تایبەتمەندیی تۆ
1. تایبەتمەندیەتی تۆ. تایبەتمەندیی تۆ گرنگە بەلامانەوە. تکایە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکانی Microsoft (https://go.microsoft.com/fwlink/?LinkId=521839) ("بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکان") بخوێنەرەوە لەبەرئەوەی شرۆڤەی جۆرەکانی داتا دەکات کە لە تۆ و ئامێرەکانی تۆوەی کۆدەکەینەوە ("داتا")، چۆنیەتی بەکارهێنانی داتای تۆ لەلایەن ئێمەوە، و ئەو بنەما یاساییانەی داتای تۆی لەسەر چارەسەر دەکەین. هەروەها بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکان شرۆڤەی ئەوە دەکات چۆن Microsoft ناوەرۆکی تۆ بەکاردێنێت، کە بریتیە لە پەیوەندیەکانی تۆ لەگەڵ کەسانی تر؛ ئەو پۆستکردنانەی کە تۆ لەڕێگەی ڕاژەکانەوە بەرزی دەکەیتەوە بۆ Microsoft؛ هەروەها فایلەکان، وێنەکان، بەڵگەنامەکان، فایلی دەنگیی، کارە دیجیتاڵەکان، تەوژمی ڕاستەوخۆ و ئەو ڤیدیۆیانەی لەڕێگەی ڕاژەکانەوە باریان دەکەیت، هەماریان دەکەیت، بڵاویان دەکەیتەوە یان هاوبەشیان دەکەیت ("ناوەرۆکی تۆ"). کاتێک چارەسەرکردن لەسەر بنەمای ڕەزامەندییە و هەتا ئەو ئاستەی بەگوێرەی یاسا ڕێپێدراوە، بە بەکارهێنانی ڕاژەکان یان ڕازیبوون بەم مەرجانە، تۆ رەزامەندی دەردەبڕیت بەوەی Microsoft ناوەرۆکی تۆ و داتا هەروەک لە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکاندا شرۆڤە کراوە کۆبکاتەوە، بەکاربێنێت و ئاشکرای بکات. لە هەندێک حاڵەتدا، ئێمە تێبینی بەجیا دەستەبەر دەکەین و داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەین هەروەک لە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکاندا ئاماژەی پێدراوە.
ناوەڕۆكی تۆ
2. ناوەڕۆكی تۆ. زۆربەی خزمەتگوزاریەکانی ئێمە ڕێگەت پێدەدات ناوەڕۆكی خۆت دروست بکەیت، هەڵبگریت یان هاوبەش بکەیت یان بابەت لە کەسانی دیکە وەربگریت. ئێمە بانگەشەی خاوەنداریەتی ناوەڕۆكی تۆ ناکەین. ناوەڕۆكەکەت بۆ خۆت دەمێنێتەوە و تۆش بەرامبەری بەرپرسیاریت.
- a. کاتێک ناوەڕۆكی خۆت لەگەڵ کەسانی دیکە هاوبەش دەکەیت، تۆ لەوە دەگەیت کەوا ڕەنگە بتوانن، لە سەر بنەمایەکی فراوانی جیهانی، ناوەڕۆكەکەت بەکاربێنن، هەڵبگرن، تۆمار بکەن، دووبارە بەرهەم بهێننەوە، پەخش بکەن، بگوازنەوە، هاوبەش بکەین یان نیشانی بدەن بۆ ئەو مەبەستەی ناوەڕۆكەکەی خۆت بەردەست کردووە لە سەر خزمەتگوزاریەکان، بەبێ قەرەبوو کردنەوەت. ئەگەر ناتەوێت کەسانی تر ئەو توانایەیان هەبێت، خزمەتگوزاریەکان بەکارمەهێنە بۆ هاوبەشکردنی ناوەرۆکی تۆ. تۆ داکۆکی دەکەیت و زامنی ئەوە دەکەیت کە لەماوەی کارایی ئەم مەرجانەدا، تۆ هەموو مافێکی پێویستت هەیە (و دەتبێت) بۆ ئەو ناوەرۆکەی تۆ کە لەسەر یان لەرێگەی ڕاژەکانەوە بار دەکرێت، هەمار دەکرێت، هاوبەش دەکرێت و بەو مەرجەی کە کۆکردنەوە، بەکارهێنان و هێشتنەوەی ناوەرۆکی تۆ پێشێلکاری هیچ یاسا یان مافێکی کەسانی تر ناکات. Microsoft هیچ پابەندییەکی ناوەرۆکی تۆ خاوەندارێتی ناکات، کۆنترۆڵ ناکات، ناسەلمێنێت، پارەی بۆ نادات، لەخۆناگرێت یان بەشێوەیەکی تر لە ئەستۆ ناگرێت و ناکرێت بەرپرسیار بکرێت بۆ ناوەرۆکی تۆ یان ئەو مەوادانەی کەسانی تر بەرزی دەکەنەوە، هەماری دەکەن یان هاوبەشی دەکەن بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە.
- b. تا ئەو رادەی بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ تۆ و کەسانی تر پێویستە، بۆ پاراستنی خۆت و خزمەتگوزاریەکان، و بۆ باشترکردنی بەرهەمەکانی Microsoft، تۆ مۆڵەتێکی جیهانی و بێ خاوەندارێتی موڵکیەتی هزری بە Microsoft دەبەخشیت بۆ بەکارهێنانی ناوەرۆکی تۆ، بۆ نمونە، بۆ لەبەرگرتنەوە، هێشتنەوە، گەیاندن، فۆرماتکردنەوە، پیشاندان، و دابەشکردنی ناوەرۆکی تۆ لەسەر خزمەتگوزاریەکە لەرێگەی ئامڕازەکانی پەیوەندی. ئەگەر تۆ ناوەرۆکەکەت لەو ناوچانەی خزمەتگوزاریەکەدا بڵاوبکەیتەوە کە بەبێ سنورداری و لە مەودایەکی بەرفراوانی سەرهێڵدا بەردەستە، رەنگە ناوەرۆکی تۆ لە نمایشەکان یان ئەو مەوادانەدا دەرکەوێت کە برەو بە خزمەتگوزاریەکە دەدەن. هەندێک لە خزمەتگوزاریەکان بە رێکلامکردن پشتیوانی دەکرێن. کۆنترۆڵەکان بۆ ئەوەی Microsoft چۆن ڕیکڵام بەکەسی دەکات لە https://choice.live.com بەردەستە. ئێمە ئەوەی دەیڵێیت لە ئیمەیل، چات، پەیوەندی ڤیدیۆیی یان دەنگەنامە، یان بەڵگەنامەکانت، فۆتۆکان و فایلە کەسیەکانی تردا بەکارناهێنین بۆ بە ئامانج کردنی رێکلامکردن بۆ تۆ. سیاسەتەکانی رێکلامکردنی ئێمە بە وردەکاریەوە لە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکاندا باسکراون.
- c. Microsoft توانای دەستگەیشتن بە داتای هەناردەکراوت بۆ دابین دەکات لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی تایبەتی Microsoft (https://account.microsoft.com/privacy) یان نێوانبەندی بەکارهێنەری بەرهەمەکە، کاتێک بە ئەژمێری Microsoft ی خۆت سەلمێندرایت. ئەم داتا هەناردەکراوە دەکرێت بەکار بێت بۆ گۆڕین بۆ خزمەتگوزاریەکانی لایەنی سێیەم. Microsoft ئەو مافە بۆ خۆی دەپارێزێت بۆ سنوردارکردنی هەناردەکردنی داتا کە لەوانەیە ئاسایشی خزمەتگوزاریەکانی Microsoft یان خاوەنداریەتی هزریی بخاتە مەترسیەوە. ئەگەر ناتوانیت داتای خۆت لە ڕێگەى ئەم میکانیزمانە هەناردەی بکەیت، پەیوەندی بە Microsoft بکە لە ڕێگەى ناونیشانی ناو بەشی چۆنیەتی پەیوەندی کردن بە ئێمە (https://privacy.microsoft.com/privacystatement#mainhowtocontactusmodule) یان لە ڕێگەى بەکارهێنانی فۆرمی وێبی ئێمە (https://go.microsoft.com/fwlink/?linkid=2126612).
کردارنامە
3. کردارنامە. تۆ بەرپرسیاریت لە کردار و ناوەڕۆكت لە کاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان.
- a. بە ڕازیبوون بەم مەرجانە، تۆ ڕازی دەبیت کە ئەم ڕێسایانەی خوارەوە پەیڕەو بکەیت لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان، لەوانە خزمەتگوزاریەکانی AI کە بڕیار دەدەن یان کردارێک دەگرنەبەر، بە سەربەخۆیی یان بە ئاستی جیاوازی دەستێوەردانی مرۆڤ:
- i. هیچ شتێکی نایاسایی مەکە، یان هەوڵی دروستکردن یان هاوبەشکردنی ناوەڕۆكێک مەدە کەوا نایاساییە.
- ii. لە هیچ چالاکیەکدا تێوە نەگلاویت کە رەتاندن، ئازاردان، هەڕەشەکردن بە ئازاردانی منداڵان بگەیەنێت.
- iii. سپام مەنێرە یان بەشدار مەبە لە فیشینگ، یان هەوڵی دروستکردن یان دابەشكردنی گەنامراز مەبە. سپام ئیمەیل، پۆست، داواکاری پەیوەندی، کورتەنامە، پەیامی دەسبەجێ یان پەیوەندی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی زۆری نەویستراو یان نەخوازراوە. فیشینگ بریتیە لە ناردنی ئیمەیل یان پەیوەندی ئەلیکترۆنی دیکە بۆ ئەوەی بە شێوەی فێڵبازانە یان نایاسایی وابکەیت وەرگرەکان زانیاری کەسی یان هەستیار ئاشکرا بکەن، وەک نهێنوشە، ڕێکەوتی لە دایک بوون، ژمارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ژمارەی پاسەپۆرت، زانیاری کرێدیت کارت، زانیاری دارایی، یان زانیاری هەستیاری دیکە، یان بۆ بەدەست هێنانی دەسگەیشتن بۆ ئەژمێر و تۆمارەکان، دزەپێکردنی بەڵگەنامەکان یان زانیاری هەستیاری دیکە، پارەدان و/یان سوودی دارایی. گەنامراز هەموو چالاکیەک دەگرێتەوە کەوا دیزاینکراوە بۆ دروستکردنی زیانی تەکنیکی، وەک گەیاندنی فایلی جێبەجێکاری زیانبەخش، ڕێکخستنی هێرشی ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری یان بەڕێوەبردنی سێرڤەری فەرمان و کۆنترۆڵ.
- iv. خزمەتگوزاریەکە بە شێوەی ئاشکرا بەکارمەهێنە بۆ دروستکردن یان هاوبەشکردنی ناوەڕۆک یان بابەتی نەشیاو (بۆ نموونە ڕووتی، دیمەنی سێکس لەگەڵ ئاژەڵ، پۆرنۆگرافی، زمانی زبر، توندوتیژی گرافیکی، زیانگەیاندن بە خود، یان چالاکیی تاوانکاری) یان ناوەڕۆک یان بابەتەکەت کە پابەندی یاسا و ڕێنماییە ناوخۆییەکان نیە.
- v. لە چالاکیەک بەشدار مەبە کەوا ساختەکارانە، هەڵە یان هەڵخەڵتێنەرە (بۆ نموونە، داواکردنی پارە بۆ بەهانەی هەڵە، خۆنواندن وەک کەسێکی دیکە، دروستکردنی ئەژمێری ساختە، خودکارکردنی چالاکی ناڕەسەن، دروستکردن یان هاوبەشکردنی ناوەڕۆک کەوا بە مەبەست هەڵخەڵەتێنەرە، خراپ بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکە بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی یاری، یان کارکردنە سەر ڕیزبەندی، نمرەپێدان، یان کۆمێنت) یان ناوزڕاندن.
- vi. هیچ سنووردارکردنێک مەبەزێنە بۆ دەسگەیشتن بە، بەکارهێنان، یان بەردەست بوونی خزمەتگوزاریەکان (بۆ نموونە، هەوڵدان بۆ "جەیلبرێک" ـی سیستەمێکی AI یان تێکدانی ڕێگەپێنەدراو).
- vii. لە چالاکیەک بەشدار مەبە کەوا زیانبەخشە بۆ تۆ، خزمەتگوزاریەکان، یان کەسانی دیکە (بۆ نموونە گواستنەوەی ڤایرۆس، ڕاوەدوونان، هەوڵدان بۆ دروستکردن یان هاوبەشکردنی ناوەڕۆكێک کەوا هۆکاری بێزارکردن، هەراسانکردن یان هەڕەشەکردنە بۆ سەر کەسانی دیکە، پۆست کردنی ناوەڕۆكی تیرۆرستانە یان توندوتیژ، گەیاندی قسەی ڕق و کینە، یان داکۆکیکردن لە توندوتیژی بەرامبەر کەسانی دیکە).
- viii. پێشێلی مافەکانی کەسانی دیکە مەکە (بۆ نموونە، هاوبەشکردنی ڕێگە پێنەدراوی مووزیک یان بابەتی تر کەوا مافی لەبەرگرتنەوەی هەیە، بڵاوکردنەوە یان دابەشکردنی نەخشەكانی Bing، یان گرتنی وێنە یان تۆمارکردنی ڤیدیۆ/دەنگی کەسانی دیکە بەبێ ڕەزامەندی خۆیان بۆ دەسگەیشتن بە ناسێنەر/زانیاری بایۆمەتری یان هەر مەبەستێکی دیکە بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان).
- ix. تێوە نەگلاویت لە کردارێکەوە کە پێشێلکاریە بۆ سەر تایبەتمەندیی یان مافەکانی پاراستنی داتای کەسانی تر.
- x. یارمەتی کەسانی تر نادەیت بۆ شکاندنی ئەم رێسایانە.
- زانیاری زیاتر دەربارەی سیاسەتەکانمان، پرۆسەی نێوەندگیری یان بەهێزکردن و مەرجی دیاریکراوی خزمەتگوزاری بەردەستە لە https://aka.ms/trustandsafety.
بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و پشتیوانی
4. بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و پشتیوانی.
- a. ئەژمێری Microsoft. تۆ پێویستت بە ئەژمێرێکی Microsoft دەبێت بۆ دەستگەیشتن بە ژمارەیەکی زۆر لە خزمەتگوزاریەکان. ئەژمێری Microsoft ی تۆ رێگەت دەدات بۆ چوونەناو بەرهەمەکان، وێبسایتەکان و ئەو خزمەتگوزاریانەی لەلایەن Microsoft و هەندێک لە هاوبەشانی Microsoft دەستەبەر دەکرێن.
- i. دروستکردنی ئەژمێرێک. دەتوانیت بە خۆ تۆمارکردن بە سەرهێڵ ئەژمێرێکی Microsoft دروست بکەیت. تۆ ڕازی دەبیت بەوەی نابێت هیچ زانیاریەکی هەڵە، نادروست یان چەواشەکەر بەکاربێنیت کاتێک خۆت تۆمار دەکەیت بۆ ئەژمێرێکی Microsoft. رەنگە لە هەندێک حاڵەتدا لایەنێکی سێهەم، وەک دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی تۆ، ئەژمێرێکی Microsoft ی بە تۆ دابێت. ئەگەر ئەژمێری Microsoft ی خۆت لە لایەنێکی سێهەمەوە وەرگرتووە، رەنگە ئەو لایەنی سێهەمە مافی زیاتری بەسەر ئەژمێرەکەتەوە هەبێت، وەک توانای دەستگەیشتن یان سڕینەوەی ئەژمێری Microsoft ی تۆ. تکایە پێداچوونەوە بە هەر مەرجێکی زیاتر بکە کە لایەنی سێهەم بۆی دەستەبەر کردوویت، لەبەرئەوەی Microsoft بەرپرسارێتی ئەو مەرجە زێدانە لە ئەستۆ ناگرێت. ئەگەر تۆ ئەژمێرێکی Microsoft لەبری قەوارەیەک دروست دەکەیت، وەک بزنس یان خاوەنکاری تۆ، تۆ داوی ئەوە دەکەیت بەوەی دەسەڵاتی یاساییت هەیە بۆ پابەندکردنی ئەو قەوارەیە بەم مەرجانەوە. تۆ ناتوانیت بڕواپێدانەکانی ئەژمێری Microsoft ی خۆت بۆ بەکارهێنەر یان قەوارەیەکی تر بگوازیتەوە. بۆ پاراستنی ئەژمێرەکەت، وردەکاریەکانی ئەژمێرەکەت و نهێنوشەکەت بە پارێزراوی بهێڵەوە. تۆ بەرپرسیاریت لە هەر چالاکیەک کە لەژێر ئەژمێری Microsoft ی تۆدا ڕوودەدات.
- ii. بەکارهێنانی ئەژمێر. پێویستە ئەژمێری Microsoft ی خۆت بەکاربێنیت بۆئەوەی بە چالاکی بمێنێتەوە. ئەمەش بەو مانایە دێت کە پێویستە لانی کەم لەماوەی دوو ساڵدا یەک جار بچیتە ناوەوە بۆ هێشتنەوەی ئەژمێری Microsoft ی خۆت و ڕاژە پەیوەستەکانی بە چالاکی، مەگەر ماوەیەکی درێژتر لە سیاسەتی چالاکی ئەژمێری Microsoft لە https://go.microsoft.com/fwlink/p/?linkid=2086738 یان لە ئۆفەرێکدا بۆ بڕێکی پارە بۆدراوی ڕاژەکاندا هاتبێت. ئەگەر لەو ماوەیەدا نەچیتە ناوەوە، ئێمە مەزەندەی ئەوە دەکەین کە ئەژمێری Microsoft ی تۆ ناچالاکە و بۆتی دادەخەین. تكايە سەیری بڕگەی 4.a.iv.2 بکە بۆ سەرەنجامەکانی ئەژمێرێکی داخراوی Microsoft. پێویستە لانی کەم لەماوەی یەک ساڵدا یەکجار بچیتە ناوەوە بۆ هاتووی Outlook.com و OneDrive ی خۆت (بەجیا)، ئەگەرنا ئەوا هاتووی Outlook.com و OneDrive ی تۆ دادەخەین. ئەگەر پاساوی گومانمان هەبێت لەوەی ئەژمێری Microsoft ی تۆ لە مەترسیدایە بەوەی لەلایەن لایەنێکی سێهەمەوە بە ساختەکاری بەکاردەهێنرێت (بۆ نمونە، لە ئەنجامی سازشکردن لەسەر ئەژمێرێک)، Microsoft بۆی هەیە ئەژمێرەکەت هەڵپەسێرێت هەتا تۆ دەتوانیت خاوەندارێتی بسەلمێنیت. رەنگە لەسەر بنەمای سروشتی سازانەکە، داوامان لێبکرێت دەستگەیشتن بە هەندێک یان هەموو ناوەرۆکی تۆ ناچالاک بکەین. ئەگەر گرفتت هەیە لە دەستگەیشتن بە ئەژمێری Microsoft ی خۆت، تکایە سەردانی ئەم وێبسایتە بکە: https://go.microsoft.com/fwlink/?LinkId=238656.
- iii. منداڵان و ئەژمێرەکان. بە دروستکردنی ئەژمێرێکی Microsoft یان بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان، پابەندبوون بەم مەرجانە قبوڵ دەکەیت و ڕازی دەبیت پێیانەوە، وە نیشانی دەدەیت کە یان گەیشتوویتەتە تەمەنی یاسایی یان بەرپرسیارێتی یاسایی لەو شوێنەی لێی دەژیت، یان دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری یاساییت بەناوی تۆوە ڕازی بووە بە پابەندبوون بەم مەرجانە. ئەگەر نازانیت کە ئایا گەیشتوویتەتە تەمەنی یاسایی یان بەرپرسیارێتی یاسایی لەو شوێنەی لێی دەژیت، یان لەم بەشە تێناگەیت، تکایە بۆ وەرگرتنی یارمەتی داوا لە دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری یاساییت بکە. ئەگەر دایک و باوک یان سەرپەرشتیاری یاسایی کەسێکی مێردنداڵ (ناتەواو) بیت، خۆت و مێردنداڵەکە پابەندبوون بەم مەرجانە قبوڵ دەکەن و ڕازی دەبن پێیانەوە، وە بەرپرسیار دەبن لە تەواوی بەکارهێنانی ئەژمێری Microsoft یان خزمەتگوزارییەکان، بە کڕینەکانیشەوە، جا چ ئەژمێری مێردنداڵەکە ئێستا کراوە بێت یان دواتر دروست بکرێت.
- iv. داخستنی ئەژمێرەکەت.
- 1. دەتوانیت هەر کاتێک و بە هەر هۆکارێک بێت خزمەتگوزاریە تایبەتیەکان یان ئەژمێری Microsoft ی خۆت بەتاڵ بکەیتەوە. بۆ داخستنی ئەژمێری Microsoft ی خۆت، تکایە سەردانی https://go.microsoft.com/fwlink/p/?linkid=618278 بکە. کاتێک داوامان لێدەکەیت ئەژمێری Microsoft ی تۆ دابخەین، هەڵبژاردەی ئەوەت هەیە بیخەیتە دۆخی هەڵپەسێردراو بۆ ماوەی یان 30 یان 60 ڕۆژ نەوەک رات بگۆڕیت. پاش ئەو ماوەی 30- یان 60-رۆژە، ئەژمێری Microsoft ی تۆ دادەخرێت. تكايە سەیری بڕگەی 4.a.iv.2 لە خوارەوەبکە بۆ ڕوونکردنەوەی ئەوەی چی ڕوودەدات کاتێک ئەژمێرێکی Microsoft دادەخرێت. دووبارە چوونە ناوەوە لەماوەی هەڵپەساردندا ئەژمێری Microsoft ی تۆ چالاک دەکاتەوە.
- 2. ئەگەر ئەژمێری Microsoft ی تۆ داخرا (ئیتر لەلایەن تۆوە بێت یان ئێمە)، چەند شتێکی کەم ڕوو دەدەن. یەکەم، مافی بەکارهێنانی ئەژمێری Microsoft لەلایەن تۆوە بۆ دەستگەیشتن بە ڕاژەکان دەستبەجێ دەوەستێت. دووەم، ئێمە داتا و ناوەرۆکی پەیوەندیدار بە ئەژمێری Microsoft ی تۆ دەسڕینەوە یان بەشێوەیەکی تر لە تۆ و ئەژمێری Microsoft ی تۆی جیادەکەینەوە (مەگەر بەپێی یاسا داوامان لێبکرێت بیهێڵینەوە، بیگەڕێنینەوە، یان بیگوازینەوە بۆت یان بۆ لایەنێکی سێهەم کە لەلایەن تۆوە دیاری دەکرێت). دەبێت بەشێوەیەکی رێکوپێک و بەردەوام پلانی پاشەکەوتت هەبێت لەبەرئەوەی Microsoft توانای هێنانەوەی ناوەرۆک یان داتای تۆی نابێت کاتێک ئەژمێرەکەت دادەخرێت. سێیەم، ڕەنگە دەستگەیشتن بەو بەرهەمانە لەدەست بدەیت کە بەدەستت هێناون.
- b. نێوەندگیری و جێبەجێکردن. زۆربەی خزمەتگوزاریەکانی ئێمە کەوا ڕێگەت پێدەدات کارلێک بکەیت، ناوەڕۆک دروست بکەیت، بەرهەم بێنیت و هاوبەشی بکەیت لەگەڵ کەسانی دیکە، سوود لە سیستەمەکانی سەلامەتى وەردەگرێت بۆ پارێزگاریکردن لە خزمەتگوزاریەکانمان و بەکارهێنەرانی دیکە.
- i. سیاسەتەکان. کردارنامەی ئێمە ئەوە دەسنیشان دەکات کەوا لە کاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان قەدەغەکراوە. سیاسەتەکانی ناوەڕۆک و ڕەفتاری ئێمە دەکرێت لێرە (https://www.microsoft.com/DigitalSafety/policies) دەست بخرێت. خزمەتگوزاری تایبەت سیاسەتی زیاتر و ستاندەری کۆمەڵگەی هەیە کەوا بەسەر بەکارهێنەرەکانی جێبەجێ دەبێت، کەوا لێرە (https://aka.ms/trustandsafety) بەردەستە.
- ii. ڕاپۆرتکردنی نیگەرانیەک. دەتوانیت لێرە (https://aka.ms/reportconcerns) ناوەڕۆک یان کرداری نیگەرانکەر ڕاپۆرت بکەیت کەوا ڕەنگە پێشێلی کردارنامەی ئێمە بکات.
- iii. پێداچوونەوە. کەی جێبەجێکراو بێت، ڕەنگە سیستەمی خودکار و مرۆڤ بەکاربێنین بۆ پێداچوونەوە بە ناوەڕۆک بۆ دەسنیشانکردنی سپامی گومانلێکراو، ڤایرۆس، ساختەکاری، فیشینگ، گەنەمراز، جەیلبرێکینگ، یان کرداری نایاسایی یان ناوەڕۆکی زیانبەخشی دیکە.
- iv. جێبەجێکردن. مافی ڕەتكردنەوەی ناوەڕۆک بۆ خۆمان دەهێڵینەوە ئەگەر سنوورەکانی سەر هەمارگە یان قەبارەى فایلی ڕێپێدراو لە لایەن خزمەتگوزاریەکە تێپەڕێنێت. ڕەنگە ناوەڕۆک بلۆک بکەین، لابدەین یان ڕەتی نیشاندانی بکەین ئەگەر دەربکەوێت پێشێلی کردارنامە یان سیاسەتی خزمەتگوزاری بکات یان ئەگەر بەگوێرەی یاسا داواکراو بێت. ئەگەر پێشێلی ئەم مەرجانە یان سیاسەتەکان (https://aka.ms/trustandsafety) مەرجە تایبەتەکانی خزمەتگوزاری بکەیت، کرداری پێویستت بەرامبەر دەگرینە بەر. ئەمە سنووردارکردنی دەسگەیشتن بۆ چەند تایبەتمەندیەک یان خزمەتگوزاریەک، وەستاندنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، دەستبەجێ داخستنی ئەژمێری Microsoft یان بلۆککردنی پەیوەندیکردن (وەک ئیمەیل، هاوبەشکردنی فایل یان پەیامی دەسبەجێ) بۆ یان لە خزمەتگوزاریەکان دەگرێتەوە. داخستنی دەسگەیشتنت بۆ خزمەتگوزاریەک یان ئەژمێرەکەت ڕەنگە ببێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی مۆڵەتەکانی ناوەڕۆک، ناوەڕۆكی پەیوەندیدار، ئەندامیەتی، و بالانسی ئەژمێری Microsoft ـی پەیوەندیدار بە ئەژمێرەکە. لەکاتی پێداچوونەوە بە سەرپێچە بانگەشەکراوەکانی ئەم مەرجانە، Microsoft مافی پێداچوونەوە بە ناوەڕۆک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بۆخۆی دەپارێزێت. بەڵام، ئێمە ناتوانین چاودێری تێکڕای خزمەتگوزاریەکان بکەین و هەوڵێک نادەین بۆ ئەنجامدانی ئەمە. بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە تازەکردنەوە و پرۆسەکانی جێبەجێکردن، (https://www.microsoft.com/DigitalSafety/moderation-and-enforcement), مەرجی دیاریکراوی خزمەتگوزاری، سیاسەت و ڕێنمایی زیاتر (https://www.microsoft.com/DigitalSafety/policies/additional-guidelines)و تێهەڵچوونەوە،(https://www.microsoft.com/DigitalSafety/moderation-and-enforcement/appeals) سەیری https://aka.ms/trustandsafety بکە. زانیاری سەبارەت بە سیاسەتی ئێمەی پەیوەست بە بانگەشەکانت بۆ پێشێلکرنی مافی خاوەنداریەتی فکریی بەردەستە لە ئاگاداریەکان.
- c. ئەژمێری کار یان قوتابخانە. تۆ دەتوانیت بە ناونیشانێکی ئیمەیلی کار یان خوێندنگا بچیتەناو هەندێک خزمەتگوزاری دیاریکراوی Microsoft. ئەگەر وابکەیت، تۆ رازی دەبیت بەوەی خاوەنی دۆمەینی پەیوەست بە ناونیشانی ئیمەیلەکەت بۆی هەبێت ئاگادار بکرێتەوە لە هەبوونی ئەژمێری Microsoft ی تۆ و ئابوونە پەیوەستەکانی، کۆنترۆڵ و سەرپەرشتی ئەژمێرەکەت بکات، و دەستگەیشتنی هەبێت بە داتاکەت و چارەسەری بکات، لەوانە ناوەرۆکی پەیوەندیەکان و فایلەکانت، و ئەوەی کە ڕەنگە Microsoft خاوەنی دۆمەینەکە ئاگادار بکاتەوە ئەگەر ئەژمێر یان داتاکە سازش بکرێت. هەروەها تۆ ڕازی دەبێت بەوەی دەشێت بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی Microsoft لەلایەن تۆوە بەرکەوتەی ئەو ڕێکەوتننامانە بێت کە Microsoft لەگەڵ تۆ یان ڕێکخراوەکەتدا هەیەتی و ڕەنگە ئەم مەرجانە کارپێکراو نەبن. ئەگەر تۆ هەر پێشتر ئەژمێرێکی Microsoft ی خۆت هەیە و ناونیشانێکی ئیمەیلی کار یان خوێندنگای سەربەخۆ بەکاردێنیت بۆ دەستگەیشتن بەو خزمەتگوزاریانەی بەپێی ئەم مەرجانە هاتوون، ڕەنگە هان بدرێیت بۆ نوێکردنەوەی ناونیشانی ئیمەیلی پەیوەست بە ئەژمێری Microsoft ی خۆتەوە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت لە دەستگەیشتن بەو خزمەتگوزاریانە.
