، و رێساکانی بەکارهێنان سنوردار کراوە کە دەکەونە https://go.microsoft.com/fwlink/p/?LinkId=723143. تۆ رازی دەبیت بەوەی نابێت هیچ کەلوپەلێکی دیجیتاڵی بەدەستهاتوو لەرێگەی هەرکام لە خزمەتگوزاریەکانەوە هەوڵی هەموار کردنەوەی بدەیت بە هەر هۆکارێک بێت، لەوانە بۆ مەبەستی شاردنەوەی ناسنامە یان گۆڕنی خاوەندارێتی یان سەرچاوەی کەلوپەلە دیجیتاڵەکە. ‏Microsoft یان خاوەنەکانی کەلوپەلی دیجیتاڵ بۆیان هەیە، جار و بار، بەبێ پێدانی هیچ ئاگادارییەک کەلوپەلی دیجیتاڵ لە خزمەتگوزاریەکان لاببەن.
دەقی تەواو
OneDriveOneDrive14l_OneDrive
پوختە
  • ‏l.‏ OneDrive.
    • ‏i. تەرخانکردنی هەمارگە. ئەگەر ناوەرۆکی هەمارکراوت هەیە لە ئەژمێری OneDrive ی خۆتدا زیاتر لەوەی بەگوێرەی مەرجەکانی خزمەتگوزاری ئابوونەی خۆڕایی یان پارە بۆدراوت بۆ OneDrive هەیە و بە دەم ئاگاداری Microsoft ەوە ناچیت بۆ چارەسەرکردنی ئەژمێرەکەت بە لابردنی ناوەرۆکی زێدە یان گواستنەوەی بۆ پلانی ئابوونەیەکی نوێ کە هەمارگەی زیاتری هەبێت، ئێمە بە مافی خۆمانی دەزانین ئەژمێرەکەت دابخەین و دەستگەیشتن بە ناوەرۆکی خۆت لەسەر OneDrive بسڕینەوە یان ناچالاک بکەین.
    • ii. ئەدای خزمەتگوزاری. بەگوێرەی فاکتەرەکانی وەک ئامێرەکانت، گرێدانی ئینتەرنێت و هەوڵەکانی Microsoft بۆ ئیدامەپێدانی ئەدا و یەکانگیری خزمەتگوزاریەکان، رەنگە جاروبار تووشی دواکەوتن ببیت لە بارکردن یان هاودەمکردنی ناوەرۆک لەسەر OneDrive.
دەقی تەواو
خەڵاتەکانی Microsoftخەڵاتەکانی Microsoft14m_MicrosoftRewards
پوختە
  • m.‏ ‏Microsoft Rewards.
    • i. بەرنامە. خەڵاتەکانی Microsoft ("بەرنامە") یارمەتیت دەدات خاڵە هێنراوەکان بەدەست بێنیت بۆ چالاکیەکان، وەک گەڕانە شایسەتەکان، بەدەستهێنانەکان، کاتی چالاکی خایەنراو لە گوزەرکردن بە Microsoft Edge، و ئۆفەرەکانی تر لە Microsoft ەوە. ڕەنگە ئۆفەرەکان بەگوێرەی بازار بگۆڕێن. گەڕان بریتیە لە کردەوەی بەکارهێنەرێکی تاک کاتێک دەقێک بە مەبەستێکی نیازپاکانە تێدەنووسێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکانی گەڕانی Bing بۆ مەبەستەکانی گەڕانی تایبەت بەو بەکارهێنەرە و هیچ پرسێک ناگرێتە خۆ کە لەلایەن دێوجامە، ماکرۆ، یان هەر هۆکارکی خودکارانە یان ساختەکاریەوە بە هەر شێوەیەک بن تێنووسرابێت ("گەڕان"). بەدەستهێنان بریتیە لە پرۆسەی کڕینی کەلوپەل یان داگرتن و بەدەستهێنانی مۆڵەتێک بۆ ناوەرۆکێکی دیجیتاڵ لە Microsoft ەوە، ئیتر خۆڕایی بێت یان پارە بۆدراو ("بەدەستهێنان"). خاڵەکانی خەڵات بۆ هەموو کڕینێک لە Microsoft ەوە ئۆفەر ناکرێن. گوزەرکردنی چالاکانە بە Microsoft Edge واتە وێبگەڕەکەت لەسەر شاشەی ئامێرەکەت لە حاڵەتی بینین دا بێت (بۆ نمونە، کراوە بێت بە بەجۆرێک بەکاربهێنرێت کە وێنۆکی Microsoft Edge لە میلی ئەرکدا نیشان کرابێت، ئاماژە بێت بەوەی کە کاربەرنامەکە لە ئێستادا لەکاردایە)، و سەرقاڵی وێبگەڕەکە بیت بۆ بینینی وێبسایتەکان، سەیرکردنی ڤیدیۆکان لە وێبگەڕدا، پشکنینی ئیمەیل، یان بەکارهێنانەکانی تر کە وێبگەڕەکانی بۆ دروستکراوە. بۆ بەدەستهێنانی خاڵەکان بۆ بەکارهێنانی Microsoft Edge، پێویستە Bing وەک بزوێنەری گەڕانی گریمانەی وێبگەڕەکە دانرابێت و پێویستە دوورپێو لە ڕێکبەندەکانی Windows ی تۆدا چالاکرابێت. ڕەنگە Microsoft جاروبار هەلی زێدە بۆ بەدەستهێنانی خاڵەکان پێشکەش بکات، و هەریەک لەو ئۆفەرانەی بەدەستهێنانی خاڵ بۆ هەمیشە بەردەست نابن. دەکرێت خاڵە بەدەستهێنراوەکانت بۆ ئایتمەکان ("خەڵاتەکان") لە پەڕەی هێنانەوەوە بهێنرێنەوە. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە بەشی خەڵاتەکان لە support.microsoft.com ("پرسیارە گشتیەکان").
      • 1. مەرجەکانی بەرنامە. تۆ پێویستت بە ئەژمێرێکی Microsoft ی دروست دەبێت و پێویستە ئامێرەکانت کەمترین مەرجەکانی سیستم یان تێدا بێتەدی. بەرنامەکە کراوەیە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی نیشتەجێی ئەو بازاڕانەن کە لە پرسیارە گشتیەکاندا هاتووە. تاکەکان بۆیان نییە زیاتر لە یەک ئەژمێری بەرنامەیان هەبێت، تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە فرە ناونیشانی ئیمەیلی هەبێت، و خێزانەکان سنوردارن بە هەتا شەش ئەژمێر. بەرنامەکە بە ڕەهایی بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی و نابازرگانی تۆیە.
