پوختەی گۆڕانکارییەکان لە ڕێکەوتننامەی ڕاژەی Microsoft – 30 ئەیلولی 2026
ئێمە لە حاڵی نوێکردنەوەی ڕێککەوتننامەی خزمەتگوزارییەکانی Microsoftین کە بەسەر بەکارهێنانی ئێوە لە بەرهەم و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکانی بەکارهێنەری Microsoftدا جێبەجێ دەبێت. ئەم لاپەڕەیە پوختەیەکی بەرچاوترین گۆڕانکاریەکانی ڕێکەوتننامەى ڕاژەى Microsoft دەخاتە ڕوو.
بۆ بینیننی گشت گۆڕانکاریەکان، تکایە لێرە تەواوی ڕێکەوتننامەى ڕاژەى Microsoft بخوێنەوە.
- ئێمە لە سەردێڕدا ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەمان بۆ 30 تەممووزی 2026 و ڕێکەوتی جێبەجێکردنمان بۆ 30 ئەیلولی 2026 نوێ کردەوە.
- لە پەرەگرافی پێشەکیدا، ئێمە دەستەواژەگەلێکمان بۆ گرتنەوەی بەرهەمەکانی بەکارهێنەر، ماڵپەڕەکان و خزمەتگوزارییگەلێک کە بۆ ڕێککەوتننامەی خزمەتگوزارییەکانی Microsoft لەژێر ناونیشانی "خزمەتگوزارییەکان" بەند بە مەرجەکان ئاماژە پێ دەکەن، زیاد کرد.
- لە بەشی "بەردەستبوونی خزمەتگوزارییەکان"، ئێمە دەستەواژەگەلێکمان بە تایبەتی پەیوەندیدار بە یاساکان و ڕێساکانی بەکارهێنەری بەڕازیل زیاد کردووە.
- لە بەشی "لایەنی گرێبەستکار، بژاردەی یاسا، و شوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکی"، ئێمە لایەنی گرێبەستکارمان بۆ وڵاتانی تایبەت لە ئەمریکای باکوور، ئەمریکای باشوور و ئۆقیانووسی هێمنی باشوور نوێ کردووەتەوە.
- لە بەشی "دەستەبەرییەکان"، ئێمە دەستەواژەگەلێکمان بە تایبەتی پەیوەندیدار بە یاساکان و ڕێساکانی بەکارهێنەر لە بەڕازیل زیاد کردووە.
- لە بەشی "مەرجەکانی تایبەت بە خزمەتگوزاری"، ئێمە پاشکۆکان و گۆڕانکارییەکانی خوارەوەمان ئەنجام داو:
- لە بەشی "فرۆشگا"، ئێمە دەستەواژەکانی پەیوەندیدار بە نوێکردنەوە خۆکارەکانمان نوێ کردەوە کە بە بەکارهێنەران ڕێگە دەدات نوێکردنەوە خۆکارەکان ڕاگرن و دەرئەنجامەکانی نوێنەکردنەوەی هەندێک لە بەرنامەکان ڕوون دەکاتەوە.
- لەژێر بەشی "Cortana"، ئێمە ڕوونکردنەوەمان دا کە کۆرتانا چیتر لە ساڵی 2024ـەوە لەلایەن Microsoftەوە پشتگیری لێ ناکرێت و ئەو بەشانەی پەیوەندیدار بوون بە تواناکانی کۆرتانا کە چیتر شیاوی بەکارهێنان نین، سڕیمانەوە.
- لە بەشی "ئەپلیکەیشن و خزمەتگوزاریەکانی Microsoft 365"، ئێمە ناونانی کۆمەڵە بەرهەمەکانی Microsoft 365ـمان نوێ کردەوە و ڕوونکردنەوەمان دا کە بەکارهێنانی بەرنامەکان و خزمەتگوزارییە ئاماژەپێکراوەکان بەندە بە مەرجەکانی مۆڵەتەوە (مۆڵەتی بەکارهێنان).
- لە بەشی "کەلوپەلی دیجیتاڵ"، ئێمە ئاماژەدان بە Microsoft Grooveـمان کە چیتر بەردەست نییە، سڕییەوە.
- لە بەشی "Microsoft Rewards"، ئێمە بەستەرەکان (لینەکەکان) بۆ پەڕەکانی پاڵپشتیی پەیوەندیدار نوێ کردەوە و بڕی ئەو خاڵانەی کە دەکرێت لە ساڵێکدا بگۆڕدرێنەوە، نوێ کردەوە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی دوو ئاست لە سنووردارکردنەکان بێت.
- بەشی "Copilot" ناوی گۆڕدرا و ئەو وەشانە جێبەجێکراوانەی Copilot کە دەستەبەر دەبن بە ڕێكەوتننامەى ڕاژەى Microsoft، ڕوون کرانەوە.
- لە سەرانسەری ئەم مەرجانەدا، ئێمە گۆڕانکاریگەلێکمان بۆ باشترکردنی ڕوونی و چارەسەرکردنی هەر جۆرە بابەتێکی ڕێزمانی، هەڵەی ڕێنووس و کێشە هاوشێوەکانی تر ئەنجام دا. هەروەها ناونانی و لینکیشمان نوێکردەوە.