- d. کەرەستە/پلانی داتای زیاتر. بۆ بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە خزمەتگوزاریەکان، پێویستت بە گرێدانی ئینتەرنێت و/یان پلانی داتا/مۆبایڵ دەبێت. رەنگە هەروەها پێویستت بە ئامێری زێدەش بێت، وەک هێدفۆن و مایک، کامێرا یان مایکرۆفۆن. بەرپرسیارێتی دەستەبەرکردنی هەموو گرێدانەکان، پلانەکان، و ئامێری پێویست بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان و پارەدانی ئەو کرێیانەی لەلایەن دابینکەر(ان)ی گرێدانەکان، پلانەکان و ئامێرەکانت دەبڕرێن لە ئەستۆی تۆیە. ئەو کرێیانە زیاترن بۆ هەر کرێیەکی تر کە بۆ خزمەتگوزاریەکان پێمان دەدەیت و ئێمە ئەو جۆرە کرێیانەت بۆ قەرەبوو ناکەینەوە. لەگەڵ دابینکەر(ان)ی خۆتدا دڵنیای بکەوە هیچ کرێیەکی لەو جۆرە هەیە کە رەنگە کارپێکراو بێت بەسەرتدا.
- e. ئاگادارکردنەوەی خزمەتگوزاری. کاتێک بمانەوێت شتێکت پێ بڵێین دەربارەی خزمەتگوزاریەک کە بەکاری دێنیت، ئاگانامەکانی خزمەتگوزاریت بۆ دەنێرین. ئەگەر ناونیشانێکی ئیمەیل یان ژمارە تەلەفۆنی پەیوەست بە ئەژمێری Microsoft یان ئەژمێری Skype ی خۆتت بە ئێمە دابێت، ئەوا ڕەنگە ئاگانامەکانی ڕاژە لەڕێگەی ئیمەیل یان کورتەنامەوە (پەیامی دەقی) بۆ تۆ بنێرین، لەوانە سەلماندنی ناسنامەکەت پێش تۆمارکردنی ژمارەی مۆبایڵەکەت و سەلماندنی کڕینەکەت. هەروەها ڕەنگە ئاگانامەکانی خزمەتگوزاریت بە ڕێگاکانی تر بۆ بنێرین (بۆ نمونە بەڕێگەی پەیامەکانی ناو-بەرهەم). ڕەنگە ڕێژەی داتا یان پەیامناردن جێبەجێ بێت لەکاتی وەرگرتنی ئاگانامە لە ڕێگەی کورتەنامە.
- f. پشتیوانی. پشتیوانی بۆ هەندێک لە خزمەتگوزاریەکان لە https://support.microsoft.com بەردەستە و بەم مەرجانە بەڕێوە دەبرێت، و هەندێک خزمەتگوزاری لەوانەیە پاڵپشتی کڕیاری جیا یان زیاتر پێشکەش بکەن، بە مەرجی زیادە. ڕەنگە پشتیوانی بەردەست نەبێت بۆ وەشانی پێشدیمەن یان وەشانی بێتای تایبەتمەندی یان ڕاژەکان. ڕەنگە بەردەست بوونی پشتیوانی جیاواز بێت لەسەر بنەمای قۆناغی سووڕی ژیانی بەرهەمەکە و پێویستە خزمەتگوزاری شیاوت هەبێت و مۆڵەتی هەبێت کە کەمترین پێداویستییە کارپێکراوەکانی تێدا بێت بۆ پشتیوانیکردن کە لە Microsoft Lifecyle (https://learn.microsoft.com/lifecycle) دا باسکراوە. رەنگە خزمەتگوزاریەکان لەگەڵ ئەو نەرمامڕاز یان خزمەتگوزاریانەدا تەبا نەبن کە لایەنانی سێهەم دەستەبەریان دەکەن، و تۆ بەرپرسیاریت لە ئاشناکردنی خۆت بە مەرجەکانی تەبایی بوون.
- g. کۆتایی پێهێنانی خزمەتگوزاریەکەت. ئەگەر خزمەتگوزاریەکانت ڕەتکرانەوە (ئیتر لەلایەن تۆوە بێت یان ئێمە)، یەکەم مافی دەستگەیشتن بە ڕاژەکان لەلایەن تۆوە دەسبەجێ دەوەستێت و مۆڵەتی بەکارهێنانی نەرمامڕازی پەیوەندیدار بە ڕاژەکان لەلایەن تۆوە کۆتایی پێ دێت. دووەم، ئێمە داتا و ناوەرۆکی پەیوەندیدار بە ڕاژەکانت دەسڕینەوە یان بەشێوەیەکی تر لە تۆ و ئەژمێری Microsoft ی تۆی جیادەکەینەوە (مەگەر بەپێی یاسا داوامان لێبکرێت بیهێڵینەوە، بیگەڕێنینەوە، یان بیگوازینەوە بۆت یان بۆ لایەنێکی سێهەم کە لەلایەن تۆوە دیاری دەکرێت). لە ئەنجامدا ڕەنگە چیتر توانای دەستگەیشتنت نەمێنێت بە هیچکام لە ڕاژەکان (یان ئەو ناوەرۆکەی تۆ کە لەسەر ئەو ڕاژانە هەمارت کردوون). دەبێت پلانێکی پاشەکەوتی ڕێکوپێکت هەبێت. سێیەم، ڕەنگە دەستگەیشتن بەو بەرهەمانە لەدەست بدەیت کە بەدەستت هێناون. ئەگەر تۆ ئەژمێری Microsoft ی خۆت ڕەتکردۆتەوە و هیچ ئەژمێرێکی ترت نییە کە توانای دەستگەیشتنی هەبێت بە ڕاژەکان ڕەنگە دەستبەجێ ڕاژەکانت ڕەت بکرێنەوە.
بەکارهێنانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم
5. بەکارهێنانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم. رەنگە ڕاژەکان رێگەت پێ بدەن بۆ دەستگەیشتن یان بەدەستهێنانی بەرهەمەکان، ڕاژەکان، وێبسایتەکان، بەستەرەکان، ناوەرۆک، مەواد، گەمەکان، کارامەییەکان، کۆکراوەکان، دێوجامەکان یان کاربەرنامەکان لە لایەنانی بێلایەنی سێهەمەوە (کۆمپانیاکان یان ئەو کەسانەی کە Microsoft نیین) ("ڕاژە و کاربەرنامەکانی لایەنی سێهەم"). زۆرێک لە خزمەتگوزاریەکانمان یارمەتیت دەدەن لە دۆزینەوە، داواکردن بۆ، یان کارلێک لەگەڵ ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکانی لایەنی سێیەم و ڕەنگە ڕێگەت پێبدات یان داوات لێ بکات ناوەرۆک و داتای خۆت هاوبەش بکەیت لەگەڵ ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکانی لایەنی سێیەم، و لەوە دەگەیت کەوا بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانمان تۆ ئاڕاستەیان دەکەیت ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکانمانی لایەنی سێیەمت بۆ بەردەست بکەن. ڕەنگە ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکانمانی لایەنی سێیەم ڕێگەت پێبدات یان داوات لێ بکات ناوەڕۆک یان داتات لە لای بڵاوکار یان بەکارخەری ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکانمانی لایەنی هەڵبگریت. ڕەنگە ئەم ڕاژە و کاربەرنامانەی لایەنی سێهەم سیاسەتێکی تایبەتمەندیەتیت بۆ بخەنە ڕوو یان داوات لێبکەن بە مەرجەکانیان ڕازی بیت پێش ئەوەی بتوانیت کاربەرنامە یان ڕاژەکانی لایەنی سێهەم دامەزرێنیت یان بەکاربێنیت. سەیری بڕگەی 13.b بکە بۆ مەرجی زیاتری ئەپلیکەیشنە پێویستەکان لە چەند فرۆشگایەکی خاوەنداریەتیکراو یان بەکارخراو لە لایەن Microsoft و لقەکانی یاریدەرەکانی (بەلەخۆگرتنی Office Store، و Microsoft Store لەسەر XBOX و Microsoft Store لەسەر Windows. دەبێت پێداچوونەوە بە مەرجەکان یان سیاسەتەکانی تایبەتمەندیەتی لایەنی سێهەمدا بکەیت پێش بەدەستهێنان، بەکارهێنان، داواکردن، یان بەستەوەی ئەژمێری Microsoft ی خۆت بە هەر کاربەرنامە و ڕاژەیەکی لایەنی سێهەم. هەر مەرجێکی لایەنی سێهەم ئەم مەرجانە هەموار ناکاتەوە. Microsoft هیچ مۆڵەتێکی خاوەنداریی هزری بە تۆ نابەخشێت وەک بەشێک لە هەر خزمەتگوزاری و کاربەرنامەیەکی لایەنی سێهەم. تۆ رازی دەبیت بە لەئەستۆگرتنی هەموو ئەو مەترسی و پابەندییانەی لە بەکارهێنانی ئەو کاربەرنامە و خزمەتگوزاریانەی لایەنی سێهەم لەلایەن تۆوە سەر هەڵدەدەن و Microsoft بەرپرسیار نابێت لە هەر مەسەلەیەک کە لە بەکارهێنانیان لەلایەن تۆوە سەر هەڵدەدات. Microsoft بەرپرس یان پابەند نابێت بەرانبەر بە تۆ یان کەسانی تر بۆ ئەو زانیاری یان ڕاژانەی لە هەر کاربەرنامە و ڕاژەیەکەوە دەستەبەر دەکرێن.
بەردەستبوونی خزمەتگوزاری
6. بەردەستبوونی خزمەتگوزاری.
- a. خزمەتگوزارییەکان، بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم، یان ئەو بابەت و بەرهەمانەی لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانەوە پێشکەش دەکرێن، ڕەنگە جاروبار نابەردەست بن، یان لەسەر بنەمایەکی سنووردار پێشکەش بکرێن، یان بەپێی ناوچە یان ئامێرەکەت بگۆڕدرێن. ئەگەر ئەو شوێنە بگۆڕیت کە بەستراوەتەوە بە ئەژمێری Microsoftەکەتەوە، ڕەنگە پێویست بێت ئەو بابەت یان بەرنامانە دووبارە بەدەست بهێنیتەوە کە بۆت بەردەست بوون و پارەیان لە ناوچەی پێشووتدا درابوو. ڕازی دەبیت کە نەچیتە ناو یان بەکاری نەهێنیت ئەو بابەت یان خزمەتگوزارییانەی نایاسایین یان مۆڵەتی بەکارهێنانیان نییە لەو وڵاتەی لێیەوە دەچیتە ناو یان بەکاریان دەهێنیت، وە شوێن یان ناسنامەی خۆت نەشاریتەوە یان بە هەڵە نیشانی نەدەیت بە مەبەستی چوونەناو یان بەکارهێنانی ئەو بابەت یان خزمەتگوزارییانە.
- b. هەوڵ دەدەین خزمەتگوزارییەکان بە چالاکی و کارایی بهێڵینەوە؛ بەڵام، تەواوی خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان تووشی پچڕان و لەکارکەوتنی جاروبار دەبن، وە Microsoft بەرپرسیار نییە لە هەر پچڕان یان زیانێک کە لە ئەنجامدا تووشت ببێت. لە حاڵەتی لەکارکەوتندا، ڕەنگە نەتوانیت ناوەرۆک یان داتاکانی خۆت کە پاشەکەوتت کردوون بگریتەوە. پێشنیار دەکەین کە بە بەردەوامی کۆپییەکی یەدەگ لە ناوەرۆک و داتاکانی خۆت دروست بکەیت کە لەسەر خزمەتگوزارییەکان پاشەکەوتیان دەکەیت یان بە بەکارهێنانی بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم پاشەکەوتیان دەکەیت.
- c. بۆ ئەو بەکاربەرانەی لە بەڕازیل نیشتەجێن: کار دەکەین بۆ هێشتنەوەی خزمەتگوزارییەکان بە تەواوی بە کارایی. بەڵام، تەواوی خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکان تووشی پچڕان و لەکارکەوتنی جاروبار دەبن. هەرچەندە هەوڵ دەدەین ڕێگری لە ڕوودانی جۆری بەم شێوەیە بکەین، دان بەوەدا دەنێیت کە ڕەنگە جاروبار ڕوو بدەن. لە حاڵەتی پچڕاندا، ڕەنگە گەڕاندنەوەی ناوەرۆکەکەت یان ئەو داتایانەی پاشەکەوتت کردبوون مەحاڵ بێت. پێشنیار دەکەین کە بە بەردەوامی کۆپییەکی یەدەگ لە ناوەرۆکەکەت و ئەو داتایانەی لە خزمەتگوزارییەکاندا پاشەکەوت کراون دروست بکەیت، یان بە بەکارهێنانی بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی لایەنی سێیەم پاشەکەوتیان بکەیت. بەپێی یاسای ئێستای بەڕازیل، Microsoft بەرپرسیارە بەرامبەر بە کڕیار بۆ دابینکردنی دروستی خزمەتگوزارییەکان، بەگوێرەی ئەو سنوور و مەرجانەی لە یاسای بەرگریکردن لە بەکاربەر و ڕێساکانی تری پەیڕەوکراودا دیاری کراون. ئەم بەندە پابەندبوونی Microsoft بۆ چەسپاندنی یاسا دووپات دەکاتەوە و بە واتای لادان یان سنووردارکردنی هیچ کام لە بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی نایەت.
نوێکردنەوەکانی ڕاژەکان یان نەرمە ئامراز، و گۆڕانکاریەکانی ئەم مەرجانە
7. نوێکردنەوەکانی ڕاژەکان یان نەرمە ئامڕاز، و گۆڕانکاریەکانی ئەم مەرجانە.
- a. رەنگە ئێمە لە هەر کاتێکدا ئەم مەرجانە بگۆڕین، و ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە کاتێک ئەمە ئەنجام دەدەین. کارابوونی بەکارهێنانی ڕاژەکان پاش گۆڕانکاریەکان بەو مانایە دێت کە تۆ بە مەرجە نوێکان رازیت. ئەگەر تۆ بە مەرجە نوێکان ناڕازیت، پێویستە بەکارهێنانی ڕاژەکان بوەستێنیت، ئەژمێری Microsoft ی خۆت دابخەیت و، ئەگەر تۆ باوان یان سەرپەرشتیاریت، ڕێنوێنی منداڵە هەرزەکانت بکە ئەژمێری Microsoft ی خۆی دابخات.
- b. هەندێک جار پێویستت بە نوێکردنەوەکانی نەرمە ئامڕاز دەبێت بۆئەوەی بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی ڕاژەکان. رەنگە بە خودکار وەشانی نەرمە ئامڕازەکەت بپشکنین و نوێکردنەوەکانی نەرمە ئامڕاز دابگرین یان شێوەبەندکردن بگۆڕین. هەروەها رەنگە داوات لێبکرێت نەرمە ئامڕازەکە نوێ بکەیتەوە بۆئەوەی بەردەوام بیت لە بەکارهێنانی ڕاژەکان. ئەو جۆرە نوێکردنەوانە بەگوێرەی ئەم مەرجانە دەچن بەڕێوە مەگەر مەرجی تر یاوەری نوێکردنەوەکان بکات، لەو حاڵەتەشدا ئەو مەرجانەی تر کارپێکراو دەبن. Microsoft ناچار نابێت بە دەستەبەرکردنی هەر نوێکردنەوەیەک و زامنی ئەوە ناکات کە پشتیوانی لە وەشانی ئەو سیستمە بکەین کە کڕیوتە یان مۆڵەتی نەرمە ئامڕاز، کاربەرنامە، ناوەرۆک یان بەرهەمەکانی ترت بۆ وەرگرتووە. رەنگە ئەو نوێکردنەوانە لەگەڵ ئەو نەرمە ئامڕاز یان ڕاژانەدا تەبا نەبن کە لایەنانی سێهەم دەستەبەریان دەکەن. تۆ هەموو کاتێک بۆت هەیە رەزامەندی خۆت بکشێنیتەوە لە نوێکردنەوەکانی داهاتووی نەرمە ئامڕاز بە لابردنی نەرمە ئامڕازەکە.
- c. پتر لەمەش، رەنگە جاری وا هەبێت پێویستمان بە لابردن یان گۆڕینی تایبەتمەندیی یان توانای کارکردنی ڕاژەکە هەبێت یان دەستەبەرکردنی ڕاژەیەک یان دەستگەیشتن بە کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم هەمووی بە یەکەوە بوەستێنین. بەدەر لەو رادەی بەگوێرەی یاسای کارپێکراو رێپێدراوە، ئێمە پابەند نابین بە دەستەبەر کردنی دووبارە-داگرتن یان گۆڕینی هەر مەواد، کەلوپەلێکی دیجیتاڵ (لە بڕگەی 13.i دا پێناسە کراوە)، یان ئەو کاربەرنامانەی پێشتر کڕراون. ڕەنگە ڕاژەکان و تایبەتمەندییەکانیان بە وەشانێکی پێشدیمەن یان بێتا بڵاوبکەینەوە، کە ڕەنگە بە ڕێکوپێکی کارنەکات یان بە هەمان شێوەی وەشانی کۆتا کارنەکات.
- d. بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو مەوادانەی بەڕێوەبردنی مافەکانی دیجیتاڵ (DRM) یان هەیە، وەک هەندێک مووزیک، گەمەکان، فیلمەکان، کتێبەکان و زیاتریش بەکاربێنیت، ڕەنگە نەرمە ئامڕازی DRM بە خودکار پەیوەندی بە راژەکاری مافەکانی سەرهێڵەوە بکات و نوێکردنەوەکانی DRM دابگرێت و دامەزرێنێت.
مۆڵەتى بەرنامە
8. مۆڵەتی نەرمامڕاز. مەگەر ڕێکەوتننامەیەکی مۆڵەتی Microsoft ی بەجیا یاوەری بێت (بۆ نمونە، ئەگەر تۆ کاربەرنامەیەکی Microsoft بەکاربێنیت کە لەگەڵ Windows دا هاتووە یان بەشێکە لەو، ئەوکاتە مەرجەکانی مۆڵەتی نەرمامڕازی Microsoft بۆ ئەو سیستمەی کارپێکردنی Windows ئەو جۆرە نەرمامڕازە بەڕێوە دەبات)، و هەر نەرمامڕازێکی تر کە لەلایەن ئێمەوە وەک بەشێک لەو ڕاژەیە دەستەبەر کرابێت کە ئەم مەرجانە دەیگرێتەوە. داوا كردن پەيدايان كرد بەناو كۆگاى ديارى كراو خاوەن يان بوويان بەكاريان خست لەلايەن مايكرۆسۆفت يانى هاوپەيمان (هەروەك، بەڵام نەك سنووردار بۆكە نووسينگە كۆگا، مايكرۆسۆفت كۆگا لەسەر پەنجەرە و مايكرۆسۆفت كۆگا لەسەر [كسبۆكس]) بەگوێرەى بڕگەن ١٣. بى. من لەخوارەوە.
- a. ئەگەر بەم مەرجانەوە پابەند بیت، ئێمە زامنی مافی تۆ دەکەین بۆ دامەزراندن و بەکارهێنانی نەرمامڕازەکە بۆ ئامێر لەسەر بنەمای هەموو جیهان بۆ بەکارهێنان تەنها لەلایەن هەر جارەی یەک کەسەوە وەک بەشێک لە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن تۆوە. سەبارەت بە هەندێک ئامێری دیاریکراو، ڕەنگە ئەو نەرمامڕازانە پێشتر دامەزرێنرابن بۆ بەکارهێنانی کەسیی، نابازرگانی ڕاژەکان لەلایەن تۆوە. رەنگە ئەو نەرمامڕاز و وێبسایتانەی بەشێکن لە خزمەتگوزاریەکان کۆدی لایەنی سێهەمیان تێدابێت. هەر کۆد یان سکریپتێکی لایەنی سێهەم، لینک یان سەرچاوەی لە نەرمامڕاز یان وێبسایتەکەوە وەرگرتبێت، لەو لایەنی سێهەمەوە مۆڵەتت پێدەدرێت کە خاوەنی ئەو جۆرە کۆدەیە نەک مايكروسوفت. ئاگادارنامەکان سەبارەت بە کۆدی لایەنی سێهەم، ئەگەر هەبن، تەنها بۆ زانیاری تۆ هاوپێچ کراون.
- b. نەرمامڕازەکە مۆڵەت دەدرێت، نافرۆشرێت، و Microsoft هەموو مافەکانی خۆی لەو نەرمامڕازەدا دەپارێزێت کە بەروونی لەلایەن Microsoft زامن نەکراون، ئیتر دەرەنجام بێت، قەدەغەی یاسایی بێت یان بەهەر شێوەیەکی تر. ئەم مۆڵەتە هیچ کام لەم مافانەت پێنادات، و تۆ بۆت نییە:
- i. یاری بکەیت یان باز بدەیت بەسەر هەر رێکارێکی پاراستنی تەکنۆلۆژیدا لە یان سەبارەت بە نەرمامراز یان خزمەتگوزاریەکان.
- ii. لێکردنەوە، هەڵوەشاندنەوە، کردنەوەی رەمز، هاککردن، رەتاندن، یان ئەندازیاری پێچەوانەی هەر نەرمامڕاز یان دیاردەی تری خزمەتگوزاریەکان کە هاتوون یان لەرێگەی خزمەتگوزاریەکان دەستگەیشتنیان بۆ کراوە، بەدەر لە و تەنها تا ئەو رادەی بەگوێرەی یاسای مافی لەبەرگرتنەوەی کارپێکراو بەروونی رێگە بە ئەنجامدانی دراوە؛
- iii. جیاکردنەوەی پێکهاتەکانی نەرمامڕاز یان خزمەتگوزاریەکان بۆ بەکارهێنان لەسەر ئامێرە جیاوازەکان؛
- iv. بڵاوکردنەوە، کۆپیکردن، بەکرێدان، فرۆشتن، هاوردەکردن، دابەشکردن، یان پێدانی نەرمامڕاز یان خزمەتگوزاریەکان، مەگەر Microsoft بە روونی رێگەت پێبدات ئەوە ئەنجام بدەیت؛
- v. گواستنەوەی مۆڵەتەکانی نەرمامڕازەکە، هەر نەرمامڕازێکی تر، یان هەر مافێکی دەستگەیشتن یان بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان؛
- vi. بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان بە هەر رێگەیەکی رێپێنەدراو کە دەکرێت دەستێوەردان بۆ بەکارهێنانی هەر کەسێکی تر لەواندا دروست بکات یان بەدەستهێنانی دەستگەیشتن بە هەر خزمەتگوزاری، داتا، ئەژمێر، یان تۆڕێک؛
- vii. گەيشتن توانا بدە بە بۆكە خزمەتگوزارى يان هەريەك دهست ههلات دراو-مايكرۆسۆفت ئامراز دەگۆڕێت (بۆ نموونە، [XBOX] دڵ دەداتەوە،ڕووى مايكرۆسۆفت ، هتد.) لەلايەن ڕێگەپێنەدراو لايه نى سييه م داوا كردن.
مەرجەکانی پارەدان
9. مەرجەکانی پارەدان. ئەگەر خزمەتگوزاریەک بکڕیت، ئەو کاتە مەرجەکانی پارەدان بەسەر کڕینەکەت جێبەجێ دەکرێت و تۆش پێیان رازی دەبیت.
- a. تێچووەکان. ئەگەر تێچوویەک وابەستەی بەشێک لە خزمەتگوزاریەکان بێت، تۆ رازی دەبیت بە پێدانی ئەو تێچووە بەو دراوەی دیاریکراوە. ئەو نرخەی بۆ خزمەتگوزاریەکان ئاشکرا کراوە بەدەرە لە هەموو باجە کارپێکراوەکان و پاکتاوکردنەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، مەگەر پێچەوانەی ئەمە هاتبێت. هەموو نرخەکانی بەرهەمە پارە بۆدراوەکانی Skype باجە کارپێکراوەکان لەخۆ دەگرێت، مەگەر پێچەوانەی ئەمە هاتبێت. تۆ بەرپرسیاری رەهایت لە پێدانی ئەو جۆرە باجانە یان کرێکانی تر. Skype لەسەر بنەمای ناونیشانی نیشتەجێبوونی پەیوەست بە زانیاری پارەدانتەوە باجەکان ئەژمار دەکات. تۆ بەرپرسیاریت لە دڵنیابوون لەوەی کە ئەم ناونیشانە نوێکراوە و وردە. جگە لە بەرهەمەکانی Skype، باجەکان لەسەر بنەمای شوێنی تۆ لەو کاتەدا کە ئەژمێری Microsoft ی تۆ تۆمارکراوە ئەژمار دەکرێت مەگەر یاسای ناوخۆ بنەمایەکی جیاواز بۆ ئەژمارکردنەکە بخوازێت. رەنگە ئێمە خزمەتگوزاریەکان هەڵپەسێرین یان بەتاڵ بکەینەوە ئەگەر لەکاتی خۆیدا پارەی تەواو لە تۆ وەرنەگرین. دەکرێت هەڵپەساردن یان ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان لەبەر پارەنەدان ببێتە مایەی لەدەستدانی دەستگەیشتن و بەکارهێنانی ئەژمێرەکەت و ناوەرۆکەکەی. گرێدان بە ئینتەرنێت لەڕێگەی دامەزراوە یان تۆڕێکی تایبەتی ترەوە کە فلتەری شوێنەکەت دەکات ڕەنگە ببێتە مایەی سەندنی کرێی جیاواز لەوانەی بۆ شوێنی ڕاستەقینەی تۆ پیشاندراون. رەنگە هەندێک لە سەوداگەریەکان، بەگوێرەی شوێنی تۆ، پێویست بە گۆڕینی دراوی بیانی بکات یان لە وڵاتێکی تردا رایی بکرێت. رەنگە بانکەکەت پارەی ئیزافیت لێببڕێت سەبارتە بەو خزمەتگوزاریانەی کە کارتی داشکاندن یان کرێدت کارتی تێدا بەکاردێنیت. تکایە پەیوەندی بکە بە بانکەکەتەوە بۆ وردەکاریەکان.
- b. ئەژمێری پسوولەکەت. بۆ پارەدانی کرێکانی خزمەتگوزاریەک، داوات لێدەکرێت شیوازێکی پارەدان دەستەبەر بکەیت لەو کاتەدا کە خۆت بۆ ئەو خزمەتگوزاریە تۆمار دەکەیت. بۆ هەموو ڕاژەکانی تری جگە لە Skype، دەتوانیت دەستگەیشتنت هەبێت بۆ زانیاری پسوولە و شێوازی پارەدانی خۆت و بیگۆڕیت لەسەر وێبسایتی بەڕێوەبردنی ئەژمێری Microsoft (https://go.microsoft.com/fwlink/p/?linkid=618281) و بۆ نەرمە ئامڕاز و بەرهەمەکانی Skype ی تۆ بە چوونەناو بۆ نێو پۆرتاڵی ئەژمێرەکەت لە https://skype.com/go/myaccount. پتر لەمەش، تۆ رازی دەبێت بە رێگەدان بە Microsoft بۆ بەکارهێاننی هەر زانیاریەکی نوێکراوەی ئەژمێر سەبارەت بە شێوازی پارەدانی دەسنیشانکراوت کە لەلایەن بانکی دەرکەری تۆ یان تۆڕی پارەدانی کارپێکراو دەستەبەر کراوە. تۆ رازی دەبیت بە دەسبەجێ نوێکردنەوەی ئەژمێرەکەت و زانیاری تر، لەوانە ناونیشانی ئیمەیل و وردەکاریەکانی شێوازی پارەدان، هەتا بتوانین سەوداگەریەکانت تەواو بکەین و بەپێی پێویست سەبارەت بە سەوداگەریەکانت پەیوەندیت پێوە بکەین. ئەو گۆڕانکاریانەی لە ئەژمێری پسوولەی تۆدا ئەنجام دەدرێن کاریگەرییان نابێت بۆ سەر ئەو کرێیانەی بۆ ئەژمێری پسوولەی تۆی دەنێرین پێش ئەوەی بتوانین بەشێوەیەکی گونجاو کاربکەین لەسەر ئەو گۆرانکاریانەی لە ئەژمێری پسوولەی خۆتدا ئەنجامت داون.