      • 2. خاڵەکان. مەگەر لەحاڵەتێکدا بتەوێت خاڵەکانت بە ڕێکخراوێکی قازانج نەویست ببەخشیت کە لە ناوەندی هێنانەوەدا هاتووە، دەنا ناتوانیت خاڵەکان بگوازیتەوە. خاڵەکان کەلوپەی کەسیی تۆ نیین، و بۆت نییە هیچ نەختینە یان پارەیەک لەبریان وەربگریت. خاڵەکان لەسەر بنەمای ڕیکلامی بە تۆ خەڵات دەکرێن. تۆ ناتوانیت خاڵ بکڕیت. ڕەنگە Microsoft سنورێک دابنێت بۆ بڕی ئەو خاڵەکان یان خەڵاتەکان بۆ هەر کەسێک، بۆ هەر خانەوادەیەک، یان لەماوەیەکی دیاریکراودا (بۆ نمونە ڕۆژێک). تۆ بۆت نییە زیاتر لە 550،000 خاڵ بۆ هەر ساڵێکی تەقویمی لە بەرنامەکەدا بهێنیتەوە. ئەو خاڵانەی لە بەرنامەکەدا بەدەست دێن، دروست نیین لەناو، و ڕەنگە بەکارنەهێنرێن بەیەکەوە لەگەڵ، هەر بەرنامەیەکی تری پێشکەشکراو لەلایەن Microsoft یان لایەنانی سێهەمەوە. خاڵە نەهێنراوەکان بەسەردەچن ئەگەر بۆ 18 مانگ هیچ خاڵێک بەدەست نەهێنیت یان نەهێنیتەوە.
      • 3. خەڵاتەکان. تۆ بۆت هەیە خاڵەکانی بهێنیتەوە بە سەردانکردنی ناوەندی هێنانەوە یان بۆت هەیە خاڵەکان ببەخشیت بە ڕێکخراوێکی قازانج نەویست کە لە لیستەکەدا هاتووە. ڕەنگە ژمارەیەکی سنورداری خەڵاتێکی دیاریکراو هەبن، و ئەو خەڵاتانەی لەسەر بنەمای یەکەم هاتن، یەکەم خزمەتکراو بگەیەنرێن. ڕەنگە داوات لێبکرێت زانیاری زێدە دەستەبەر بکەیت، وەک ناونیشانی ئیمەیل و ژمارەی تەلەفۆنەکەت (بەدەر لەوەی VOIP یان ژمارەیەکی خۆڕایی)،و هەروەها ڕەنگە داوات لێبکرێت کۆدێکی ڕێگریکردن لە ساختەکاری تێبنووسیت یان بەڵگەنامەی یاسایی زێدە واژۆ بکەیت بۆ هێنانەوەی خاڵەکان بۆ خەڵاتەکان. پاش ئەوەی داوای خەڵاتێک دەکەیت، ناتوانیت بەتاڵی بکەیتەوە یان بیگەڕێنیتەوە بۆ پارە وەرگرتنەوەی خاڵەکان جگە لە حاڵەتی بەرهەمە خەوشدارەکان یان هەروەک بەگوێرەی یاسای کارپێکراو داواکرابێت. ئەگەر داوای خەڵاتێک بکەیت کە لە هەماردا نەمابێت یان بە هۆکارەکانی تر بەردەست نەبێت کە Microsoft بە خواستی ڕەهای خۆی بڕیاریداوە، ڕەنگە خەڵاتەکە بگۆڕینەوە بە خەڵاتێکی بەها هاوتا یان پارەی خاڵەکانت بدەینەوە. ڕەنگە Microsoft خەڵاتە پێشکەشکراوەکانی ناوەندی هێنانەوە نوێ بکاتەوە یان بەردەوام نەبێت لەسەر پێشکەشکردنی هەندێک خەڵاتی دیاریکراو. ڕەنگە هەندێک خەڵات مەرجی شیاوبوونی تەمەنیان هەبێت. هەر مەرجێکی لەو جۆرە ئۆفەری پەیوەندیدار لەخۆی دەگرێت. تۆ بەرپرسیاریت لە هەموو باجە فیدراڵی، ویلایەتی و ناوخۆییەکان و هەر تێچوونێکی تری قەبووڵکردن و بەکارهێنانی خەڵاتەکە. خەڵاتەکان بۆ ئەو ناونیشانی ئیمەیلە دەنێردرێن کە دەستەبەری دەکەیت کاتێک داوای خەڵاتەکەت دەکەیت، بۆیە ناونیشانی ئیمەیلەکە بە نوێکراوەیی بپارێزە. ئەو خەڵاتانەی قابیلی گواستنەوە نیین دەرناکرێنەوە و بەو پێیە دەست بەسەریاندا دەگیرێت. خەڵاتەکان بۆ فرۆشتنەوە نیین.
      • 4. بەتاڵکردنەوەی بەشداریکردنت لە بەرنامەکەدا. ئەژمێری بەرنامەکەت بەتاڵ دەکرێتەوە ئەگەر لانیکەم لەماوەی 18 مانگ جارێکدا نەچیتە ناوەوە. سەرباری ئەمە، Microsoft بە مافی خۆی دەزانێت ئەژمێری بەرنامەی بەکارهێنەرێکی دیاریکراو بەتاڵ بکاتەوە بەهۆی دەستکاریکردن، خراپ بەکارهێنان یان گزیکاری لە بەرنامەکەدا، یان پێشێلکردنی ئەم مەرجانە. پاش بەتاڵکردنەوەی بەرنامە (لەلایەن تۆ یان ئێمەوە) یان ئەگەر بەرنامەکە هەڵپەسێردرا، تۆ ماوەی 90 ڕۆژت هەیە بۆ ئەوەی خاڵەکان بهێنیتەوە؛ ئەگەرنا، ئەو خاڵانە دەستیان بەسەردا دەگیرێت. لەو کاتەدا بەتاڵ دەکرێتەوە، مافی بەکارهێنانی بەرنامەکە و کەڵەکەبوونی خاڵەکانی ئایندە لەلایەن تۆوە کۆتایی پێدێت.
      • 5. مەرجەکانی تر. ‏Microsoft بە مافی خۆی دەزانێت بەشیاوت نەزانێت؛ دەستگەیشتنی تۆ بە بەرنامەکە یان ئەژمێری خەڵاتەکانت ناچالاک بکات؛ و/یان خاڵەکان، خەڵاتەکان و بەشداریکردنەکانی خێرخوازیت ڕابگرێت، ئەگەر Microsoft لەو بڕوایەدا بێت کە تۆ هەر دیاردەیەکی بەرنامەکە دەستکاری دەکەیت یان ڕەنگە لەو چالاکیانەوە تێوە گلابیت کە پێشێلکاری ئەم مەرجانەن.
دەقی تەواو
جۆراوجۆرجۆراوجۆر16_17_18_miscellaneous
پوختە

