گورزەی رووکاری زمانی (LIP) Windows 8
گورزەی رووکاری زمانی Windows 8 (LIP) وەشانێکی نیمچە خۆجێکراوی ئەو بەشانەی Windows دابین دەکات کە لەسەر مەودایەکی فراوان بەکار دەهێنرێن.
گرنگ! هەڵبژاردنی زمانێک لە خوارەوە بە شێوەیەکی داینامیکی ناوەڕۆکی تەواوی لاپەڕەکە دەگۆڕێت بۆ ئەو زمانە.
وەشان:
1.0
بەرواری بڵاوکردنەوە:
2012-12-3
ناوی فایل:
LIP_ku-Arab-IQ-32bit.mlc
LIP_ku-Arab-IQ-64bit.mlc
قەبارەی فایل:
2.7 MB
3.9 MB
گورزەی رووکاری زمانی Windows (LIP) وەشانێکی نیمچە وەرگێڕراوی ئەو بەشانەی Windows دابین دەکات کە لەسەر مەودایەکی فراوان بەکار دەهێنرێن. پاش دامەزراندنی LIP، دەق لەنێو هەنگاوی ئاسانکار، بۆکسی وتوێژ، پێرستەکان، و بابەتەکانی رێنوێنی و پشتیوانیدا بە زمانی LIP پیشان دەدرێن. ئەو دەقەی وەرنەگێڕراوە بەزمانی بنەڕەتی Windows 8 دەمێنێتەوە. بۆ نمونە، ئەگەر تۆ وەشانێکی ئیسپانی Windows 8 تت کڕی و LIP ی Catalan ت دامەزراند، هەندێک لە دەقەکان هەر بە ئیسپانی دەمێننەوە. دەتوانیت لەسەر تاکە زمانێکی بنەڕەتی زیاتر لە یەک LIP دابمەزرێنیت. دەکرێت گورزەکانی رووکاری زمانی Windows لەسەر هەموو وەشانەکانی Windows 8 دابمەزرێنرێن.- بۆ رێنماییەکانی بەرلەدامەزراندن، کرتە بکە لێرە
- کرتە بکە لە دوگمەی داگرتن لەسەر ئەم پەڕەیە بۆ دەستپێکردنی داگرتن، یان زمانێکی جیاواز لە لیستی داکێش هەڵبژێرە.
- یەکێک لەمانەی خوارەوە ئەنجام بدە:
- بۆ دەستپێکردنی دەستبەجێی دامەزراندن، کرتە بکە لە رادان.
- بۆ هەڵگرتنی داگرتنەکە بۆ نێو کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی پاشتر دایبمەزرێنیت، کریە بکە لەسەر هەڵگرتن
- بۆ رێنماییەکانی پاش دامەزراندن، کرتە بکە لێرە
- بۆ مەسەلە زانراوەکان، کرتە بکە لێرە