- c. پسوولەکردن. بە دەستەبەرکردنی شێوازێکی پارەدان، تۆ (i) ئیقرار دەکەیت بەوەی ڕێگەت داوە بە بەکارهێنانی ئەو شێوازی پارەدانەی دەستەبەرت کردووە و ئەوەی کە هەر زانیاریەکی پارەدان تۆ دەستەبەری دەکەیت ڕاست و دروستە؛ (ii) ڕێگە دەدەیت بە Microsoft هەڵسێت بە بڕینی پارە لە تۆ بۆ ئەو ڕاژانە یان ناوەرۆکی بەردەست بە بەکارهێنانی شێوازی پارەدانەکەت؛ و (iii) ڕێگە دەدەیت بە Microsoft هەڵسێت بە بڕینی پارە لە تۆ بۆ هەر تایبەتمەندییەکی پارە بۆدراوی ئەو ڕاژانەی کە تۆ هەڵیان دەبژێریت بۆ خۆ تۆمارکردن یان بەکارهێنانی لەکاتێکدا ئەم مەرجانە کارپێکراو بن. ئێمە بۆمان هەیە پارەت لێببڕین بە (a) پێشەکی؛ (b) لەکاتی کڕیندا؛ (c) ماوەیەکی کەم پاش کڕین؛ یان (d) لەسەر بنەمای دووبارەبوو بۆ ڕاژەکانی ئابوونە. هەروەها، بۆمان هەیە بەو بڕە پارەت لێببڕین کە پەسەندت کردووە، و ئێمە پێشوەخت ئاگادارت دەکەینەوە لە هەر گۆڕانکاریەک لەو بڕەدا کە بۆ خزمەتگوزاریە دووبارەبووەکانی ئابوونە دەدرێت. بۆمان هەیە لە هەمان کاتدا پارەی زیاتر لە یەکێک لە ماوەکانی پێش پسوولەت لێببڕین بۆ ئەو بڕانەی کە پێشتر راییت نەکردوون.
- d. پارەدانە دووبارەبووەکان. کاتێک ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئابوونەیەک دەکڕیت (بۆ نمونە، مانگانە، هەموو 3 مانگ جارێک یان ساڵانە)، تۆ ڕازیت بەوەی ڕێگە دەدەیت بە پارەدانی دووبارەبوو، و پارەدانەکان کە دەدرێت بە Microsoft بەو شێوازە دەبێت کە تۆ لە ماوەکانی دووبارەبووندا هەڵتبژاردووە و ڕازی بوویت پێی، هەتا ئابوونەی ئەو ڕاژانە لەلایەن تۆ یان Microsoft کۆتایی پێدەهێنرێت. پێویستە پێش بەرواری نوێکردنەوە پسوولەی داهاتوو ڕاژەکانت بەتاڵ بکەیتەوە بۆ ئەوەی پارە لێبڕین بۆ بەردەوامبوونی ڕاژەکانت بوەستێنیت. ئێمە رێنماییت پێدەدەین لەسەر چۆنێتی ڕەتکردنەوەی ڕاژەکان لەلایەن تۆوە. بە ڕێگەدان بە پارەدانە دووبارەبووەکان، تۆ ڕێگە دەدەیت بە Microsoft ئەو جۆرە پارەدانانە ڕایی بکات یان ئەوەتا وەک قەرزی ئەلەکترۆنی یان گواستنەوەی پارە، یان وەک پڕۆژەی ئەلەکترۆنی لە ئەژمێری دیاریکراوی تۆوە (بۆ خانەی پاکتاوکردنی خودکار یان پارەدانە هاوشێوەکان)، یان وەک پارە لێبڕین لە ئەژمێری دیاریکراوت (لەحاڵەتی کرێدت کارت یان پارەدانە هاوشێوەکان) (بەیەکەوە، "پارەدانە ئەلەکترۆنیەکان"). کرێکانی ئابوونە بەشێوەیەکی گشتی پێشوەخت بۆ ماوەی ئابوونەی کارپێکراو دەبڕرێت. ئەگەر پارەدانێک بە نەدراوی گەڕایەوە یان ئەگەر کرێدت کارت یان سەوداگەرییەکی هاوشێوە پەسەند نەکرا یان رەتکرایەوە، Microsoft یان دابینکەرانی ڕاژەی تایبەت بەو مافیان هەیە بۆ کۆکردنەوەی هەر ئامڕازێکی داهاتی کارپێکراو، ڕەتکردنەوە یان کرێی پارەی بەشنەکردوو و سازکردنی هەر پارەدانێکی لەو جۆرە وەک پارەدانێکی ئەلەکترۆنی.
- e. ڕوونکردنەوە و هەڵەکانی سەرھێڵ. بۆ هەموو ڕاژەکانی تری جگە لە Skype، Microsoft بڵاونامەیەکی پسوولەی سەرهێڵت بۆ دەستەبەر دەکات لەسەر وێبسایتی بەڕێوەبردنی ئەژمێری (https://go.microsoft.com/fwlink/p/?linkid=618282) Microsoft، کە لەوێ دەتوانیت بڵاونامەکەت ببینیت و چاپ بکەیت. سەبارەت بە Skype، دەتوانیت دەستگەیشتنت بە بڵاونامەی سەرهێڵی خۆت هەبێت بە چوونەناو بۆ ئەژمێرەکەت لە www.skype.com (https://www.skype.com). ئەمە تەنها بڵاونامەی پسوولەیە کە دەستەبەری دەکەین. ئەگەر لە پسوولەکەتدا هەڵەیەک بکەین، پێویستە لەماوەی 90 رۆژ پاش ئەوەی هەڵەکە بۆ یەکەمجار لە پسوولەکەتدا دەردەکەوێت پێمان بڵێیت. ئێمە ئەو کاتە دەسبەجێ لێکۆڵینەوە لە کرێکە دەکەین. ئەگەر لەو ماوەیەدا پێمان نەڵێیت، تۆ هەموو پابەندیی و داوایەکی لەدەستدان لە ئەنجامی هەڵەکەوە لەسەرشانی ئێمە سوک دەکەیت و چیتر لەسەرمان نابێت هەڵەکە راست بکەینەوە یان پارە بگێڕینەوە، مەگەر بەشێوەیەکی تر بەپێی یاسا داواکرابێت. ئەگەر Microsoft هەڵەیەکی پسوولەی دیاریکرد، ئێمە ئەو هەڵەیە لەماوەی 90 رۆژدا راست دەکەینەوە. ئەم سیاسەتە کاریگەری نابێت بۆ سەر هیچ مافێکی تەشریعی کە رەنگە کارپێکراو بێت.
- f. سیاسەتی پارە گێڕانەوە. هەموو کڕینەکان بە کۆتا و پارە نەگێڕراوە ئەژمار دەکرێن، مەگەر پێچەوانەی ئەمە بەپێی یاسا یان مەرجەکانی ئۆفەرێکی خزمەتگوزاری دیاریکراو داواکرابێت. ئەگەر لەو بڕوایەدایت Microsoft بە هەڵە پارەی لە تۆ بڕیوە، پێویستە لەماوەی 90 رۆژ لەو پارەبڕینەوە پەیوەندیمان پێوە بکەیت. هیچ پارە گێڕانەوەیەک نادرێت بۆ هەر کرێیەک تەمەنی لە 90 رۆژ زیاتر بێت، مەگەر بەپێی یاسا داواکرابێت. مافی دەرکردنی پارە گێڕانەوە یان قەرزەکان بە خواستی رەهای خۆمان دەزانین مەگەر پێچەوانەی ئەمە بەپێی یاسا داواکرابێت. ئەگەر ئێمە پارە گێڕانەوە یان قەرزێک دەربکەین، ئێمە هیچ پابەندییەکمان نابێت بە دەرکردنی هەمان پارە گێڕانەوە یان هی هاوشێوە لە داهاتوودا. ئەم سیاسەتی پارە گێڕانەوەیە کاریگەری نابێت بۆ سەر هیچ مافێکی یاسایی کە رەنگە کارپێکراو بێت. بۆ زانیاری زیاتری پارە گێڕانەوە، تکایە سەردانی بابەتی رێنوێنی (https://go.microsoft.com/fwlink/p/?linkid=618283) ئێمە بکە. ئەگەر تۆ لە تايوان يان ئيسرائيل دەژیت، تكايە سەرنجی ئەوە بدە کە بەپێی یاسای پاراستنی ڕاژەخواز و ڕێسا پەیوەندیدارەکانی، هەموو ئەو کڕینانەی پەیوەندیدارن بە ناوەرۆکی دیجیتاڵ و بە شێوەی نابەرجەستە و/یان ڕاژەکانی سەرهێڵ دەستەبەر دەکرێن کۆتان و پارە گێڕانەوەیان نییە کاتێک ئەو ناوەرۆک یان ڕاژانە بە سەرهێڵ دەستەبەر دەکرێن. تۆ مافی داواکردنی هیچ ماوەیەکی هێورکردنەوە یان هیچ پارە گێڕانەوەیەکت نییە.
- g. ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان. بۆمان هەیە لە هەرکاتێکدا و بە هەبوون یان نەبوونی هۆکار خزمەتگوزاری بەتاڵ بکەینەوە. ڕەتکردنەوەی ڕاژە پارە بۆدراوەکان پارە لێبڕینەکانی داهاتوو بۆ بەردەوامبوونی ڕاژەکە دەوەستێنێت. بۆ ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاریەک و داواکردنی پارە گێڕانەوە، ئەگەر مافی ئەوەت هەبێت، سەردانی وێبسایتی بەڕێوەبردنی ئەژمێری Microsoft بکە. سەبارەت بە Skype، تکایە فۆرمی کشانەوە تەواو بکە بە بەکارهێنانی زانیاری دەستەبەر کراو لێرە (https://go.microsoft.com/fwlink/p/?linkid=618286). دەبێت بگەڕێیتەوە بۆ ئۆفەرەکە کە شرۆڤەی ڕاژەکان دەکات چونکە (i) ڕەنگە لەکاتی ڕەتکردنەوەدا پارەت بۆ نەگەڕێنرێتەوە؛ (ii) ڕەنگە ناچار بکرێیت بە پێدانی کرێکانی ڕەتکردنەوە؛ (iii) ڕەنگە ناچار بکرێیت بە پێدانی هەموو ئەو کرێیانەی لە ئەژمێری پسوولەکەتدا هاتوون بۆ ڕاژەکانی پێش بەرواری ڕەتکردنەوە؛ و (iv) ڕەنگە دەستگەیشتن و بەکارهێنانی ئەژمێرەکەت لەدەست بدەیت کاتێک ڕاژەکان بەتاڵ دەکەیتەوە؛ یان، ئەگەر تۆ لە تایوان یان ئیسرائیل دەژیت، (v) ڕەنگە پارەگێڕانەوەیەک وەربگریت بە بڕێک کە یەکسانە بە کرێی بەکارنەهاتووی دراو بەرانبەر ڕاژەیەک بە ئەژمارکردنی لەکاتی ڕەتکردنەوەدا. ئەگەر لە ئیسرائیل دەژیت بە هەر جۆرێک لەو جۆرانەی لەسەر https://support.microsoft.com/help/4027815 لیستکراون بەتاڵی بکەیتەوە. تکایە پەیوەندی بکە بە نوێنەرێکی Microsoft بە تەلەفۆن بۆ بەدەستهێنانی پارەگێڕانەوە ئەگەر شایستەی بیت. ئێمە داتاکەت چارەسەر دەکەین هەروەک لە بەشی 4 لای سەروو هاتووە. ئەگەر بەتاڵی بکەیتەوە، دەستگەیشتنت بە ڕاژەکان لە کۆتایی ماوەی ڕاژەکەی ئێستات کۆتایی پێدێت یان. ئەگەر پسوولەی ئەژمێرەکەی لەسەر بنەمای وەرزی بێت، لە کۆتایی ئەو ماوەیەدا کە بەتاڵت کردەوە. ئەگەر دەستت کرد بە گێڕانەوەی پارە دراوەکان یان هەڵوەشاندنەوەی پارە دراوەکان لەگەڵ بانکەکەت بۆ پارەدانی ڕاژەکان، وای دادەنێین کە تۆ لەو بەروارەوە بەتاڵت کردۆتەوە کە پارەدانە بنەڕەتیەکە ئەنجامدراوە، و کە تۆ ڕێگەت پێداوین دەسبەجێ ڕاژەکەت بەتاڵ بکەینەوە و/یان هەر ناوەرۆكیک کە لەبری ئەو پارەدانە دراوە بە تۆ هەڵبوەشێنینەوە.
- h. ئۆفەرەکانی ماوەی ئەزموونی. ئەگەر لە ئۆفەرێکی ماوەی ئەزموونیدا بەشداری بکەیت، ڕەنگە پێویست بەوە بکات ڕاژە ئەزموونیەکە (ئەزموونیەکان) بەتاڵ بکەیتەوە لەو ماوەیەدا کە پێت ڕاگەیەنراوە کاتێک بە ئۆفەرەکە ڕازی بوویت بۆ ئەوەی بەدوور بیت لە پارە لێبڕین بۆ بەردەوامبوونی راژەکە (ڕاژەکان) لە کۆتایی ماوە ئەزموونیەکەدا. بۆ چەند ئۆفەرێکی ماوەی ئەزموونی، ڕەنگە داوای هەڵکردنی نوێکردنەوەی خۆکار بکەین.
- i. ئۆفەرە ڕیکلامیەکان. رەنگە Microsoft ناوبەناو خزمەتگوزاریەکان بۆ ماوەیەکی ئەزموونی بە خۆڕایی ئۆفەر بکات. Microsoft بە مافی خۆی دەزانێت کرێی ئەو جۆرە ڕاژانەت (بە نرخی ئاسایی) لێ ببڕێت ئەگەر Microsoft (بە مەزەندەی گونجاوی خۆی) بڕیاری دابێت کە تۆ مەرجەکانی ئۆفەرەکە خراپ بەکاردێنیت.
- j. گۆڕانەکانی نرخ. بۆمان هەیە لە هەر کاتێکدا نرخی ڕاژەکان بگۆڕین و ئەگەر کڕینی دووبارەبووت هەبێت، ئێمە لانیکەم 15 رۆژ پێش گۆڕانی نرخەکە بە ئیمەیل، یان هەر شێوەیەکی گونجاوی تر ئاگادارت دەکەینەوە. ئەگەر بە گۆڕانی نرخەکە رازی نابێت، پێویستە خزمەتگوزاریەکان بەتاڵ بکەیتەوە و بوەستێنیت پێش ئەوەی گۆڕانی نرخەکە کارا بێت. ئەگەر مەرج و نرخێکی جێگیر هەبێت بۆ ئۆفەری خزمەتگوزاریەکەت، ئەو نرخە بۆ ماوە جێگیرەکە بەردەوام دەبێت.
- k. پارەدان بە تۆ. ئەگەر قەرزاری تۆ بین، ئەوا رازی دەبیت بەوەی لەکاتی خۆیدا و بە ووردی هەر زانیاریەکمان بۆ دەستەبەر بکەیت کە پێویستمانە بۆ گەیاندنی ئەو پارەیە بە تۆ. بەپێی یاسای کارپێکراو، تۆ خۆت بەرپرسیاریت لە هەر باج و کرێیەک کە رەنگە لە ئەنجامی ئەم پارەدانە بە تۆ بکەوێتە ئەستۆت. پێویستە پابەند بیت بە هەر مەرجێکی ترەوە کە لەسەر مافی پارەدانەوە پێت دایدەنێین. ئەگەر بە هەڵە پارەیەک وەربگریت، بۆمان هەیە بیگێڕینەوە یان داوای گەڕاندنەوەی پارەکە بکەین. تۆ رازی دەبیت بە هاوکاری کردنی هەوڵەکانمان بۆ ئەنجامدانی ئەمە. هەروەها رەنگە بۆ هەموارکردنەوەی زێدەپارەدانێکی پێشووتر بەبێ ئاگادارکردنەوە لەو پارەیەی تۆ کەم بکەینەوە.
- l. کارتەکانی دیاری. پێدان و بەکارهێنانی کارتەکانی دیاری (بەدەر لە کارتەکانی دیاری Skype) بە گوێرەی مەرجەکانی کارتی دیاری Microsoft (https://support.microsoft.com/help/10562/microsoft-account-gift-card-terms-and-conditions) بەڕێوە دەبرێن. زانیاری دەربارەی کارتەکانی دیاری Skype لەسەر پەڕەی رێنوێنی (https://go.microsoft.com/fwlink/?LinkId=615383) Skype بەردەستە.
- m. شێوازی پارەدانی ئەژمێری بانکی. بۆت هەیە ئەژمێرێکی بانکی شیاو لەگەڵ ئەژمێری Microsoft ی خۆت تۆمار بکەیت بۆ بەکارهێنانی وەک شێوازێکی پارەدان. ئەژمێرە بانکیە شیاوەکان ئەو ئەژمێرانە دەگرێتەوە کە لە دامەزراوەیەکی دارایی ئەوتۆدا پارێزراون کە توانای وەرگرتنی تێچووەکانی داشکاندنی ڕاستەوخۆیان هەیە (بۆ نمونە ئەو دامەزراوە داراییانەی بنکەیان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە و پشتیوانی لە تێچووەکانی خانەی پاکتاوکردنی خودکار ('ACH")، دامەزراوەیەکی دارایی ئەوروپی کە پشتیوانی لە ناوچەی تایبەت بە پارەدان تەنها بە یورۆ دەکات ("SEPA") یان "iDEAL" لە هۆڵەندا). ئەو مەرجانەی پێیان ڕازیت کاتێک ئەژمێری بانکی خۆت وەک شێوازێکی پارەدان لە ئەژمێری Microsoft ی خۆتدا زیاد دەکەیت (بۆ نمونە، "ماندەیت" لە کەیسی SEPA دا) بە هەمان شێوە کارپێکراوە. تۆ بەڵین دەدەیت و زەمانەتی ئەوە دەکەیت کە ئەژمێری بانکیت بەناوی تۆوە تۆمارکراوە و تۆ ڕێپێدراویت بە تۆمارکردن و بەکارهێنانی ئەم ئەژمێری بانکیە وەک شێوازێکی پارەدان. بە تۆمارکردن یان دەسنیشانکردنی ئەژمێری بانکیت وەک شێوازی پارەدانت، تۆ ڕێگە دەدەیت بە Microsoft (یان بریکارەکەی) بە دەستپێکردنی یەکێک یان زیاتر لە داشکاندنەکان بە کۆی بڕی کڕین یان کرێی ئابوونەکەت (بەگوێرەی مەرجەکانی ڕاژەی ئابوونەکەت) لە ئەژمێری بانکەکەت (و ئەگەر پێویستی کرد، دەستپێکردنی یەکێک یان زیاتر لە متمانەدانەکان بە ئەژمێری بانکەکەت بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان، پارە گێڕانەوە یان مەبەستی هاوشێوە)، و تۆ ڕێگە دەدەیت بەو دامەزراوە داراییەی کە ئەژمێری بانکەکەت ڕادەگرێت ئەو جۆرە قەرزانە دەبشکێنێت یان ئەو جۆرە متمانانە قەبووڵ بکات. تۆ تێدەگەیت لەوەی ئەم ڕێپێدانە بە دەسەڵات و کاریگەریی تەواوەوە دەمێنێتەوە هەتا زانیاری ئەژمێری بانکیت لە ئەژمێری Microsoft ی خۆت لادەبەیت. ئەگەر لەو بڕوایەدایت بە هەڵە پارەت لێ داشکێنراوە، بە زووترین کات پەیوەندی بکە بە پشتیوانی ڕاژەخواز هەروەک لای سەروو لە بڕگەی 4.f دا هاتووە. ڕەنگە ئەو یاسایانەی کە لە وڵاتی تۆدا کارپێکراون بەپرسیارێتی تۆ سنوردار بکەن لە هەر کردەوەیەکی ساختەکاری، سەوداگەری هەڵە یان ڕێپێنەدراو لە ئەژمێری بانکەکەتەوە. بە تۆمارکردن یان دەسنیشانکردنی ئەژمێرێکی بانکی وەک شێوازی پارەدانت، تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی ئەم مەرجانەت خوێندۆتەوە، لیی تێگەیشتوویت و ڕازیت پێیان.
لایەنی گرێبەستکار، بژاردەی یاسا، و شوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکی
10. لایەنی گرێبەستکار، بژاردەی یاسا، و شوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکی. بۆ بەکارهێنانت بۆ خزمەتگوزاری بەخۆڕایی یان بەپارەی براندی Skype، ئەگەر لە دەرەوەی ئەوروپا، خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا بژیت، تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ، و هەموو ئاماژەکان بۆ "Microsoft" لەم مەرجانە واتە، Skype Communications S.à.r.l, 23 – 29 Rives de Clausen, L-2165 Luxembourg، مەگەر پێچەوانەی ئەمە لە خوارەوە دیاریکرا بێت. بۆ ڕاژە خۆڕایی یان پارە بۆدراوەکانی بەکاربەری مارکەی Skype، ئەگەر تۆ لە دەرەوەی ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەژیت، یاسای لۆکسمبرگ لێکدانەوەی ئەم مەرج و داوایانە بەڕێوە دەبات سەبارەت بە پێشێلکارییان بەبێ رەچاوکردنی ناکۆکی بنەماکانی یاسا. یاساکانی ئەو پارێزگا یان وڵاتەی کە لێی دەژیت هەموو داواکانی تر بەڕێوە دەبات (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەریی نارەوا، و داواکانی قەرەبووی زیان). ئەگەر تۆ لە دەرەوەی ئەوروپا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا دەژیت، تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە رازی دەبین بە ناوبژیوانی تاکانە و شوێنی دادگاکانی لۆکسمبرگ بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانەی سەبارەت بەم مەرجانە یان ڕاژەی بەکاربەری مارکەی Skype سەر هەڵدەدەن. بۆ هەموو ڕاژەکانی تر، ئەو قەوارەی کە لەگەڵیدا گرێبەست دەکەیت، یاسای کارپێکراو و ئەو شوێنەی ناکۆکیەکانی لێ چارەسەر دەکرێت لای خوارەوە دەردەکەوێت::
- a. کەنەدا. ئەگەر لە (یان ئەگەر بزنسەکەت، شوێنی سەرەکی بزنسەکەت لە) کەنەدایە، و خزمەتگوزاری پارەدراوی براندی Skype بەکاردێنیت، یان ئەگەر بەشی بەخۆڕایی Microsoft Teams بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Skype Communications US Corporation, 2215-B Renaissance Drive, Las Vegas, NV 89119, United States دەکەیت. بۆ گشت تێچوو و خزمەتگوزاریە پارەدراوەکانی بەکاربەر، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052 دەکەیت. یاسای ئەو ناوچەیەی تیایدا دەژیت (یان، ئەگەر بزنسێکە، شوێنی سەرەکی بزنسەکەت) لێکدانەوە بۆ ئەم مەرجانە دەکات، بانگەشەی پێشێلكاری، و گشت جۆرەكانی تری بانگەشە (بە لەخۆگرتنی پاراستنی كڕیار، پاراستنی نادادپەروەرانە، و بانگەشەی خراپ بەكارهێنان)، بێ گوێدانە ناكۆكی بنەمای یاساكان. تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە رەزامەندی دەردەبڕین بە ناوبژیوانی تاکانە و شوێنی دادگاکان لە ئۆنتاریۆ بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانەی سەبارەت بەم مەرجانە یان ڕاژانە سەر هەڵدەدەن.
- b. ئەمریکای باکوور یان باشوور لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا یان بەڕازیل. ئەگەر نیشتەجێیت لە (یان، ئەگەر کۆمپانیا بێت، شوێنی سەرەکی کارەکەت لە) ئەمریکای باکوور یان باشوورە لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا و بەڕازیل، گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation دەکەیت، One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A. ئەگەر نیشتەجێیت لە (یان، ئەگەر کۆمپانیا بێت، شوێنی سەرەکی کارەکەت لە) گینای فەڕەنسی، گوادلۆپ، مارتینیک، سەینت مارتن، سەینت بارتێلێمی، دوورگەکانی ڤێرجینی بەریتانی، سەینت پیێر و میکێلۆنە، و پارەت داوە بۆ بەکارهێنانی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان، گرێبەست لەگەڵ Microsoft Ireland Operations Limited, One Microsoft Place, South County Business Park, Leopardstown, Dublin 18, Ireland دەکەیت. یاسای ویلایەتی واشینگتۆن لێکدانەوەی ئەم مەرج و داوایانە بەڕێوە دەبات سەبارەت بە پێشێلکارییان بەبێ رەچاوکردنی هەڵبژاردەکانی بنەماکانی یاسا. یاساکانی ئەو پارێزگا یان وڵاتەی کە ڕاژەکانی تۆی بۆ ئاراستە دەکەین هەموو داواکانی تر بەڕێوە دەبات (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەریی نارەوا، و داواکانی قەرەبووی زیان).
- c. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا یان ئەوروپا. ئەگەر لە (یان ئەگەر بزنسەکەت، شوێنی سەرەکی بزنسەکەت لە) خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، ئەفریقا یان ئەوروپایە جگە لە یەکێتی ئەوروپا (EU)، ئایسلەند، لینشخشتاین، نەرویج، سویسرا، و شانشینی یەکگرتوو بەریتانیا، و بەشی بەخۆڕایی خزمەتگوزاریەکان (وەک Bing و MSN) بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A. دەکەیت، جگە لەوەی ئەگەر بەشی بەخۆڕایی Skype بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Ireland Operations Limited, One Microsoft Place, South County Business Park, Leopardstown, Dublin 18, Ireland دەکەیت. ئەگەر پارەت دابێت بۆ بەکارهێنانی بەشێک لە ڕاژەکان، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Ireland Operations Limited, One Microsoft Place, South County Business Park, Leopardstown, Dublin 18, Ireland دەکەیت. بۆ خزمەتگوزاریە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاساکانی ئێرلەندا لێکدانەوەی ئەم مەرج و داوایانە بەڕێوە دەبات سەبارەت بە پێشێلکارییان بەبێ رەچاوکردنی ناکۆکی بنەماکانی یاساکان. یاساکانی ئەو پارێزگا یان وڵاتەی کە ڕاژەکانی تۆی بۆ ئاراستە دەکەین هەموو داواکانی تر بەڕێوە دەبات (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەریی نارەوا، و داواکانی قەرەبووی زیان). تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە رازی دەبین بە ناوبژیوانی تاکانە و شوێنی دادگاکانی ئێرلەندا بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانەی سەبارەت بەم مەرجانە سەر هەڵدەدەن.
- d. ئاسیا یان ئۆقیانووسی هێمنی باشور، مەگەر وڵاتی تۆ بە تایبەتی لای خوارەوە ناوی نەهاتبێت. ئەگەر تۆ لە (یان ئەگەر بزنسێکە، کە شوێنی سەرەکی بزنسەکەی تۆ) ئاسیا بێت (جگە لە چیین، ژاپۆن، کۆماری کۆریا، یان تایوان) یان باشوری ئۆقیانووسی هێمن، و تۆ بڕە خۆڕاییەکانی ڕاژەکان بەکاردێنیت (وەک Bing و MSN)، ئەوا تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A. ئەگەر پارەت دابێت بۆ بەکارهێنانی بڕێک لە ڕاژەکان، یان ئەگەر تۆ ڕاژەی Outlook.com ی خۆڕایی بەکاردێنیت لە سەنگافورە یان هۆنگ کۆنگ، ئەوا تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ کۆمپانیای فرۆشتنە هەرێمیەکانی Microsoft، کە کۆمپانیایەکی ڕێکخراوە بەگوێرەی یاساکانی ویلایەتی نیڤادا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لقەکانی هەن لە سەنگافورە و هۆنگ کۆنگ، و بارەگای سەرەکی بزنسەکە دەکەوێتە ناونیشانی 182 Cecil Street, #13-01 Frasers Tower, Singapore 069547؛ بەو مەرجەی ئەگەر تۆ لە (یان، ئەگەر بزنسێکە، کە شوێنی سەرەکی بزنسەکەی تۆ) ئوسترالیا بێت، ئەوا تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ Microsoft Pty Ltd, 1 Epping Road, North Ryde, NSW 2060, Australia و ئەگەر تۆ لە (یان، ئەگەر بزنسێکە، کە شوێنی سەرەکی بزنسەکەی تۆ) نیوزیلاند بێت، ئەوا تۆ گرێبەست دەکەیت لەگەڵ Microsoft New Zealand Limited, Level 5, 22 Viaduct Harbour Avenue, PO Box 8070 Symonds Street, Auckland, 1150 New Zealand. ئەگەر نیشتەجێیت لە (یان، ئەگەر کۆمپانیا بێت، شوێنی سەرەکی کارەکەت لە) پۆلینیزیای فەڕەنسی، نیو کالیدۆنیا یان والیس و فوتونایە، و پارەت داوە بۆ بەکارهێنانی بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان، گرێبەست لەگەڵ Microsoft Ireland Operations Limited, One Microsoft Place, South County Business Park, Leopardstown, Dublin 18, Ireland دەکەیت. بۆ ڕاژە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاسای ویلایەتی واشینگتۆن لێکدانەوەی ئەم مەرج و داوایانە بەڕێوە دەبات سەبارەت بە پێشێلکارییان بەبێ رەچاوکردنی ناکۆکی بنەماکانی یاسا. یاساکانی ئەو پارێزگا یان وڵاتەی کە ڕاژەکانی تۆی بۆ ئاراستە دەکەین هەموو داواکانی تر بەڕێوە دەبات (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەریی نارەوا، و داواکانی قەرەبووی زیان). هەر ناکۆکیەک لەم یان پەیوەندیدار بەم مەرجانە یان خزمەتگوزاریەکان وێڕای Skype سەر هەڵدەدات، لەوانە هەر پرسیارێک سەبارەت بە هەبوون، کارایی، یان هەڵوەشاندنەوەیان سەر هەڵدەدات، رەوانە و چارەسەری کۆتا دەکرێت لەلایەن ناوبژیوان لە سەنگافورە بە گوێرەی یاساکانی ناوبژیوانی ناوەندی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی سەنگافورە (SIAC)، کە رێساکانی لەم مەرجەوە سەرچاوەی وەرگرتووە. دادگاکە پێک دێت لە یەک ناوبژیوان کە لەلایەن سەرۆکی SIAC دیاری دەکرێت. زمانی دادگایكردنەكە بە ئینگلیزی دەبێت. بڕیاری ناوبژیوان کۆتایە، پابەندە و مایەی مشتومڕ نییە، و دەشێت لە هەر وڵات یان ناوچەیەک وەک بنەمایەک بەکاربێت.