14. جۆراوجۆر. ئەم بەشە، و بەشەکانی 1، 9 (بۆ ئەو بڕانەی پێش و پاش ئەم مەرجانە هاتوونەتە کایەوە)، 10، 11، 12، 15، 17 و ئەوانەی بە گوێرەی مەرجەکانیان پاش ئەوەی ئەم مەرجانە کۆتاییان دێت کارپێکراون پاش هەموو هەڵوەشاندنەوە یان بەتاڵکردنەوەیەکی ئەم مەرجانە بەردەوام دەبن. تا ئەو رادەیەی بەگوێرەی یاسای کارپێکراو رێپێدراوە، رەنگە ئێمە لە هەرکاتێکدا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی تۆ ئەم مەرجانە سپاردە بکەین، پابەندیەکانمان بەگوێرەی ئەم مەرجانە گرێبەستی لاوەکی بکەین، یان مۆڵەتدانی لاوەکی مافەکانمان بدەین بەگوێرەی ئەم مەرجانە، تێکڕا بێت یان بەشەکی. تۆ بۆت نییە ئەم مەرجانە سپاردە بکەیت یان هەر مافێکی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان بگوازیتەوە. ئەمە هەموو رێکەوتننامەکەی نێوان تۆ و Microsoft بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن تۆوە پێک دێنیت. ئەمە جێگرەوەی هەر رێکەوتننامەیەکی پێشوەختە لەنێوان تۆ و Microsoft دا سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن تۆوە. بەچوونە ژێر باری ئەم مەرجانە، تۆ پشت بە هیچ بڵاونامە، داکۆکی، زامنکردن، تێگەیشتن، بەڵێننامە، بەڵیندان یان دڵنیاکردنەوەیەک نابەستیت جگە لەوەی بە روونی لەم مەرجانەدا گوزارش کراوە. هەموو بەشەکانی ئەم مەرجانە کارپێکراون بەسەر زۆرترین ئاستی رێپێدراو بەپێی یاسای پەیوەندیدار. ئەگەر دادگا یان ناوبژیوانێک بڕیاربدات کە ناتوانین بەشێک لەم مەرجانەی وەک نووسراوە جێبەجێ بکەین، رەنگە ئەو مەرجانە بە دەستەواژەی هاوشێوە جێگۆڕکێ بکەین تا ئەو رادەی بەگوێرەی یاسای پەیوەندیدار قابیلی جێبەجێکردن دەبێت، بەڵام پاشماوەی ئەم مەرجانە ناگۆڕێن. ئەم مەرجانە بەشێوەیەکی رەها لە بەرژەوەندی تۆ و ئێمەیە. ئەم مەرجانە بۆ سوودی هیچ کەسێکی تر نییە، جگە لە جێگرەوە و راسپێردراوەکانی Microsoft. سەردێڕی ناونیشانەکان تەنها بۆ ئاماژەدانە و هیچ کاریگەرییەکی یاساییان نییە.