- e. ژاپۆن. ئەگەر تۆ لە ژاپۆن دەژیت (یان ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، و تۆ بەشە خۆڕاییەکانی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت (وەک Bing و MSN)، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A دەکەیت. ئەگەر تۆ بەشێکی پارە بۆدراوی خزمەتگوزاریەکان بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Japan Co., Ltd (MSKK), Shinagawa Grand Central Tower, 2-16-3 Konan Minato-ku, Tokyo 108-0075 دەکەیت. بۆ خزمەتگوزاریە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاساکانی ژاپۆن لێکدانەوەی ئەم مەرجانە و هەر بابەتێک دەکات کە لەمانەوە یان پەیوەندیدارە بەمان یان خزمەتگوزاریەکانەوە سەرهەڵدەدات. تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە رازی دەبین بە ناوبژیوانی تاکانە و رەسەن و شوێنی دادگای شاری تۆکیۆ بۆ هەموو ئەو ناکۆکیانەی سەبارەت بەم مەرجانە سەر هەڵدەدەن.
- f. کۆماری کۆریا.
- i. ئەگەر لە (یان ئەگەر بزنسەکەت، شوێنی سەرەکی بزنسەکەت لە) کۆماری کۆریا دەژیت، و بەشی بەخۆڕایی خزمەتگوزاریەکان (وەک Bing و MSN) بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A دەکەیت، ئەگەر پارتداوە بۆ بەکارهێنانی بەشێکی خزمەتگوزاریەکان، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Korea, Inc., 12th Floor, Tower A, The K-Twin Tower, Jongro 1 gil 50, Jongro-gu, Seoul, Republic of Korea, 03142 دەکەیت. بۆ خزمەتگوزاری بەخۆڕایی و پارەدراو، یاساکانی کۆماری کۆریا بەسەر ئەم مەرجانە جێبەجێ دەبن و لەگەڵ هەر بابەتێک کەوا لە یان پەیوەست پێیان یان خزمەتگوزاریەکان سەرهەڵدەدات. تۆ و ئێمە بە شێوەیەکى هەمیشەیی ڕازین بە دەسەلاتى دادوەرى نا-تاکانە و شوێنى دادگای هەرێمی ناوەندیى سیئۆل بۆ هەموو ناکۆکیەک کەوا پەیوەست بەم مەرجانە یان خزمەتگوزاریەکان سەر هەڵبدات.
- ii. ئەگەر لە کۆماری کۆریا دەژیت، بەگوێرەی یاسا، ڕەنگە هەندێک مافت هەبێت کەوا ناکرێت لە ڕێگەی گرێبەستێکی وەک ئەم مەرجانە سنووردار بکرێت. ئەم مەرجانە بەهیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی سنووردارکردنی ئەم مافانە نین یان بۆ سنووردارکردنی ئەو بەرپرسیاریەتیانە نین کەوا لەڕیگەی یاساوە لە سەر Microsoft دانراون. سەرەڕای هەر شتێکی پێچەوانە کە لێرەدا هاتووە، ئەم مەرجانە تا ئەو ڕادەیەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە کارپێکراو دەبن. هەر گۆڕانکاریەکی ئەم مەرجانە (و هەر گۆڕانکاریەکی بڕی هەژمارکراو بۆ خزمەتگوزاریەکانی بەشداریکردنی دووپاتکراوە) پێویستە بەگوێرەی مەرجەكانی یاسا ئەنجام بدرێت.
- g. تایوان. ئەگەر تۆ لە تایوان دەژیت (یان، ئەگەر بزنسێک، شوێنی بنەڕەتی بزنسی تۆ دەکەوێتە ئەوێ)، و تۆ بەشە خۆڕاییەکانی ڕاژەکان (وەک Bing و MSN) بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Corporation, One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A. دەکەیت. ئەگەر تۆ بەشێکی خۆڕایی ڕاژەکان بەکاردێنیت، تۆ گرێبەست لەگەڵ Microsoft Taiwan Corp., 18F, No. 68, Sec. 5, Zhongxiao E. Rd., Xinyi District, Taipei 11065, Taiwan دەکەیت. بۆ ڕاژە خۆڕایی و پارە بۆدراوەکان، یاساکانی تایوان لێکدانەوەی ئەم مەرجانە و هەر بابەتێک کە پەیوەندیدارە بەمان یان لە ڕاژەکانەوە سەرهەڵدەدات بەڕێوە دەبات. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی Microsoft Taiwan Corp.، تکایە سەیری وێبسایتی پێشکەشکراو لە لایەن وەزارەتی کاروباری ئابوری R.O.C. (https://gcis.nat.gov.tw/mainNew/). تۆ و ئێمەش بەبێ هەڵوەشانەوە دادگای شاری تاییپی وەک دادگای بەرایی هەڵدەبژێرین بۆ ناوبژیوانی هەر ناکۆکیەک لەم یان پەیوەندیدار بەم مەرجانەوە سەر هەڵدەدەن، هەتا زۆرترین ئاستی رێپێدراو بەگوێرەی یاساکانی تایوان.
- h. بەڕازیل. ئەگەر نیشتەجێیت لە (یان، ئەگەر قەوارەیەکی یاسایی بیت، نووسینگەی تۆمارکراوت لە) بەڕازیلە، گرێبەست لەگەڵ .Microsoft do Brasil Importação e Comércio de Software e Vídeo Games Ltda دەکەیت، کە دەکەوێتە Avenida das Nações Unidas, No. 12.901, 31st floor, Brooklin Paulista, ZIP Code 04578-910, São Paulo/SP, Brazil. بۆ هەردوو خزمەتگوزارییە بێبەرامبەر و پارەدارەکان، یاساکانی کۆماری فیدراڵی بەڕازیل سەرپەرشتی لێکدانەوەی ئەم مەرجانە دەکەن، هەروەها هەر داواکارییەک، داواکاری دادوەری یان دەرەوەی دادوەری کە لەبەرئەم مەرجانە یان بەهۆی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانەوە سەر هەڵدەدەن یان پەیوەندییان پێیانەوە هەیە، بەپێی بڕگەكانی یاسای ژمارە 8,078/1990 (یاسای پاراستنی بەکارهێنەر) و یاساکانی تری جێبەجێکراو. هاوشانی Microsoft ڕازین لەسەر ئەوەی کە هەر ناکۆکییەک پێشکەش بە دادگای شوێنی نیشتەجێبوونی بەکارهێنەرەکە بکرێت، وەک لە ماددەی 101، بەشی یەکەم لە یاسای پاراستنی بەکارهێنەری بەڕازیلیدا هاتووە. ئەگەر یاساکانی پاراستنی بەکارهێنەر جێبەجێ نەکرێن، لایەنەکان هاوڕادەبن لەسەر هەڵبژاردنی دادگاکانی شاری ساوپاولۆ، ویلایەتی ساوپاولۆ، بەڕازیل، وەک دادگای تایبەت، بەمەش بە ڕوونی دەستبەرداری هەر دادگایەکی تر دەبن، گرنگ نییە چەند تایبەتمەند بێت. هیچ شتێک لەم بڕگەیەدا وەک سنووردارکردن یان بەدەرکردنی هیچ مافێک کە لە ژێر یاساکانی پاراستنی بەکارهێنەری بەڕازیلیدا گەرەنتی کراون، لێک نادرێتەوە.
رەنگە یاساکانی بەکاربەری ناوخۆت پێویستیان بە چەند یاسایەک بێت بۆ بەڕێوەبردن یان پێدانی ماف پێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان لە مەکۆیەکی تر وێڕای ئەم مەرجانە. ئەگەر وایە، مەرجەکانی هەڵبژاردنی یاسا و مەکۆ لە بڕگەی 10 دا کارپێکراون هەتا ئەو رادەی یاساکانی بەراکبەری ناوخۆی تۆوە رێپێدراوە.
گەرەنتییەکان
11. گەرەنتییەکان.
- a. MICROSOFT، وە هاوبەشەکانمان، سەرلەنوێ فرۆشیاران، دابەشکەران، و فرۆشیارەکانمان، هیچ گەرەنتییەک، جا ڕوون بێت یان ناڕاستەوخۆ، یان مەرجێک سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن تۆوە نادەن. تێدەگەیت کە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆتە وە ئێمە خزمەتگوزارییەکان لەسەر بنەمای "وەک خۆی"، "لەگەڵ تەواوی کەموکوڕییەکان" و "بەو شێوەیەی بەردەستە" دابین دەکەین. MICROSOFT گەرەنتیی دروستی یان لەکاتی خۆیدابوونی خزمەتگوزارییەکان ناکات. ڕەنگە هەندێک مافی دیاریکراوت لەژێر یاسای ناوخۆییتدا هەبێت. هیچ شتێک لەم مەرجانەدا بە مەبەستی کاریگەری خستنەسەر ئەو مافانە نییە، ئەگەر جێبەجێبکراو بن. دان بەوەدا دەنێیت کە سیستمەکانی کۆمپیوتەر و پەیوەندییەکان بێبێبەش نین لە کەموکوڕی و ماوەی لەکارکەوتنی جاروبار ڕوو دەدات. ئێمە گەرەنتیی ئەوە ناکەین کە خزمەتگوزارییەکان بێپچڕان، لەکاتی خۆیدا، پارێزراو، یان بێهەڵە بن یان لەدەستدانی ناوەرۆک ڕوو نەدات، وە گەرەنتیی هیچ پەیوەندییەک بۆ تۆڕەکانی کۆمپیوتەر یان گواستنەوە لێیانەوە ناکەین.
- b. تا ئەو ڕادەیەی لەژێر یاسای ناوخۆییتدا ڕێگەی پێدراوە، تەواوی گەرەنتییە ناڕاستەوخۆکان لادەبەین، بە گەرەنتیی شایستەیی بۆ بازرگانیکردن، کوالێتیی ڕەزامەندکەر، گونجانی بۆ مەبەستێکی دیاریکراو، هەوڵی لێهاتووانە، و پێشێلنەکردنیشەوە.
- c. بۆ ئەو بەکاربەرانەی لە ئوسترالیا دەژین: کاڵا و خزمەتگوزارییەکانمان لەگەڵ گەرەنتیگەلێکدا دێن کە ناتوانرێت لەژێر یاسای بەکاربەری ئوسترالیادا لابرێن. بۆ شکستهێنانە گەورەکانی پەیوەندیدار بە خزمەتگوزارییەکەوە، مافی ئەوەت هەیە:
- کە گرێبەستی خزمەتگوزارییەکەت لەگەڵماندا هەڵبوەشێنیتەوە؛ وە
- کە پارەی بەشە بەکارنەهێنراوەکەت بۆ بگەڕێنرێتەوە، یان قەرەبوو بۆ کەمبوونەوەی بەهاکەی وەربگریت.
هەروەها مافی ئەوەت هەیە کە گەڕاندنەوەی پارە یان گۆڕینی کاڵاکە بۆ شکستهێنانە گەورەکانی پەیوەندیدار بە کاڵاکانەوە هەڵبژێریت. ئەگەر شکستهێنانی کاڵاکان یان خزمەتگوزارییەک نەگاتە ئاستی شکستهێنانی گەورە، مافی ئەوەت هەیە کە کەموکوڕییەکە لە ماوەیەکی گونجاودا ڕاست بکرێتەوە. ئەگەر ئەمە ئەنجام نەدرا، مافی وەرگرتنەوەی پارەی کاڵاکانت و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی خزمەتگوزارییەکەت و وەرگرتنەوەی پارەی هەر بەشێکی بەکارنەهێنراوت هەیە. هەروەها مافی ئەوەت هەیە کە قەرەبووی هەر زیان یان زیانێکی تری پێشبینیکراوی گونجاو لە ئەنجامی شکستهێنانی کاڵاکان یان خزمەتگوزارییەکەدا وەربگریت.
- d. بۆ ئەو بەکاربەرانەی لە نیوزیلەندا دەژین، ڕەنگە مافی یاساییتان لەژێر یاسای گەرەنتییەکانی بەکاربەری نیوزیلەندادا هەبێت، وە هیچ شتێک لەم مەرجانەدا بە مەبەستی کاریگەری خستنەسەر ئەو مافانە نییە.
- e. بۆ ئەو بەکاربەرانەی لە بەڕازیل نیشتەجێن: بەبێ زیانگەیاندن بەو گەرەنتییانەی بە ڕوونی لەم مەرجانەدا دیاری کراون، Microsoft و هاوبەشەکانی، سەرلەنوێ فرۆشیاران، دابەشکەران، و دابینکارانی، هیچ گەرەنتییەکی گرێبەستیی زیادە پێشکەش ناکەن کە پەیوەندیی بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن تۆوە هەبێت. هیچ شتێک لەم مەرجانەدا وەک دەستبەرداربوون، سنووردارکردن، یان لادانی مافەکانی بەکاربەر لەژێر یاسای پەیڕەوکراوی بەڕازیلیدا لێک نادرێتەوە، بە داڕشتنی یاسای بەرگریکردن لە بەکاربەر (یاسای ژمارە 8,078/1990) بەبێ سنووردارکردنیشەوە. دان بەوەدا دەنێیت کە سیستمەکانی کۆمپیوتەر و پەیوەندییەکان ڕەنگە تووشی شکستهێنان بن و ماوەی لەکارکەوتنی جاروبار ڕوو بدات. هەرچەندە هەوڵ دەدەین خزمەتگوزارییەکان بە کارایی و بەڕۆژبوویی بهێڵینەوە، گەرەنتیی ئەوە مەحاڵە کە لە تەواوی کاتەکاندا بێپچڕان، پارێزراو، یان بێهەڵە بن. بەگوێرەی یاسای بەڕازیل، Microsoft تەواوی بەرپرسیارێتییە یاساییەکانی سەرچاوەگرتوو لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان ڕەچاو دەکات، لەناو ئەو سنوورانەی یاسا دیاریی کردوون.
كۆنترۆڵ كردنى بەرپرسيارێتى
12. سنورداری بەرپرسیارێتی.
- a. ئەگەر هەر پاساوێکت هەبێت بۆ بژاردنی زیانلێکەوتن (لەوانە پێشێلکاری ئەم مەرجانە)، تا ئەو رادەی یاسا کارپێکراوەکان رێگای پێ دەدەن، تۆ رازی دەبیت بەوەی چارەسەری تاکانەی تۆ بریتی دەبێت لە بژاردن لە Microsoft یان هەرکام لە هاوبەشان، فرۆشەرەوان، دابەشکەران، دابینکەرانی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم، و فرۆشیاران، بۆ هەر زیانلێکەوتنێکی ڕاستەوخۆ هەتا بڕێک کە یەکسانە بە کرێی ڕاژەکەت بۆ ئەو مانگەی کە لەدەستدان یان پێشێلکاریەکەی تێدا ڕوویداوە (یان هەتا $10.00 دۆلاری ئەمریکی ئەگەر ڕاژەکان خۆڕایی بوون).
- b. بۆكە ڕادە ڕێگەى پێ دا لەلايەنەكە كار پى كراو ياسا، تۆ ناتوانيت هەريەك چاك ببيتەوە (1) گرنگ لەدەستدان يان زيان؛ (2) لەدەستدانى ڕاستەقينە يان قازانجت پێشبينى كرد (داخوا ڕاستەوخۆ يان ناڕاستەوخۆ)؛ (سێ) لەدەستدانى ڕاستەقينە يان داهاتى پێشبينى كرد (داخوا ڕاستەوخۆ يان ناڕاستەوخۆ)؛(3) لەدەستدانى ڕاستەقينە يان داهاتى پێشبينى كرد (داخوا ڕاستەوخۆ يان ناڕاستەوخۆ)؛ (4) لەدەستدانى گرێبەست يان بازرگانى يان ديكە لەدەستدان يان زيان لێوەت بەكارهێنان هيەكە خزمەتگوزارى سەر هەڵ دەدەن لەيێك ى توانا؛ (ڤى) تايبەتى، ناڕاستەوخۆ، لابەلا يان سزايى لەدەستدان يان زيان؛ و (5) بۆكە ڕادە ڕێگەى پێ دا لەلايەن ياسا، ڕاستەوخۆ لەدەستدان يان زيان ين ئێكسسس ئۆفەكە كڵاو ديارييان كرد لە بڕگە ١٢. ئەم سنوردارکردن و بەدەرکارییانە کارپێکراون ئەگەر ئەم چارەسەرە قەرەبووی تەواوی تۆ نەکردەوە بۆ هەر لەدەستدان یان شکست هێنانێکی مەبەستی بنەڕەتی ئەمە یان ئەگەر ئێمە ئەگەری زیانلێکەوتنەکانمان دەزانی یان دەبوا بمان زانیایە. هەتا زۆرترین رادەی رێپێدراو بەپێی یاسا، ئەم سنوداری و بەدەرکارییانە کارپێکراون بەسەر هەر شتێک یان هەر داوایەکی پەیوەندیدار بەم مەرج، خزمەتگوزاری، یان نەرمامڕازانەی پەیوەندیدارن بە خزمەتگوزاریەکانەوە.
- c. Microsoft بەرپرس یان لەرووی یاساوە لێپرسراو نییە بۆ هەر شکست هێنانێکی ئەداکردن یان دواکەوتن لە ئەداکردنی پابەندییەکانی بەوگێرەی ئەم مەرجانە تا ئەو رادەی ئەو شکست هێنان یان دواکەوتنە بەهۆی بارودۆخێکەوە هاتبێتە کایەوە کە لە دەرەوەی دەسەڵاتی گونجاوی Microsoft بێت (وەک ناکۆکیەکانی کار، هۆکارە سروشتیەکان، جەنگ یان چالاکی تیرۆرستی، زیانلێکەوتنی پیس، رووداوەکان یان پابەندبوون بە هەر یاسا یان فەرمانێکی حکومی کارپێکراوەوە). Microsoft هەوڵ دەدات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی هەرکام لەم رووداوانە و ئەداکردنی ئەو پابەندیانەی کە کاریگەرییان لەسەر دروست نابێت.
مەرجەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری
13. مەرجەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری. بەشێوەیەکی گشتی، مەرجەکانی پێش و پاش بڕگەی 13 بەسەر هەموو خزمەتگوزاریەکاندا کارپێکراوە. ئەم بڕگەیە مەرجەکانی خزمەتگوزاری تایبەتی تێدایە کە وێڕای مەرجە گشتیەکان دێن. ئەم مەرجانەی تایبەت بە ڕاژە کارپێکراون ئەگەر هەر ناکۆکیەک لەگەڵ مەرجە گشتیەکان لەئارادابن.
XBOX
- a. XBOX.
- i. بەکارهێنانی نابازرگانی تاکەکەسی. خزمەتگوزاری سەرهێڵی XBOX، یاریەکانی XBOX Game Studios (بەلەخۆگرتنی یاریەکانی Mojang) (https://www.xbox.com/xbox-game-studios)، ئەپلیکەیشنەکان، بەشداریکردن (بۆ نموونە، ئۆفەرەکانی خزمەتگوزاری ئابوونەکردنی XBOX Game Pass)، خزمەتگوزاریەکان (بۆ نموونە، یاریکردنی کلاودی XBOX)، و ناوەڕۆكی پێشکەشکراو لە لایەن Microsoft (بەیەکەوە "خزمەتگوزاریەکانی XBOX") تەنها بۆ بەکارهێنانی کەسی و نابازرگانی تۆن.
- ii. خزمەتگوزاریەکانی XBOX. کاتێک خۆت بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاریەکانی XBOX، زانیاری دەربارەی یاریکردنت، چالاکیەکان و بەکارهێنانی گەمەكان تۆمار دەکەیت و خزمەتگوزاریەکانی XBOX بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و لەگەڵ لایەنەکانی-سێیەمی جێبەجێکراو هاوبەش دەکرێت، بەلەخۆگرتنی پەرەپێدەران و بڵاوکارانی یاری، بۆ ئەوەی Microsoft خزمەتگوزاریەکانی XBOX پێشکەش بکات و لایەنەکانی-سێیەم یاری و خزمەتگوزاریەکانی دەرەوەی Microsoft بخەنە کار. هەروەها، ئەگەر خزمەتگوزاریەکانی XBOX لە ڕێگەی پلاتفۆرمی لایەنی سێیەمەوە بکرێنەوە، زانیاری دەربارەی یاریکردنت، چالاکیەکانەکان و بەکارهێنانی یاریەکان و خزمەتگوزاریەکانی XBOX ڕەنگە بەدواداچوونی بۆ بکرێت و هاوبەش بکرێت لەگەڵ ئەو جۆرە پلاتفۆرمەی لایەنی سێیەم، بەگوێرەی مەرجەكان و سیاسەتی تایبەتمەندیەتی لایەنی سێیەم. ئەگەر بخوازیت ئەژمێری Microsoft XBOX Services بە ئەژمێرەکەتەوە لەسەر ڕاژەیەکی نا-Microsoft یان بە ئەژمێری ڕاژەکانی XBOX ی خۆت بچیتە ناوەوە بۆ دەستگەیشتن بە راژەیەکی نا-Microsoft (بۆ نمونە بڵاوکەرێکی گەمەی نا-Microsoft ی کاربەرنامە و ڕاژەکانی لایەنی سێهەم) پەیوەست بکەیت، تۆ رازی دەبیت کە: (a) ڕەنگە Microsoft زانیاری سنوورداری ئەژمێر و پەیوەست بە بەکارهێنان هاوبەش بکات (بەلەخۆگرتنی بێ سنووردارکردنی گەیمەرتاگ، گەیمەرسکۆر، مێژووی یاریکردن، داتای بەکارهێنان و لیستی هاوڕێیان)، لەگەڵ ئەو لایەنی دەرەوەی Microsoft بەو جۆرەی لە بەیاننامەی پاراستنی نهێنیەکانی Microsoft دیاریکراوە، و (b) ئەگەر لە ڕێگەی ڕێکبەندەکانی تایبەتمەندیەتی XBOX ڕێپێدراو بێت، ڕەنگە لایەنەکەی دەرەوەی Microsoft ـیش دەسگەیشتنی بۆ ناوەڕۆكەکەت هەبێت لە پەیوەندیەکانی ناو یاری یان ئەپلیکەیشنی دیکە کەوا بەکاری دێنیت کاتێک چوویتە ناو ئەژمێرەکەت لەگەڵ لایەنی دەرەوەی Microsoft. هەروەها، ئەگەر رێکبەندەکانی تایبەتمەندی XBOX ی خۆت رێگەت پێبدات، Microsoft دەتوانێت ناو، گەیمەرتاگ، گەیمەرپیک، مۆتۆ، ئەڤەتار، کلیپی گەمە و ئەو گەمانەی تۆ لە پەیوەندیەکان لەگەڵ ئەو کەسانەی ڕێگەیان پێدەدەیت پەخشت کردوون بڵاوبکاتەوە. ئەگەر ڕێکبەندەکانی سەلامەتی تایبەت بە خێزانت لە XBOX چالاک کردووە، ئەو ڕێکبەندانە لەسەر کۆنسۆلەکانی XBOX، XBOX Cloud Gaming، و ئەپلیکەیشنی XBOX لەسەر کۆمپیوتەر یان ئامێرەکانی مۆبایل، جێبەجێ دەکرێن، بەڵام رەنگە بەسەر یاریەکان یان خزمەتگوزاریەکانی XBOX Game Studios جێبەجێ نەکرێن. بۆ دڵنیابوون لە ئەزموونێکی سەلامەتتری یاریکردن بۆ خێزانەکەت، تکایە سەیری ڕێکبەندەکانی دایک/باوک لەسەر ئامێر و پلاتفۆرمەکانی تر بکە.
- iii. ناوەڕۆكی تۆ. وەک بەشێک لە بنیاتنانی کۆمەڵگای ڕاژەکانی XBOX، تۆ مافێکی خۆڕایی و جیهانی بە Microsoft، هاوبەشان و مۆڵەتپێدەرە لاوەکیەکانی دەبەخشیت، بۆ بەکارهێنان، هەموارکردن، بەرهەمهێنانەوە، دابەشکردن، وەشاندن، هاوبەشکردن و پیشاندانی ناوەرۆکی تۆ یان ناو، گەیمەرتاگ، مۆتۆ، یان ئەڤەتاری تۆ کە بۆ هەر ڕاژەیەکی XBOX کە پۆستت کردوون.
- iv. بەڕێوەبەرانی گەمە. دەشێت هەندێک گەمە بەڕێوەبەران، باڵوێزەکان، یان خانەخوێکانی گەمە بەکاربێنن. بەڕێوەبەران و خانەخوێکان وتەبێژانی رێپێدراوی Microsoft نیین. مەرج نییە بۆچوونەکانیان رەنگدانەوەی ئەوانەی Microsoft بێت.
- v. منداڵان لەسەر XBOX. ئەگەر تۆ مێرمنداڵیت و ڕاژەکانی XBOX بەکاردێنیت، دەشێت باوان یان سەرپەرشتیارەکەت کۆنترۆڵی ژمارەیەکی زۆر لە لایەنەکانی ئەژمێرەکەت بکەن و دەشێت راپۆرت دەربارەی بەکارهێنانی ڕاژەکانی XBOX لەلایەن تۆوە وەربگرێت. ئەم تایبەتمەندیانە تایبەتن بە خزمەتگوزاریەکانی XBOX و ناکرێت بۆ پلاتفۆرمەکانی دیکە بگوازرێتەوە.
- vi. دراوی گەمە یان کەلوپەلی مەجازی. ڕەنگە ڕاژەکانی XBOX دراوێکی مەجازی یان گەمە (وەک زێڕ، کۆین یان خاڵ) لەخۆبگرێت کە ڕەنگە لە یان لەبری Microsoft بکڕرێت بە بەکارهێنانی ئامڕازە دراوییە ڕاستەقینەکان ئەگەر گەیشتبیتە تەمەنی "کامڵی" لەو شوێنەی لێی دەژیت. ڕەنگە ڕاژەکانی XBOX هەروەها ئایتمە مەجازی، دیجیتاڵ یان کەلوپەلانە بگرنەوە کە ڕەنگە لە یان لەبری Microsoft کڕرابن بە بەکارهێنانی ئامڕازە درواییەکان یان بە بەکارهێنانی دراوی گەمە. رەنگە دراوی گەمە و کەلوپەلی مەجازی هەرگیز نەگەڕێنرێتەوە بۆ بەهای ئامڕازی دراو، کەلوپەل یان ئایتمەکانی دراو لە Microsoft یان هەر لایەنێکی ترەوە. بەدەر لە مۆڵەتێکی سنوردار، تاکەکەسی، قابیلی هەڵوەشانەوە، نەگوازراوە، قابیلی مۆڵەتی لاوەکی نەبوو بۆ بەکارهێنانی دراوی گەمە تەنها لە راژەکانی XBOX دا، تۆ هیچ مافێکی ترت نییە بۆ دراوی گەمە یان کەلوپەلی مەجازی لەو جۆرە کە لە ڕاژەکانی XBOX ەوە دێنەکایەوە، یان هەر خەسڵەتێکی وابەستەی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان یان هەمارکردنی لەنێو ڕاژەکانی XBOX دا. Microsoft هەموو کاتێک بۆی هەیە دراوی گەمە و/یان کەلوپەلە مەجازیەکانی پەیوەست بە هەریەک یان زیاتر لە گەمەکانی XBOX یان کاربەرنامەکان ڕێکبخات، کۆنترۆڵ بکات، هەموار بکات و/یان بنەبڕیان بکات هەروەک بە خواستی ڕەهای خۆی بە پێویستی دەزانێت هەتا زۆرترین ئاستی ڕێپێدراو لەلایەن یاسا ناوخۆکانتەوە.
- vii. نوێکردنەوەکانی نەرمامڕاز. سەبارەت بە هەر ئامێرێک کە تۆ دەتوانیت بە ڕاژەکانی XBOX گرێی بدەیت، رەنگە ئێمە بە خودکار وەشانی نەرمامڕازی کۆنسۆلی XBOX یان نەرمامڕازی کاربەرنامەی XBOX ی تۆ بپشکنین و نوێکردنەوەکان یان گۆڕانکاریەکانی شێوەبەندکردنی کۆنسۆلی XBOX یان نەرمامرازی کاربەرنامەی XBOX دابگرین، لەوانە ئەوانەی ڕێگریت لێدەکەن لە دەستگەیشتن بە ڕاژەکانی XBOX، بەکارهێنانی رێپێنەدراوی گەمەکانی XBOX یان کاربەرنامەکانی XBOX، یان بەکارهێنانی رێپێنەدراوی ئامێرە دەرەکیەکانی رەقەواڵە لەگەڵ کۆنسۆلێکی XBOX دا.
- viii. نەرمامڕازی فریودان و تێکدان. سەبارەت بە هەر ئامێرێک کە تۆ دەتوانیت بە ڕاژەکانی XBOX گرێی بدەیت، ڕەنگە ئێمە بە خودکار ئامێرەکەت بپشکنین بۆ ڕەقەواڵە یان نەرمامڕازی ڕێپێنەدراو کە یارمەتیدەرە لە فریودان یان تێکدان و پێشێلکاریە بۆ کۆدی ڕەفتار یان ئەم مەرجانە، و نوێکردنەوەکان یان گۆڕانکاریەکانی شێوەبەندکردنی نەرمامرازی کاربەرنامەی XBOX دابگرین، لەوانە ئەوانەی رێگریت لێدەکەن لە دەستگەیشتن بە راژەکانی XBOX، یان بەکارهێنانی رێپێنەدراوی ئەو رەقەواڵە یان نەرمامڕازانەی کە یارمەتیدەرن بۆ فریودان یان تێکدان.
- ix. مەرج و ڕێسای زیاتری ئابوونەکردن. بەشداربووانی خزمەتگوزاریەکانی XBOX دەکەونە ژێر مەرج و ڕێسای زیاتری دیاریکراو لە مەرج و ڕێسای زیاتری ئابوونەکردنی XBOX | XBOX (https://www.xbox.com/legal/subscription-terms).
- x. ئابوونەی ناچالاکی خزمەتگوزاری XBOX. ڕەنگە Microsoft پسوولەی دووبارە ناچالاک بکات و تێچووی دووبارە بوەستێنێت لە هەندێک وڵات ئەگەر ئابوونەکردنی خزمەتگوزاریەکانی XBOX بۆ ماوەیەک بەکار نەهێنیت. Microsoft ئاگاداری پێشکەش دەکات پێش ناچالاککردنی پسوولەکردنی دووبارە. بۆ زانیاری زیاتر، بەلەخۆگرتنی ماوەی جێبەجێکراوی ناچالاکی، سەیری پرسیاری دووبارەی ئابوونەکردن | پشتیوانی XBOX بکە (https://support.xbox.com/en-GB/help/subscriptions-billing/manage-subscriptions/xbox-subscription-inactivity-policy).
- xi. ڕێکەوتننامەی زیاتری بەکارهێنەری کۆتایی و ڕەفتارنامە. ڕەنگە هەندێک خزمەتگوزاریەکانی XBOX مەرج و ڕەفتارنامەی تایبەت بەخۆی هەبێت.
فرۆشگە
- b. فرۆشگە. "فرۆشگە" ئاماژەیە بۆ خزمەتگوزارییەک کە ڕێگەت پێدەدات بگەڕێیت، دایبەزێنیت، بکڕیت، وە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بۆ بەرنامەکان (دەستەواژەی “بەرنامە” یارییەکانیش دەگرێتەوە) و ناوەرۆکە دیجیتاڵییەکانی تر بکەیت. ئەم مەرجانە بەکارهێنانی فرۆشگە دیاریكراوەكانی خاوەندارێتیكراو یان بەڕێوەبراو لەلایەن Microsoft یان هاوبەشەکانی (بەبێ سنووردارکردن، بە فرۆشگەی Office، فرۆشگەی Microsoft لەسەر Windows و فرۆشگەی Microsoft لەسەر XBOXیشەوە) دەگرنەوە. “فرۆشگەی Office” واتە فرۆشگەیەک بۆ بەرهەمەکانی Office و بەرنامەکانی تایبەت بە Office، Microsoft 365، SharePoint، Exchange، Access و Project (وەشانەکانی 2013 یان نوێتر)، یان هەر ئەزموونێکی تری خاوەن تابلۆی بازرگانیی فرۆشگەی Office. “فرۆشگەی Microsoft لەسەر Windows” واتە فرۆشگەیەک، کە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی لەلایەن Microsoft یان هاوبەشەکانییەوە دەکرێت، بۆ ئامێرەکانی Windows وەک مۆبایل، کۆمپیوتەر و تابلێت، یان هەر ئەزموونێکی تری خاوەن تابلۆی بازرگانیی فرۆشگەی Microsoft کە لەسەر ئامێرەکانی Windows وەک مۆبایل، کۆمپیوتەر، یان تابلێت دەستپێگەیشتوو بێت. “فرۆشگەی Microsoft لەسەر XBOX” واتە فرۆشگەیەک کە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی لەلایەن Microsoft یان هاوبەشەکانییەوە دەکرێت بۆ کۆنسۆڵەکانی XBOX، یان هەر ئەزموونێکی تری خاوەن تابلۆی بازرگانیی فرۆشگەی Microsoft کە لەسەر کۆنسۆڵێکی XBOX بەردەست کرابێت.
- i. مەرجەکانی مۆڵەت. ئێمە بڵاوکەرەوەی هەر بەرنامەیەکی بەردەست لە فرۆشگە پەیوەندیدارەکەدا دەستنیشان دەکەین. مەگەر مەرجی جیاوازی مۆڵەت لەگەڵ بەرنامەکەدا دابین کرابێت، مەرجەکانی مۆڵەتی بەرنامەی ستاندارد ("SALT") لە کۆتایی ئەم مەرجانەدا گرێبەستێکە لە نێوان تۆ و بڵاوکەرەوەی بەرنامەکەدا کە ئەو مەرجانەی مۆڵەت دیاری دەکات کە جێبەجێ دەبن بەسەر ئەو بەرنامەیەی لە ڕێگەی هەر فرۆشگەیەکی خاوەندارێتیكراو یان بەڕێوەبراو لەلایەن Microsoft یان هاوبەشەکانی (جگە لە فرۆشگەی Office) دایدەبەزێنیت. بۆ ڕوونکردنەوە، ئەم مەرجانە بەکارهێنان و ئەو خزمەتگوزارییانە دەگرنەوە کە لەلایەن خزمەتگوزارییەکانی Microsoftەوە دابین دەکرێن. بەشی 5 لەم مەرجانە بەسەر هەر بەرنامە و خزمەتگوزارییەکی لایەنی سێیەمیشدا جێبەجێ دەبێت کە لە ڕێگەی فرۆشگەیەکەوە بەدەست هێنراون. ئەو بەرنامانەی لە ڕێگەی فرۆشگەی Officeەوە دابەزێنراون لەژێر سەرپەرشتیی SALTدا نین وە مەرجی جیاوازی مۆڵەتیان هەیە کە جێبەجێ دەبن.
- ii. نوێکردنەوەکان. Microsoft بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی پشکنیین بۆ نوێکردنەوەکانی بەرنامەکانت دەکات و دایاندەبەزێنێت، تەنانەت ئەگەر چووش نەبێتیتە ناو فرۆشگە پەیوەندیدارەکە. دەتوانیت ڕێکبەندەکانی فرۆشگە یان سیستەمەکەت بگۆڕیت ئەگەر پێ باشترە نوێکردنەوە ئۆتۆماتیکییەکانی بەرنامەکانی فرۆشگە ڕابگریت. بەڵام، بەرنامە دیاریکراوەکانی فرۆشگەی Office کە بە تەواوی یان بەشێکیان بە شێوەی ئۆنلاین میوانداری کراون، ڕەنگە لە هەر کاتێکدا لەلایەن پەرەپێدەری بەرنامەکەوە نوێ بکرێنەوە وە بۆ نوێکردنەوە پێویستیان بە ڕێپێدانی تۆ نەبێت. ڕەنگە دەستگەیشتن بە هەندێک بەرنامەی تر مەحاڵ بێت تا ئەو کاتەی نوێکردنەوەیەک قبوڵ دەکەیت. ئەگەر هەڵبژێریت کە نوێکردنەوەکان دانەبەزێنیت یان دایاننەمەزرێنیت، ڕەنگە بەرنامەکانت چیتر بەردەست یان پاڵپشتیکراو نەبن، یان کارایی پێشوویان نەمێنێت.
- iii. هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەکان. ئەگەر هەڵسەنگاندن یان پێداچوونەوە بۆ بەرنامەیەک یان کاڵایەکی تری دیجیتاڵی لە فرۆشگەکەدا بکەیت، ڕەنگە نامەیەکی ئەلیکترۆنی لە Microsoftەوە پێ بگات کە ناوەرۆکی بڵاوکەرەوەی بەرنامەکە یان کاڵا دیجیتاڵییەکەی تێدا بێت. هەر نامەیەکی ئەلیکترۆنی لەم شێوەیە لە Microsoftەوە دێت؛ ئێمە ناونیشانی ئیمەیڵەکەت لەگەڵ بڵاوکەرەوەکانی بەرنامەکان یان کاڵا دیجیتاڵییەکانی تر کە لە ڕێگەی فرۆشگەکەوە بەدەستیان دەهێنیت بەش ناکەین.
- iv. ئاگادارکردنەوەی سەلامەتی. بۆ دوورکەوتنەوە لە برینداریی گونجاو، نائارامی یان ماندووبوونی چاو، پێویستە ناوبەناو پشوو بدەیت لە بەکارهێنانی یارییەکان یان بەرنامەکانی تر، بە تایبەتی ئەگەر هەستت بە هەر ئازار یان ماندووبوونێکی سەرچاوەگرتوو لە بەکارهێنان کرد. ئەگەر تووشی نائارامی بوویت، پشوو بدە. نائارامی ڕەنگە هەستەکانی دڵتێکچوون، دڵتێکچوونی جووڵە، گێژخواردن، تێکچوونی ئاڕاستە، سەرئێشە، ماندووبوون، ماندووبوونی چاو، یان وشکبوونی چاو بگرێتەوە. بەکارهێنانی بەرنامەکان دەتوانێت سەرنجت تێک بدات و ڕێگری لە دەوروبەرت بکات. لە مەترسییەکانی بەربەست، پەیژە، بنمیچی نزم، شتە ناسک یان بەبەهاکان کە دەکرێت زیانیان پێ بگات دوور بکەوەرەوە. ڕێژەیەکی زۆر کەم لە خەڵکی ڕەنگە تووشی فێ ببن کاتێک بەرەوڕووی هەندێک وێنەی بینراو دەبنەوە وەک ڕووناکی درەوشاوە یان ئەو نەخشانەی ڕەنگە لە بەرنامەکاندا دەربکەون. تەنانەت ئەو کەسانەش کە چەندین ساڵە مێژووی فێبوونیان نییە، ڕەنگە بارودۆخێکی دەستنیشاننەکراویان هەبێت کە بتوانێت ببێتە هۆی ئەم فێبوونانە. نیشانەکان ڕەنگە گێژبوونی سەر، گۆڕانی بینین، گرژبوونی ماسولکە، ڕاتەکاندن یان لەرزینی پەلەکان، تێکچوونی ئاڕاستە، سەرلێشێوان، لەدەستدانی هۆش، یان گرژبوونی توند بگرنەوە. ئەگەر تووشی هەر کام لەم نیشانانە بوویت، دەستبەجێ بەکارهێنان ڕاگرە و ڕاوێژ بە پزیشک بکە، یان پێش بەکارهێنانی بەرنامەکان ڕاوێژ بە پزیشک بکە ئەگەر پێشتر بەدەست نیشانەکانی پەیوەندیدار بە فێبوونی پزیشکییەوە ناڵاندووتە. پێویستە دایک و باوک چاودێریی بەکارهێنانی بەرنامەکان لەلایەن منداڵەکانیانەوە بکەن بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی نیشانە.
تایبەتمەندیەکانی خێزانی Microsoft
- c. تایبەتمەندیەکانی خێزانی Microsoft. دایباب و منداڵان دەتوانن تایبەتمەندیەکانی خێزانی Microsoft بەکاربێنن، بەلەخۆگرتنی Microsoft Family Safety، بۆ بنیاتنانی متمانە لە سەر بنەمای تێگەیشتنی هاوبەشی ئەوەی کامە ڕەفتار، وێبسایت، ئەپلیکەیشن، شوێنی فیزیایی، و خەرجکردن لە ناو خێزانەکەیان دروستە. دایباب دەتوانن خێزانێک دروست بکەن بە چوون بۆ https://account.microsoft.com/family (یان بە پەیڕەوکردنی رێنماییەکان لەسەر ئامێری Windows یان کۆنسۆلی XBOX ی خۆیان) و بانگهێشتکردنی منداڵەکان و دایبابی تر بۆ هاتنە ریزەوە. ژمارەیەکی زۆر تایبەتمەندیی هەن کە بۆ ئەندامانی خێزان بەردەستن، بۆیە تکایە بە وریایی پێداچوونەوە بەو زانیاریانەدا بکە کە دەستەبەر کراون کاتێک ڕازی دەبیت بە دروستکردن یان هاتنە ڕیزی خێزانێک و کاتێک کەلوپەلی دیجیتاڵ بۆ دەستگەیشتنی خێزان دەکڕیت. بە دروستکردن یان هاتنە ڕیزی خێزانێک، تۆ ڕازی دەبیت بە بەکارهێنانی خێزانەکە لەلایەن تۆوە بەگوێرەی مەبەستی خۆی و بە ڕێگەیەکی ڕێپێنەدراو بەکاری ناهێنیت بۆئەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگەیشتنت بۆ زانیاری کەسێکی تر هەبێت. تایبەتمەندیەکانی خێزانی Microsoft تەنها تایبەتن بە خزمەتگوزاریەکانی Microsoft و بۆ پلاتفۆرمەکانی دیکە ناگوازرێنەوە. بۆ نموونە، ڕێکبەندەکانی سەلامەتی تایبەت بە خێزان لە XBOX لەسەر کۆنسۆلەکانی XBOX، XBOX Cloud Gaming، و ئەپلیکەیشنی XBOX لەسەر کۆمپیوتەر یان ئامێرەکانی مۆبایل، جێبەجێ دەکرێن، بەڵام رەنگە بۆ سەر یاریەکان یان خزمەتگوزاریەکانی XBOX Game Studios درێژ نەکرێنەوە. بۆ دڵنیابوون لە ئەزموونێکی سەلامەتتری یاریکردن بۆ خێزانەکەت، تکایە سەیری ڕێکبەندەکانی دایک/باوک لەسەر ئامێر و پلاتفۆرمەکان بکە.
پەیامناردنی بەکۆمەڵ
- d. پەیامناردنی بەکۆمەڵ. خزمەتگوزاریە جۆراوجۆرەکانی Microsoft رێگەت پێدەدەن پەیامەکان بنێریت بۆ کەسانی تر لەرێگەی دەنگ یان کورتەنامە ("پەیامەکان")، و/یان رێگە دەدات بە Microsoft و هاوبەشانی کۆنترۆڵکراوی Microsoft بۆ ناردنی ئەو جۆرە پەیامانە بۆ تۆ و یەکێک یان زیاتر لە بەکارهێنەران لەبری تۆ. کاتێک تۆ رێنمایی دەدەیت بە MICROSOFT یان هاوبەشانی کۆنترۆڵکراوی MICROSOFT ئەو جۆرە پەیامانە بۆ تۆ یان کەسانی تر بنێرن، تۆ داکۆکی دەکەیت و زامنی ئەوەمان بۆ دەکەیت کە تۆ و هەریەک لەو کەسانە رێنماییت کردووین پەیامیان بۆ بنێرین رازی دەبن بە وەرگرتنی ئەو پەیامانە و هەر پەیامێکی تێکستی سەرپەرشتیارانەی پەیوەندیداری تر لە MICROSOFT و هاوبەشانی کۆنترۆڵکراوی MICROSOFT ەوە. "پەیامی تێکستی سەرپەرشتیارانە" بریتین لە پەیامی سەوداگەرییانەی وەرزی لە خزمەتگوزاریەکی دیاریکراوی Microsoft ەوە، لەوانە بەڵام سنوردار نییە بە "پەیامی بەخێرهاتن" یان رێنماییەکان لەسەر چۆنێتی راگرتنی وەرگرتنی ئەو جۆرە پەیامانە. تۆ یان ئەندامانی گرووپ کە چیتر ناخوازن ئەو جۆرە پەیامانە وەربگرن دەتوانن وازبێنن لە وەرگرتنی پەیامی زیاتر لە Microsoft یان هاوبەشانی کۆنترۆڵکراوی Microsoft لە هەرکاتێکدا بە پەیڕەوکردنی ئەو رێنماییانەی دراون. ئەگەر چیتر ناخوازیت پەیامی لەو جۆرە وەربگریت یان لە گرووپەکەدا بەشداری بکەیت، تۆ رازی دەبیت بەوەی لەرێگەی ئەو رێنماییانەوە لەلایەن بەرنامە یان خزمەتگوزاری کارپێکراوەوە دەستەبەر کراون وازبێنیت. ئەگەر هۆکارێکت هەیە لەو بڕوایەدا بیت کە ئەندامێکی گرووپ چیتر ناخوازێت پەیامی لەو جۆرە وەربگرێت یان لە گرووپەکەدا بەشداری بکات، تۆ رازی دەبیت بە لابردنیان لە گرووپەکە. هەروەها تۆ داکۆکی دەکەیت و زامنی ئەوەمان بۆ دەکەیت کە تۆ و هەریەک لەو کەسانە رێنماییت کردووین پەیامیان بۆ بنێرین تێدەگات لەوەی کە هەر ئەندامێکی گرووپەکە بەرپرس دەبێت لە تێچوونەکانی هەر پەیامێک لەلایەن کۆمپانیای مۆبایڵەکەی ئەوەوە هەڵدەسەنگێنرێت، لەوانە کرێکانی هەر پەیامێکی نێودەوڵەتی کە رەنگە کارپێکراو بێت کاتێک پەیامێک لەژمارەکانی ئێمەوە کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانە دەگەیەنرێت.
Skype, Microsoft Teams, و GroupMe
- e. Skype، تیمەکانی Microsoft و GroupMe.
- i. خزمەتگوزاریەکانی باری لەناکاو. جیاوازی گرنگ هەن لەنێوان ڕاژەکانی مۆبایڵی یان هێڵی تەلەفۆنی نۆرماڵی نەریتی و Skype، تیمەکانی Microsoft، و GroupMe دا. Microsoft لەژێر ڕێسایەکی ناوخۆ یان نیشتیمانی، ڕێنماییەکان یان یاسای کارپێکراودا پابەندیی سنورداری هەیە بە دەستەوارەکردنی دەستگەیشتن بە ڕاژەکانی فریاکەوتن، وەک پەیوەندی فریاکەوتنی 911 یان 112 ("خزمەتگوزاریەکانی باری لەناکاو") لە ڕێگەی Skype، تیمەکانی Microsoft، و GroupMe. ڕەنگە تەنها وەشانەکانی نەرمەئامڕازی سنوردارکراوی تایبەتمەندیی Skype بۆ تەلەفۆن پشتیوانی بکات لە پەیوەندیەکان بە ڕاژەکانی فریاکەوتن بۆ ژمارەیەکی زۆر سنورداری وڵاتان، و بەگوێرەی ئەو پلاتفۆرمەی بەکاردەهێنرێت. دەتوانیت وردەکارییەکانی بەردەستبوون و چۆنێتی شێوەبەندکردنی ئەم تایبەتمەندییە لێرەدا بدۆزیتەوە: https://www.skype.com/go/emergency. ئەگەر پەیوەندی فریاکەوتنی Skype بۆ تەلەفۆنی تۆ گرێدرا، دەبێت وردەکارییەکانی شوێنی راستەقینەت دەستەبەر بکەیت بۆ ئەوەی ڕاژەکانی فریاکەوتن بتوانێت بەدەمتەوە بێت.
- ii. رووکارەکانی بەرنامەی کاربەرنامە یان پەخشکردن. ئەگەر دەتەوێت نەرمە ئامڕاز و بەرهەمەکانی Skype کە بە هەر پەخشکردنێکەوە پەیوەست بن، پێویستە تەبا بیت لەگەڵ "مەرجەکانی بەکارهێنانی پەخشکردن (Broadcast TOS)" لە https://www.skype.com/go/legal.broadcast. ئەگەر دەتەوێت هەر ڕووکارێکی بەرنامەی کاربەرنامە ("API") بەکاربێنیت کە بەرکەوتە یان لەلایەن Skype دەستەبەر کراوە پێویستە تەبا بیت لەگەڵ مەرجە کارپێکراوەکانی مۆڵەت، کە بەردەستن لە www.skype.com/go/legal.
- iii. سیاسەتەکانی بەکارهێنانی رەوا. ڕەنگە سیاسەتەکانی ڕەوا بەکارهێنان کارپێکراو بن بەسەر بەکارهێنانی نەرمە ئامڕاز و بەرهەمەکانی Skype لەلایەن تۆوە. تکایە پێداچوونەوە بەم سیاسەتانەدا بکە کە بۆ پاراستن لە ساختەکاری و خراپ بەکارهێنان داڕیژراون و رەنگە سنورداری بخەنە سەر جۆر، ماوە یان قەبارەی ئەو پەیوەندی یان پەیامانەی دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت. ئەم سیاسەتانە تێکەڵ بەم مەرجانە کراون وەک سەرچاوە. دەتوانیت ئەم سیاسەتانە لە https://www.skype.com/go/terms.fairusage ببینیتەوە.
- iv. بەکارهێنانی تاکەکەسی/نابازرگانی. بەکارهێنانی نەرمە ئامڕاز و بەرهەمەکانی Skype بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی و نابازرگانی تۆیە. تۆ ڕێگەت پێدراوە ئەژمێری Skype بۆ پەیوەندیەکانی بزنسی تایبەت بە خۆت لە کار بەکاربێنیت.
- v. ژمارەی Skype/Skype To Go. ئەگەر Microsoft ژمارەیەکی Skype یان ژمارەیەکی Skype To Go بۆ تۆ دەستەبەر بکات، تۆ ڕازی دەبیت بەوەی کە خاوەنی ئەو ژمارەیە نابیت یان مافی ئەوەت نابێت بۆ هەمیشەیی ئەو ژمارەیە بهێڵیتەوە. لە هەندێک وڵات، ڕەنگە لەلایەن هاوکارێکی Microsoft نەک خودی Microsoft ژمارەیەکت بۆ دەستەبەر بکرێت، و ڕەنگە پێویست بەوە بکات بچیتە نێو گرێبەستێکی سەربەخۆ لەگەڵ ئەو هاوکارە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ژمارەی Skype بڕوانە https://go.skype.com/home.skype-number.
- vi. بەڕێوەبەری Skype. "ئەژمێری کارگێڕی بەڕێوەبەری Skype" لەلایەن تۆوە دروست دەکرێت و بەڕێوە دەبرێت، کاتێک وەک سەرپەرشتیارێکی تاکەکەسی بەڕێوەبەری گرووپی Skype ی خۆت نەک وەک قەوارەیەکی بزنس ڕەفتار دەکەیت. تۆ بۆت هەیە ئەژمێری تاکەکەسی Microsoft ی خۆت بە گرووپێکی بەڕێوەبەری Skype ەوە پەیوەست بکەیت ("ئەژمێری پەیوەستکراو"). بۆت هەیە سەرپەرشتیاری زێدە بۆ گرووپی بەڕێوەبەری Skype ی خۆت دیاری بکەیت ئەمەش بەگوێرەی رازی بوونیانە بەم مەرجانە. ئەگەر ژمارەکانی Skype بۆ ئەژمێرێکی پەیوەستکراوی خۆت تەرخان بکەیت، تۆ بەرپرسیاریت لە پابەندبوون بە هەر مەرجێکەوە کە پەیوەندیدارە بە نشینگە یان شوێنی بەکارهێنەرانی ئەژمێری پەیوەستکراوی تۆوە. ئەگەر جیاکردنەوەی ئەژمێرێکی پەیوەستکراو لە گرووپێکی بەڕێوەبەری Skype ەوە هەڵبژێریت، دەشێت هەر ئابوونەیەکی تەرخانکراو، کرێدتی Skype یان ژمارەکانی Skype توانای هێنانەوەیان نەبێت و ئەو ناوەرۆک یان مەوادانەی تۆ کە وابەستەی ئەژمێری جیاکراوەی تۆن چیتر دەستگەیشتنت بۆیان نەبێت. تۆ رازی دەبیت بە راییکردنی هەر زانیاریەکی کەسیی بەکارهێنەرانی ئەژمێری پەیوەستکراوی خۆت بەگوێرەی هەموو یاسا کارپێکراوەکانی پاراستنی داتا. ڕەنگە بەڕێوەبەری Skype ــت ڕابگیرێت ئەگەر ئەندامانی گروپ نەتوانن پابەندی ڕەفتارنامەی ناو ئەم MSA ـەیە ببن.
- vii. تێچووەکانی Skype. هەموو نرخەکانی بەرهەمە پارە بۆدراوەکانی Skype باجە کارپێکراوەکان لەخۆ دەگرێت، مەگەر پێچەوانەی ئەمە هاتبێت. ئەو کرێیانەی بۆ پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی دەرەوەی ئابوونە دەدرێن پێکهاتوون لە کرێی گرێدان (یەکجار بۆ هەر پەیوەندیەک دەبڕرێت) و نرخی پەیوەندی بەگوێرەی خولەک هەروەک لە www.skype.com/go/allrates دیاری کراوە. کرێکانی پەیوەندیکردن لە بالانسی کرێدتی Skype ی تۆ دەبڕرێت. ڕەنگە Microsoft نرخەکانی پەیوەندیکردنی خۆی لە هەر کاتێکدا بگۆڕێت بە پۆستکردنی ئەو گۆڕانکاریانە لە www.skype.com/go/allrates. پاش بڵاوکردنەوەی نرخە نوێکان نرخە نوێکە بەسەر پەیوەندیکردنی دواترتدا کارپێکراوە. تکایە بڕوانە نوێترین نرخەکان پێش ئەوەی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجام بدەیت. خولەکەکانی پەیوەندیە بەشەکیەکان و کرێکانی بەشەکی نزیک دەکرێتەوە هەتا دەگاتە تێکڕای یەکەی دواتر. لە هەندێک لە وڵاتان، بەرهەمە پارە بۆدراوەکانی Skype کە لەلایەن هاوبەشانی ناوخۆی Microsoft دەستەبرکراون و مەرجەکانی بەکارهێنانی هاوبەشەکە بۆ ئەو جۆرە سەوداگەریانە کارپێکراو دەبێت. سەرباری ئەوەی پێشتر هاتووە، تۆ، بەپێی یاسای کارپێکراو، مافی پارەگێڕانەوەت هەیە لەسەر داوا، بۆ بالانسی هەر ئابوونەیەکی پارە بۆدراو لە حاڵەتێکدا ژمارەی Skype ت بگۆڕیت بە دابینکەرێکی تر.
- viii. کرێدیتی Skype. Microsoft زامنی ئەوە ناکات بتوانیت بالانسی کرێدتی Skype ی خۆت بۆ کڕینی هەموو بەرهەمە پارە بۆدراوەکانی Skype بەکاربێنیت. ئەگەر کرێدتی Skype ی خۆت بۆ ماوەی 180 ڕۆژ بەکارنەهێنیت، Microsoft کرێدتی Skype ی تۆ دەخاتە دۆخی ناچالاک. دەتوانیت کرێدتی Skype ی خۆت چالاک بکەیتەوە بە پەیڕەوکردنی لینکی چالاککردنەوە لە https://www.skype.com/go/store.reactivate.credit. ئەگەر تۆ لە ژاپۆنیت و کرێدتی Skype لە وێبسایتی Skype دەکڕیت، ئەو دوو ڕستەی پێشوتر بەسەر تۆدا کارپێکراو نیین و کرێدتی Skype ی تۆ 180 ڕۆژ پاش بەرواری کڕینەکە بەسەر دەچێت. پاش ئەوەی کرێدتەکەت بەسەرچو، چیتر ناتوانیت دووبارە چالاکی بکەیتەوە یان بەکاری بێنیت. ئەگەر بەهەر هۆکارێک بێت ئەژمێری Microsoft ی خۆت داخرابێت، هەر کرێدتێکی بەکارنەهێنراوی Skype کە بە ئەژمێری Microsoft ی تۆوە پەیوەستە لەدەست دەچێت و ناتوانرێت بهێنرێتەوە. ناکرێت کرێدتەکانی Skype بۆ کەسانی تر بگوازرێنەوە.