15. پێویستە داواکان لەماوەی یەک ساڵدا بەرز بکرێنەوە. پێویستە هەر داوایەکی پەیوەندیدار بەم مەرجانە یان خزمەتگوزاریەکەوە لە دادگا (یان ناوبژیوان ئەگەر بڕگەی 10(d) کارپێکراو بێت) لەماوەی یەک ساڵ لە بەروارەوە دەتوانیت یەکەم داوا بەرز بکەیتەوە تۆمار بکرێت، مەگەر یاسای ناوخۆی تۆ کاتێکی درێژتر بخوازێت بۆ تۆمارکردنی داوا. ئەگەر لەو ماوەیەدا تۆمار نەکرا، ئەوا بۆ هەمیشەیی قەدەغە دەکرێت.

16. یاساکانی هەناردەکردن. پێویستە پابەندی دەرببڕیت بە هەموو یاسا و رێساکانی هەناردەکردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کە بەسەر نەرمامراز و/یان خزمەتگوزاریەکاندا کارپێکراون، کە سنوردارکردن بۆ هەندێک شوێنی جێمەبەست، بەکارهێنەرانی کۆتا، و بەکارهاتنی کۆتا دەگرێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی سنورداریە جوگرافی و هەناردەییەکان، سەردانی https://go.microsoft.com/fwlink/?linkid=868968 و https://www.microsoft.com/exporting بکە.