- ix. پادی ژمارەلێدانی Skype. دەتوانیت پادی ژمارەلێدانی Skype بەکاربێنیت بە بەشداریکردنێکی چالاک یان کرێدتەکانی Skype دوای ناچالاک بوونی ئەپلیکەیشنی دێسکتۆپ و مۆبایلی Skype. پادی ژمارەلێدانی Skype بریتیە لە بەرھەمێکی Skype کەوا دەتوانیت لە Microsoft Teams یان لە ڕێگەی وێبەوە دەستت پێی بگات.
- x. تێچووەکانی پەیامی نێودەوڵەتی. GroupMe لە ئێستادا بۆ هەر گرووپێک دروست دەکرێت ئەو ژمارانە بەکاردێنێت کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانن. هەموو پەیامێکی تێکست لە ژمارەیەکی GroupMe دەنێررێت یان وەردەگیرێت وەک پەیامێکی تێکستی نێودەوڵەتی کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە نێررابێت بۆ یان وەرگیرابێت ئەژمار دەکرێت. ڕەنگە تیمەکانی Microsoft بەگوێرەی شوێنەکەت ژمارە تەلەفۆنێک بەکاربێنن کە وەک پەیامێکی دەقی نێودەوڵەتی ئەژمار بکرێت. تکایە بۆ نرخی پەیوەندیداری نێودەوڵەتی لەگەڵ دابینکەری خۆت بەدواداچوون بکە.
- xi. کورتەنامەی Microsoft Teams. ڕەنگە Microsoft Teams ژمارەکانی ئوسترالیا بەکاربێنێت کە لەلایەن Belgacom International Carrier Services SA. دەستەبەر دەکرێن کە ناونیشانی سەرەکی بزنسەکەیان دەکەوێتە Boulevard du Roi Albert II, 27 1030, Bruxelles Belgium ("BICS")، بۆ ئەو پەیامانەی بەڕێگەی ژمارە ئوسترالیەکان دەنێررێت بۆ وەرگران. Microsoft و هاوبەشانی لەگەڵ BICS وابەستە نیین.
Bing و MSN
- f. Bing و MSN.
- i. بابەتەکانی Bing و MSN. ئەو بابەت، دەق، فۆتۆ، ڤیدیۆ، پەخشکەری ڤیدیۆ و مەوادانەی لایەنی سێهەم کە لەسەر Bing و MSN، لەوانە ئەوانەش کە لەڕێگەی دێوجامەکان، کاربەرنامەکان و بەرنامەکانی Microsoft دەستەبەر دەکرێن تەنها بۆ بەکارهێنانی نابازرگانی و کەسیی تۆیە. بەکارهێنانەکانی تر، لەوانە داگرتن، کۆپیکردن یان دووبارە دابەشکردنی ئەم مەوادانە، یان بەکارهێنانی ئەم مەواد یان بەرهەمانە بۆ بنیاتنانی بەرهەمی تایبەت بە خۆت، تەنها تا ئەو ئاستە رێپێدراون کە بە تایبەتی لەلایەن Microsoft یان خاوەندارانی مافەکان ڕێیان پێدراوە، یان بەگوێرەی یاسای کارپێکراوی مافی لەبەرگرتنەوە ڕێپێدراون. Microsoft و خاوەندارانی مافەکان هەموو مافەکانی خۆیان لەو مەوادانەدا دەپارێزن کە بەروونی لەلایەن Microsoft بەگوێرەی ئەم مەرجانە زامن نەکراون، ئیتر دەرەنجام بێت، قەدەغەی یاسایی بێت یان بەهەر شێوەیەکی تر.
- ii. نەخشەکانی Bing. تۆ بۆت نییە وێنەسازی چاوی باڵندەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، کەنەدا، مەکسیک، نیو زیلاند، ئوسترالیا یان ژاپۆن بۆ بەکارهێنانی حکومی بەکاربێنیت بەبێ هەمووبی رەزامەندی بەنووسراوی سەربەخۆی ئێمە.
- iii. شوێنەکانی Bing. کاتێک داتا یان ناوەڕۆكی خۆت پێشکەشی شوێنەکانی Bing دەکەیت، تۆ مۆڵەتێکی جیهانی بە Microsoft دەدەیت بۆ بەکارهێنان، بەرهەم هێنانەوە، هەڵگرتن، هەموارکردن، ڕێکخستن، باشترکردن، گواستنەوە، نیشاندان و دابەشكردنی داتا و ناوەڕۆكەکەت (بەلەخۆگرتنی مافەکانی خاوەنداریەتی هزریی لە داتا و ناوەڕۆكەکەت)، و مۆڵەتی لاوەکی یان هەموو مافێکی ئەوەی پێشەوە بۆ لایەنەکانی سێیەم.
Cortana
- g. Cortana.
- i. بەکارهێنانی کەسیی ناوبازرگانی. Cortana خزمەتگوزاریی یاریدەدەری کەسیی Microsoftە. ئەو تایبەتمەندی، خزمەتگوزاری و ناوەرۆکانەی لەلایەن Cortanaوە دابین دەکرێن (کە بە کۆمەڵ پێیان دەوترێت "خزمەتگوزارییەکانی Cortana") تەنیا بۆ بەکارهێنانی کەسی و ناوبازرگانیی تۆن. تا ساڵی 2024، Microsoft چیتر پاڵپشتیی خزمەتگوزارییەکانی Cortana ناکات.
بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی Microsoft 365
- h. بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانی Microsoft 365.
- i. مەرجەکانی بەکارهێنان. بەکارهێنانی بەرنامەکانی وەک Word، Excel، PowerPoint، Outlook، OneDrive، Access و Publisher لە Microsoft 365 Personal، Microsoft 365 Family، Microsoft 365 Premium و هەر بەرنامەیەکی تری Microsoft 365 یان خزمەتگوزاریی بەشداریکردن لەژێر سەرپەرشتیی مەرجەکانی مۆڵەتی تەواوکاریی جێگیربوو لە https://aka.ms/usetermsدایە لەگەڵ ئەم مەرجانەدا.
- ii. مەرجە زیادەکراوەکانی Outlook. Outlook بەکارهێنانی نەخشەکانی Bing لەخۆ دەگرێت. هەر ناوەرۆکێک لە ڕێگەی نەخشەکانی Bingەوە دابین بکرێت، بە کۆدە جوگرافییەکانیشەوە، تەنیا دەکرێت لەناو ئەو بەرهەمەدا بەکار بهێنرێت کە ناوەرۆکەکەی تێدا دابین کراوە. بەکارهێنانی نەخشەکانی Bing لەلایەن تۆوە لەژێر سەرپەرشتیی مەرجەکانی بەکارهێنانی بەکارهێنەری کۆتایی نەخشەکانی Bingی بەردەست لە go.microsoft.com/?linkid=9710837 و بەیاننامەی تایبەتمەندیی Microsoftی بەردەست لە go.microsoft.com/fwlink/?LinkID=248686دایە.
کاڵا دیجیتاڵییەکان
- i. کاڵا دیجیتاڵییەکان. لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی Microsoft Movies & TV، فرۆشگە، خزمەتگوزارییەکانی XBOX و هەر خزمەتگوزارییەکی تری پەیوەندیدار و داهاتووەوە، Microsoft ڕەنگە توانات پێ بدات کە مۆسیقا، وێنە، ڤیدیۆ، دەق، کتێب، یاری یان بابەتەکانی تر ("کاڵا دیجیتاڵییەکان") بەدەست بهێنیت، گوێیان لێ بگریت، سەیریان بکەیت، یارییان پێ بکەیت یان بییانخوێنیتەوە (بەپێی بارودۆخەکە) کە ڕەنگە بە شێوازی دیجیتاڵی وەریانبگریت. کاڵا دیجیتاڵییەکان تەنیا بۆ بەکارهێنانی کات بەسەربردنی کەسی و ناوبازرگانیی تۆن. ڕازی دەبیت کە هیچ کۆپییەکی کاڵا دیجیتاڵییەکان دووبارە دابەش نەکەیتەوە، بڵاو نەکەیتەوە، بە شێوەیەکی گشتی پێشکەش نەکەیت، یان بە شێوەیەکی گشتی نیشان نەدەیت یان نەیانگوێزیتەوە. ڕەنگە خاوەندارێتیی کاڵا دیجیتاڵییەکان بۆ Microsoft یان لایەنە سێیەمەکان بێت. لە تەواوی بارودۆخەکاندا، تێدەگەیت و دان بەوەدا دەنێیت کە مافەکانت سەبارەت بە کاڵا دیجیتاڵییەکان بەم مەرجانە، یاسای مافی چاپ و بڵاوکردنەوە، وە ڕێساکانی بەکارهێنانی جێگیربوو لە https://go.microsoft.com/fwlink/p/?LinkId=723143دا سنووردار کراون. ڕازی دەبیت کە بە هیچ هۆکارێک لە هۆکارەکان هەوڵی دەستکاریکردنی هیچ کاڵایەکی دیجیتاڵیی بەدەستهاتوو لە ڕێگەی هەر کام لە خزمەتگوزارییەکانەوە نەدەیت، بە مەبەستی شاردنەوە یان گۆڕینی خاوەندارێتی یان سەرچاوەی کاڵا دیجیتاڵییەکانیشەوە. Microsoft یان خاوەنەکانی کاڵا دیجیتاڵییەکان ڕەنگە جاروبار کاڵا دیجیتاڵییەکان لە خزمەتگوزارییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوە لابدەن.
هەمارگەی Microsoft
- j. هەمارگەی Microsoft.
- i. تەرخانکردنی هەمارگەی OneDrive. ئەگەر ناوەڕۆكی زیاترت لە OneDrive هەڵگرتووە زیاتر لەوەی پێشکەشتکراوە بەگوێرەی مەرجەكانی خزمەتگوزاری بەشداریکردنی بەخۆڕایی یان بەپارەت بۆ هەمارگەی Microsoft و وەڵامی ئاگاداری Microsoft نەدەیتەوە بۆ چاککردنەوەی ئەژمێرەکەت لە ڕێگەی لابردنی ناوەڕۆكی زیادە یان گواستنەوەی بۆ پلانێکی نوێی بەشداریکردن بە بوونی هەمارگەی زیاتر، مافی داخستنی ئەژمێرەکەت و سڕینەوە یان ناچالاک کردنی دەسگەیشتن بۆ ناوەڕۆكی سەر OneDrive بۆ خۆمان دەهێڵینەوە. لێرە (https://prod.support.services.microsoft.com/office/how-does-microsoft-storage-work-2a261b34-421c-4a47-9901-74ef5bd0c426) زیاتر دەربارەی کۆتای هەمارگەی Microsoft بخوێنەوە.
- ii. ئەدای خزمەتگوزاری OneDrive. بەگوێرەی فاکتەرەکانی وەک ئامێرەکانت، گرێدانی ئینتەرنێت و هەوڵەکانی Microsoft بۆ ئیدامەپێدانی ئەدا و یەکانگیری خزمەتگوزاریەکان، رەنگە جاروبار تووشی دواکەوتن ببیت لە بارکردن یان هاودەمکردنی ناوەرۆک لەسەر OneDrive.
- iii. تەرخانکردنی هەمارگەى Outlook.com. ئەگەر کۆتای هەمارگەی سندوقی پۆستەی Outlook.com یان کۆتای هەمارگەی Microsoft ـت تێپەڕێنیت کەوا بەگوێرەی بەشداریکردنی بەخۆڕایی یان بەپارەت پێشکەشتکراوە، ناتوانیت پەیام وەربگریت یان بنێریت تا ناوەڕۆكی زیادە نەسڕیتەوە یان بۆ بەشداریکردنێکی نوێ نەگوازیتەوە کە هەمارگەیەکی پێویستی هەیە. ئەگەر نەتوانیت ناوەڕۆكی زیادە لابدەیت یان هەمارگەی زیاتری پێویست دەست بخەیت دوای وەرگرتنی ئاگاداری لە Microsoft، مافی سڕینەوە یان ناچالاک کردنی دەسگەیشتن بۆ ناوەڕۆكەکەت بۆ خۆمان دەهێڵینەوە. لێرە (https://prod.support.services.microsoft.com/office/how-does-microsoft-storage-work-2a261b34-421c-4a47-9901-74ef5bd0c426) زیاتر دەربارەی کۆتای هەمارگەی Microsoft بخوێنەوە.
پارەدانەوەی Microsoft
- k. پارەدانەوەی Microsoft. پرۆگرامی پارەدانەوەی Microsoft ("پارەدانەوە") ڕێگە بە بەکاربەرانی Microsoft دەدات خەڵاتی وەرگرتنەوەی کاش بەدەست بێنن کاتێک بازاڕ دەکەن لای تاکفرۆشی بەشداربوو بە بەکارهێنانی چەند بەرهەمێک و خزمەتگوزاریەەکی دیاریکراوی Microsoft وەک Bing.com و Microsoft Edge. بە بەشدار بوون لە پارەدانەوە یان چالاککردنی ئۆفەری پارەدانەوە، تۆ پەسەندی مەرج و ڕێساكانی پارەدانەوە (https://www.microsoft.com/bing/rebates-terms) دەکەیت و پێی ڕازیت. چەند پێوەرێکی شایستەبوون، سنووردارکردن، و دیاریکردنێکی دیکە بەسەر بەشداریکردنت لە پارەدانەوە جێبەجێ دەبن؛ بۆ زانیاری زیاتر، سەیری پرسیارە دووبارەکانی پارەدانەوە (https://www.bing.com/rebates/faq) بکە.
Microsoft Rewards
- l. Microsoft Rewards.
- i. زانیاریی گشتی. بەشداریکردن لە Microsoft Rewards (کە بە "بەرنامەی پاداشتەکان" ناو دەبرێت) بێبەرامبەرە، وە توانات پێ دەدات کە خاڵ ("خاڵەکان") بۆ چالاکیی دیاریکراو و بۆ بەکارهێنانی کەسی لە بەرهەم و خزمەتگوزارییە دیاریکراوەکانی Microsoft بەدەست بهێنیت. ئەگەر ئەژمێرێکی Microsoftت هەبێت و لە ناوچەیەکی بەشداربوودا (لە خوارەوە پێناسە کراوە) بیت، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە بەرنامەی پاداشتەکاندا تۆمار کراویت و دەتوانیت دەستبەجێ دەست بە بەدەستهێنانی خاڵەکان بکەیت. دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بە پەیڕوکردنی ڕێنماییەکانی خوارەوە بەشداریکردنی خۆت لە بەرنامەی پاداشتەکاندا هەڵبوەشێنیتەوە.
- ii. دەتوانیت خاڵەکانت بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر بگۆڕیتەوە ("هەڵبژاردنەکانی گۆڕینەوە")، بەو بەرهەم و خزمەتگوزارییە دیاریکراوانەشەوە کە لەسەر پەڕەی گۆڕینەوە لە https://aka.ms/redeemrewardsدا لیست کراون ("پاداشتەکان"). پێویستە سەرەتا ئەژمێری بەرنامەی پاداشتەکانی خۆت ("ئەژمێری پاداشتەکان") لەسەر داشبۆردی پاداشتەکان لە https://rewards.microsoft.com یان لەسەر هەندێک ماڵپەڕ و پەڕەی تری Microsoft چالاک بکەیت بۆ ئەوەی شایستەی گۆڕینەوەی خاڵەکانت بیت بۆ هەر هەڵبژاردنێکی گۆڕینەوە. چالاککردنی ئەژمێری پاداشتەکانت هیچ تێچوویەکی نییە.
- iii. هەندێک بەربەست و سنووردارکردنی دیاریکراو بەسەر بەدەستهێنان، گۆڕینەوە، و بەکارهێنانەکانی تری خاڵەکان لە بەرنامەی پاداشتەکاندا جێبەجێ دەبن. بۆ زانیاریی زیاتر، سەیری بەشی پاداشتەکانی پاڵپشتیی Microsoft لە https://go.microsoft.com/fwlink/?linkid=2132733 ("پرسیارە باوەکان") و پەڕەی پاڵپشتیی پاداشتەکان بۆ XBOX لە https://support.xbox.com/help/account-profile/manage-account/earn-points-microsoft-rewards بکە.
- iv. پێداویستییەکان. پێویستە ئەژمێرێکی دروستی Microsoftت هەبێت و پێویستە لە یەکێک لەو ناوچە جوگرافیایانەدا بنیشتەجێ بیت کە لە پرسیارە باوەکاندا لیستیان کراوە ("ناوچەکان") بۆ چالاککردنی ئەژمێری پاداشتەکانت و بۆ بەدەستهێنان، گۆڕینەوە، یان بە پێچەوانەوە بەکارهێنانی خاڵەکان. دەتوانیت تەنیا یەک ئەژمێری پاداشتەکان بکەیتەوە و بەکاری بهێنیت، تەنانەت ئەگەر چەندین ناونیشانی ئیمەیڵیشت هەبێت. هەر خێزانێک سنووردارە بە شەش ئەژمێری پاداشتەکان. بەرنامەی پاداشتەکان تەنیا بۆ بەکارهێنانی کەسی و ناوبازرگانیی تۆیە. بەکارهێنانی تۆڕی تایبەتیی مەجازی (VPN) یان هەر تەکنەلۆژیا یان خزمەتگوزارییەکی تر کە بتوانرێت بۆ شاردنەوە یان لێڵکردنی شوێنی جوگرافیی خۆت بەکار بهێنرێت، ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەژمێری پاداشتەکانت و دەستبەسەرداگرتنی خاڵە کۆکراوەکانت.
- v. بەدەستهێنانی خاڵەکان. ڕەنگە دەرفەتت پێشکەش بکرێت بۆ بەدەستهێنانی خاڵەکان بۆ هەندێک چالاکیی شایستەکەر ("پێشنیارەکان")، وەک گەڕانەکان، بەدەستهێنانەکان، بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزارییە دیاریکراوەکانی Microsoft، و دەرفەتەکانی تری Microsoft. پێویستە ئەژمێرێکی چالاکی پاداشتەکانت هەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەم جۆرە پێشنیارانە. دوای تەواوکردنی پێداویستییەکانی پێشنیارە دیاریکراوەکان، ڕەنگە پێویست بێت داوای خاڵەکان لەسەر داشبۆردی پاداشتەکان بکەیت پێش ئەوەی خاڵەکان بەدەست بهێنرێن و بۆ ئەژمێری پاداشتەکانت زیاد بکرێن. داوانەکردنی خاڵەکان لەو ماوەیەی کە لەلایەن Microsoftەوە دیاری کراوە، ڕەنگە ببێتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی خاڵەکان. پێشنیارە شایستەکان ڕەنگە بەپێی ناوچە بگۆڕدرێن و ڕەنگە تەنیا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەردەست بن یان بکەونە ژێر سنووردارکردنی ترەوە. پێویستە پابەندی تەواوی مەرج و بارودۆخەکانی پێشنیارێکی تایبەت بیت بۆ بەدەستهێنانی ئەو خاڵانەی لەگەڵ ئەو پێشنیارەدا دەبەخشرێن. ڕەنگە پێشنیارەکان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر داشبۆردی پاداشتەکان یان لەکاتی بەکارهێنانی بەرهەم و خزمەتگوزارییە دیاریکراوەکانی Microsoftدا پێشکەشت بکرێن. جاروبار، Microsoft ڕەنگە بە ویستی خۆی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە خاڵی زیاترت پێشکەش بکات یان پێ ببەخشێت، بەو شتانەشەوە کە Microsoft وەک گەڕانی نیازپاکانە و کارلێکەکانی تر لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی Microsoftدا دیارییان دەکات.
- vi. بۆ مەبەستەکانی بەرنامەی پاداشتەکان، "گەڕان" بریتییە لە کرداری بەکارهێنەرێکی تاک کە بە دەست دەقێک دەنووسێت بە مەبەستی نیازپاکانە بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکانی گەڕانی Bing بۆ مەبەستەکانی لێکۆڵینەوەی خودی ئەو بەکارهێنەرە؛ “گەڕان” ئەو پرسایانە ناگرێتەوە کە بۆ مەبەستی لێکۆڵینەوەی کەسیی ڕاستەقینەی نیازپاکانە نەخوازراون یان بەکار نەهێنراون، یان ئەو پرسایەی کە لەلایەن بۆت، ماکرۆ، یان هۆکارێکی تری ئۆتۆماتیکی یان ساختەکاری لە هەر جۆرێک بێت نووسراوە. بۆ مەبەستەکانی بەرنامەی پاداشتەکان، “بەدەستهێنان” بریتییە لە پرۆسەی کڕینی کاڵاکان یان دابەزاندن و بەدەستهێنانی مۆڵەتێک بۆ ناوەرۆکی دیجیتاڵی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە Microsoftەوە، جا بێبەرامبەر بێت یان بەپارە. خاڵەکان بۆ هەر بەدەستهێنانێک لە Microsoftەوە پێشکەش ناکرێن، وە ڕەنگە هەندێک بەربەستی دیاریکراو جێبەجێ ببن.
- vii. بەربەست و سنووردارکردنەکانی سەر خاڵەکان. خاڵەکان لەلایەن Microsoftەوە بە ئەژمێرە تاکەکانی پاداشتەکان دەبەخشرێن وە ناتوانرێت بۆ هیچ کەس یان قەوارەیەکی تر بگوازرێنەوە. سەرەڕای ئەوەی لە سەرەوە هاتووە، Microsoft ڕەنگە جاروبار بە ویستی خۆی ڕێت پێ بدات کە (یەکەم) خاڵەکانت لەناو خێزانەکەتدا بەش بکەیت (ڕەنگە سنوور جێبەجێ ببێت)، (دووەم) خاڵەکانت ببەخشیت بۆ پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوێکی قازانج نەویستی لیستکراو لەسەر پەڕەی گۆڕینەوە، یان (سێیەم) بەپێی ناوچەکەت و بەپێی مەرج و بارودۆخەکانی تر، تەواوی خاڵەکانت یان بەشێکیان بگۆڕیتەوە بۆ خاڵ لە هەندێک بەرنامەی تری پاداشت یان دڵسۆزیدا، بەو بەرنامانەشەوە کە لەلایەن Microsoft یان لایەنە سێیەمە ڕێپێدراوەکانەوە بەڕێوە دەبرێن. خاڵەکان لە تەواوی کاتەکاندا موڵکی Microsoftن و دەمێننەوە، وە موڵکی کەسیی تۆ پێک ناهێنن؛ ئەوان هیچ بەهایەکی نەقدییان نییە، وە ناتوانیت هیچ نەقد یان پارەیەک لە بەرامبەراندا بەدەست بهێنیت. خاڵەکان تەنیا لەسەر بنەمای بانگەشەکاری بە تۆ دەبەخشرێن. ناتوانیت خاڵەکان بکڕیت. Microsoft دەتوانێت بڕی ئەو خاڵ یان پاداشتانەی کە دەکرێت بۆ هەر کەسێک، بۆ هەر خێزانێک، یان لە ماوەیەکی دیاریکراودا (بۆ نموونە، ڕۆژێک) بەدەست بهێنرێن یان بگۆڕدرێنەوە سنووردار بکات، بەو مەرجەی کە بە پێچەوانەی نیازپاکی زیانت پێ نەگات؛ تکایە بۆ ئەو سنووردارکردنانەی ئێستا جێبەجێ دەبن، سەیری پرسیارە باوەکان بکە. مەگەر پێشنیارێک یان هەڵبژاردنێکی گۆڕینەوە بە ڕوونی بە پێچەوانەوە ڕایبگەیەنێت، ئەو خاڵانەی لە بەرنامەکەدا بەدەست هاتوون لە هیچ بەرنامەیەکی تری پێشکەشکراو لەلایەن Microsoft یان لایەنە سێیەمەکانەوە کاریگەر نابن، وە نابێت بە تێکەڵاوی لەگەڵیاندا بەکار بهێنرێن. ئەو خاڵە گۆڕینەوەنەکراوانەی کە بەستراونەتەوە بە ئەژمێری پاداشتەکانتەوە بەسەر دەچن ئەگەر بۆ ماوەی 12 مانگی یەک لەدوای یەک هیچ خاڵێک لە ئەژمێری پاداشتەکانتدا بەدەست نەهێنیت یان نەگۆڕیتەوە.
- viii. گۆڕینەوەکان. هەڵبژاردنەکانی گۆڕینەوە لەسەر پەڕەی گۆڕینەوە و لەسەر هەندێک ماڵپەڕ و پەڕەی تری Microsoft بۆت بەردەست دەکرێن. پێویستە تەواوی ئەو خاڵانەی بۆ هەڵبژاردنێکی گۆڕینەوە پێویستن بەدەست بهێنیت و لە ئەژمێری پاداشتەکانتدا بەردەست بن پێش ئەوەی بتوانیت خاڵەکانت بۆ ئەو هەڵبژاردنەی گۆڕینەوە بگۆڕیتەوە. ڕەنگە ژمارەیەکی سنووردار لە پاداشتێکی دیاریکراو بەردەست بێت، وە ئەو پاداشتانە لەسەر بنەمای کێ پێشتر بێت، پێشتر خزمەت دەکرێت دابەش دەکرێن. ڕەنگە پێویست بێت زانیاریی زیاتر دابین بکەیت، وەک ناونیشانی پۆستەکەت و ژمارەیەکی تەلەفۆن (جگە لە ژمارەی VOIP یان ژمارەی بێبەرامبەر)، وە ڕەنگە داواشت لێ بکرێت کە کۆدێکی ڕێگریکردن لە ساختەکاری بنووسیت یان بەڵگەنامەی یاسایی زیاتر واژۆ بکەیت بۆ گۆڕینەوەی خاڵەکان بۆ هەندێک هەڵبژاردنی گۆڕینەوەی دیاریکراو. کاتێک خاڵەکانت دەگۆڕیتەوە، ناتوانیت هەڵبژاردنی گۆڕینەوەکە هەڵبوەشێنیتەوە یان بیگەڕێنیتەوە بۆ وەرگرتنەوەی خاڵەکان، مەگەر لە حاڵەتی بەرهەمە کەمورکوڕەکاندا یان بەپێی ئەوەی یاسای پەیڕەوکراو داوای دەکات. ئەگەر هەڵبژاردنێکی گۆڕینەوەت دەستنیشان کرد کە لە کۆگادا نەمابێت یان بە هۆکاری تر نابەردەست بێت، ئێمە ڕەنگە بە ویستی خۆمان هەڵبژاردنێکی گۆڕینەوەی خاوەن بەهای هاوشێوە بگرینەوە یان خاڵەکانت بگەڕێنینەوە.
- ix. Microsoft دەتوانێت لە هەر کاتێکدا و بە هەر هۆکارێک پێشکەشکردنی هەڵبژاردنە دیاریکراوەکانی گۆڕینەوە نوێ بکاتەوە یان ڕایبگرێت. ڕەنگە هەندێک هەڵبژاردنی گۆڕینەوە پێداویستییەکانی شایستەیی تەمەن یان ناوچە، یان مەرج و بارودۆخی تریان لەسەر گۆڕینەوە یان بەکارهێنانیان هەبێت. هەر پێداویستی یان مەرجێکی لەم شێوەیە لەناو پێشنیاری گۆڕینەوەی پەیوەندیداردا دەخرێتە ڕوو. بەرپرسیار دەبیت لە تەواوی باجە فیدراڵی، ویلایەتی و ناوخۆییەکان و هەر تێچوویەکی تری قبوڵکردن و بەکارهێنانی هەڵبژاردنی گۆڕینەوەکە. پاداشتەکان بە ئیمەیڵ بۆ ئەو ناونیشانی ئیمەیڵە دەنێردرێن کە بەستراوەتەوە بە ئەژمێری Microsoftەکەتەوە، بۆیە ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بە بەڕۆژبوویی بهێڵەرەوە. ئەو پاداشتانەی کە ناگەیەنرێن، دووبارە دەرناکرێنەوە و لەبەر ئەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت. نابێت پاداشتەکان سەرلەنوێ بفرۆشرێنەوە. دەتوانیت ساڵانە زۆرترینی (یەکەم) 550,000 خاڵی بەرنامەی پاداشتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی گۆڕینەوەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی لایەنە سێیەمە ڕێپێدراوەکانی Microsoft بگۆڕیتەوە، وە (دووەم) 1,550,000 خاڵی بەرنامەی پاداشتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی گۆڕینەوەی خودی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی Microsoft بگۆڕیتەوە، یان ئەو سنوورە ساڵانە بەرزترانەی بۆ (یەکەم) یان (دووەم) کە Microsoft ڕەنگە بە ویستی خۆی ڕێگەی پێ بدات.
- x. هەڵوەشاندنەوەی ئەژمێری پاداشتەکانت. ئەگەر چیتر ئارەزووی بەشداریکردن لە بەرنامەی پاداشتەکاندا ناکەیت، پەیڕەوی ڕێنماییەکانی سەر پەڕەی کشانەوە (https://rewards.microsoft.com/optout) بکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەژمێری پاداشتەکانت. ئەگەر ئەژمێری پاداشتەکانت هەڵبوەشێنیتەوە، دەستبەجێ دەست بەسەر تەواوی ئەو خاڵانەدا دەگیرێت کە بەدەستت هێناون وە توانای بەدەستهێنانی خاڵی نوێ لە داهاتوودا لەدەست دەدەیت. بۆ دەستپێکردنەوەی بەدەستهێنانی خاڵەکان، پێویستە ئەژمێرێکی نوێی پاداشتەکان بکەیتەوە (بەڵام Microsoft هیچ کام لەو خاڵانە ناگەڕێنێتەوە کە پێشتر دەستیان بەسەردا گیراوە). ڕەنگە ئەژمێری پاداشتەکانت هەڵبوەشێنرێتەوە (وە خاڵەکانت دەستیان بەسەردا بگیرێت) ئەگەر بۆ ماوەی 12 مانگی یەک لەدوای یەک نەچیتە ناو ئەژمێری Microsoftەکەتەوە.
- xi. گۆڕانکارییەکان یان ڕاگرتنی بەرنامەکە. Microsoft مافی ئەوەی بۆ خۆی دەپارێزێت کە لە هەر کاتێکدا، بە ویستی خۆی، و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بەرنامەی پاداشتەکان یان هەر بەشێکی لێی بگۆڕێت، دەستکاری بکات، ڕایبگرێت، یان هەڵیبوەشێنێتەوە. بەڵام، ئەگەر بەرنامەی پاداشتەکان هەڵبوەشێنرێتەوە یان ڕابگیرێت، ئێمە هەوڵی گونجاو دەدەین بۆ ئاگادارکردنەوەت لە ڕێگەی ئیمەیڵ و لەسەر داشبۆردی پاداشتەکانەوە وە بۆ دابینکردنی لانی کەم 90 ڕۆژ بۆ گۆڕینەوەی خاڵە کۆکراوەکانت، مەگەر ئێمە دیاریی بکەین کە پێویستە ئەو هەڵوەشاندنەوەیە دەستبەجێ بەهۆی هۆکاری یاسایی یان ئەمنی جێبەجێ بکرێت.
- xii. مەرجەکانی تر. Microsoft مافی ئەوەی بۆ خۆی دەپارێزێت کە دەستبەجێ ئەژمێری پاداشتەکانت هەڵبوەشێنێتەوە، بێبەشت بکات لە بەشداریکردنی داهاتوو لە بەرنامەی پاداشتەکاندا، دەست بەسەر تەواوی خاڵە بەدەستهاتووەکانتدا بگرێت، وە هەر هەڵبژاردنێکی گۆڕینەوە کە لە ڕێگەی بەرنامەی پاداشتەکانەوە بەدەستت هێناوە هەڵیبوەشێنێتەوە یان ڕایبگرێت ئەگەر Microsoft پێی وابێت کە دەستکاریت کردووە، خراپ بەکارت هێناوە، یان فێڵت لە هەر لایەنێکی بەرنامەی پاداشتەکاندا کردووە یان ئەم مەرجانەت پێشێل کردووە. Microsoft زیاتر مافی ئەوەی بۆ خۆی دەپارێزێت کە هەر هەڵبژاردنێکی گۆڕینەوە کە بەدەستت هێناوە یان هەوڵی بەدەستهێنانیت داوە لە ڕێگەی بەرنامەی پاداشتەکانەوە هەڵیبوەشێنێتەوە یان ڕایبگرێت ئەگەر Microsoft دیاریی بکات کە شایستە نیت بۆ وەرگرتنی ئەو هەڵبژاردنەی گۆڕینەوە بەهۆی هۆکاری یاسایی (وەک یاساکانی هەناردەکردن). لەکاتێکدا Microsoft تەواوی هەوڵەکانی دەدات بۆ گەرەنتیی دروستی، جاروبار هەڵە ڕوو دەدات. لەبەر ئەوە Microsoft مافی ئەوەی بۆ خۆی دەپارێزێت کە لە هەر کاتێکدا ئەو جۆرە هەڵانە ڕاست بکاتەوە، تەنانەت ئەگەر کاریگەری لەسەر پێشنیارەکانی ئێستا یان خاڵە و پاداشتە چاوەڕوانکراو، بەدەستهاتوو، یان گۆڕینەوەکراوەکانی تۆش هەبێت. لە حاڵەتی هەر ناڕێکی یان جیاوازییەک لە نێوان مەرجەکانی ئەم بەرنامەی پاداشتەکانە یان لێدوانەکانی تری جێگیربوو لە هەر بابەتێکی پەیوەندیدار یان ڕیکلامێکدا، ئەم مەرجانە زاڵ دەبن، سەرپەرشتی دەکەن، و کۆنترۆڵ دەکەن.
Azure
- m. Azure. بەکارهێنانی ڕاژەی Azure لەلایەن تۆوە بەگوێرەی مەرج و پێشهاتەکانی گرێبەستە سەربەخۆکە بەڕێوە دەچێت کە ڕاژەکانت لەڕێگەیەوە بەدەست هێناوە، هەروەک لەسەر پەڕەی زانیاری یاسایی Microsoft Azure لە https://aka.ms/AA7z67v هاتووە.
Microsoft Soundscape
- n. Microsoft Soundscape. تۆ ئیقرار دەکەیت بەوەی کە Microsoft Soundscape (1) وەک ئامێرێکی پزیشکی دیزاین، بەنیاز، یان بەردەست نەکراوە، و (2) وەک جێگرەوەیەکی پزیشکی پرۆفیشناڵ بۆ چارەدۆزی، چارەسەر، یان بڕیاردان دیزاین نەکراوە یان بەنیاز نەبووە و نابێت وەک جێگرەوەیەکی پزیشکی پرۆفیشناڵ بۆ چارەدۆزی، چارەسەر، یان بڕیاردان بەکاربهێنرێت یان جێگرەوە بێت.
پلاتفۆرمی هێز
- o. پلاتفۆرمی هێز. بەکارهێنانی ڕاژەی پلاتفۆرمی هێز لەلایەن تۆوە بەگوێرەی مەرج و پێشهاتەکانی گرێبەستە سەربەخۆکە بەڕێوە دەچێت کە ڕاژەکانت لەڕێگەیەوە بەدەست هێناوە، هەروەک لەسەر پەڕەی زانیاری یاسایی پلاتفۆرمی هێز لە پلاتفۆرمی هێز Microsoft (https://www.microsoft.com/en‑us/power‑platform/business‑applications/legal) هاتووە.
Dynamics 365
- p. Dynamics 365. بەکارهێنانت بۆ خزمەتگوزاری Dynamics 365 لە ڕێگەی مەرج و ڕێساکانی ڕێکەوتننامەی جیاواز بەڕێوە دەبرێت کەوا لە ڕێگەیەوە خزمەتگوزاریەکانت دەستخستووە، هەروەک لە لاپەڕەی زانیاری یاسایی Dynamics 365 ـدا هاتووە لە Microsoft Dynamics 365 (https://www.microsoft.com/en‑us/dynamics‑365/business‑applications/legal).
Copilot
- q. Copilot. بەکارهێنانت بۆ Copilot بەندە بەو مەرج و ڕێسایە تەواوکارییانەی کە بەپێیانە ئەو خزمەتگوزارییانەت بەدەستهێناوە، وەک لە Copilot – مەرجەکانی بەکارهێنان (https://aka.ms/consumercopilotterms) بە درێژی ڕوونكراوەتەوە، بەیەکەوە لەگەڵ ئەم مەرجانەدا.
خزمەتگوزاریەکانی AI
- r. خزمەتگوزاریەکانی AI. "خزمەتگوزاریەکانی AI" بریتین لەو خزمەتگوزاریانەی کەوا لە لایەن Microsoft ناونراون یان وەسفکراون کەوا سیستەمی زیرەکی دەستکرد ("AI") لەخۆدەگرن، بەکاردێنن، یان سیستەمێکی زیرەکی دەستکردن.
- i. ئامۆژگاری نا-پیشەگەرانە. خزمەتگوزاریەکانی AI وەک جێگرەوەی ڕاوێژی پیشەگەرانە دیزاین نەکراون، بۆ ئەو مەبەستە نین و نابێت بۆ ئەو مەبەستە بەکاربێن.
- ii. ئەندازیاری پێچەوانە. نابێت خزمەتگوزاریەکانی AI بۆ دۆزینەوەی هیچ پێکهاتەیەکی شاراوەی مۆدێڵەکان، ئەلگۆرزیم، و سیستەمەکان بەکاربێنیت. بۆ نموونە، نابێت هەوڵ بدەیت کێشی مۆدێڵەکان بزانیت یان لابدەیت یان هیچ بەشێکی خزمەتگوزاریەکانی AI لە ئامێرەکە دەربهێنیت.
- iii. دەرهێنانی داتا. مەگەر بەڕوونی ڕێپێدراو بێت، ناتوانیت وێب سکراپینگ، وێب هارڤێستینگ، یان شێوازەکانی دەرهێنانی داتای وێب بەکاربێنیت بۆ دەرهێنانی داتا لە خزمەتگوزاریەکانی AI.
- iv. سنوورداریەکانی سەر بەکارهێنانی داتا لە خزمەتگوزاریەکانی AI. ناتوانیت خزمەتگوزاریەکانی AI بەکاربێنیت، یان داتای لە خزمەتگوزاریەکانی AI بەکاربێنیت بۆ دروستکردن، ڕاهێنان، یان باشترکردن (ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ)ـی هیچ خزمەتگوزاریەکی دیکەی AI.
- v. بەکارهێنانی ناوەڕۆكی خۆت. وەک بەشێک لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی AI، کۆمپانیای Microsoft ئینپوتەکان لێکدەداتەوە و هەڵدەگرێت بۆ خزمەتگوزاریەکان و ئاوتپوتی خزمەتگوزاریەکە، بۆ مەبەستی چاودێریکردن و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خراپ یان زیانبەخش یان ئاوتپوتی خزمەتگوزاریەکە.
- vi. خاوەنداریەتی ناوەڕۆک. Microsoft بانگەشەی خاوەنداریەتی هیچ ناوەڕۆكێک ناکات کەوا تۆ پێشکەشی دەکەیت، پۆستی دەکەیت، دایدەنێیت، یان پێشکەشی دەکەیت بۆ، یان وەریدەگریت لە، خزمەتگوزاریەکانی AI (بەلەخۆگرتنی فیدباک و پێشنیارەکان). پێویستە بڕیاری خۆت بدەیت سەبارەت بە مافەکانی خاوەنداریەتی هزریی کەوا هەتە لە ناوەڕۆكی دەرچوو و بەکارهی، بە ڕەچاوکردنی سیناریۆکانی بەکارهێنانت و یاساکانی دەسەڵاتی پەیوەندیدار. گەرەنتی دەدەیت و نوێنەرایەتی ئەوە دەکەیت کەوا خاوەنداریەتی یان کۆنترۆڵی مافەکانی ناوەڕۆكەکەت دەکەیت بەو جۆرەی لەم مەرجانە دیاریکراوە بەلەخۆگرتنی، بەبێ سنووردارکردن، گشت مافە پێویستەکان بۆ تۆ بۆ پێشکەشکردن، پۆستکردن، بارکردن، دانان، یان دانانی ناوەڕۆكەکە.
- vii. بڕوانامەی ناوەڕۆک. کاتێک AI بەکاردێنیت بۆ بەرهەم هێنانی چەند ناوەڕۆكێک لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکانی AI ـی ئێمە، Microsoft زانیاری دەربارەی دروستکردنی هەڵدەگرێت و ئەم زانیاریە و ناوەڕۆكەکە لینک دەکات بە بڕوانامەی ناوەڕۆک. نابێت ناوەڕۆک دروست بکەیت بە مەبەستی لابردنی یان گۆڕینی بڕوانامەی ناوەڕۆک یان شێوازی دیکەی بنچینە، هێماکان یان سیگناڵەکان کەوا ئاماژەن کەوا بەرهەمێک لە ڕێگەی خزمەتگوزاریەکانی AI بەرهەم هاتووە یان خزمەتگوزاریەکانی AI بەکاردێنێت بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک بۆ مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی کەسانی دیکە دەربارەی ئەوەی ئایا بەرهەمەکە لە لایەن خزمەتگوزاریەکانی AI دروستکراوە.
- viii. بانگەشەکانی لایەنی-سێیەم. تەنها خۆت بەرپرسیاریت لە وەڵامدانەوە بۆ هەر بانگەشەیەکی لایەنی سێیەم پەیوەست بە بەکارهێنانت بۆ خزمەتگوزاریەکانی AI بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان (بەلەخۆگرتنی، گەرچی سنووردار نیە بۆ، پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە یان بانگەشەی دیکەی پەیوەست بە ئاوتپوتی ناوەڕۆک لەکاتی بەکارهێنانت بۆ خزمەتگوزاریەکانی AI).
- ix. سنوورداریەکانی بەکارهێنان. سەرەڕای پابەندبوون بە "کردارنامە" ـی سەرەوە، ڕازییت کە خزمەتگوزاریەکانی AI بەکار ناهێنیت، بەلەخۆگرتنی ئەوانەی کە بڕیار دەدەن، یان کردارەکان دەگرنەبەر، سەربەخۆ یان بە ئاستی جیاوازی دەستێوەردانی مرۆڤ:
- 1. بۆ بڕیاردان یان ئەنجامدانی کارێک بەبێ چاودێری گونجاوی مرۆڤی کە کاریگەری لەسەر پێگەی یاسایی هەر کەسێک، پێگەی دارایی، دەرفەتەکانی ژیان، دەرفەتی کارکردن، یان مافەکانی مرۆڤی هەیە یان زیانی جەستەیی یان دەروونی بۆ کەسێک یان کۆمەڵێک کەس هەبێت.
- 2. هەڵخەڵەتاندن یان چەواشەکردنی بە ئەنقەست (وەک ڕیکلامی ساختە)، یان بڵاوکردنەوەی تەکنیکی ورد (وەک بینایی، بیستن یان هەر ئاماژەیەکی تر لە دەرەوەی تێگەیشتنی کەسی ئاسایی) بە مەبەستی دەستکاریکردن یان بەهەڵە نیشاندانی ڕەفتاری کەسێک بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی زیانگەیاندن؛
- 3. سوود وەرگرتن لە هەر لاوازییەکی کەسێک بەهۆی تەمەنی دیاریکراو، کەمئەندامی یان باری کۆمەڵایەتی و ئابووری، بە مەبەست یان ئەنجامی شێواندنی جەستەیی هەڵسوکەوتی ئەو کەسە یان کەسێکی سەر بەو گروپە بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی زیانێکی گەورە بەو کەسە یان کەسێکی تر؛
- 4. بۆ تۆمارکردنی کۆمەڵایەتی یان پێشبینیکردنی پرۆفایل کە دەبێتە هۆی مامەڵەکردنی جیاکاری، نادادپەروەرانە، لایەنگری، نەخوازراو یان زیانبەخش لەگەڵ هەندێک کەس یان کۆمەڵێک کەس؛
- 5. بۆ هەڵسەنگاندنی مەترسی تاوانکاریی کەسە سروشتییەکان تەنها لەسەر بنەمای ناساندنی کەسایەتی یان هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندی کەسایەتی و تایبەتمەندییەکانی. ئەم قەدەغەکردنە بەسەر خزمەتگوزاریەکانی AI دا جێبەجێ ناکرێت کە بۆ پشتیوانی هەڵسەنگاندنی مرۆڤ بۆ تێوەگلانی کەسێک لە چالاکی تاوانکاری بەکاردەهێنرێت.
- 6. بە گوێرەی بایۆداتایان، بۆ پۆلێنکردن، دەرخستن یان ئاشکراکردنی ڕەگەز، بیروڕای سیاسی، ئەندامیەتی سەندیکا، بیروباوەڕی ئایینی یان فەلسەفی، ڕەگەز یان ئارەزووی سێکسی، بەدەرکردنی هەر پۆلێنکردن یان پاڵاوتنی کۆمەڵە داتای بایۆلۆجی بەدەستهاتووی یاسایی، وەک وێنە، لەسەر بنەمای داتای بایۆمەتری یان پۆلێنکردنی بایۆمەتری جێبەجێکردنی یاسا؛
- 7. بۆ دروستکردن یان فراوانکردنی داتابەیسەکانی ناسینەوەی دەموچاو لە ڕێگەی سڕینەوەی بێ ئامانجی وێنەی دەموچاو لە ئینتەرنێت یان ڤیدیۆی کامیرای چاودێری؛
- 8. بۆ هەر تەکنەلۆژیایەکی ناسینەوەی دەموچاو لە کامێرای مۆبایل کە لەلایەن هەر دەزگایەکی جێبەجێکردنی یاسا لە سەرانسەری جیهاندا بەکار دەهێنرێت بۆ هەوڵدان بۆ ناسینەوەی تاکەکان لە ژینگەیەکی کۆنتڕۆڵ نەکراودا، کە بریتییە لە (بەڵام سنووردار نییە بۆ) ئەفسەرانی پۆلیسی ئێشکگر کە کامێرای جەستە یان داشبۆرد بەکاردەهێنن و تەکنەلۆژیای ناسینەوەی دەموچاو بەکاردەهێنن بۆ هەوڵدان بۆ ناسینەوەی تاکەکان لە داتابەیسی گومانلێکراوان یان زیندانیانی پێشوون؛ یان
- 9. بۆ هەوڵدان بۆ دەرخستنی دۆخی سۆزداری خەڵک لە تایبەتمەندییە جەستەییەکان، فیزیۆلۆجیەکان، یان ڕەفتارییان (بۆ نمونە، دەربڕینی دەموچاو، جوڵەی دەموچاو، یان شێوازەکانی قسەکردن)، لەوانە دەرخستنی هەستەکانی وەک توڕەیی، قێز، دڵخۆشی، خەمباری، سەرسوڕمان، ترس، یان دەستەواژەی تر کە بەگشتی بۆ وەسفکردنی دۆخی سۆزداری کەس بەکاردەهێنرێت.
خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندیەکان
- s. خزمەتگوزاریەکانی پەیوەندیەکان. ئەو خزمەتگوزاریانەی پەیوەندیکردن لە نێوان تاکەکاندا چالاک دەکەن، بەلەخۆگرتنی، بەڵام سنوردار نیە بۆ Skype، Teams، Outlook و GroupMe، دەکەونە ژێر مەرجە تەواوکارەکانی بەکارهێنان https://aka.ms/useterms بەیەکەوە لەگەڵ ئەمک مەرجانە.
جۆراوجۆر
14. جۆراوجۆر. ئەم بەشە، و بەشەکانی 1، 9 (بۆ ئەو بڕانەی پێش و پاش ئەم مەرجانە هاتوونەتە کایەوە)، 10، 11، 12، 15، 17 و ئەوانەی بە گوێرەی مەرجەکانیان پاش ئەوەی ئەم مەرجانە کۆتاییان دێت کارپێکراون پاش هەموو هەڵوەشاندنەوە یان بەتاڵکردنەوەیەکی ئەم مەرجانە بەردەوام دەبن. تا ئەو رادەیەی بەگوێرەی یاسای کارپێکراو رێپێدراوە، رەنگە ئێمە لە هەرکاتێکدا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی تۆ ئەم مەرجانە سپاردە بکەین، پابەندیەکانمان بەگوێرەی ئەم مەرجانە گرێبەستی لاوەکی بکەین، یان مۆڵەتدانی لاوەکی مافەکانمان بدەین بەگوێرەی ئەم مەرجانە، تێکڕا بێت یان بەشەکی. تۆ بۆت نییە ئەم مەرجانە سپاردە بکەیت یان هەر مافێکی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان بگوازیتەوە. ئەمە هەموو رێکەوتننامەکەی نێوان تۆ و Microsoft بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن تۆوە پێک دێنیت. ئەمە جێگرەوەی هەر رێکەوتننامەیەکی پێشوەختە لەنێوان تۆ و Microsoft دا سەبارەت بە بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکان لەلایەن تۆوە. بەچوونە ژێر باری ئەم مەرجانە، تۆ پشت بە هیچ بڵاونامە، داکۆکی، زامنکردن، تێگەیشتن، بەڵێننامە، بەڵیندان یان دڵنیاکردنەوەیەک نابەستیت جگە لەوەی بە روونی لەم مەرجانەدا گوزارش کراوە. هەموو بەشەکانی ئەم مەرجانە کارپێکراون بەسەر زۆرترین ئاستی رێپێدراو بەپێی یاسای پەیوەندیدار. ئەگەر دادگا یان ناوبژیوانێک بڕیاربدات کە ناتوانین بەشێک لەم مەرجانەی وەک نووسراوە جێبەجێ بکەین، رەنگە ئەو مەرجانە بە دەستەواژەی هاوشێوە جێگۆڕکێ بکەین تا ئەو رادەی بەگوێرەی یاسای پەیوەندیدار قابیلی جێبەجێکردن دەبێت، بەڵام پاشماوەی ئەم مەرجانە ناگۆڕێن. ئەم مەرجانە بەشێوەیەکی رەها لە بەرژەوەندی تۆ و ئێمەیە. ئەم مەرجانە بۆ سوودی هیچ کەسێکی تر نییە، جگە لە جێگرەوە و راسپێردراوەکانی Microsoft. سەردێڕی ناونیشانەکان تەنها بۆ ئاماژەدانە و هیچ کاریگەرییەکی یاساییان نییە.
15. پێویستە داواکان لەماوەی یەک ساڵدا بەرز بکرێنەوە. پێویستە هەر داوایەکی پەیوەندیدار بەم مەرجانە یان خزمەتگوزاریەکەوە لە دادگا (یان ناوبژیوان ئەگەر بڕگەی 10.d کارپێکراو بێت) لەماوەی یەک ساڵ لە بەروارەوە دەتوانیت یەکەم داوا بەرز بکەیتەوە تۆمار بکرێت، مەگەر یاسای ناوخۆی تۆ کاتێکی درێژتر بخوازێت بۆ تۆمارکردنی داوا. ئەگەر لەو ماوەیەدا تۆمار نەکرا، ئەوا بۆ هەمیشەیی قەدەغە دەکرێت.
16. یاساکانی هەناردەکردن. پێویستە پابەندی دەرببڕیت بە هەموو یاسا و رێساکانی هەناردەکردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کە بەسەر نەرمامراز و/یان خزمەتگوزاریەکاندا کارپێکراون، کە سنوردارکردن بۆ هەندێک شوێنی جێمەبەست، بەکارهێنەرانی کۆتا، و بەکارهاتنی کۆتا دەگرێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی سنورداریە جوگرافی و هەناردەییەکان، سەردانی https://www.microsoft.com/exporting بکە.
17. پاراستنی مافەکان و کاردانەوە. بەدەر لەوەی بە دەربڕین بەگوێرەی ئەم مەرجانە هاتووە، Microsoft مۆڵەت یان هەر مافێکی تری هەر جۆرێکت پێنابەخشێت لەژێر هیچ داهێناننامە، شارەزایی، مافەکانی لەبەرگرتنەوە، نهێنی بازرگانی، نیشانەی بازرگانی یان هەر خاوەندارێتی هزری تردا کە خاوەندارێتی دەگەڕێتەوە بۆ Microsoft یان هەر قەوارەیەکی تری پەیوەندیدار یان لەلایەن ئەوانەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، لەوانە و سنوردار نییە بە هەر ناوێک، بەرگێکی بازرگانی، لۆگۆیەک یان هاوتاکانی. ئەگەر تۆ هەر بیرۆکە، دەرخستە، پێشنیار یان کاردانەوەیەک بدەیت بە Microsoft، لەوانە و بەبێ سنورداری بیرۆکەکانی بەرهەمە نوێکان، تەکنۆلۆژیاکان، هاندەرەکان، ناوەکانی بەرهەم، کاردانەوەی بەرهەم و چاکسازیەکانی بەرهەم ("کاردانەوە")، تۆ مافی ئەوە دەبەخشیت بە Microsoft کە هەڵسێت بە ئەنجامدانی کاری هەڵێنجان، بەکارهێنان، هاوبەشکردن و بە بازرگانیکردنی کاردانەوەکەت بە هەر ڕێگەیەک و بۆ هەر مەبەستێک بەبێ پێدانی کرێ، مافی خاوەندارێتی یان هەر پابەندیەکی تر بەرانبەر بە تۆ. تۆ کاردانەوەیەک نادەیت کە بەرکەوتەی پێدانی مۆڵەت بێت بەجۆرێک پێویست بەوە بکات Microsoft نەرمامڕاز، تەکنۆلۆژیاکان یان بەڵگەنامەکانی بۆ هەر لایەنێکی سێهەم مۆڵەت پێ بدات بەوهۆیەی کە Microsoft کاردانەوەکەی تۆی لەواندا لەخۆگرتووە.
ئاگادارنامەکان
ئاگادارنامە و رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی داوا لەدژی پێشێلکاری خاوەندارێتی هزریی. Microsoft رێز لە مافەکانی خاوەندارێتی هزریی لایەنانی سێهەم دەگرێت. ئەگەر دەتەوێت ئاگاداری پێشێلکاری مولکیەی فکریی بنێریت، بەلەخۆگرتنی بانگەشەی پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە، تکایە ڕێکارەکانی ئێمە بەکاربێنە بۆ پێشکەشکردنی ئاگاداری پێشێلکردن (https://www.microsoft.com/en‑us/legal/intellectualproperty/infringement) کەوا ئەم ڕێکارانە بەشێکن لەم مەرجانە. تەنها ئەو پرسانەی پەیوەندیدارن بەم ڕێکارەوە وەڵامیان پێدەگات.
Microsoft هەندێک پرۆسە بەکاردێنێت لە ناونیشانی 17، یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕگەی 512، و کەی جێبەجێکراو بێت، بەشی III لە ڕێنماییی (یەکێتی ئەوروپا) 2022/2065، بۆ وەڵامدانەوەی ئاگاداری پێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوە. لە بارودۆخی گونجاو، ڕەنگە Microsoft ئەژمێری بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاریەکانی Microsoft ناچالاک بکات یان کۆتایی پێبهێنێت کەوا پێشێلکاری دووبارە بوەوەن. سەرەڕای ئەوەش، لە بارودۆخی گونجاو، Microsoft دەتوانێت کارکردن لە سەر ئاگاداریەکانی هەڵپەسەرێت لە لایەن تاکەکان یان قەوارەکان کەوا چەندجارێک ئاگاداری بێبنچینە پێشکەش دەکەن. ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری ڕێکاری جێبەجێکراو بۆ خزمەتگوزاریەکی دیاریکراو، بەلەخۆگرتنی پێبژاردنی پێشبینیکراو بۆ بڕیارە دراوەکان لە لایەن Microsoft وەک بەشێک لەم ڕێکارانە، لە ئاگاداری پێشێلکردن (https://www.microsoft.com/legal/intellectualproperty/infringement) بەردەستە.
ئاگادارنامە و رێکارەکان سەبارەت بە نیگەرانیەکانی خاوەندارێتی هزریی لە رێکلامکردندا. تکایە سەیری ڕێنماییەکانی مولکیەی هزریی (https://go.microsoft.com/fwlink/?LinkId=243207) ئێمە بکە سەبارەت بە نیگەرانیەکانی مولکیەی هزریی دەربارەی تۆڕی ڕیکڵام.