17. ‏پاراستنی مافەکان و کاردانەوە. بەدەر لەوەی بە دەربڕین بەگوێرەی ئەم مەرجانە هاتووە، Microsoft مۆڵەت یان هەر مافێکی تری هەر جۆرێکت پێنابەخشێت لەژێر هیچ داهێناننامە، شارەزایی، مافەکانی لەبەرگرتنەوە، نهێنی بازرگانی، نیشانەی بازرگانی یان هەر خاوەندارێتی هزری تردا کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ Microsoft یان هەر قەوارەیەکی تری پەیوەندیدار یان لەلایەن ئەوانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، لەوانە و سنوردار نییە بە هەر ناوێک، بەرگێکی بازرگانی، لۆگۆیەک یان هاوتاکانی. ئەگەر تۆ هەر بیرۆکە، دەرخستە، پێشنیار یان کاردانەوەیەک بدەیت بە Microsoft، لەوانە و بەبێ سنورداری بیرۆکەکانی بەرهەمە نوێکان، تەکنۆلۆژیاکان، هاندەرەکان، ناوەکانی بەرهەم، کاردانەوەی بەرهەم و چاکسازیەکانی بەرهەم ("کاردانەوە")، تۆ مافی ئەوە دەبەخشیت بە Microsoft کە هەڵسێت بە ئەنجامدانی کاری هەڵێنجان، بەکارهێنان، هاوبەشکردن و بە بازرگانیکردنی کاردانەوەکەت بە هەر ڕێگەیەک و بۆ هەر مەبەستێک بەبێ پێدانی کرێ، مافی خاوەندارێتی یان هەر پابەندیەکی تر بەرانبەر بە تۆ. تۆ کاردانەوەیەک نادەیت کە بەرکەوتەی پێدانی مۆڵەت بێت بەجۆرێک پێویست بەوە بکات Microsoft نەرمامڕاز، تەکنۆلۆژیاکان یان بەڵگەنامەکانی بۆ هەر لایەنێکی سێهەم مۆڵەت پێ بدات بەوهۆیەی کە Microsoft کاردانەوەکەی تۆی لەواندا لەخۆگرتووە.

دەقی تەواو
ئاگادارنامەکانئاگادارنامەکانNOTICES
پوختە

ئاگادارنامە و رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی داوا لەدژی پێشێلکاری خاوەندارێتی هزریی. ‏Microsoft رێز دەگرێت لە مافەکانی خاوەندارێتی هزریی لایەنانی سێهەم. ئەگەر خوازیاری ناردنی ئاگادارنامەیەکی پێشێلکاری خاوەندارێتی هزرییت، لەوانە داواکانی پێشێلکردنی مافەکانی لەبەرگرتنەوە، تکایە رێکارەکانی ناردنی ئێمە بەکاربێنە ئاگادارنامەکانی پێشێلکاری. ‏تەنها ئەو پرسانەی پەیوەندیدارن بەم ڕێکارەوە وەڵامیان پێدەگات.

‏Microsoft ئەو پرۆسانەی کە لە سەردێڕی 17، یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکان، بڕگەی 512 دا هاتووە بەکاردێنێت بۆ بەدەمەوەچوونی ئاگادارنامەکانی پێشێلکاری مافی لەبەرگرتنەوە. رەنگە لە بارودۆخی شیاودا، Microsoft هەروەها ئەو ئەژمێرانەی بەکارهێنەرانی ڕاژەکانی Microsoft ناچالاک بکات یان کۆتایی پێ بێنێت کە دەشێت پێشێلکاری دووبارەبوو بن.

ئاگادارنامە و رێکارەکان سەبارەت بە نیگەرانیەکانی خاوەندارێتی هزریی لە رێکلامکردندا. تکایە پێداچوونەوە بکە بە رێنماییەکانی خاوەندارێتی هزریی ئێمەدا سەبارەت بە نیگەرانیەکانی خاوەندارێتی هزریی لەسەر تۆڕی رێکلامکردنی ئێمە.

ئاگادارنامەکانی مافی لەبەرگرتنەوە و هێمای بازرگانی. مافی لەبەرگرتنەوەی ڕاژەکان دەگەڕێتەوە بۆ ‎© 2018 Microsoft Corporation و/یان دابینکەرانی، One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A. هەموو مافەکان پارێزراون. ‏Microsoft و ناوەکان، لۆگۆکان، و وێنۆکەکانی هەموو بەرهەم، نەرمامڕاز و ڕاژەکانی Microsoft یان ئەوەتا رەنگە هێمای بازرگانی یان هێما بازرگانیە تۆمارکراوەکانی Microsoft بن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و/یان وڵاتانی تر. رەنگە ناوەکانی کۆمپانیا راستەقینەکان و بەرهەمەکان هێمای بازرگانی خاوەنەکانیان بن. هەر مافێک بە دەربڕین لەم مەرجانەدا نەدرابێت پارێزراون. هەندێک نەرمامڕازی دیاریکراو کە لەسەر چەند راژەکارێکی وێبسایتی Microsoft بەکاردەهێنرێن بەشێوەیەکی بەشەکی لەسەر بنەمای کاری گرووپی سەربەخۆی JPEG دەستەبەر دەکرێن. مافی لەبەرگرتنەوە پارێزراوە بۆ ‎© 1991-1996 Thomas G. Lane. هەموو مافەکان پارێزراون. نەرمامڕازی "gnuplot" کە لەهەندێک لە راژەکارەکانی وێبسایتی Microsoft بەکاردەهێنرێت مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە بۆ ‎© 1986‑1993 Thomas Williams, Colin Kelley. هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاگادارنامەی پزیشکی. ‏Microsoft راوێژی پزیشکی یان هیچ راوێژێکی تری سەرپەرشتی تەندروستی، دیاریکردنی نەخۆش یان چارەسەر دەستەبەر ناکات. هەمیشە هەوڵ بدە راوێژ لە پزیشکەکەت یان دابینکەرێکی بە توانای سەرپەرشتی تەندروستی وەربگریت سەبارەت بە هەر پرسیارێک لەبارەی رەوشی پزیشکی، پارێز، لەشجوانی یان بەرنامەی تەندروستی کە هەتبێت. هەرگیز راوێژی پزیشکی پسپۆرانە پشتگوێ نەخەیت یان دوانەکەویت لە هەوڵدان بۆی لەبری ئەو زانیاریەی لەسەر یان لەرێگەی ڕاژەکانەوە دەستگەیشتنت بۆ هەبووە.

نرخەکانی پشک و داتای ژێدەر (لەوانە بەهاکانی ژێدەر). ‏‎© 2013 Morningstar, Inc. هەموو مافەکان پارێزراون. ئەو زانیاریانەی لێرەدا هاتوون: (1) خاوەندارێتیان بۆ Morningstar و/یان دابینکەرانی ناوەرۆکەکەی دەگەڕێتەوە؛ (2) نابێت کۆپی بکرێن یان دابەش بکرێن؛ و (3) وردبینی، تەواوی یان هاوکاتییان زامن ناکرێت. نە Morningstar و نە دابینکەرانی ناوەرۆکەکەی بەرپرس نیین لە هەر زیان لێکەوتن یان لەدەستدانێک کە لەهەر بەکارهێنانێکی ئەم زانیاریانەوە دەکەوێتەوە. ئەدای رابردوو زامنی ئەنجامەکانی ئایندە ناکات.

تۆ بۆت نییە هیچکام لە ژێدەرەکانی Dow JonesSM، داتای ژێدەر، یان نیشانەکانی Dow Jones بەکاربێنیت سەبارەت بە دەرکردن، دروستکردن، سپۆنسەرکردن، بازرگانیکردن، بازاڕگەری، یان هاندانی هەر کەرەستەیەکی دارایی یان بەرهەمێکی وەبەرهێنان (بۆ نمونە، وەرگیراوەکان، بەرهەمە پێکهاتەکان، پارەکانی وەبەرهێنان، پارەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بازرگانی-پێوەکراو، جانتاکانی وەبەرهێنان، هتد، کە نرخ، داهات و/یان ئەدای ئامڕاز یان بەرهەمی وەبەرهێنان لەسەر بنیاتنراوە، پەیوەندیدارە پێوە، یان بە مەبەستی رچەگری هەرکام لە ژێدەر یان نوێنەرەکانە بۆ هەرکام لە ژێدەرەکان) بەبێ هەبوونی رێکەوتننامەیەکی نووسراو لەگەڵ Dow Jones.

ئاگادارنامەی دارایی. ‏Microsoft بریتی نییە لە دەڵاڵ/بریکار یان راوێژکارێکی وەبەرهێنانی تۆمارکراو لەژێر یاسای قەواڵەی دارایی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان یان یاساکانی قەواڵەی دارایی دەسەڵاتەکانی تری یاسادانان و ئامۆژگاری تاکەکەسەکان ناکات لەبارەی وەبەرهێنان لە، کڕین، یان فرۆشتنی قەواڵە داراییەکان یان بەرهەم یان خزمەتگوزاریە داراییەکانی تر. هیچ شتێک لەم خزمەتگوزاریانەدا بریتی نییە لە ئۆفەرێک یان بانگەشەیەک بۆ کڕین یان فرۆشتنی هیچ قەواڵەیەکی دارایی. نە Microsoft و نە مۆڵەتپێدراوانی نرخەکانی پشک یان داتای ژێدەر هیچ بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکی دارایی لەخۆدەگرن یان پێشنیار دەکەن. هیچکام لەم ڕاژانە بە نیازی ڕاوێژی پسپۆرانە نایەت، لەوانە بێ سنورداری ڕاوێژی وەبەرهێنان یان باج.

ئاگادارنامە سەبارەت بە H.264/AVC، بینراوی MPEG-4 و ستانداردەکانی ڤیدیۆی VC-1. رەنگە نەرمامڕازەکە تەکنۆلۆژیای کۆدێکی H.264/AVC، بینراوی MPEG-4 و/یان VC-1 لەخۆ بگرێت کە رەنگە لەلایەن MPEG LA, L.L.C مۆڵەت درابێت. ئەم تەکنۆلۆژیایە بریتیە لە فۆرماتێکی پەستانی داتای زانیاری ڤیدیۆ. ‏MPEG LA, L.L.C. پێویستی بەم ئاگادارنامەیە:

ئەم بەرهەمە مۆڵەتدراوە لەژێر مۆڵەتەکانی جانتای مافنامەی دانان و بەکارهێنانی نابازرگانی بەکاربەرێک بۆ (A) ڤیدیۆیەکی رەمزێنراو بە ستانداردەکان ("ستانداردەکانی ڤیدیۆ") و/یان (B) رەمزکراوەی H.264/AVC، بینراوی MPEG-4، و ڤیدیۆی VC-1 رەمز کراوە لەلایەن بەکاربەرێکی تێوەگلاو لە چالاکیەکی کەسیی و نابازرگانی و/یان بەدەستهاتوو لە دابینکەرێکی ڤیدیۆ کە مۆڵەتپێدراوە بە دەستەبەرکردنی ڤیدیۆی لەو جۆرە. هیچکام لەو مۆڵەتانەی درێژکراوەن بۆ هەر بەرهەمێکی تر بەبێ رەچاوکردنی ئەوەی داخۆ ئەو بەرهەمە لە تاکە بەندێکی ئەم نەرمامڕازەدا هاتبێت. هیچ مۆڵەتێک بۆ هەر بەکارهێنانێکی تر نابەخشرێت یان ناگرێتەوە. دەشێت زانیاری زیاتر لە MPEG LA, L.L.C. بەدەست بهێنرێت. بڕوانە وێبسایتی MPEG LA.

تەنها بۆ مەبەستەکانی روونکردنەوە، ئەم ئاگادارنامەیە بەکارهێنانی نەرمامڕازی دابینکراو بە گوێرەی ئەم مەرجانە سنوردار یان قەدەغە ناکات بۆ بەکارهێنانە ئاساییەکانی بزنس کە کەسیین بەو بزنسە و (i) دووبارە دابەشکردنی نەرمامڕازەکە بۆ لایەنانی سێهەم، یان (ii) دروستکردنی تەکنۆلۆژیەکانی مەوادی تەبا لەگەڵ ستانداردەکانی ڤیدیۆ بۆ دابەشکردن بۆ لایەنانی سێهەم لەخۆ ناگرن.

دەقی تەواو
مەرجەکانی مۆڵەتی کاربەرنامەی ستانداردمەرجەکانی مۆڵەتی کاربەرنامەی ستانداردSTANDARDAPPLICATIONLICENSETERMS
پوختە

مەرجەکانی مۆڵەتی کاربەرنامەی ستاندارد

‏MICROSOFT STORE، فرۆشگای WINDOWS، و فرۆشگای XBOX

ئەم مەرجانەی مۆڵەت بریتین لە رێکەوتننامەیەک لەنێوان تۆ و بڵاوکەری کاربەرنامەیەکدا. تکایە بیان خوێنەرەوە. ئەمانە بەسەر ئەو کاربەرنامەی نەرمەئامڕازانەدا کارپێکراون کە لە Microsoft Store، فرۆشگای Windows یان فرۆشگای Xbox دایان دەگریت (هەریەک لەوانە لەم مەرجانەی مۆڵەتدا وەک "فرۆشگا") ناوبراون، لەوانە هەر نوێکردنەوە یان تەواوکاریەکی کاربەرنامەکە، مەگەر کاربەرنامەکە بە مەرجی جیاوازەوە هاتبێت، لەو کارەدا ئەو مەرجانە کارپێکراو دەبن.