ئاگادارنامەکانی مافی لەبەرگرتنەوە و هێمای بازرگانی. مافی لەبەرگرتنەوەی ڕاژەکان دەگەڕێتەوە بۆ © Microsoft Corporation و/یان دابینکەرانی، One Microsoft Way, Redmond, WA 98052, U.S.A. هەموو مافەکان پارێزراون. مەرجەکان نیشانەی بازرگانی و ڕێنماییەکانی Microsoft (https://www.microsoft.com/en‑us/legal/intellectualproperty/trademarks) پێک دێنن (هەروەک جاروبار هەموار دەکرێتەوە). ڕەنگە Microsoft و ناوەکان، لۆگۆکان، و وێنۆکەکانی هەموو بەرهەم، نەرمە ئامڕاز، و ڕاژەکانی Microsoft یان ئەوەتا نیشانەی بارزگانی تۆمارنەکراو یان تۆمارکراوی گرووپی کۆمپانیاکانی Microsoft بن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و/یان دەسەڵاتی داوەری تر. لای خوارەوە بریتیە لە لیستێکی ناسنورداری نیشانە بازرگانییە تۆمارکراوەکانی Microsoft لە https://cdn‑dynmedia‑1.microsoft.com/is/content/microsoftcorp/microsoft/mscle/documents/presentations/TrademarksListFY25Q3.pdf. رەنگە ناوەکانی کۆمپانیا راستەقینەکان و بەرهەمەکان هێمای بازرگانی خاوەنەکانیان بن. هەر مافێک بە دەربڕین لەم مەرجانەدا نەدرابێت پارێزراون. هەندێک نەرمامڕازی دیاریکراو کە لەسەر چەند راژەکارێکی وێبسایتی Microsoft بەکاردەهێنرێن بەشێوەیەکی بەشەکی لەسەر بنەمای کاری گرووپی سەربەخۆی JPEG دەستەبەر دەکرێن. مافی لەبەرگرتنەوە پارێزراوە بۆ © 1991-1996 Thomas G. Lane. هەموو مافەکان پارێزراون. نەرمە ئامڕازی "gnuplot" کە لە هەندێک ڕاژەکاری وێبسایتی Microsoft بەکاردەهێنرێت مافی لەبەرگرتنەوەی پارێزراوە © 1986‑1993 Thomas Williams, Colin Kelley. هەموو مافەکان پارێزراون.
ئاگادارنامەی پزیشکی. Microsoft راوێژی پزیشکی یان هیچ راوێژێکی تری سەرپەرشتی تەندروستی، دیاریکردنی نەخۆش یان چارەسەر دەستەبەر ناکات. گشت کاتێک بەدوای ئامۆژگاری پزیشکەکەت یان چاودێری تەندروستی پسپۆرت بە لە گەڵ هەر پرسیارێک کە هەتە سەبارەت بە دۆخی تەندروستی، پرۆگرامی ریجیم کردن، لەشڕێکی، یان پرۆگرامی لەش ساغی. هەرگیز راوێژی پزیشکی پسپۆرانە پشتگوێ نەخەیت یان دوانەکەویت لە هەوڵدان بۆی لەبری ئەو زانیاریەی لەسەر یان لەرێگەی ڕاژەکانەوە دەستگەیشتنت بۆ هەبووە.
نرخەکانی پشک و داتای ژێدەر (لەوانە بەهاکانی ژێدەر). زانیاری دارایی دەستەبەرکراو لەڕێگەی ڕاژەکانەوە تەنها بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی، نابازرگانی تۆیە. تۆ بۆت نییە هیچکام لە داتای دارایی یان نیشانەکانی هەر مۆڵەتپێدەرێکی لایەنی سێهەم بەکاربێنیت سەبارەت بە دەرکردن، دروستکردن، سپۆنسەرکردن، بازرگانیکردن، بازاڕگەری، یان هاندانی هەر کەرەستەیەکی دارایی یان بەرهەمێکی وەبەرهێنان (بۆ نمونە، ژێدەرەکان، وەرگیراوەکان، بەرهەمە پێکهاتەکان، پارەکانی وەبەرهێنان، پارەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بازرگانی-پێوەکراو، پۆرتفۆلیۆی وەبەرهێنان، هتد، کە نرخ، داهات و/یان ئەدای ئامڕاز یان بەرهەمی وەبەرهێنانى لەسەر بنیاتنراوە، پەیوەندیدارە پێوە، یان بە مەبەستی رچەگری هەرکام لە ژێدەر یان نوێنەرەکانە بۆ ژێدەرێکی دارایی) بەبێ هەبوونی رێکەوتننامەیەکی نووسراو لەگەڵ مۆڵەتپێدەری لایەنی سێهەمدا.
ئاگادارنامەی دارایی. Microsoft بریتی نییە لە دەڵاڵ/بریکار یان راوێژکارێکی وەبەرهێنانی تۆمارکراو لەژێر یاسای قەواڵەی دارایی فیدراڵی ویلایەتە یەکگرتووەکان یان یاساکانی قەواڵەی دارایی دەسەڵاتەکانی تری یاسادانان و ئامۆژگاری تاکەکەسەکان ناکات لەبارەی وەبەرهێنان لە، کڕین، یان فرۆشتنی قەواڵە داراییەکان یان بەرهەم یان خزمەتگوزاریە داراییەکانی تر. هیچ شتێک لەم خزمەتگوزاریانەدا بریتی نییە لە ئۆفەرێک یان بانگەشەیەک بۆ کڕین یان فرۆشتنی هیچ قەواڵەیەکی دارایی. نە Microsoft و نە مۆڵەتپێدراوانی نرخەکانی پشک یان داتای ژێدەر هیچ بەرهەم یان خزمەتگوزاریەکی دارایی لەخۆناگرن یان پێشنیار ناکەن. هیچکام لەم ڕاژانە بە نیازی ڕاوێژی پسپۆرانە نایەت، لەوانە بێ سنورداری ڕاوێژی وەبەرهێنان یان باج.
ئاگادارنامە سەبارەت بەو H.264/AVC و ستانداردەکانی ڤیدیۆی VC-1. ڕەنگە نەرمامرازەکە تەکنەلۆژیای کۆدێکی H.264/AVC و/یان VC-1 بگرێتەوە کەوا لە لایەن MPEG LA, L.L.C مۆڵەتی پێدراوە. ئەم تەکنۆلۆژیایە بریتیە لە فۆرماتێکی پەستانی داتای زانیاری ڤیدیۆ. MPEG LA, L.L.C. پێویستی بەم ئاگادارنامەیە:
ئەم بەرھەمە مۆڵەتدراوە بەگوێرەی مۆڵەتەکانی پۆرتفیلۆی داهێنان-نامەی H.264/AVC و VC-1 بۆ بەکارهێنانی کەسی و نابازرگانی بۆ (A) ڕەمزاندنی ڤیدیۆ بەگوێرەی ستاندەرەکان ("ستاندەرەکانی ڤیدیۆ") و/یان (B) لابردنی ڕەمزی ڤیدیۆی H.264/AVC, MPEG-4 VISUAL, و VC-1 کەوا لە ڕێگەی بەکاربەری بەشدار ڕەمزێنراوە لە چالاکی کەسی و نابازرگانی و/یان لە دابینکەری ڤیدیۆی مۆڵەتدراو وەرگیراوە بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڤیدیۆیە پێشکەش بکات. هیچ مۆڵەتێک بۆ هەر بەکارهێنانێکی تر نابەخشرێت یان ناگرێتەوە. دەشێت زانیاری زیاتر لە MPEG LA, L.L.C. بەدەست بهێنرێت. بڕوانە وێبسایتی (https://www.mpegla.com) MPEG LA.
تەنها بۆ مەبەستەکانی روونکردنەوە، ئەم ئاگادارنامەیە بەکارهێنانی نەرمامڕازی دابینکراو بە گوێرەی ئەم مەرجانە سنوردار یان قەدەغە ناکات بۆ بەکارهێنانە ئاساییەکانی بزنس کە کەسیین بەو بزنسە و (i) دووبارە دابەشکردنی نەرمامڕازەکە بۆ لایەنانی سێهەم، یان (ii) دروستکردنی تەکنۆلۆژیەکانی مەوادی تەبا لەگەڵ ستانداردەکانی ڤیدیۆ بۆ دابەشکردن بۆ لایەنانی سێهەم لەخۆ ناگرن.
ئاگادارنامە سەبارەت بە ستانداردی ڤیدیۆی H.265/HEVC. ڕەنگە ئەم نەرمە ئامڕازە تەکنۆلۆجیای کۆدکردنی H.265/HEVC لە خۆگرتبێت. دەستگەیشتنی پەرەسەندووی LLC پێویستی بەم ئاگادارنامەیە هەیە:
ئەگەر هەبێت، تەکنەلۆژیای H.265/HEVC ـی ناو ئەم نەرمامرازە ڕووماڵکراوە بە داواکاریەک یان زیاتری داهێنان-نامەی HEVC ـی دیاریکراو لە: PATENTLIST.ACCESSADVANCE.COM. بەگوێرەی ئەوەی چۆن نەرمامرازەکەت دەست کەوتووە، ڕەنگە ئەم بەرهەمە مۆڵەتدار بیت بەگوێرەی پۆرتفیلۆی داهێنان-نامەی پێشکەوتووی HEVC.
ئەگەر ئەم نەرمامرازە لە سەر ئامێرێکی Microsoft دامەزرێنراوە، زانیاری زیاتری مۆڵەتدان دەکرێت بدۆزرێتەوە لە:: aka.ms/HEVCVirtualPatentMarking.
مەرجەکانی مۆڵەتی کاربەرنامەی ستاندارد
مەرجەکانی مۆڵەتی کاربەرنامەی ستاندارد
فرۆشگای MICROSOFT، فرۆشگای MICROSOFT لەسەر WINDOWS و فرۆشگای MICROSOFT لەسەر XBOX
ئەم مەرجانەی مۆڵەت بریتین لە رێکەوتننامەیەک لەنێوان تۆ و بڵاوکەری کاربەرنامەیەکدا. تکایە بیان خوێنەرەوە. ئەمانە بەسەر ئەو کاربەرنامەی نەرمەئامڕازانەدا کارپێکراون کە لە Microsoft Store، فرۆشگای Microsoft لەسەر Windows یان فرۆشگای Microsoft لەسەر XBOX دایان دەگریت (هەریەک لەوانە لەم مەرجانەی مۆڵەتدا وەک "فرۆشگا") ناوبراون، لەوانە هەر نوێکردنەوە یان تەواوکاریەکی کاربەرنامەکە، مەگەر کاربەرنامەکە بە مەرجی جیاوازەوە هاتبێت، لەو کارەدا ئەو مەرجانە کارپێکراو دەبن.
بە داگرتن یان بەکارهێنانی کاربەرنامەکە، یان هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی هەرکام لەمانە، تۆ رازی دەبیت بەم مەرجانە. ئەگەر تۆ رازی نییت پێیان، تۆ مافی ئەوەت نابێت بۆیان و پێویستە کاربەرنامەکە دانەگریت یان بەکارنەهێنیت.
بڵاوکەرەوەی کاربەرنامە بە مانای ئەو قەوارەیە دێت کە مۆڵەتی کاربەرنامەکەی پێداویت، هەروەک لە فرۆشگاکەدا دیاری کراوە.
ئەگەر پابەند بیت بە مەرجەکانی مۆڵەتەوە، ئەم مافانەی خوارەوەت هەیە.
- 1. مافەکانی دامەزراندن و بەکارهێنان؛ بەسەرچوون. تۆ بۆت هەیە کاربەرنامەکە لەسەر ئامێرەکانی Windows یان کۆنسۆڵەکانی XBOX بەکاربێنیت هەروەک شرۆڤەکراون لە ڕێساکانی بەکارهێنانی Microsoft (https://go.microsoft.com/fwlink/p/?LinkId=723143). Microsoft بە مافی خۆی دەزانێت هەر کاتێک بیەوێت رێساکانی بەکارهێنانی (https://go.microsoft.com/fwlink/p/?LinkId=723143)Microsoft هەموار بکاتەوە.
- 2. ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئینتەرنێت.
- a. رەزامەندی لەسەر ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئینتەرنێت یان بێتەل. ئەگەر کاربەرنامەیەک لە رێگەی ئینتەرنێتەوە بە سیستمەکانی کۆمپیوتەرەکەتەوە گرێ بدات، کە رەنگە تۆڕێکی بێتەل لەخۆ بگرێت، بەکارهێنانی کارپێکردنەکانی کاربەرنامەکە بەگوێرەی رەزامەندی تۆ کاردەکات لەسەر گواستنەوەی زانیاری ئامێری ستاندارد (لەوانە و سنوردار نییە بە زانیاری تەکنیکی دەربارەی ئامێرەکەت، نەرمامڕازی سیستم و کاربەرنامە، و یەکە پاشکۆکان) بۆ ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئینتەرنێت یان بێتەل. ئەگەر ئەو مەرجانەی تر وابەستە بە بەکارهێنانی راژەکان لەلایەن تۆوە بە دەستگەیشتن بە بەکارهێنانی کاربەرنامەکە پێشکەش کرا، ئەو مەرجانەش کارپێکراو دەبن.
- b. خراپ بەکارهێنانی ڕاژەکان لەسەر بنەمای ئینتەرنێت. تۆ بۆت نییە هیچ ڕاژەیەک لەسەر بنەمای ئینتەرنێت بە هیچ شێوەیەک بەکاربهێنیت کە دەکرێت ئازار بە هەر کەسێکی تر بگەیەنێت یان بەکارهێنانی ئەو یان تۆڕە بێتەلەکە لەلایەن کەسێکی ترەوە لاواز بکات. تۆ بۆت نییە ڕاژەکە بەکاربێنیت بۆ هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەستگەیشتنی رێپێنەدراو بە هەر ڕاژە، داتا، ئەژمێر، یان تۆڕ بە هەر هۆکارێک بێت.
- 3. مەودای مۆڵەت. کاربەرنامە مۆڵەت دەدرێت، نافرۆشرێت. ئەم رێکەوتننامەیە تەنها هەندێک مافت پێ دەبەخشێت بۆ بەکارهێنانی کاربەرنامەکە. ئەگەر Microsoft توانای بەکارهێنانی کاربەرنامەکان لەسەر ئامێرەکانت ناچالاک بکات بەگوێرەی رێکەوتننامەی تۆ لەگەڵ Microsoft، هەموو مافەکانی مۆڵەتی پەیوەستکراو کۆتایی پێدێت. بڵاوکەری کاربەرنامەکە هەموو مافەکانی تری هەیە. مەگەر یاسای کارپێکراو مافی زیاترت پێ ببەخشێت سەرەڕای ئەم سنوردارکردنە، تۆ بۆت هەیە کاربەرنامەکە تەنها بەو شێوەی لەم رێکەوتننامەیەدا بە دەربڕین رێپێدراوە بەکاربێنیت. پێویستە بە ئەنجامدانی ئەمە تەبا بیت لەگەڵ هەر سنوردارکردنێکی تەکنیکی لە کاربەرنامەکەدا کە تەنها رێگە بە تۆ دەدات بە چەند شێوەیەک بەکاری بێنیت. تۆ بۆت نییە:
- a. هەوڵی زاڵبوون بدەیت بەسەر هەر سنورداریەکی تەکنیکی لە کاربەرنامەکەدا.
- b. ئەندازیاریی پێچەوانە، لێکردنەوە، یان هەڵوەشاندنەوەی کاربەرنامەکە، بەدەر و تەنها بەو رادەیەی کە یاسای کارپێکراو، سەرباری ئەم سنوردارییە بە دەربڕین رێگەی پێدەدات.
- c. دروستکردنی کۆپی زیاتری کاربەرنامەکە لەوەی لەم رێکەوتننامەیەدا هاتووە یان بەپێی یاسای کارپێکراو رێپێدراوە، سەرەڕای ئەم سنوردارکردنە.
- d. بڵاوکردنەوە یان بە جۆرێکی تر دەستەبەرکردنی کاربەرنامەکە بۆ کەسانی تر بۆ کۆپیکردن.
- e. بە کرێگرتن، بەکرێدان، یان پێدانی کاربەرنامەکە.
- f. گواستنەوەی کاربەرنامەکە یان ئەم ڕێکەوتننامەیە بۆ هەر لایەنێکی تر.
- 4. بەڵگەنامەکاری ئەگەر بەڵگەنامە لەگەڵ ئەو کاربەرنامەیەدا دەستەبەر بکرێت، بۆت هەیە بەڵگەنامەکە بۆ مەبەستەکانی سەرچاوەی کەسیی کۆپی بکەیت و بەکاربێنیت.
- 5. تەکنۆلۆژیا و سنورداریەکانی هەناردەکردن. رەنگە کاربەرنامەکە بەرکەوتەی یاسا و رێنماییەکانی کۆنترۆڵکردن یان هەناردەکردنی تەکنۆلۆژیای ویلایەتە یەکگرتووەکان یان نێودەوڵەتی بێت. پێویستە پابەندی دەرببڕیت بە هەموو یاسا و رێساکانی هەناردەکردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کە بەسەر تەکنۆلۆژیای بەکارهێنراو یان پشتیوانیکراو بەم کاربەرنامەیە کارپێکراون. ئەم یاسایانە سنوردارکردن لەسەر شوێنەکانی جێمەبەست، بەکارهێنەرانی کۆتا و بەکارهێنانی کۆتا دەگرێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمە براندەکانی Microsoft، بڕۆ بۆ وێبسایتی هەناردەکردنی Microsoft (https://go.microsoft.com/fwlink/?linkid=868967).
- 6. ڕاژەکانی پشتیوانی. پەیوەندی بکە بە بڵاوکەری کاربەرنامەکە بۆ زانینی داخۆ چ راژەیەکی پشتیوانی بەردەستە. Microsoft، دروستکەری رەقەواڵەی تۆ و هەڵگری بێتەلی تۆ (مەگەر یەکێک لەوان بڵاوکەری کاربەرنامەکە بن) بەرپرسیار نابن لە دەستەبەرکردنی ڕاژەکانی پشتیوانی بۆ کاربەرنامەکە.
- 7. سەرتاپای رێکەوتننامە. ئەم رێکەوتننامەیە، هەر سیاسەتێکی تایبەتمەندیی کارپێکراو، هەر مەرجێکی زێدە کە یاوەری کاربەرنامەکەیە، و مەرجەکانی تەواوکەر و نوێکردنەوەکان سەرتاپای رێکەوتننامەی مۆڵەتی نێوان تۆ و بڵاوکەری کاربەرنامەکە بۆ ئەو کاربەرنامەیە پێک دێنن.
- 8. یاسای کارپێکراو.
- a. ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا. ئەگەر تۆ کاربەرنامەکەت لە وێلایەتە یەکگرتووەکان یان کەنەدا بەدەستهێناوە، یاساکانی ئەو ویلایەت یان پارێزگایەی لێی دەژیت (یان ئەگەر بزنسێکە، ئەو شوێنەی بزنسی بنەڕەتی تۆی لێیە) لێکدانەوەی ئەم رێکەوتننامەیە بەڕێوە دەبات و کارپێکراوە بەسەر داواکانی پێشیلکاری ئەودا، و هەمو داواکانی تر (لەوانە پاراستنی بەکاربەر، رکابەری ناڕەوا، و داواکانی قەرەبوو) بەبێ گوێدانە ناکۆکی بنەماکانی یاساکان.
- b. دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا. ئەگەر کاربەرنامەکەت لە هەر وڵاتێکی تر بەدەستهێناوە، یاساکانی ئەو وڵاتە کارپێکراون.
- 9. کاریگەریی یاسایی ئەم رێکەوتننامەیە شرۆڤەی هەندێک مافی یاسایی دیاریکراو دەکات. رەنگە مافی ترت هەبێت بەگوێرەی یاساکانی ئەو ویلایەت یان وڵاتەی لێی دەژیت. ئەم رێکەوتننامەیە مافەکانت لەژێر یاساکانی ویلایەت یان وڵاتەکەتدا ناگۆڕێت ئەگەر یاساکانی ویلایەت یان وڵاتەکەت رێگە بە کاری لەو جۆرە نەدەن.
- 10. دەستبەرداری زامنکردن. بەگوێرەی یاسای کارپێکراو، کاربەرنامەکە "وەک-خۆی"، "بەهەموو هەڵەیەکەوە" و "هەروەک بەردەستە" مۆڵەت دەدرێت. تۆ هەموو مەترسیەکانی بەکارهێنانی لەئەستۆ دەگریت. بڵاوکەری کاربەرنامەکە، لەبری خۆی، Microsoft (ئەگەر Microsoft بڵاوکەری کاربەرنامەکە نەبێت)، هەڵگری بێتەل بەسەر ئەو تۆڕەدا کە کاربەرنامەکە دەستەبەر دەکات، و هەریەک لە هەواداران، فرۆشیاران، بریکاران، و دابینکەرانی پەیوەندیداری ئێمە ("لایەنانی داپۆشراو")، هیچ زامنکردنێکی دەربڕراو، گارانتی، یان مەرجێک سەبارەت بە کاربەرنامەکە نادەن. تێکڕای مەترسی سەبارەت بە کواڵیتی، سەلامەتی، ئاسوودەیی، و ئەدای کاربەرنامەکە لە ئەستۆی تۆ دەبێت. ئەگەر دەرکەوت کاربەرنامەکە خەوشدارە، سەرتاپای تێچوونەکان و هەموو ڕاژەکان و چاکردنەوە پێویستەکان لە ئەستۆی خۆتە. رەنگە مافی زێدەی بەکاربەرت هەبێت بەگوێرەی یاساکانی ناوخۆت کە ئەم رێکەوتننامەیە ناتوانێت بیگۆڕێت. هەتا ئەو رادەیەی بەگوێرەی یاساکانی ناوخۆت رێپێدراوە، لایەنانی داپۆشراو بەدەر دەبن لە هەر زامنکردن یان مەرجێکی ناواخن، لەوانە ئەوانەی پەیوەندیدارن بە کارایی نمایشکردنی لە بازاڕدا، گونجانی بۆ مەبەستێکی دیاریکراو، سەلامەتی، ئاسوودەیی و ناپێشێلکاری.
- 11. سنورداری لەسەر و بەدەرکردن لە چارەسەری و زیان لێکەوتنەکان. هەتا ئەو رادەی بەگوێرەی یاسا قەدەغە نییە، ئەگەر هەر بنەمایەکت هەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیان لێکەوتن، دەتوانیت داوای قەرەبوو لە بڵاوکەری کاربەرنامەکە بکەیت تەنها بۆ زیان لێکەوتنی راستەوخۆ هەتا ئەو بڕەی کە بە کاربەرنامەکەت داوە یان بڕی $1.00 دۆلاری ئەمریکی، کامەیان زۆرترە. بەگوێرەی یاسای کارپێکراو، تۆ ناتوانیت، و دەستبەرداری هەر مافێک، یان هەوڵدانێک دەبیت بۆ داوای قەرەبووی هەر زیانلێکەوتنێک لە بڵاوکەری کاربەرنامەکە، لەوانە دەرەنجامیی، قازانجی لەدەستچوو، زیانلێکەوتنی تایبەت، ناڕاستەوخۆ یان ڕووداو. ئەگەر یاسا ناوخۆییەکانت زەمانەت، گارانتی یان مەرجێک بسەپێنن هەرچەندە ئەم مەرجانە بەگوێرەی یاسای کارپێکراو نەبن، ماوەی خایاندنی سنوردارە بە 90-ڕۆژ لەو کاتەوە کە ئەم کاربەرنامەیەت داگرتووە.
ئەم سنورداریە کارپێکراوە بەسەر:
- هەر شتێکی پەیوەندیدار بەو کاربەرنامە یان ڕاژانەوە کە لەرێگەی کاربەرنامەکەوە بەردەست دەبن؛ و
- داواکانی پێشێلکاری گرێبەست، زامنکردن، گارانتی، یان مەرج؛ پابەندی تەواو، کەمتەرخەمی، یان قەرەبووی تر؛ پێشێلکاری یاسا یان رێسایەک؛ دەوڵەمەندبوونی ناڕەوا؛ یان بەگوێرەی هەر تیۆرێكی تر؛ هەموو هەتا ئەو رادەی بەپێی یاسای کارپێکراو رێپێدراوە.
هەروەها کارپێکراو دەبێت تەنانەت ئەگەر:
- ئەم چارەسەریە قەرەبووی تەواوی هەر لەدەستدانێکی تۆ نەکاتەوە؛ یان
- بڵاوکەری کاربەرنامەکە دەیزانی یان دەبووا بیزانیایە دەربارەی ئەگەری روودانی زیان لێکەوتنەکان.
خزمەتگوزاریە داپۆشراوەکان
ئەم بەرهەم، کاربەرنامە و ڕاژانەی لای خوارەوە لەلایەن رێکەوتننامەی راژەی Microsoft داپۆشراوە، بەڵام رەنگە لە بازاڕی تۆدا دەستەبەر نەبێت.
- Account.microsoft.com
- Bing Image and News (iOS)
- Bing Search APIs/SDKs
- Bing Translator
- Bing Webmaster
- Bing.com
- Bingplaces.com
- Clipchamp
- Cortana skills by Microsoft
- Cortana
- Default Homepage and New Tab Page on Microsoft Edge
- Dev Center App
- Dictate
- education.minecraft.net
- Face Swap
- Feedback Intake Tool for Azure Maps (aka “Azure Maps Feedback”)
- Forms.microsoft.com
- forzamotorsport.net
- Groove Music Pass
- Groove
- GroupMe
- Image Creator from Microsoft Designer
- LineBack
- Link to Windows
- Microsoft 365 Business Standard, Microsoft 365 Business Basic, Microsoft 365 Apps, Microsoft 365 app, Microsoft 365 Copilot, Microsoft 365 Copilot app, and Microsoft 365 Copilot Chat*
- *Until a commercial domain is established for use of these services, at which time separate Microsoft commercial terms will govern instead.
- Microsoft 365 Consumer
- Microsoft 365 Family
- Microsoft 365 Personal
- Microsoft 365 بۆ وێب
- Microsoft Academic
- Microsoft Add-Ins for Skype
- Microsoft Bots
- Microsoft Copilot
- Microsoft Defender بۆ تاکە کەسەکان
- Microsoft Educator Community
- Microsoft Launcher
- Microsoft Loop
- Microsoft Pay
- Microsoft Pix
- Microsoft Reading Coach
- Microsoft Research Interactive Science
- Microsoft Research Open Data
- Microsoft Rewards
- Microsoft Soundscape
- Microsoft Sway
- Microsoft Teams
- Microsoft Translator
- Minecraft Realms Plus and Minecraft Realms
- Mixer
- MSN (پێشتر ناسراو بە Microsoft Start)
- MSN Dial Up
- MSN Explorer
- MSN Premium
- MSN.com
- OneDrive.com
- OneDrive
- OneNote.com
- Outlook.com
- Paint 3D
- Phone Link
- Presentation Translator
- rise4fun
- Seeing AI
- Send
- Skype in the Classroom
- Skype.com
- Skype
- Snip Insights
- Spreadsheet Keyboard
- Sway.com
- to-do.microsoft.com
- Translator for Microsoft Edge
- Translator Live
- Universal Human Relevance System (UHRS)
- UrWeather
- ux.microsoft.com
- Video Breakdown
- Visio Online
- Web Translator
- whiteboard.office.com
- Windows Live Mail
- Windows Live Writer
- XBOX Game Pass
- XBOX Live Gold
- XBOX Live
- XBOX Store
- ئەزموونە پەیوەندیدارە ئیختیارییەکانی Microsoft 365
- ئەو ئەپ و خزمەتگوزارییانەی کە لەگەڵ Microsoft 365 بۆ خێزان دا هاتووە
- ئەو ئەپ و خزمەتگوزارییانەی کە لەگەڵ Microsoft 365 کەسیی دا هاتووە
- ئەو ئەپ و خزمەتگوزارییانەی کە لەگەڵ Microsoft 365ی بەیسیکدا هاتووە
- ئەو ئەپ و خزمەتگوزارییانەی کە لەگەڵ بەشداریکردنی بەکارهێنەرانی Microsoft 365دا هاتووە
- ئەپ و ماڵپەڕەکانی XBOX
- ئەژمێری Microsoft
- بیرکاری Microsoft
- بەرنامەی ڕێکخەری کورتەنامە
- بەڕێوەبەری Skype
- تەندروستی Microsoft
- تەندروستی و لەشجوانی MSN
- جیهانی پارەی MSN
- خواردن و خواردنەوەی MSN
- خێزانی Microsoft
- داشکاندنەکانی Bing
- شاشەی قوفڵی دواتر
- فرۆشگا
- فرۆشگای Office
- فرۆشگای Windows
- فیلم و نمایشی تەلەفزیۆنی Microsoft
- فیلمسازی Windows
- فەرهەنگی Bing
- لاپەڕەکانی Bing
- مووزیکی XBOX
- نەخشەکانی Bing
- هەواڵی MSN
- وەرزشی MSN
- وەشانی خۆڕایی Microsoft 365
- پاڵپشتی Microsoft (بەکاربەر)
- پشتیوانی و هاریکاری چاکردنەوەی Microsoft بۆ Office 365
- ڤیدیۆی XBOX
- کاربەرنامەکانی Bing
- کاربەرنامەی تەندروستی ئامێر
- کاربەرنامەی نەخشەکان
- کاربەرنامەی گەڕانی Bing
- کۆکراوەکان
- کۆکراوەکانی Microsoft
- کەش و هەوای MSN
- گالێری فۆتۆی Windows
- گەشت و گوزاری MSN
- گەڕانی Microsoft لە Bing
- گەڕانی هۆشمەند
- یاریەکان، کاربەرنامەکان و وێبسایتەکانی XBOX Game Studios
- یاریەکان، کاربەرنامەکان، و وێبسایتەکانی Windows ی بڵاوکراوە لەلایەن Microsoft
- یاریەکانی Minecraft
- وێنەی زەمینەی Microsoft