بە داگرتن یان بەکارهێنانی کاربەرنامەکە، یان هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هەرکام لەمانە، تۆ رازی دەبیت بەم مەرجانە. ئەگەر تۆ رازی نییت پێیان، تۆ مافی ئەوەت نابێت بۆیان و پێویستە کاربەرنامەکە دانەگریت یان بەکارنەهێنیت.

بلاوکەری کاربەرنامەکە واتە ئەو قەوارەیەی کە مۆڵەتی کاربەرنامەکە بە تۆ دەدات، هەروەک لە فرۆشگای Windows یان فرۆشگای Xbox دا دیاری کراوە.

بڵاوکەرەوەی کاربەرنامە بە مانای ئەو قەوارەیە دێت کە مۆڵەتی کاربەرنامەکەی پێداویت، هەروەک لە فرۆشگاکەدا دیاری کراوە.

  • 1. مافەکانی دامەزراندن و بەکارهێنان؛ بەسەرچوون. تۆ بۆت هەیە کاربەرنامەکە لەسەر ئامێرەکانی Windows یان کۆنسۆڵەکانی Xbox بەکاریان بێنیت هەروەک شرۆڤەکراون لە ڕێساکانی بەکارهێنان Microsoftئێمەدا هاتوون. ‏Microsoft بە مافی خۆی دەزانێت هەر کاتێک بیەوێت رێساکانی بەکارهێنان Microsoftی ئێمە هەموار بکاتەوە.
  • 2. ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئینتەرنێت.
    • ‏a. رەزامەندی لەسەر ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئینتەرنێت یان بێتەل. ئەگەر کاربەرنامەیەک لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بە سیستمەکانی کۆمپیوتەرەکەتەوە گرێ بدات، کە رەنگە تۆڕێکی بێتەل لەخۆ بگرێت، بەکارهێنانی کارپێکردنەکانی کاربەرنامەکە بەگوێرەی رەزامەندی تۆ کاردەکات لەسەر گواستنەوەی زانیاری ئامێری ستاندارد (لەوانە و سنوردار نییە بە زانیاری تەکنیکی دەربارەی ئامێرەکەت، نەرمامڕازی سیستم و کاربەرنامە، و یەکە پاشکۆکان) بۆ ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئینتەرنێت یان بێتەل. ئەگەر ئەو مەرجانەی تر وابەستە بە بەکارهێنانی راژەکان لەلایەن تۆوە بە دەستگەیشتن بە بەکارهێنانی کاربەرنامەکە پێشکەش کرا، ئەو مەرجانەش کارپێکراو دەبن.
    • ‏b. خراپ بەکارهێنانی ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئینتەرنێت. تۆ بۆت نییە هیچ ڕاژەیەک لەسەر بنەمای ئینتەرنێت بە هیچ شێوەیەک بەکاربهێنیت کە دەکرێت ئازار بە هەر کەسێکی تر بگەیەنێت یان بەکارهێنانی ئەو یان تۆڕە بێتەلەکە لەلایەن کەسێکی ترەوە لاواز بکات. تۆ بۆت نییە ڕاژەکە بەکاربێنیت بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەستگەیشتنی رێپێنەدراو بە هەر ڕاژە، داتا، ئەژمێر، یان تۆڕ بە هەر هۆکارێک بێت.
  • 3. مەودای مۆڵەت. کاربەرنامە مۆڵەت دەدرێت، نافرۆشرێت. ئەم رێکەوتننامەیە تەنها هەندێک مافت پێ دەبەخشێت بۆ بەکارهێنانی کاربەرنامەکە. ئەگەر Microsoft توانای بەکارهێنانی کاربەرنامەکان لەسەر ئامێرەکانت ناچالاک بکات بەگوێرەی رێکەوتننامەی تۆ لەگەڵ Microsoft، هەموو مافەکانی مۆڵەتی پەیوەستکراو کۆتایی پێدێت. بڵاوکەری کاربەرنامەکە هەموو مافەکانی تری هەیە. مەگەر یاسای کارپێکراو مافی زیاترت پێ ببەخشێت سەرەڕای ئەم سنوردارکردنە، تۆ بۆت هەیە کاربەرنامەکە تەنها بەو شێوەی لەم رێکەوتننامەیەدا بە دەربڕین رێپێدراوە بەکاربێنیت. پێویستە بە ئەنجامدانی ئەمە تەبا بیت لەگەڵ هەر سنوردارکردنێکی تەکنیکی لە کاربەرنامەکەدا کە تەنها رێگە بە تۆ دەدات بە چەند شێوەیەک بەکاری بێنیت. تۆ بۆت نییە:
    • ‏a. هەوڵی زاڵبوون بدەیت بەسەر هەر سنورداریەکی تەکنیکی لە کاربەرنامەکەدا.
    • ‏b. ئەندازیاریی پێچەوانە، لێکردنەوە، یان هەڵوەشاندنەوەی کاربەرنامەکە، بەدەر و تەنها بەو رادەیەی کە یاسای کارپێکراو، سەرباری ئەم سنوردارییە بە دەربڕین رێگەی پێدەدات.
    • ‏c. دروستکردنی کۆپی زیاتری کاربەرنامەکە لەوەی لەم رێکەوتننامەیەدا هاتووە یان بەپێی یاسای کارپێکراو رێپێدراوە، سەرەڕای ئەم سنوردارکردنە.
    • ‏d. بڵاوکردنەوە یان بە جۆرێکی تر دەستەبەرکردنی کاربەرنامەکە بۆ کەسانی تر بۆ کۆپیکردن.
    • ‏e. بە کرێگرتن، بەکرێدان، یان پێدانی کاربەرنامەکە.
    • f. گواستنەوەی کاربەرنامەکە یان ئەم ڕێکەوتننامەیە بۆ هەر لایەنێکی تر.
  • 4. بەڵگەنامەکاری ئەگەر بەڵگەنامە لەگەڵ ئەو کاربەرنامەیەدا دەستەبەر بکرێت، بۆت هەیە بەڵگەنامەکە بۆ مەبەستەکانی سەرچاوەی کەسیی کۆپی بکەیت و بەکاربێنیت.
  • 5. تەکنۆلۆژیا و سنورداریەکانی هەناردەکردن. رەنگە کاربەرنامەکە بەرکەوتەی یاسا و رێنماییەکانی کۆنترۆڵکردن یان هەناردەکردنی تەکنۆلۆژیای ویلایەتە یەکگرتووەکان یان نێودەوڵەتی بێت. پێویستە پابەندی دەرببڕیت بە هەموو یاسا و رێساکانی هەناردەکردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کە بەسەر تەکنۆلۆژیای بەکارهێنراو یان پشتیوانیکراو بەم کاربەرنامەیە کارپێکراون. ئەم یاسایانە سنوردارکردن لەسەر شوێنەکانی جێمەبەست، بەکارهێنەرانی کۆتا و بەکارهێنانی کۆتا دەگرێتەوە. بۆ زانیاری لەسەر بەرهەمە مارکەکانی Microsoft، بڕۆ بۆ وێبسایتی هەناردەکردنی Microsoft.
  • 6. ڕاژەکانی پشتیوانی. پەیوەندی بکە بە بڵاوکەری کاربەرنامەکە بۆ زانینی داخۆ چ راژەیەکی پشتیوانی بەردەستە. ‏Microsoft، دروستکەری رەقەواڵەی تۆ و هەڵگری بێتەلی تۆ (مەگەر یەکێک لەوان بڵاوکەری کاربەرنامەکە بن) بەرپرسیار نابن لە دەستەبەرکردنی ڕاژەکانی پشتیوانی بۆ کاربەرنامەکە.
  • 7. سەرتاپای رێکەوتننامە. ئەم رێکەوتننامەیە، هەر سیاسەتێکی تایبەتمەندیی کارپێکراو، هەر مەرجێکی زێدە کە یاوەری کاربەرنامەکەیە، و مەرجەکانی تەواوکەر و نوێکردنەوەکان سەرتاپای رێکەوتننامەی مۆڵەتی نێوان تۆ و بڵاوکەری کاربەرنامەکە بۆ ئەو کاربەرنامەیە پێک دێنن.
  • 8. یاسای کارپێکراو.
    • ‏a. ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا. ‏‏ئەگەر تۆ کاربەرنامەکەت لە ویلایەتە یەکگرتووەکان یان کەنەدا بەدەست هێنا (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، یاساکانی ئەو ویلایەت یان پارێزگایەی لێی دەژیت لێکدانەوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە دەکات و بەسەر داواکانی پێشێلکاری ئەودا کارپێکراوە، و هەموو داواکانی تر (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، ڕکابەری ناڕەوا، و داواکانی زیانلێکەوتن دەکات) بەبێ گوێدانە ناکۆکی بنەماکانی یاسا.
    • ‏b. دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا. ئەگەر کاربەرنامەکەت لە هەر وڵاتێکی تر بەدەستهێناوە، یاساکانی ئەو وڵاتە کارپێکراون.
  • 9. ‏کاریگەریی یاسایی ئەم رێکەوتننامەیە شرۆڤەی هەندێک مافی یاسایی دیاریکراو دەکات. رەنگە مافی ترت هەبێت بەگوێرەی یاساکانی ئەو ویلایەت یان وڵاتەی لێی دەژیت. ئەم رێکەوتننامەیە مافەکانت لەژێر یاساکانی ویلایەت یان وڵاتەکەتدا ناگۆڕێت ئەگەر یاساکانی ویلایەت یان وڵاتەکەت رێگە بە کاری لەو جۆرە نەدەن.
  • 10. ‏دەستبەرداری زامنکردن. کاربەرنامەکە "وەک-خۆی"، "بەهەموو هەڵەیەکەوە" و "هەروەک بەردەستە" مۆڵەت دەدرێت. تۆ هەموو مەترسیەکانی بەکارهێنانی لەئەستۆ دەگریت. بڵاوکەری کاربەرنامەکە، لەبری خۆی، Microsoft (ئەگەر Microsoft بڵاوکەری کاربەرنامەکە نەبێت)، هەڵگری بێتەل بەسەر ئەو تۆڕەدا کە کاربەرنامەکە دەستەبەر دەکات، و هەریەک لە هەواداران، فرۆشیاران، بریکاران، و دابینکەرانی پەیوەندیداری ئێمە ("لایەنانی داپۆشراو")، هیچ زامنکردنێکی دەربڕراو، گارانتی، یان مەرجێک سەبارەت بە کاربەرنامەکە نادەن. تێکڕای مەترسی سەبارەت بە کواڵیتی، سەلامەتی، ئاسوودەیی، و ئەدای کاربەرنامەکە لە ئەستۆی تۆ دەبێت. ئەگەر دەرکەوت کاربەرنامەکە خەوشدارە، سەرتاپای تێچوونەکان و هەموو ڕاژەکان و چاکردنەوە پێویستەکان لە ئەستۆی خۆتە. رەنگە مافی زێدەی بەکاربەرت هەبێت بەگوێرەی یاساکانی ناوخۆت کە ئەم رێکەوتننامەیە ناتوانێت بیگۆڕێت. هەتا ئەو رادەیەی بەگوێرەی یاساکانی ناوخۆت رێپێدراوە، لایەنانی داپۆشراو بەدەر دەبن لە هەر زامنکردن یان مەرجێکی ناواخن، لەوانە ئەوانەی پەیوەندیدارن بە کارایی نمایشکردنی لە بازاڕدا، گونجانی بۆ مەبەستێکی دیاریکراو، سەلامەتی، ئاسوودەیی و ناپێشێلکاری.
  • 11. ‏سنورداری لەسەر و بەدەرکردن لە چارەسەری و زیان لێکەوتنەکان. هەتا ئەو رادەی بەگوێرەی یاسا قەدەغە نییە، ئەگەر هەر بنەمایەکت هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتن، دەتوانیت داوای قەرەبوو لە بڵاوکەری کاربەرنامەکە بکەیت تەنها بۆ زیان لێکەوتنی راستەوخۆ هەتا ئەو بڕەی کە بە کاربەرنامەکەت داوە یان بڕی $1.00 دۆلاری ئەمریکی، کامەیان زۆرترە. تۆ هەوڵ نادەیت و دەستبەرداری هەر مافێکی تر دەبیت لە بڵاوکەری کاربەرنامەکەوە، سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی هەر زیانێکی تر، لەوانە لەدەستدانی دەرەنجامانەی قازانج، زیان لێکەوتنی تایبەت، ناراستەوخۆ یان رووداو. ئەگەر یاساکانی ناوخۆت زامنکردنێک، گارانتی یان مەرجێک بسەپێنن هەرچەندە لەم مەرجانەشدا نەهاتبێت، ئەوا ماوەی خایاندنی سنوردار دەبێت بە 90 رۆژ لەو کاتەوە کە کاربەرنامەکەت داگرتووە.

ئەم سنورداریە کارپێکراوە بەسەر:

  • هەر شتێکی پەیوەندیدار بەو کاربەرنامە یان ڕاژانەوە کە لەرێگەی کاربەرنامەکەوە بەردەست دەبن؛ و
  • داواکانی پێشێلکاری گرێبەست، زامنکردن، گارانتی، یان مەرج؛ پابەندی تەواو، کەمتەرخەمی، یان قەرەبووی تر؛ پێشێلکاری یاسا یان رێسایەک؛ دەوڵەمەندبوونی ناڕەوا؛ یان بەگوێرەی هەر تیۆرێكی تر؛ هەموو هەتا ئەو رادەی بەپێی یاسای کارپێکراو رێپێدراوە.

هەروەها کارپێکراو دەبێت تەنانەت ئەگەر:

  • ئەم چارەسەریە قەرەبووی تەواوی هەر لەدەستدانێکی تۆ نەکاتەوە؛ یان
  • بڵاوکەری کاربەرنامەکە دەیزانی یان دەبووا بیزانیایە دەربارەی ئەگەری رووسانی زیان لێکەوتنەکان.
دەقی تەواو
خزمەتگوزاریە داپۆشراوەکانخزمەتگوزاریە داپۆشراوەکانserviceslist
پوختە

ئەم بەرهەم، کاربەرنامە و ڕاژانەی لای خوارەوە لەلایەن رێکەوتننامەی راژەی Microsoft داپۆشراوە، بەڵام رەنگە لە بازاڕی تۆدا دەستەبەر نەبێت.

  • Account.microsoft.com
  • Advertising.microsoft.com
  • Arrow Launcher
  • Bing Bots
  • Bing Torque
  • Bing Translator
  • Bing Webmaster
  • ‏Bing لە پۆلدا
  • Bing.com
  • ‏Bing
  • Bingplaces.com
  • Citizen Next
  • Conditional Action Programmer
  • Cortana skills by Microsoft
  • Cortana
  • Default Homepage and New Tab Page on Microsoft Edge
  • Dev Center App
  • Dictate
  • Docs.com
  • education.minecraft.net
  • Forms.microsoft.com
  • forzamotorsport.net
  • Groove Music Pass
  • Groove
  • GroupMe
  • HealthVault
  • LineBack
  • Microsoft Academic
  • Microsoft Add-Ins for Skype
  • Microsoft Bots
  • Microsoft Educator Community
  • Microsoft Pay
  • Microsoft Research Interactive Science
  • Microsoft Research Open Data
  • Microsoft Translator
  • Microsoft XiaoIce
  • Mixer
  • MSN Dial Up
  • MSN Explorer
  • MSN Premium
  • MSN.com
  • Office 365 زانکۆ
  • Office 365 کەسیی
  • Office 365 ماڵەوە
  • Office Sway
  • Office سەرهێڵ
  • Office.com
  • OneDrive.com
  • OneDrive
  • OneNote.com
  • Outlook.com
  • Paint 3D
  • Pix Lock
  • Presentation Translator
  • Remix 3D
  • Rinna
  • rise4fun
  • Ruuh
  • Seeing AI
  • Send
  • Skype in the Classroom
  • Skype Interviews
  • Skype Qik
  • Skype.com
  • Skype
  • Spreadsheet Keyboard
  • Sway.com
  • to-do.microsoft.com
  • Tossup
  • Translator for Microsoft Edge
  • Translator Live
  • UrWeather
  • Video Breakdown
  • Visio Online
  • Windows Live Mail
  • Windows Live Writer
  • Xbox Game Pass
  • Xbox Live Gold
  • Xbox Live
  • Xbox Store
  • بەڕێوەبەری Skype
  • بەشداریی Bing
  • بەکاربەری Office 365
  • پشتیوانی و هاریکاری چاکردنەوەی Microsoft بۆ Office 365
  • تووڵامڕازی Bing
  • تەندروستی Microsoft
  • تەندروستی و لەشجوانی MSN
  • جیهانی پارەی MSN
  • خواردن و خواردنەوەی MSN
  • خوێنەری Bing
  • خێزانی Microsoft
  • خەڵاتەکانی Bing
  • دێسکتۆپی Bing
  • رووپێوکردنی Bing
  • شاشەی قوفڵی Picturesque
  • شاشەی قوفڵی دواتر
  • فرۆشگا
  • فرۆشگای Office
  • فرۆشگای Windows
  • فیلم و نمایشی تەلەفزیۆنی Microsoft
  • فیلمسازی Windows
  • فەرهەنگی Bing
  • ڤیدیۆی Xbox
  • کاربەرنامەکانی Bing
  • کاربەرنامەی تەندروستی ئامێر
  • کاربەرنامەی گەڕانی Bing
  • کاربەرنامەی نەخشەکان
  • کەش و هەوای MSN
  • گالێری فۆتۆی Windows
  • گەڕاڵی Bing Wikipedia
  • گەڕانی هۆشمەند
  • گەشت و گوزاری MSN
  • گەمەکان، کاربەرنامەکان و وێبسایتەکانی Xbox و Windows لەلایەن Microsoft بڵاوکراونەتەوە
  • مووزیکی Xbox
  • نەخشەکانی Bing
  • هەواڵی MSN
  • ‏وێنەی زەمینەی Microsoft
  • وەرزشی MSN
  • وەرگێڕ
  • ئەژمێری Microsoft
دەقی تەواو
1 ئاداری 20180